کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئایا خه‌یاڵه‌ گه‌وره‌كه‌ى ده‌بێته‌ واقیع؟ نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌بێته‌ مه‌رجه‌عى یه‌كێتى و گۆڕان !!!

Monday, 18/03/2013, 12:00







بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و عێراق ناڕوون و مه‌ترسیداره‌ بۆ ناوخۆى عێراق, خویندنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ پیشانده‌ده‌ن توركیا و هه‌ندێ وڵاتى تر ده‌ستبه‌ردارى ئابوریى و سامانى سروشتى كوردستان نابێ به‌ ڕێبه‌رى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتى...بۆیه‌ گرژیه‌كانى هه‌رێم و به‌غا به‌رده‌وام له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌...
یه‌كێتى به‌ بارودۆخێكى دژوارو نیگه‌راناوى و ترسى ئاینده‌یى دا تێ په‌ڕده‌بێت, ئێران بۆ به‌دیلێكى تاڵه‌بانى ده‌گه‌ڕێت بۆ دروستكردنه‌وه‌و پاراستنى هاوسه‌نگى خۆى و شیعه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا...ئایا ئێران چۆن سه‌یرى شوێنه‌كه‌ى تاڵه‌بانى ده‌كات له‌ناو حزبه‌كه‌ى و دواتریش له‌عێراق دا, نه‌وه‌كانى تاڵه‌بانى پێى باش ده‌بێت جێگه‌ى بگرنه‌وه‌؟ نه‌وشێروان مسته‌فا چۆن بیروبۆچونى گۆڕاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ له‌كاتێكدا دانى پێدا نه‌ده‌نان و سه‌یریش سه‌یریانى ده‌كرد؟ به‌پێى پێشبینى و زانیاریه‌كان نه‌وشێروان مسته‌فا خۆى هه‌ڵنابژیرێ له‌ كۆنگره‌ى گۆڕان؟ ئایا هۆكه‌ى چى یه‌؟ نه‌وشێروان له‌م قۆناغه‌دا ده‌یه‌وێ خۆى گه‌وره‌تر پیشانبدا و ناله‌بارى بارودۆخه‌كه‌ به‌تایبه‌ت ئاینده‌ى یه‌كیتێ و گۆڕان ده‌خوازێ ببێته‌ مه‌رجه‌ع؟ ئایا ڕێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ هیرۆخان دا؟ باسى كردنى قوباد تاڵه‌بانى به‌ جێگره‌وه‌ى تاڵه‌بانى كراوه‌ له‌و په‌یوه‌ندیه‌ى ئه‌م دواییانه‌دا؟ باڵه‌ سه‌ربازى و به‌رهه‌م ساڵه‌ح و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى و ئه‌وانه‌ى پێشتر ڕقیان له‌ نه‌وشێروان بوو ئێستا ئه‌ویان پێى قه‌بوڵه‌؟ ئایا نه‌وشێروان مسته‌فا گۆڕاوه‌ كه‌ خۆى گۆڕانى دروستكرد و كردیشى به‌ ئه‌مرى واقیع؟
نه‌یاره‌ فیكرى و سیاسیه‌كانى نه‌وشێروان كێین؟ بۆچى گروپێكى بچوكى یه‌كیته‌ كۆنه‌كان نیگه‌رانن له‌ سیاسه‌ته‌كانى نه‌وشیروان, به‌تایبه‌ت عوسمانى حاجى مه‌حمود و قادرى حاجى عه‌لى و سالار عه‌زیز؟ ناكۆكیه‌كانیان چین و ده‌توانن بڕوا به‌ گۆڕانخوازان بێنن و به‌پرۆژه‌ تێانبگه‌یه‌نن نه‌وشێروان هه‌مان تاكڕه‌و دیكتاتۆرى حزبه‌كانى تره‌؟ نه‌وشێروان مسته‌فا بۆچى گه‌نجان و هه‌ندێ كۆنه‌ یه‌كێتیه‌كانیشى ئیحتیوا كرد له‌ خه‌ریته‌ى حزبى گۆڕان دا؟ جگه‌ له‌ گه‌نجان تا ئێستا كى َبۆ كردنى گۆڕان به‌ حزبێكى نمونه‌ى و مۆدێرن بوو؟ عوسمانى حاجى مه‌حمود تاچه‌نده‌ پشت به‌و ڕوناكبیر و گۆڕانخوازانه‌ ده‌به‌ستێ كه‌ ئێستا نیگه‌رانیه‌كانى خۆیان باس ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ له‌ نه‌وشێروان ده‌گرن؟ تاچه‌نده‌ تێگه‌یشتوه‌ ئه‌وه‌ش سیناریۆیه‌كى ترى نه‌شیروان مسته‌فایه‌ و بڕیاردانێكى هه‌ڵه‌ و كوشتنى سیاسى بۆ نه‌یاره‌ سیاسییه‌ گۆڕانخوازه‌كانى نه‌وشێروان دروست ده‌كات؟ عوسمانى حاجى مه‌حمود چى پی ده‌كرێ به‌ جه‌ماوه‌رێك ئه‌زمونى حزبایه‌تى كۆنیان هه‌یه‌ و تایبه‌ته‌مه‌ندێتى ئۆپۆزسیۆنبونیان تیادا لاوازه‌ له‌كاتیكدا سه‌ركه‌وتنى ستراتیژه‌ گرنگه‌كه‌ى گۆڕان له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و زاڵبونى ڕۆحیه‌تى دژه‌ گه‌نده‌ڵى و خه‌ونى ساسى جوان بوو نه‌ك شتى تر؟ له‌كاتێكدا خۆى وه‌كو كه‌سایه‌تى خاوه‌ن نفۆزیكێ گه‌وره‌یه‌ و خۆشته‌ویسته‌ لاى خه‌ڵكى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان به‌ پیچه‌وانه‌ى زۆینه‌ى ئه‌وانى تره‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵَین وه‌كو نه‌یارى نه‌وشروان, پرسیاره‌ گه‌وهه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاچه‌نده‌ له‌گه‌ڵین بۆ پرسى سیاسىى؟ له‌كاتێكیشدا ته‌نها ده‌لاقه‌ مابێته‌وه‌ بۆ زاڵنه‌بوونى تاكڕه‌وى و دیكتاتۆریه‌ت له‌ناویدا ئه‌وه‌ ؟ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ تاچه‌نده‌ له‌واقعێكى زانستى و ئه‌كادیمیه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى حزبایه‌تى سه‌ركه‌وتوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاتبوو كه‌ وه‌كو وه‌رقه‌ى چاكسازى درایه‌ نه‌وشیروان, یان حه‌ماسه‌ت و كاردانه‌وه‌ى سایكۆلۆجى تیایدا زاڵ بوو, كه‌ له‌لایه‌ن عوسمانى حاجى مه‌حمود و هاوڕێكانیه‌وه‌ دراوه‌ته‌ نه‌وشێروان؟
ئایا یه‌كێتى تاچه‌نده‌ واز له‌یاریكردن و خۆبچوكردنه‌وه‌ دێنێت له‌ ژێر كاریگه‌رى پارتیدا و بڕیاره‌ گه‌وره‌كه‌ دا ده‌دات؟ تاچه‌نده‌ نه‌وشێروان مسته‌فاى وه‌كو مه‌رجه‌عى خۆى پێى قه‌بوڵه‌؟
نه‌وشێروان مسته‌فا له‌به‌رده‌م پرسیاره‌ قورسه‌كاندا... له‌پشته‌وه‌ى دروشمى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسیه‌وه‌ بۆ به‌مه‌رجه‌ع بوون كێ وه‌ستاوه‌؟
هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆسیاسى پێویسته‌..!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە