کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ بێ دەنگن بەرامبەر وەزیرى دارایى

Wednesday, 05/12/2012, 12:00



هەموومان دەزانین تەواوى چین و توێژەكانى سەندیكاو ڕێكخراوە پیشەیى یەكان بەجۆریك لەجۆرەكان داواى دابین كردنى دەرماڵە دەكەن بەپێى ماندوبوون و شایستە بوون و كاركردنیان لەو بوارەى كارى تێدا دەكەن ، ئەندازیارانى كشتوكاڵیش لە كوردستان لەسەرەتاى مانگى (3) ى ئەمساڵەوە هەندێك داواكاریان پێش كەش كرد لەڕێگاى ژمارەیەك ئەندازیارى كشتوكاڵی ماندو نەناس و هەست بە لێپرسراوى كردن و بەشخوراوى نەك لەڕێگاى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵیەوە چونكە ئەم سەندیكایە تەنها ناوێكەو بەس هیچى لەباردانیە و نەبونى باشترە لە بوون بەم حاڵەى ئێستایەوە ، بەراستى ئێمە وەك ئەندازیارانى كشتوكاڵى سەربەخۆ لەو داواكاریانەى كەپێش كەشمان كردبون گرنگترینیان دابین كردنى دەرماڵەو پێداچونەوە بوو بە دەرماڵەكان لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە گەندەڵى و نادادپەروەرى و بێ سەرو بەریەكى زۆرهەیە لەدابین كردنى دەرماڵەدا وە لە پێناو دابین كردنى داواكانمان دا لەڕۆژى 5/6/2012 بۆماوەى یەك ڕۆژ مانگرتنمان ڕاگەیاند و نەچوینە فەرمانگە كشتوكاڵیەكانەوە وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر گوێ لێ نەگرتنمان و جێ بەجێ نەكردنى داواكاریەكانمان كەبەراستى حكومەتى هەرێمى كوردستان گوێ بەم چینەى كشتوكاڵ نادات وامان لێ هاتوە كە بڵێین سیاسەتى حكومەت باوەرى بەكشتوكاڵ نیە لەدواى ئەم مانگرتنە هەواڵمان بیست كەدەرماڵە دابین كراوە بەڕێژەى 20% بۆ گشت ئەندازیارانى كشتوكاڵ وە 30% بۆ ئەوانەى ڕوبەروى مەترسى دەبنەوە بەڵام بەشێوازێكى فەرمى ڕانەگەیەنرا لەهیچ كەناڵێكەوە وە لەڕێكەوتى 7/9/2012 داوامان لەپارێزگاى سلێمانى بەرێز كرد بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى خۆ پێشان دان بەڵام بەداخەوە مۆڵەتیان نەداین ، وەلەڕێكەوتى 24/7/2012 داوامان لە سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵ كرد كەپێویستە هەوڵى جدى بدەن وەهەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر جێ بەجێ نەكردنى داواكاریەكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵ بەڵام بەداخەوە وا تێدەگەین كە بەرێز نەقیبى سەندیكا خۆى ماموستاى زانكۆیە بێ كێشەیە و پێویستى بەم جۆرە داوایانە نیە بۆیە هیچ هەوڵێك نادات وەلەدواى ئەم ماوەیە كەهیچ هەڵوێستمان لەسەندیكا نەبینى ، لەڕێكەوتى 18/10/2012 راگەیەنراوێكمان بڵاو كردەوە بۆ راگەیاندنى ڕێكخراوێكى تر كەداكۆكى كارێكى سەرسەخت بێ بۆ بەدیهێنانى ئامانجەكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵ بۆ ئەم مەبەستە ئێمە سكاڵا لە دادگاى تەمیز تۆمار دەكەین لەسەر سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵ لەبەر ئەوەى ئیلتزامى یرەو پڕوگرامەوە نەكردوە وە تێنەكۆشاوە بۆ بەدیهێنانى ئامانجەكان تاوەكو هەڵبوەشێتەوە و ڕێكخراوەكە رابگەیەنین ، وەلەكۆتایى مانگى (11) ى 2012 بەرێز وەزیرى دارایى گوایە دەرماڵەكان یەكخراون دەڵێت فەرمانبەران بێ شعورن یان شعوریان نیە كە داواى دەرماڵە دەكەن بۆیە من داوا لەسەرجەم فەرمانبەران دەكەم نەك تەنها هەر ئەندازیارانى كشتوكاڵى كەبێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم بێ ڕێزیەى وەزیرى دارایى بڕژێنە سەرجادە بۆ ئەوەى داواى لێبوردن یان دەست لەكاركێشانەوە بكات چونكە بەراستى سەرچاوەى هەموو خۆ پێشاندان و مانگرتن و داواكاریەكان وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى كوردستانە لەبەر ئەوەى بەمیزاجى خۆیان دەرماڵەیان بۆ كێ مەبەست بێ بۆ ئەوانى دابین دەكەن بەجۆرەها ڕێژە ، بویەَ من جارێكى تر داوا لە فەرمانبەران بەگشتى دەكەم كە بێ دەنگ نەبن بەرامبەر ئەو لێدوانە قێزەونەى وەزیرى دارایى



خالد أحمد حكیم
ئەندازیارى كشتوكاڵى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە