بەرهەم ساڵح لەلایەن سەرۆكی وەحدە ئیدارییەكانی دهۆكەوە پێشوازی لێنەكرا
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
رۆژی 4/5، بەرهەم ساڵح دوای سەرزەنشتكردنی جەلال لەچەند رۆژی رابردوودا لەسەر ئەوەی كە سەردانی دهۆك ناكات و تەنیا وەك سەرۆكی حكومەتی سلێمانی ناسراوە خۆی گەیاندە دهۆك.
سەرچاوەیەك لەلقی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پێی وتین كە بەرهەم ساڵح نزیك نیوەڕۆ گەیشتۆتە ئاكرێ و لەوێ جگە لەقایمقام هیچ بەرپرسێكی ئیداری ئەو شارە پێشوازی لێنەكردووە و ئەو قەرەباڵغیەش كە دروستی كردووە تەنها بەهۆی مەڵبەندی ئاكرێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ژمارە وەزیری و بریكار و دەستەیەكەی خۆیەوە دروست بووە.
سەرچاوەكەی لقی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیا نەبوو لەوەی كە ئیعاز درابێت بەلقی ئاكرێی پاتی تا بەشداری پێشوازی لەبەرهەم ساڵح نەكەن، بۆیە وتی: لەلایەن لقی 1ی پارتیی یەوە تەواوی سەرۆك دائیرەكان ئاگادار كرانەوە نەچنە پێشوازی بەرهەم ساڵح و لەو كۆبوونەوەدا بەشداری نەكەن كە بەرهەم ساڵح بڕیار بوو لەگەڵ سەرۆك دائیرەكاندا بیكەن بۆیە بەپەلە كۆمەڵێك خوێندكاری سەر بەیەكێتی زانكۆی دهۆك كە خەڵكی سلێمانی و هەولێر و ناوچەكانی دهۆكن بۆ بەرهەم كۆكرانەوە و بەمەش بەرهەم توڕە بووە لەپارێزگاری دهۆك، بەڵام پارێزگاری دهۆك لەو سیناریۆیەی لق خۆی هەڵە كردووە.
سەرچاوەكەی لقی 1ی پارتی وتی: هەرچەندە بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ 5/5 لەدهۆك دەبێت لەوانەیە مەڵبەندی 4ی دهۆك تەدەخول بكات و ئەگەر نا بەرەو زاخۆ دەچێت ئیتر نازانین لقی زاخۆش هەمان ئیعازیان داوە بەرەئیس دائیرەكان یان نا.
چاودێرێك لەلقی 1ی پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست