هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ندێ شوێن و نه‌بوونی له‌هه ندێ شوێنی تر
Sunday, 11/10/2009, 12:00
سهرهتائامانجی ئه‌م نوسینه دیارکردنی نیشانه‌کانی هه‌ندێ لایه‌نی گه‌نده‌ڵیه (Corruption به‌لاتینی corruptio)، له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌نده‌ڵیه‌که‌دا ، که‌زۆر ئه‌سته‌مه له‌به‌ر ده‌سته‌نه‌که‌وتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا بدوێین.
گه‌نده‌ڵی لایه‌نی جیاوازه‌و به شێوه‌ی جیاوازیش پێناسه ده‌کرێت، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین گه‌نده‌ڵی بریتیه له‌به‌کارهێنانی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی گشتی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و که‌سی یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپێکی تایبه‌تیدا که نزیکبن له‌ده‌سه‌ڵات یاخود کارکردن بۆ ده‌ستکه‌وتی قازانجی مادی و خۆنمایش کردن، که ئه‌مه‌ش زیان ده‌دات له‌مافه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاونیشتمانیان. ئه‌مه‌ش به‌کارێکی ناڕه‌وا داده‌نرێت و جۆره‌ها ڕێکخراوی جیهانی ئه‌مڕۆ دژ به‌گه‌نده‌ڵی کار ده‌که‌ن.
گه‌نده‌ڵی به‌نه‌خۆشیه‌کی زۆر ترسناک داده‌نرێت، ژێرخانی ئابوری وڵات تێکده‌دات و تواناکانی مرۆڤ به‌هه‌ده‌ر ده‌دات ، پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و پێشخستنی دیمۆکراسی و ئابوری کۆمه‌ڵ ده‌وه‌ستێنێت ، واته گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت به تاوانێکی نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی دابنرێت. هه‌رچه‌نده له سیستمێکی گه‌نده‌ڵدا ئه‌سته‌مه تاکی کۆمه‌ڵ ئالوده نه‌بێت و به به‌کتریای گه‌نده‌ڵی هه‌و نه‌کات. گه‌نده‌ڵیش پله و ئاستی جیاوازی هه‌یه.
ده‌توانرێت نه‌بوونی دیمۆکراسیه‌ت به‌هۆکاری گه‌نده‌ڵی دابنرێت، که له زۆر جێگای جیهاندا هه‌ژاری، بێ‌کاری و جیاوازیی ئاستی ژیانی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌د ڕوو له‌زیادبوون بکات. زۆربه‌ی وڵاته ئه‌ورپیه‌کان له کاتی کۆڵۆنیاڵکردنی ئه‌فریقادا، ئه‌وروپیه‌کی ژماره که‌م وه‌کو ئیلیت Elit (نخبه) ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر وڵاته‌کانی ئه‌فریقادا و ته‌نها ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌بینی، ئێستاش به‌هه‌مانشێوه له بری ده‌سه‌ڵاتێکی ئیلیتی ئه‌وروپی، ئیلیتێکی گه‌نده‌ڵی ئه‌فریقی وه‌ک نوێنه‌ری داگیرکه‌ران. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مان مه‌ترسیدارتره له‌حوکمی کۆڵۆنیالی ئه‌وروپی چونکه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌فریقی دڕندانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی ده‌کات. واته ئیلیتی ئه‌وروپی جێگای گیراوه‌ته‌وه بهئیلیتی ئه‌فریقی به ناوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازییه‌وه. سه‌رکرده ئه‌فریقیه‌کان له‌جیاتی چاویان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی و هاونیشتمانیان بێت به پێچه‌وانه‌وه قازانجی خۆیان و نزیکه‌کانیان ده‌بینن و بونه‌ته تێکده‌ری ژێرخانی ئابوری وڵاته‌که.
له‌م نوسینه‌مدا زیاتر توانیومه سه‌یری فنله‌نده و ،سلۆفاکیا و به‌شێک له کوردستان و ئه‌رده‌ن بکه‌م به پێێ ئه‌و زانیاریه که‌مانه‌ی که دهستمکهوتون. دروستکردنه‌وه‌ی مۆراڵی Moral rearmament دژ به گه‌نده‌ڵی بۆته جوڵانه‌وه له زۆر جێگه‌ی جیهاندا، سه‌ره‌تایترین میتۆد بریتی بوه له دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان که‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵ و که‌سی زه‌ره‌رمه‌ند، ئه‌ویش به دروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسه‌وخۆ له نێوانیانیاندا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی متمانه له‌ناو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵدا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا له‌بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا جوڵانه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌کانی ئه‌مریکا و سویسرا ده‌ستیپێکرد.
هه‌روه‌ها ڕاپه‌ڕینی ئاشتیانه civil disobedience به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵیش هه‌یه، کاتێک په‌ناده‌برێته به‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ پرینسیپه‌کانی مۆڕاڵ (ڕه‌وشت) و بێ گوێدانه ویستی ڕێسا ویاسا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت که هه‌وڵبدرێت ڕا دروستبکرێت له‌ناو خه‌ڵکدا دژی ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه که دورن له‌ڕه‌وشت و دادپه‌روه‌رییه‌وه که له‌ناو کۆمه‌ڵگادا پیاده ده‌کرێن. گاندی و مارتین لۆسه‌ر دووکه‌سی ناودار و دیاری ناو جوڵانه‌وه‌ی civil disobedience ڕاپه‌ڕینی ئاشتیانه‌ن.
له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م تیۆری ڕۆبێرت د. پوتنام Putnams terory به‌کاربهێنم که چۆن هاونیشتمانیان کاردهکانه سه‌ر دیمۆکراسیه‌ت و تیۆری بو. ڕۆستاین Rothsteins terory که چۆن سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی -له دام‌و ده‌زگاکاندا دروست ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی له بونی که‌می گه‌نده‌ڵی له‌فینله‌ندا له‌چاو سلۆفاکیا بزانین.
لێره‌دا پێنج خاڵی ئاسان هه‌ڵده‌بژێرم بۆ به‌راوردکردنیان،که ده‌کرێت هه‌موو که‌س ڕۆژانه له‌وڵاتی گه‌نده‌ڵدا هه‌ستی پێ‌بکات.
ده‌توانین سه‌یری هه‌ندێ داموده‌زگای هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بکه‌ین و به‌راوردیان بکه‌ین که زانیاریمان زیاتره له‌سه‌ر ئه‌م دوو وڵاته فینله‌ندا و سلۆفاکیا . ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که که فینله‌ند ڕێژه‌یه‌کی که‌می گه‌نده‌ڵی تیادایه له‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتوانی فینله‌نده باوه‌ڕیان زیاتره به‌سیستمی وڵاته‌که له چاو سلۆفاکیا هه‌یه‌و زیاتر هاوبه‌شی چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن، ڕۆژنامه‌کان زیاتر ده‌خوێننه‌وه. باوه‌ڕی ده‌زگاکانی فینله‌نده به‌به‌ها جیهانیه‌کانی ئازادی و مرۆیی له ئازادی سروشتی ، بێ لایه‌نی ، هه‌روه‌ها بوونی متمانه‌ی خه‌ڵک به‌م ده‌زگایانه وای کردوه که داموده‌زگاکانیان که‌متر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌خۆ بگرن.
به‌پێی ڕای بانکی جیهانی World bank گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ئابووری له‌ولاتانی هه‌ژاردا. هه‌ژاره‌کان زیاتر تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بن به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌مانن که پێویستیان به‌هاریکاری داموده‌زگاکان له دابینکردنی بژێوی ڕۆژانه‌دا هه‌یه .
گه‌نده‌ڵی و ته‌شه‌نه‌کردنی کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ژاران هه‌یه‌و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌یان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه چونکه هه‌ژاران له‌سیستمێکی گه‌نده‌ڵدا پاره‌شیان نیه که به‌رتیل بده‌ن به‌که‌سانی گه‌نده‌ڵ، له‌وه ده‌چێت مه‌ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌بێت که نه‌توانن مناڵه‌کانیان بنێرنه قوتابخانه و ته‌نانه‌ت له کاتی نه‌خۆشیدا توانایی خه‌رجی خه‌سته‌خانه و تیمارکردنیان نه‌بێت. هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی بۆ دوور ماوه مه‌ترسی هه‌یه له سه‌رخودی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ویش به‌وه‌ی که هاونیشتمانیانی کۆمه‌ڵگا دواجار ده‌بنه هێزێک بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات، جا ئه‌گه‌ر وڵاته‌که زۆر نادیمۆکراسی بێت ئه‌وه ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌وه ده‌چێت به توندوتیژی و خوێنڕشتن کۆتای بێت.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ته‌نها وڵاته هه‌ژاره‌کانی جیهان بهگهندهڵیهوه ده‌ناڵینن ، به‌ڵکو ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش، وه‌کو هه‌ندێک شوێنی ئه‌وروپا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش بوون، به‌ڵام ئاستی گه‌نده‌ڵی ئه‌م وڵاتانه جێگای بهراوردنیه به‌کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات چونکه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ندێ جار گه‌نده‌ڵێکه ده‌گاته ئاستێکی زۆر به‌رزی ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌که‌ش به گشتی به‌رگری له‌گه‌نده‌ڵی ده‌کات.
ئیتالیا به‌یه‌کێک له‌وڵاته گه‌نده‌ڵه‌کانی ئه‌وروپا ناسراوه. به‌ڵام خۆشتره لێره‌دا باسی وڵاتێکی بێگهندهڵ بکه‌ین نه‌ک دوو ووڵات و دوو سیستمی گه‌نده‌ڵ هه‌ڵبژێرین بۆ باسکردن. بۆ نمونه فینله‌نده به‌پێی توێژینه‌وه‌ی Transparency international به‌و وڵاته ده‌ناسریت که گه‌نده‌ڵی تیایدا له‌نزمترین ئاست و ڕێژه‌دایه. وڵاتێکی گه‌نده‌ڵی تر له‌ئه‌وروپا که سلۆفاکیایه، ژماره‌ی دانیشتوانیان هه‌مان قه‌باره‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روو وڵات ئه‌ندامی بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌وروپان.
گه‌نده‌ڵی پرسێکی زۆر سه‌رنجڕاکێشه، بۆچی هه‌ندێ وڵات گه‌نده‌ڵی تیا بڵاوه‌و له‌ئاستێکی به‌رزداو هه‌ندێک وڵاتی تر گه‌نده‌ڵی تیایدا بڵاو نیه و له ئاستێکی زۆر نزمدایه.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی له‌ئه‌رده‌ندا هاتووه که له 85%ی خه‌ڵکی دانبه‌وه‌داده‌نێن له‌ڕێگای واسته و به‌رتیله‌وه کاره‌کانیان جێبه‌جێده‌که‌ن و ئه‌مه وای کردوه کۆمه‌ڵگای ئه‌رده‌نی باوه‌ڕیان به سیستمی یاسایی وڵاته‌که‌ی خۆیان نه‌بێت.
لێره‌دا پێویسته بزانرێت که گه‌نده‌ڵی بریتیه له به‌کارهێنانی چالاکی ده‌زگا گشتیه‌کان بۆ قازانجی تایبه‌تی و که‌سی. لێره‌دا گرنگه بزانین بۆچی گه‌نده‌ڵی هه‌موو سستمه‌که ده‌گرێته‌وه و بڵاو ده‌بێته‌وه به ناو هه‌موو کۆمه‌ڵگادا. بۆ نمونه فینله‌نده‌و وڵاتانی ئه‌سکه‌ندنافیا له‌و وڵاتانه‌ن که که‌مترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیان تێدایه له‌جیهاندا به‌ڵام عێراق، ئه‌رده‌ن، ئه‌فغانستان، ئیتالیا، سلۆفاکیاو ڕووسیاش به‌گه‌نده‌ڵی زۆر ناسراون.
لێره‌دا هه‌ندێ تیۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌کو تیۆری (ڕۆبێرت د.پوتنام Robert D Putnam) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کارتێکردنی هاونیشتمانیان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیمۆکراسی و تیۆری (بۆ ڕۆستاینBo Rothstein) چۆن سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌کرێت له‌داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌کاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه بریتین له‌هه‌ندێ نیشانه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و هۆی دروستبوونیشی. هه‌وڵدان بۆ چاککردنی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵیش. ئه‌م پێنج خاڵه گرنگن بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌رچه‌نده ده‌کرێت خاڵی تریش زیادبکرێن به‌پێی جێگه و پێگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌که :
1. متمانه و باوه‌ڕ.
2. ڕیژه‌ی به‌رزی هاوبه‌شی خه‌ڵکی له هه‌ڵبژاردندا.
3. هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان.
4. خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان.
5. به‌های جیهانی له دیدی داموده‌زگاکاندا.
تیۆری له‌م بارهداتیۆری پوتنام له‌سه‌ر گیانی هاونیشتمانیههوڵدهدهم دوو جۆر تیۆری به‌کاربهێنم . یه‌که‌میان ڕۆبێرت د. پوتنام که په‌یوه‌سته به بوونی ڕۆڵی هاونیشتمانیان و کارکردنیان له‌سه‌ر دیمۆکراسیه‌تی وڵات، که خه‌ڵکی چالاکانه هاوبه‌شی پرسه گرنگه گشتیه‌کان ده‌که‌ن (Putnam 1996, Den fungerande demokratin: medborarnas rtter i Italien. page 29) . ئه‌م کتێبه‌ی پوتنام بریتیه لهتوێژینهوهیهک له‌سه‌ر ساڵه‌کانی 1970-1989ی ئیتالیا. توێژینه‌وه‌که له‌سه‌ر ئیتالیا کراوه که سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1970 گۆڕانێکی په‌یکه‌ریی له‌ده‌وڵه‌تی ئیتالیا کراوه و به‌رپرسیارێتی بابه‌تی ته‌ندروستی و ئاسایش، هه‌ندێ ئه‌رکی گرنگی تر بۆ هاونیشتمانیان گوازراوه‌ته‌وه له به‌رپرسیارێتی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ئۆرگانێکی هه‌رێمی نوێ واته بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تری خوارتر. (هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 16). توێژینه‌وه‌ی پوتنام سه‌یری ئه‌م ئۆرگانه نوێیه‌ی کردووه و به‌راوردی کردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌سره‌فی ده‌زگاکه به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی گه‌وره. مۆدێله‌که‌ی پوتنام ده‌کرێت به‌کاربێت بۆ ڕاڤه‌کردنی ڕاده‌ی گیانی هاونیشتمانیه‌تی. پوتنام بۆ پێوانی گیانی هاونیشتمانیه‌تی سه‌یری دیمۆکراسی ئیتالیا ده‌کات و ته‌نها چوار فاکتۆری گرنگ وه‌رده‌گرێت:
به‌چ ڕێژه‌یه‌ک هاونیشتمانیان چالاکن له کۆمهلهمهدهنیهکاندا؟
به‌چ ڕێژه‌یه‌ک هاونیشتمانیان ڕۆژنامه‌کان ده‌خوێننه‌وه؟
به‌چ ڕێژه‌یه‌ک هاونیشتمانیان هاوبه‌شی ده‌نگدان ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت پرسیارێکی گرنگ بخه‌نه ڕاپرسیه‌وه؟
به‌چ ڕێژه‌یه‌ک هاونیشتمانیان چالاکن و به حه‌زه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
پوتنام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی پێش‌و به‌رزبوون ئه‌وا دیمۆکراسیه‌ت باش له کۆمه‌ڵدا کاریکردوه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نزم بن وه‌کو ئیتالیا ئه‌وه مانای وایه که دیمۆکراسیهتهکه خه‌وشی هه‌یه ته‌واو نیه، له‌م باره‌دا که دیمۆکراسیه‌ت ته‌واو نیه ئه‌وکاته هاونیشتمانیان پێویستیان به پشتگیری و به‌رگری هه‌یه و ئه‌مه‌ش کارده‌کاته سه‌ر تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی هاونیشتمانیان و به‌م شێوه‌یه‌ش ڕۆڵی هاونیشتمانیان بچوکده‌بێته‌وه وه‌کو کڕیارێكی بێ ئاره‌زووی لێدێت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕاپرسی نه‌کراوه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵبژاردن بکه‌ین به‌گشتی هه‌رچه‌نده زانیاری دروستیش له‌م باره‌دا نیه چونکه ده‌زگایه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نیه. پوتنام سه‌یری ڕاده‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگدانی له‌ڕاپرسیدا له ئیتالیادا کردوه. له‌خواره‌وه‌ی ئیتالیا گیان یاخود ڕۆحی هاونیشتمانی لاوازه بۆیه دیمۆکراتیش لاوازه. به‌هه‌مان شێوه له‌زۆر شوێنی کوردستاندا مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان کراوه‌ته بابه‌تی فرۆشتن و کڕین و هه‌ندێ جار له‌زۆر شوێندا ده‌نگه‌کانیان ده‌کڕرێت. واته په‌یوه‌ندی کڕیارو فرۆشتن دروستکراوه. له‌کوردستاندا به‌پێی ڕاگه‌یانده‌کانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ 2009 ده‌نگدان سه‌عاتێک درێژ کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران زیاد بکات و به‌پێی وته‌کانی کۆمیسیۆنی باڵا به‌هۆی ئه‌وه بوه که ژماره‌یه‌کی که‌م تاکو سه‌عاته‌کانی پاشنیوه‌ڕۆ چونه‌ته ده‌نگدان، به‌هه‌مانشێوه له‌خوارووی ئیتالیا خه‌ڵکی که‌متر چونه‌ته ده‌نگدان و ڕۆڵی کڕین و فرۆشتن کراوه له‌هه‌ڵبژاردندا. واته خه‌ڵکی خواره‌وه‌ی ئیتالیاش به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی دروستکراوه ده‌نگیان داوه نه‌ک به‌بیرو هه‌ستی خۆیان. جۆری په‌یوه‌ندی ده‌نگده‌رو کاندیداتهکان کراونه‌ته په‌یوه‌ندی کڕیارو فرۆشتن له‌زۆر شوێنی تری جیهان.
ڕاپرسی له‌کوردستان نه‌کراوه‌ته پرسی ڕا دروستکردن بۆ ده‌سه‌ڵات. یه‌کێتی نێشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مساڵ 2009 زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێناو ده‌سه‌ڵاتن له کوردستان.
ئه‌گه‌ر فینله‌ندا و سوید وه‌رگرین وه‌کو دوو وڵاتی که‌مترین گه‌نده‌ڵی. به‌شیوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی كڕیار‌و فرۆشیار دروستنه‌کراوه به‌و شێوه‌یه خه‌ڵکی به‌زۆر هاوبه‌شی ڕاپرسیه‌کان ناکات. به‌ڵام له هه‌ندێ وڵاتی وه‌کو سلۆفاکیا گرفتی ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدان که زۆر نزمه بۆ ڕاپرسی له‌به‌ر ئه‌مه وایان داناوه بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌نگدان ده‌بێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له 50%ی هاونیشتمانیان ده‌نگ بده‌ن، بۆ نمونه له ڕاپرسیه‌کی ساڵی 2000 ی سلۆفاکیادا له 20% ی هاونیشتمانیان ده‌نگیان داوه. واته ڕێژه‌ی ڕاپرسیه‌که وێنه‌ی ته‌واو و ڕاستی ڕای خه‌ڵکی و ڕۆحی هاونیشتمانیان نیشان نادات لهبایهخدانیان له پرسی ڕاپرسیه‌که‌دا. له‌به‌رئه‌مه‌یه که هه‌ڵبژاردنی ئاسایی ڕۆڵی گرنگتره بۆ دیاریکردنی ڕۆح و گیانی هاونیشتمانیان.
لێره‌دا ده‌نگدانی شه‌خسی یاخود ده‌نگدان به یه‌ک کاندیدات له‌ناو لیسته‌کاندا گرنگ نیه له‌م باسه‌دا چونکه له ئیتالیا و سیستمی سیاسی ئیتالیا ، سوید و فینله‌نده ده‌نگده‌ر ده‌توانێت به‌شه‌خس جگه له‌حیزبه‌که ده‌نگ بدات، واته ده‌توانرێت ده‌نگده‌ر کاندیداتی خۆی ڕاسه‌وخۆ هه‌ڵبژێریت. ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆش بهکهندیداتهکان ده‌بێته هۆی دروستکردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت له‌نێوان ده‌نگده‌رو کهندیداتهکاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ئاستێکی زۆر نزمدایه له‌فینله‌ندا وه ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ به کاندیداتهکان به مانای گه‌نده‌ڵی نیه لێره‌دا. هه‌ربۆیه ئه‌م خاله زۆر گرنگ و بایه‌خی نابێت له‌م باسه‌دا.
به‌ڵام خاڵی باوه‌ڕ و متمانه زۆرگرنگه له‌م باسه‌دا و پوتنام له‌باسه‌که‌ی خۆیدا دایناوه وه‌کو خاڵیکی گرنگ له‌نێوان هاونیشتمانیاندا و به‌به‌ڵگه گرنگه‌کانی کارکردنی دیمۆکراسی داده‌نێت.
پوتنام ده‌ڵێت که باوه‌ڕ بوون له‌نێوان هاونیشتمانیاندا گرنگه بۆ دروستکردنی تۆڕی کۆمه‌لایه‌تی و زۆر که‌س له ئه‌م تۆڕه په‌یوه‌ندیه‌دا خه‌ڵک له‌خۆی کۆده‌کاته‌وه‌و ئه‌مه‌ش باوه‌ڕو متمانه له ناو ئه‌وانه‌ی که کار ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه دروستده‌کات. متمانه‌و باوه‌ڕ بوون له نێوان هاونیشتمانیاندا پێکهاته‌یه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی (Putnam 1996. page110). مه‌به‌ستمان باوه‌ڕ ومتمانه‌یه له نێوان خه‌ڵکه به‌گشتی که خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به‌یه‌که‌و گومانیان له‌سه‌ریه‌کتری نیه ، ئه‌م باوڕو متمانه‌یه‌ش ته‌نها سنوردار نابێت له‌ناو خێزان ودهروپشتی نزیک به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاکه به‌گشتی ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هاونیشتمانیان دیدێکی ئیجابی وپۆزهتیفیان هه‌بێت به کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان و به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ناو داموده‌زگاکان و به‌ڕیزو جێی متمانه‌دار دابنرێن و مرۆڤ له‌م متمانه‌یه‌وه فێری کاری گشتی ده‌کرێت.
گومان و باوه‌ڕی ناته‌واو و پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو گشتییه و لێره‌دا خه‌ڵکی که‌متر باوهڕومتمانه نیشان ده‌دات به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاکه و به‌ڵام زیاتر باوه‌ڕی به خێزان ، به نزیک، بهگروپهکهی خۆی و دهوروپشهکهی ده‌بێت. ئه‌م که‌سانه‌ش که‌باوه‌ڕیان که‌مه دیدێکی نێگه‌تیفیان ده‌بێت به کۆمه‌ڵ و به ئاینده و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان نابێت که ئامانجه‌کانی تایبه‌تی ژیانی خۆشیان ده‌ستبکه‌وێت، واته له‌ئه‌نجامدا بێ باوه‌ڕده‌بن به خۆیان. کۆمه‌ڵگایه‌ک له‌م جۆره که باوه‌ڕ تیایدا له‌ئاستی زۆر نزمدایه و متمانه‌ی ته‌واوی تیانیه ئه‌وکاته کۆمه‌ڵگاکه سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیSocial Capital یه‌که‌ی زۆر نزم ده‌بێت.
متمانه و باوه‌ڕ گرنگه له توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆ شیکاریکردن له‌سه‌ر هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی. کاتێک باوه‌ڕ هه‌یه له ناوهاونیشتمانیاندا ئه‌وکاته خه‌ڵکی ڕێز له یاسا‌و ڕیسای کۆمه‌ڵگا ده‌گرن و خه‌ڵکی بۆنمونه ڕووناکه‌نه به‌رتیلدان و به‌رتیل وه‌رگرتن . (Blomkvist, 2001, page 246)
واته لێره‌دا په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌یه له نێوان ڕاده‌ی به‌رزی باوهڕومتمانه له‌نێوان هاونیشتمانیان له‌گه‌ڵ بوونی پله‌ی نزمی گه‌نده‌ڵی و به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه که‌م باوه‌ڕیش به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی ڕاده‌ی به‌رزی گه‌نده‌ڵی.
لێره‌دا بۆ نمونه له فینله‌ندا متمانه وباوه‌ڕێکی زۆر له نێوان هاونیشتمانیانی فینله‌نده‌دا هه‌یه له‌چاو سلۆفاکیادا هه‌ربۆیه گه‌نده‌ڵیش زۆر ده‌گمه‌نه له فینله‌نده‌دا.
تێۆری ڕۆستاین له‌سه‌ر داموده‌زگای به‌های به‌رزی گهردونیبوڕۆستاین پێناسه‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات که بریتیه له په‌یوه‌ندی و کارتێکردنی نێوان باوه‌ڕو متمانه و هاوبه‌ش بوون له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا. . واته باوه‌ڕبوون له نێوان خه‌ڵکیدا بناغه‌یه بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی ئازاد‌و کارکردن و چالاک‌بوون تیایاندا. ئه‌مه‌ش بریتیه له بابه‌تی سه‌ره‌کی کتێبه‌که‌یه‌تی Social fllor och tillitens problem ساڵی 2003 ، که باسی گرنگی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له پێشخستینی کاری دیمۆکراسی دا ده‌کات.
سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Social Capital وه‌کو چه‌مک له‌سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1900 دا گه‌شه‌ی سه‌ندوه له پاڵ به‌کارهێنانی چه‌مکی سه‌رمایه‌ی خه‌رجی، سه‌رمایه‌ی سروشتی و سه‌رمایه‌ی مرۆڤی به‌کارهاتووه. ئه‌مڕۆ ئه‌م سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌کو چه‌مک زۆر باس ده‌کرێت له کاتی باسکردنی دیمۆکراسیدا وه‌کو ده‌رمانێکیش به‌کاردێت هه‌ندێک جار له باسه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێ گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی. بوونی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و کۆمه‌ڵگایه‌کی دروسته.
هه‌موو جۆره‌کانی سه‌رمایه گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری دروستبێت، هه‌رچه‌نده باسه‌که له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه به‌ڵام کورته‌یه‌ک له جۆره‌کانی سه‌رمایه گرنگه بزانرێت بۆ تێگه‌یشتن له خراپه‌کاری گه‌نده‌ڵی له تێکدانی سه‌رمایه‌کی گرنگ له پێشخستی ئابوری وڵات‌دا. به‌کورتی جۆره‌کانی سه‌رمایه ئه‌مانه‌ن :
1. سامانیسروشتی بریتیه له‌زه‌وی کشتوکاڵی ،ئاو، کانزا، نه‌وت... هتد که هه‌رهه‌مویان گرنگن له ئابوری و به‌رهه‌م هێناندا به‌شێوه‌یه‌ک که‌لوپه‌لێک نیه‌که په‌یوه‌ست نه‌بێت به سامانی سروشتیه‌وه.
2. سه‌رمایه‌ی خه‌رجی Financial Capital، یاخود پاره، که گرنگه بۆ کۆنترۆڵی سه‌رمایه‌کانی تر و به‌کارده‌هێنرێت بۆ خستنه‌گه‌ڕی پاره‌و خه‌رجی له پڕۆژه‌کاندا، بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی وڵات، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.. هتد.. ئه‌م سه‌رمایه‌یه لای زۆربه‌ی سیاسیه‌کان گرنگه به‌تایبه‌تی که گفتوگۆ له‌سه‌ر قه‌رزو بودجه‌ی وڵات ده‌کرێت.
3. سه‌رمایه‌ی ڕاسه‌وخۆی به‌رهه‌مهێنانDirectly Productive Capital که بریتیه لهسهرمایهی ڕاسه‌قینه لهمهکینهو ئامێری به‌رهه‌مهێنان که فاکتۆرێکه بۆ هاریکاری مرۆڤ له‌خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مهێنانی شمه‌کدا.
4. سه‌رمایه‌ی مرۆیی Human Capital که زانست و تواناکانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه له‌به‌کارهێنانی سامانی سروشتی و ته‌کنیکی له‌پڕۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مهێناندا.
5. سه‌رمایه‌ی داموده‌زگاکان Institutional Capital که ئه‌م سه‌رمایه‌یه زۆر گرنگه و به‌ڕای من سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر کهمودهگمهنه له‌زۆر وڵات‌دا بۆنمونه کوردستان و عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیش. بۆنمونه داموده‌زگای باش لهپهرلهمانتێکی دیمۆکراسی و ئازادی ڕۆژنامه و چاودێرێکی به‌شه‌ره‌فی ئابوری ، داموده‌زگایه‌کی ناوه‌ندی ستاستیستیک (ئامارکردن)ی بێلایه‌ن، داموده‌زگای ئاسایشی بێلایه‌ن، داموده‌زگای پۆلیس و سه‌ربازی گشتی وڵات.. تاکو ده‌زگاکانی تریش زۆر گرنگن.
5. سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Social Capital ئه‌مجۆره‌یان سه‌رمایه‌یه‌کی شاره‌وایه و کۆمه‌ڵگا به‌یه‌که‌وه توند‌و ڕێکده‌خات، ئه‌م سه‌رمایه‌یه له‌م باسه‌دا گرنگی هه‌یه و من بهسهرمایهیهکی گرنگی داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری پێشبکه‌وێت و به‌کارو ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و سیاسیه کورده‌کانی ده‌زام که ئه‌م سه‌رمایه دروستبکه‌نه‌وه. چونکه مرۆڤ وه‌کو ئه‌رستۆ ده‌ڵیت بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه. پێشکه‌وتنیش پێویستی به هاریکاری و کارکردن به‌یه‌که‌وه هه‌یه. تاکو سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که بریتیه له متمانهوباوهڕ له‌ناو کۆمه‌ڵگادا زۆربێت زیاتر مرۆڤ به‌یه‌که‌وه ئیش ده‌که‌ن و هاریکاری وهه‌ره‌وه‌زی ده‌که‌ن به‌مه‌ش گیانی هاونیشتمانی به‌رز ده‌بێت. لێره‌دا وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵین من باوه‌ڕ به‌تۆ ناکه‌م تۆش به‌منی ناکه‌یت . ئه‌م کاته خۆش نیه گوزه‌ران له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاواداو ئه‌وکاته بوونی سه‌رمایه‌کانی تریش له‌وڵاتدا که‌ڵکی نابێت بۆ پێشخستنی ئایندهی ئابوری وکۆمهڵایهکی کۆمه‌ڵ.
هه‌روه‌ها بوونی ڕه‌ها وبه‌های گه‌ردوونی مرۆڤ دۆستانه لهناودامودهزگاکاندا زۆر گرنگه بۆ دروست بوونی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی که به به‌های مرۆڤانه‌و بێ لایه‌نانه کارده‌که‌ن سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه دروستده‌که‌ن . بوونی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌لومه‌رجه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست به‌به‌های مرۆڤانه‌ی به‌رزه‌وه له داموده‌زگاکاندا.
ڕۆستاین ده‌ڵێت که داموده‌زگاکان ئۆتۆماتیک بهوبناغهیه دروستنابن چونکه ههرههموولاینهکانی ناوکۆمه‌ڵ هه‌وڵده‌ده‌ن که داموده‌زگاکان بگونجێن بۆ خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیان.
به‌ڵکو له‌ڕێگای سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه پێویستی داموده‌زگا دروست ده‌بێت ، پێویستی باوه‌ڕ کردن به‌یه‌ک و به‌خه‌ڵکی و چه‌سپاندو تحقحیق کردنی ئامانجه‌کانیش ده‌بێت. به‌ڵام گه‌رانتی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی نیه به‌بێ بوونی داموده‌زگا که به‌به‌ها مرۆییه‌کان کاربکات ،چونکه په‌یکه‌رێکی باوه‌ڕپێکراو پێویسته له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی وکارتێکردن له نێوان ئه‌کته‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌بێت. ئه‌مانه هیچیان بێ ئه‌وی تریان نابێت به‌ڵام سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی فۆرمی خۆی وه‌رده‌گرێت له‌ڕێگای هه‌موو داموده‌زگاکانه‌وه له کارکردنیان له ناو کۆمه‌ڵدا.
گه‌نده‌ڵی ئاسایییه له نێوان خه‌ڵکدا که باوه‌ڕی ته‌واو له 100% نه‌بێت له نیوانیاندا، به‌رده‌وام کاربکه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که متمانه‌ش به داموده‌زگاکان ناکرێت، به پێی ڕۆستاین
(Rothstein, 2003 , page 95-98, 205-206, 212)
وێنه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌یوه‌ندیه‌کانی
باوه‌ڕ ومتمانه
هاوبه‌شی هه‌ڵبژارد
هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه وڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان
داموده‌زگای به‌ها مرۆڤیه جیانگهریهکان
به‌پله‌ی به‌رز
به‌پله‌ی نزم
پله‌ی به‌رزی گه‌نده‌ڵی
بله‌ی نزمی گه‌نده‌ڵی
میتۆدی باسهکهبابهتهکه بریتیه له تویژینه‌وه‌یه‌کی شیکاری به‌راوردکردن. کاتێک که ده‌مانه‌وێت چهندوولاتێک وههریمهکه به‌راوردبکه‌م چیان له‌یه‌ک ده‌چێت و ناچێت ئه‌وکاته هۆکانیشیان ده‌خه‌ینه ژێر شیکاری ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ستم که‌وتون. دوو جۆر له به‌راوردکردنی شیکاری هه‌یه کاتێک ده‌مانه‌وێت به‌راورد بکه‌ین له نێوان دوو ووڵاتدا. یه‌کێکیان پێی ده‌وترێت سیستمی زۆر چوونیه‌ک
Most Similar system واته ده‌کرێت دوو وولات هه‌ڵبژێرین که له زۆر لایه‌نه‌وه له‌یه‌ک بچن بۆئه‌وه‌ی بابه‌تێکی زیاتر گونجاوبێت بۆ به‌راوردکردن، به‌ڵام پله‌ی گه‌نده‌ڵیه‌که‌یان جیاوازه. دوایی ئه‌وه سه‌یر ده‌کرێت که ئه‌نجامه‌کانیان بۆچی جیاوازه و هۆی چیه. کاتێک سیستمه‌که له‌یه‌ک ده‌چن ئه‌وکاته ئه‌وکاته فاتۆره له‌یه‌ک نهچوهکان زوو ده‌دۆزرێنه‌وه.
ده‌کرێت ووڵاتانی په‌یکه‌ری سیستمی له‌یه‌ک نه‌چوو بهراوردبکرێتکه پێی ده‌ڵین Most different System
ئه‌وکاته یه‌ک دیارده وه‌رده‌گیرێت له هه‌ردوو ووڵاتدا و ئه‌نجامه‌کانیان سه‌یرده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له‌یه‌کچوون و جیاوازیان بزانرێت.
ده‌توانین سه‌یری فیلهندهو سلۆفاکیا بکه‌ین Most Similar system که دوو ووڵاته زۆر فاکتۆری هاوبه‌شیان هه‌یه بۆنمونه هه‌ردوکیان له ئه‌وروپان ، ئه‌ندامی ئه‌وروپای هاوبه‌شن ، ژماره‌ی دانیشتوانیان نزیکه له‌یه‌که‌وه نزیکه‌ی 6 ملیۆنن وه کۆمارین و دوو سیستمی دیمۆکراسیش. جیاوازیان که سلۆفاکیا له چاو فینله‌ندا گه‌نده‌ڵی زۆر تیایه. به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته له عێراق و ئه‌رده‌ن ناچن وه‌کو سیستێم.
فینله‌ندا به‌پێی توێژینه‌وه‌ی شه‌فافیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌نده‌ڵی زۆر که‌مه به‌ڵام سلۆفاکیا ده‌که‌وێته ژماره 59 له لیسته‌که‌دا ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ڕاده‌ی به‌رزی گه‌نده‌ڵییه. ئه‌م توێژهنهوانه هه‌موو ساڵیک ده‌کرێت و INDEX تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر نیشاندانی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری له نێوان ووڵاتاندا.
(
http://www.transparency.org)
بۆ شیکارکردنی جیاوازی گه‌نده‌ڵی سه‌یری 5 خاڵی گرنگ ده‌که‌ین له‌م دوو ووڵاته‌دا.
1. متمانهوباوهڕ.
2. ڕێژه‌ی هاوبه‌شی ده‌نگدان
3. هاوبه‌شی کۆمهڵهوڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
4. ڕێژه‌ی خوێنده‌نه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کان
5. به‌های جیهانی له دیدی داموده‌زگاکاندا
بۆئه‌وه‌ی ووڵاته‌کان به‌راوردبکه‌م جۆره‌ها زانیاریم کۆکردۆته‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی جیاواز ، ماڵپه‌ڕه‌کان، لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کان و کتێبه‌کانیش و دیسان هه‌ندێ زیانیار له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی هه‌ندێ داموده‌زگای جیهانی. له‌م هه‌وڵده‌ده‌م سه‌یری ئهوچوارخاڵه بکه‌م که په‌یوه‌نده به تیۆری پوتنامهوهیه له‌سه‌ر هاونیشتمانان. به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌متر زانیاریمان ده‌ستکه‌وتون.
1. پێوانی متمانهوباوهڕ. ئه‌مه‌ش ده‌کرێت سه‌یری متمانه‌کردنی ناو خه‌ڵکی بکرێت له‌ناوخۆیاندا. ده‌کرێت سه‌یری
World value Survey ساڵی 2004- 1999
www.worldvaluessurvey.org بکرێت وه به‌راوردبکرێت له نێوان ووڵاتاندا. له‌م ماڵپه‌ڕانه زانیاری ده‌رباره‌ی کوردستان نیه چونکه له‌وێدا عێراق وڵاته نه‌ک کوردستان.
به‌ڵام ئێمه هه‌مومان ده‌زانین که باوه‌ڕو متمانه‌یه‌کی زۆر بهرزههبوو له نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی باشور له کاتی بوونی ڕژێمی به‌عسدا خه‌ڵکی هاریکاریه‌کی ته‌واوی یه‌کتریان ده‌کرد. به‌ڵام له ساڵانه‌ی دوایدا ئه‌م متمانه‌یه به‌هۆی هۆی جیاوازهوهکهمی کردوه.
2. پێوانی ڕێژه‌ی هه‌ڵبژاردن. سه‌یرکردنی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌کان له فینله‌ندا ساڵی 2000 بۆ سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتی ساڵی 2003.
له سلۆفاکیا ده‌کرێت سه‌یری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک بکرێت که ساڵی 2004 کراوه و هه‌ڵبژاردنی پهلهمانت ساڵی 2002. سه‌یری ژماره‌کان بکه‌ین و به‌راوردیان بکه‌ین. له هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی کوردستاندا ڕێژه ده‌نگدان زۆربه‌رز بوو ،کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان گیانی هاونیشتمانیان به‌رز بوو بۆیه خه‌ڵکی وه‌کو ئه‌رکێکی نیشتامانی ده‌نگیان ده‌دا که ئه‌مانه هۆی تایبه‌تین وپهیوهستن به دۆخی کوردستانه‌وه ناکرێت به ووڵاتانی تری به‌راوردبکرێت. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵیش 2009 رێژه‌ی به‌شداربوون له‌سه‌روو مام ناوه‌ندییه‌وه‌یه بوو، له‌كۆی دوو ملیۆن‌و نیوو ده‌نگده‌ر، نزیكه‌ی دوو ملیۆنیان به‌شدارییان كردوه. واته رێژه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك به‌رزه و زۆر تایبه‌ته به دۆخی کوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها بوونی لیستی جیاواز‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وه ده‌چێت که هۆکارێکی گرگ بن بۆ چالاکی کردنی هاونیشتمانانی کوردستان که بچن ده‌نگ بده‌ن.
3. خاڵی سێهه‌میان بریتیه له سه‌یرکردنی ڕێژه‌ی هاوبه‌شکردنی هاونیشتمانیان له کۆمه‌ڵه وڕێکخراوهمهدهنیهکان له سلۆفاکیا و فینله‌ندا. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسین زۆرن له کتێبی
The Weakness of civic Society in post- Commuist Europa 2003که Marc Morje
Howard
نوسیویه‌تی. وهڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان پێانسه ده‌کرێن به‌پێی لاستهر وسکۆڵۆڤسکی Lester M Salamon & Wojciech Sokolowski
به‌م شێوه‌ی خواره‌وه
*-ڕێکخراوه‌کان ده‌بێت په‌یکه‌رێکی ڕه‌سمی (فه‌رمیان) و ڕیسای کارکردنیان هه‌بێت.
*-ڕکخراوهکان ده‌بێت خۆیان کاربکه‌ن وئازاد بن و نابێت پابه‌ندی ڕێکخراوێکی تر بن.
*-قازانج و سامانی ڕێکخراوه‌که نابێت بچێت بۆ سه‌رۆک و خاوه‌نه‌که‌ی.
*-ڕێکخراوه‌که نابێت حکومی بێت.
*-ئه‌ندامی بوون ده‌بێت خۆبهخشانهوئازادانه بێت .
ئه‌وخاڵانه‌ی سه‌روه زۆر گرنگه بۆناسینی کۆمهڵهئازاده مه‌ده‌نیه‌کان.
له کوردستان به‌شداری كردن له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا تا راده‌یه‌ك كهمو لاوازه یاخود نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و رێكخراوانه هه‌ر به‌ناو رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین و به‌ڵکو حیزبیان له‌پشته و که‌م یان زۆر حیزبین. هه‌روه‌ها له‌به‌ر نزمی ئاستی هوشیاری خه‌ڵك‌و به‌رزی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌كوردستاندا دامه‌زراندنی ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه له هه‌لومورجی ئێستادا گرانه .
4. سه‌یرکردنی ڕێژه‌ی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان له و ووڵاتانه‌و وناوچانه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌راوردکاری تیا بکه‌یین. ده‌کرێت سه‌یری ژماری ڕۆژنامه‌کان و ڕیژه‌ی خوێندنه‌وه‌ش بکه‌یین. که بهراورددهکهین کارێکی باشه که ووڵاتی بهراوردکردوو ژماره‌ی دانیشتوانیان نزیک بنه‌وه له‌یه‌که‌وه ئه‌وکاته ئاسانتره که ژماره‌ی ڕۆژنامه‌کان به‌ئاسانی دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتواندا. هه‌ندێ له وولاته‌کان به‌ئاسانی ده‌توانین زانیاریمان ده‌ستبکه‌وێت بۆ نمونه له ماڵپه‌ڕی کۆنسۆڵیهتی فینله‌ندا ئاسان زانیاریه‌کان ده‌بینرێت. به‌ڵام ده‌رباره‌ی سلۆفاکای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ده‌توانرێت ئه‌و زانیاریانه ده‌ست بکه‌ون.
له کوردستان وزۆر ووڵاتی تر کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریه ئه‌سته‌مه .له هه‌رێمی کوردستان به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان، رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی رۆژنامه ده‌خوێننه‌وه زۆر كه‌من، چونكه تیراژی باشترین هه‌فته‌نامه گۆڤار له‌كوردستاندا له‌بیست هه‌زار تێنه‌په‌ڕیوه تاکو ئێستا له‌باشترین حاڵه‌تیدا، ئه‌و رۆژنامانهشی رۆژانه‌ن تیراژیان به‌هه‌زار حاڵ ناگاته 3 تا 4 هه‌زار دانه. له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌پێی سه‌رژمێرییه ناڕه‌سمییه‌كان له‌سه‌روو چوار ملیۆنهوهیه .
5. داموده‌زگای به به‌های مرۆیی وجیهانی . به‌های ئیسانیهکان له داموده‌زگا گشتیه‌کاندا و جیاوازیان ده‌بینرێن . داموده‌زگاکان به نه‌بوونی به‌های ئینسانی وجیهانی هه‌لومه‌رجی دروستبوونی گه‌نده‌ڵی ئاسان ده‌که‌ن. به‌پێی ڕۆستاین ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه بزانرێت بۆچی له فینله‌ندا گه‌نده‌ڵی زۆرزۆر که‌مه له‌چاو سلۆفاکیا.
كوردستان خاوه‌نی داموده‌زگای تۆكمه‌و دامه‌زراو نییه به‌ستانداری جیهانی و به به‌های مرۆییهجیهانیهکان به‌ڵکو له‌سه‌ر پاشماوه‌ی که‌لتوری ڕژێمی به‌عسیه‌کان کارده‌که‌ن، ڕه‌نگه هۆكارێكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می ئه‌زمونی ئیداره كردن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه‌وه له‌داموده‌زگاكاندا بڵاوه. واته داموده‌زگا کوردیه‌کان سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستناکه‌ن له به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستبکه‌ن تاکوئیستا به‌ڵکوئه‌و سه‌رمایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که هه‌بوو که‌میان کردۆته‌وه.
ده‌کرێت که سه‌یری دهزگاودایهرهی کۆمه‌ڵایه‌تی ووڵاتانی فینله‌نداو سلۆفاکیا بکه‌ین وبهراوردیان بکه‌ین و بێلایه‌نی و متمانهکراویان ببینین. وه‌ده‌کرێت ته‌نانه‌ت سه‌یری کاره‌کانی وه‌زاره‌تیش بکه‌ین که چۆن و چه‌ند بێ لایه‌نن له ئیش وکاره‌کانیان. ده‌کرێت سه‌یری SIA Social Insurance Agency بکه‌ین کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ده‌که‌ن.
داموده‌زگاکان وئازادیان له کاره‌کانیاندا به‌بێ کۆنترۆڵی ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده دهامودهزگای ده‌وڵه‌تیشن به‌ڵکو به‌پێی یاسا‌و ڕیسای تایبه‌تی کاری خۆیان ده‌کان و کارمه‌نده‌کان به‌پێی ڕێنماییه‌کان کارده‌که‌ن که لهناوچهکادا بڕیاریان له‌سه‌ردراوه.
که ده‌مانه‌وێت له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له Social Insurance Agency SIA دا به‌راوردی فینله‌ندا و سلۆفاکیا ده‌که‌ین چونکه ئه‌م دوو وولاته هه‌مان ئه‌رکییان له ئه‌ستۆ گرتووه. هاونیشتمانیانیش هه‌مان خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گرن به‌ڵام به دووشیوهی جیا.
ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆر گرگن چونکه هاونیشتماناین له‌کاتێکی ته‌مه‌نیاندا پێویستیان به‌م شێوه داموده‌زگایانه یاخود خزمه‌تگوزاریانه ده‌بێت وه‌ک له‌کاتی دروستکردنی خێزان و ته‌قاعود بوونیاندا.
له گرفتهکۆمهڵیهتیهکاندا و گرفتی متمانهوبڕوادا بوڕۆستاین باس له گرنگی ئهودامودهزگا گرنگانه ده‌کات که به‌های مرۆیی جیهانیان هه‌بووه که گرنگه بۆ دروستکردنی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دروست بوونی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا. بوونی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Social capital زۆر به‌ئاسانی دروست نابێت. به‌هه‌مان شێوه داموده‌زگای به‌به‌ها مرۆڤانه به‌بێ بوونی مه‌راڵی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نابێت.
پێناسه‌ی گشتی بابه‌ته‌که و سنورهکانیگهندهڵی گرفتێکی گه‌وره‌یه له‌جیهاندا و به‌ربه‌ستێکه له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تی دا. گه‌نده‌ڵی زیاتر کارێکی خراپتر و ڕه‌قتر ده‌کاته سه‌ر هه‌ژاران. گه‌نده‌ڵی گرفتیشه بۆ ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژاره‌کانی ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش ده‌ناڵینن پێوه‌ی. هه‌ژاره‌کان زۆر جار ناتوانن پاره‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خۆیان وده‌رمان بده‌ن، لێره‌دا مه‌به‌ستمه له‌هه‌موو شوێنێکدا گه‌نده‌ڵی سه‌ختره بۆ هه‌ژاران و له‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیشدا زیاترههژاران سودبه‌خش ده‌بن.
پێناسه‌ی گهندهڵیحهزدهکهم به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی بکه‌ین به‌کارهێنانی داموده‌زگا گشتیه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی. بۆیه لیره‌دا سه‌یری داموده‌زگا گشتیه‌کان ده‌که‌م نه‌ک داموده‌زگا تایبه‌تیه‌کان که مۆڵکی که‌سین. چونکه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی داموده‌زگای گشتیه‌وه ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی و هه‌ژاران له جییهاندا ده‌ناڵێنن.
گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو ئه‌وروپا به شێوه‌ی جیاواز‌و ئاست وپله‌ی جیاواز هه‌یه. له‌ووڵاته سۆسیالیسته‌کان زیاتر وله‌پله‌ی به‌رزدا گه‌نده‌ڵیان تیادایه به‌تایبه‌تی کاتێک که ووڵاته‌کانیان گۆڕان له ووڵاتی سۆسیالیستیه‌وه بۆ ووڵاتی دیمۆکراسی ولیبرالی. سلۆفاکیا نمونه‌یه‌که له‌م ووڵاتانه که هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌نده‌ڵی کاته‌کانی گۆڕانی گرته‌وه کاتێک له وولاتی سۆسیالیسته‌وه بۆ لیبرالی هه‌نگاویان ناو هه‌رله‌م کاتانه‌دا کاری کرده سه‌ر به‌هاکان و نرخهمرۆڤیهکانی دام‌و ده‌زگاکان زیاتر گومان و بێ باوه‌ڕی لای هاونیشتمانیان دروست کرد.
به‌پێی Transparency International سلۆفاکیا یه‌کێکه له‌و وولاته ئه‌وروپیانه‌ی که پله‌ی گه‌نده‌ڵی له ئاستێکی زۆربه‌رزدایه، ترادیسێۆنێکی دووروودرێژی هه‌یه له‌چاو وولاته ئه‌وروپیه‌کاندا. ساڵی 2004 سلۆفاکیا بووه ئه‌ندام له ئه‌وروپای هاوبه‌ش و وه ئه‌مانیش خۆیان پابه‌ندکردووه به ماف وئه‌رکه‌کانی ئه‌وروپای هاوبه‌شه‌وه. مه‌رجی بوونی ئه‌مان له ئه‌وروپای هاوبه‌شدا کراوه‌یی و ئاوه‌ڵه‌کردنی دامودهزگانیانه.
گه‌نده‌ڵی لهسلۆفاکیا گه‌یشتۆته به‌رتیل دان به سیاسیه‌کان و فه‌رمانبه‌ری داموده‌زگاکان، ئه‌مه‌ش واده‌کات که نه‌هێڵێت که داموده‌زگاکان به باشی خزمه‌تی هاونیشتمانان بکه‌ن. ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵی له سیستمی خهسهخانهکاندا، که فه‌رمانبه‌ره‌کان به‌رتیل وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان له خه‌سته‌خانه‌کاندا شوێنیان پێبدرێت. به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی که سلۆفاکیا نه‌خشه‌ی چاره‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بوو ئێستا گه‌نده‌ڵی زۆر که‌می کردووه له چاو 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
فینله‌نده له‌ساڵه‌کانی 1300 تاکو ساڵی 1809 له‌ژێر ده‌ستی سویدا بووه. به‌م شێوه‌یه له هه‌موو ووڵاتانی سکاندنافیادا جۆرێک له ترادییتسیۆنی نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسی هه‌بووه. له‌ساڵه‌کانی 1809 تاکو ساڵی 1917 فینله‌نده له‌ژێرده‌ستی ڕووسیادا بووه، تاکو هاتنی به‌لشه‌فیکه‌کان له ڕووسیادا، به‌م شێوه‌یه فینله‌ندا هه‌مان گرفتی نه‌بوه بۆئه‌وه‌ی له ووڵاتێکی کۆمۆنیستی یاخود سۆسیالیستی هه‌نگاوبنێت بۆ دیمۆکراسی وه‌کو ووڵاتی سلۆفاکیا. ته‌نانه‌ت سلۆفاکیا بوو به ئه‌ندامی ئه‌وروپای هاوبه‌ش ساڵی 1995.
له‌زۆر ڕوه‌وه گه‌نده‌ڵی کوردستان ده‌کرێت وه‌کو سلۆفاکیا سه‌یر بکرێت به‌ڵام گه‌نده‌ڵی کوردستان له‌سه‌ره‌وه ده‌گاته خواره‌وه واته سستمه‌که پێویستی به پیاچونه‌وه هه‌یه نه‌ک ته‌نها داموده‌زگاکان.
شیکارکردن و لێکۆڵینهوهمتمانهو باوه‌ڕی هاونیشتمانیان خاڵێکی یه‌که‌می گرنگه بۆ ئه‌م ئه‌م بابه‌ته. به‌پێی پوتنام ده‌ڵێت باوهڕومتمانه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دیمۆکراسیه‌ت له ووڵاتێکدا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هاوهنیشتمانیان به‌یه‌که‌وه بگه‌نه ئامانجی گشتی کۆمه‌ڵگا(Putnam, 1996, page 10). کاتێک هاونیشتمانیان له‌ووڵاتێکدا هه‌ستی متمانه‌و باوه‌ڕیان به‌رزبێت ، دڵنیا بن له‌وه‌ی که که‌ده‌توانن متمانه ببه‌خشن به یه‌کتری به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک یاسا بشکێنێ بۆنمونه دڵنیان له‌وه‌ی که فه‌رمانبه‌ران و سیاسیه‌کانیان به‌رتیل وه‌رناگرن. واته په‌یوه‌ندیه‌کی تووند هه‌یه له‌نێوان ڕاده‌ی به‌رزی متمانهوباوهڕ له ناو هاونیشیتمانیاندا و ئه‌وکاته‌ش گه‌نده‌ڵی ڕاده‌یه‌کی زۆر نزمی له ناو ووڵاتدا ده‌بێت. (Blomkvist, 2001, page 246-247)
فینله‌نده به‌پێی توێژینه‌وه‌ی
Transparency Internationals Corruption Perception Index ڕاده‌ی به‌رزی له متمانهوباوهڕی هاونیشتمانی تیادایه . 49% ی هاونیشتمانیان ده‌ڵین ده‌کرێت باوه‌ڕیان به یه‌کتریه به گشتی. لیره‌دا فینله‌نده ده‌که‌وێته ژماره 6 له ناو توێژینه‌وه‌ی 56 ووڵاتدا. له سلۆفاکیا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه زۆر نزمه ده‌گاته 23% ی خه‌ڵک بۆ باوه‌ڕ کردن به‌یه‌کتری، به‌م شێوه‌یه سلۆفاکیا شوێنی ژماره 39 وه‌رده‌گرێت له ناو ووڵاتاندا . هه‌رئه‌مه‌شه واده‌کات که ڕۆح وگیانی هاونیشتمانی له نێوان خه‌ڵکی فیله‌ندا زۆر به‌رزه به‌هۆی بوونی ئه‌م متمانه‌و باوه‌ڕه‌وه که له نێوان خه‌ڵکیدا هه‌یه. کاتێک هاونیشتمانیانی ووڵاتێک باوه‌ڕ به‌یه‌ک ده‌که‌ن ده‌توانن باشتر کاربکه‌ن به‌یه‌که‌وه و متمانه ببه‌خشن به‌یه‌کتری، و باوه‌ڕ ده‌که‌ن که‌س به به‌رتیل و ڕایکردن کارناکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دیمۆکراسیه‌ت باشتر کاری خۆی بکات.
به‌ڵام سلۆفاکیا به‌هۆی نزمی ڕاده‌ی متمانهوباوهڕ ئه‌م هه‌لومه‌رجه بوونی نیه له وولاته‌که‌دا ، هاونیشتمانیان باوه‌ڕ ناکه‌ن به‌یه‌کتری و که‌متر هه‌ره‌وه‌زی و هاریکاری هه‌یه له نێوانیاندا و یاسا شکاندن ، به‌رتیل دان و مه‌رایی کردن زیاده‌بێت، چونکه بێ باوهڕیهک لای هه‌موو دروست ده‌بێت که هه‌رهه‌موو بێ ڕێزی ده‌که‌ن به‌رانبه‌ر یاسا‌و یاسا ده‌شکێنن و پرسیار لای هه‌موو ڕۆژانه درستهدهبێت به‌وه‌ی بۆچێ منیش وه‌کو ئه‌وانی تر نه‌که‌م.
خاڵی دووه‌میش که په‌یوه‌سته به‌ڕێژه‌ی ده‌نگدانه‌وه که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌ست وڕۆحی هاونیشتمانیه و په‌یوه‌سته به بایه‌خی هاونیشتمانیان به کۆمه‌ڵگاوه.
ڕێژه‌ی هه‌ڵبژاردن ساڵ هه‌ڵبژاردنی فینله‌ندا
80،2% 2000 سه‌رۆک
69،7% 2003 په‌رله‌مانت
سلۆفاکیاڕێژهی هه‌ڵبژاردن ساڵ هه‌ڵبژاردنی سلۆفاکیاا
49% 2004 سه‌رۆک
70% 2002 په‌رله‌مانت
لێره‌دا ده‌بینین که ڕێژه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن له فیله‌ندا زۆر به‌رزتر بوو له چاو سلۆفاکیا. به پێی تیۆریه‌که ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه که هاونیشتمانی فینله‌ندی زیاتر بایه‌خدار و چالاکن له ناو کۆمه‌ڵگادا، به‌پێێ پوتنام هاونیشتمانیانی فینله‌ندی گیانی هاونیشتمانیان به‌رزتره له چاو سلۆفاکیهکان.
هه‌رێمی کوردستان ئه‌م خاڵه زۆر زه‌حمه‌ته چونکه ڕاده‌ی به‌رزی ده‌نگدان له هه‌رێمه‌که هۆی تر هه‌ن زهحمته به‌راوردبکرێت به ولاتانی تر.،
خاڵی سێههمهاوبهشی خه‌ڵکی له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌کان و ڕێکخراوه نا ده‌وڵه‌تیه‌کاندا. به‌پێی پوتنام ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌کان فێری هاوکاری ده‌بن له ناو ڕێکخراوه‌کاندا وئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی دیمۆکراسی و جێگیری کۆمه‌ڵایه‌کی ناوکۆمه‌ڵگا و به‌مه‌ش گیانی هاونیشتمانی بوون زیادده‌کات. توێژینه‌وه هه‌یه به ناوی
Volunteering in Cross- National perspective : Evidence from 24 countries (2001)
که ڕێژه‌ی هاوبه‌شی خه‌ڵکی چه‌نده به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستان له‌م توێژینه‌وه‌دا نیه.
له فینله‌ندا کاری خۆبه‌خشانه له ناو کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کاندا به‌رزه به‌شێوه‌یه‌ک نزیکه‌ی 3،5% خه‌ڵکی کارده‌که‌ن له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵانه‌دا. له سلۆفاکیا ده‌گاته 0،4% که ئه‌مه‌ش زۆر نزمه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه کاربکه‌ن ده‌بێت خه‌ڵکی کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن بۆ کار له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوانه‌دا یاخود به پاره یاخود هاریکاری بۆ چالاکی کۆمه‌ڵه‌که کۆبکه‌نه‌وه. له فینله‌ندا هاریکاری ئه‌م ڕێکخراوانه ده‌گاته به 88% ی هاونیشتمانیان و وه ته‌نها له 12% هاونیشتمانیان هاریکاری مادی ئه‌م ڕێکخراوانه ده‌که‌ن. له سلۆفاکیا ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر نزمه، هاونیشتمانی سلۆفاکی ته‌نها له 10% ی کاتیان ده‌ده‌ن به‌م جۆره ڕێکخراوانه، به ڵام ئاماده‌ن 90% هاونیشتمانیان پاره بده‌ن ، واته پاره ده‌ده‌ن به‌ڵام ئاماده نین کاربکه‌ن و کاتی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا.
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م باسه ده‌کرێت سه‌یری کتێب
The Weakness of civic Society in post-Commuist Europe 2003
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که هاونیشتمانیه‌کی فینله‌ندی تێکڕا ئه‌ندامی 2،48 ڕێکخراون. به‌ڵام له سلۆفاکیا ده‌گاته 1،12 ڕێکخراو.
له‌م ژماره‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که فینله‌ندیه‌کان زیاتر چالاکن لهکۆمهڵگاکهیاندا له‌چاو سلۆفاکیهکاندا. هاونیشتمانی فینله‌ندی دووجار زیاتر چالاکترن له سلۆفاکیهکان به‌هۆی ئه‌ندام بوونیانه‌وه له کۆمه‌ڵه‌ی زیاتردا و وه خۆیان کاری تیا ده‌که‌ن نه‌ک ته‌نها هاریکاری مادی و پاره ده‌ده‌ن.
له هه‌رێمی کوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری كردن له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا تا راده‌یه‌ك زۆر لاوازه، زۆربه‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان حیزبین و قورسه پێانسه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیان به‌سه‌ردا بچه‌سپێت وه تاکو ئێستا گروپی فشار دروست نه‌بووه له کوردستان له‌به‌ر گه‌لێک هۆ له‌مانه نزمی ئاستی هوشیاری خه‌ڵك‌و به‌رزی ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ، بێ ئاگایی لێپراسراوانی سیاسی کورد له گرنگی بوونی ڕێکخراوی مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا.
خاڵی چوارهمڕێژهی خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کانیش به‌پێێ پوتنام به‌ڵگه‌ن بۆ بایه‌خی خه‌ڵکی به کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌وه و حه‌زده‌که‌ن بزانن چی تازهههیه و چی لهکۆمهڵگاو جیهاندا ڕووده‌دات، هه‌رچه‌نده ئێستا خوێندنه‌وه له ماڵپه‌ڕه ئینتهرنێتیهکاندا ده‌توانرێت بکرێت به‌ڵام تاکو ئیستا ئینته‌رنێت نه‌بۆته باو له زۆر شوێنیکوردستاندا . چونکه کۆبهنوهی زانیاری لای خه‌ڵکی وا له‌خه‌ڵکی ده‌کات که بتوانن باشتر ڕایان هه‌بێت و کاربکه‌نه سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان و توانایی ووتووێژیان له‌سه‌ر پرسهکۆمهڵایهتی و سیاسیه‌کان زیادده‌کات.
له فیله‌ندا نزیکه‌ی 445 ڕۆژنامه ده‌رده‌چن بۆ هه‌ر 1000 هاونیشتمانی و سێ ڕۆژنامه‌ی گه‌وره‌ش هه‌ن
تیڕاژ ڕۆژنامه‌کان
472666 Helsingin Sanomat
219103 Ilta-Sanomat ڕۆژنامه‌ی ئێواران، له ساڵی 1923 وه ده‌رده‌چێت
132952 Aamulehti ڕۆژنامه‌ی به‌یانیانه و له ساڵی 1881وه ده‌رده‌چێت، ڕۆژنامه‌یه‌کی کۆنسێرفاتیفه
له سلۆفاکیه نزیکه‌ی 131 ڕۆژنامه ده‌رده‌چن بۆ هه‌ر 1000 هاونیشتمانی و سێ ڕۆژنامه‌ی گه‌وره‌ش هه‌ن که ئه‌مانه‌ن
تیڕاژ ڕۆژنامه
230000 Nov čas
165000 Prada
50000 Liberala SME
فینله‌ندیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆژنامه زیاتر ده‌خوێننه‌وه له چاو سلۆفاکیهکان، ته‌نانه‌ت له چاو ووڵاتانی ئه‌وروپی تریش، به ژماره 3 دێت له دوایی نه‌رویج و یابان له جیهاندا، هه‌ربۆیه گیانی هاونیشتمانی فینله‌ندی زۆر به‌رزه.
له هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی رۆژنامه ده‌خوێننه‌وه زۆر كه‌من، چونكه تیراژی باشترین هه‌فته‌نامه گۆڤار له‌كوردستاندا له‌بیست هه‌زار تێنه‌په‌ڕیوه له‌باشترین حاڵه‌تیدا، ئه‌و رۆژنامانهشی ڕۆژانه‌ن تیراژیان به‌هه‌زار حاڵ ناگاته 3 تا 4 هه‌زار دانه. له‌كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌پێی سه‌رژمێرییه ناڕه‌سمییه‌كان له‌سه‌روو چوار ملیۆنهوهیه.
خاڵی پێنجه‌م و شه‌شه‌م په‌یوه‌ندی به به‌ها جیهانی و مرۆڤیه‌کانی داموده‌زگاکانه‌وه هه‌یه. ڕۆستانی ده‌ڵێت ده‌بێت داموده‌زگای گشتیه‌کان ده‌بێت به‌های مرۆیی جیهانیان هه‌بێت. واته ده‌بێت بێلایه‌نه و به باوه‌ڕه‌وه کاربکه‌ن وبۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی باوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد بکه‌ن و متمانه‌ی له نێوان هاونیشتمانییه‌کان دا زیاد بکات. (Rothstein, 2003)
له سلۆفاکیا ده‌زگای Social Insurance Agency SIA به‌رپرسه له ته‌ئمینی هاونیشتمانیان و هاریکاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وکه‌سانه پێویستان به یارمه‌تی بژێوی ژیانیان هه‌یه. ئه‌م ده‌زگایه‌ش ده‌که‌وێته ژێر ئۆرگانی ده‌وڵه‌تی The ministy of Labour, Social Affairs and Fmaily به‌ڵام ده‌زگاکه بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و خۆیان لێی به‌رپرسن.
ئه‌رکی سه‌ره‌کی Social Insurance Agency SIA بریتیه له هاریکاری هاونیشتمانیان له‌ڕووی خزمه‌تی ته‌ندروستی و بیمه‌ی (ته‌ئمینی) ته‌ندروستی و، بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌قاعودی. ده‌زگاکه یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بژێوی ده‌دات و بریاریش ده‌دات که بڕی چه‌ندو کێ مافی ئه‌و یارمه‌تیه‌ی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی Social Insurance Agency SIA به‌رپرسه له جێبه‌جێ کردنی بڕیاری 38 ئۆرگانی تر . ئۆرگانه محهلیهکان به‌رپرسن که چاویان به‌وکه‌سانه بکه‌وێت که پێویستان به‌هاریکاری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. Social Insurance Agency SIA له‌ڕیگای هاریکاریهوه پاره له کۆمپانیاکان وهه‌ندێ که‌سی دهوڵهمهندکۆ ده‌کاته‌وه. واته ده‌زگاکه سه‌ربه‌خۆیه چونکه ده‌وڵه‌ت پاره‌ی کاره‌کان نادات. به‌ڵام ساڵانه ده‌وڵه‌ت سه‌یری ڕاپۆرتی ساڵانه و چالاکی ساڵانه‌یان ده‌کات له ڕووی یاسایه‌وه کۆنترۆڵ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی یاسایی نه‌کرێت.
به‌پێێ تیۆری ڕۆستاین و داموده‌زگای به‌های جیهانی و مرۆڤیانه له‌م کاته‌دا پێویستی زیاتر به متمانه وباوه‌ڕ ده‌کات ، ده‌بیت Social Insurance Agency SIA زیاتر بێ لایه‌ن تر‌و به باوه‌ڕه‌وه کاربکه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مان خۆیان زۆربهسهربهخۆ ترن وه‌کو داموده‌زگا.
ئه‌نجامیش که داموده‌زگاکه وه‌کو داموده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆنترۆڵ ناکریت له‌لایه داموده‌زگایه‌کی ده‌ره‌کیه‌وه. هه‌ربۆیه داموده‌زگاکه ده‌توانێت زۆر به‌ئاسانی فه‌رمانبه‌ری لێپرسراو به پێی قازانجی خۆی کاربکات و بێ لایه‌نی خۆی وون بکات. هه‌ربۆیه هاونیشتمانان ده‌کرێت ته‌واو باوه‌ڕ به‌م ده‌زگایه نه‌که‌ن. هه‌ربۆیه باشتر بوو که دام‌و ده‌زگاکه SIA ڕیگا بدات کۆنترۆڵ بکرێت له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی ده‌ره‌کی بێ لایه‌نه‌وه و متمانه‌ی هاونیشتمانیان بۆ خۆیان ببه‌نه‌وه.
له فینله‌ندا کۆمون یاخود شاره‌وانی لێپرسراون له خزمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی. پاره‌ی زه‌ریبه و هاریکاری مادی ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی کاره‌کانیان دابین ده‌کات. شاره‌وانیه‌کان ئۆتۆنۆمی خۆیان هه‌یه له ووڵاتانی سکاندنافیا و بۆیه زۆر جار خزمه‌تگوزاریه‌کان له شارهوانیهکهوه بۆ شاره‌وانیه‌کی ترله ڕووی چلۆنایه‌تیه‌وه ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ئاستێکی تایبه‌تی گشتی هه‌یه بۆ هاونیشتمانیان که نابێت ئاستی ژیانی هیچ هاونیشتمانیه‌ک له هه‌موو شاره‌وانیه‌کان له‌وئاسته نزمتربێت.، واته هه‌موو که‌س ده‌توانێ داوای یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمهیتی مناڵان وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته له ژیان و گوزه‌ران.
جیاوازی سلۆفاکیاو فینله‌ند ئه‌وه‌یه که SIA له سلۆفاکیا خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن که چه‌ندو کێ پاره‌ی یارمه‌تی وه‌ربگرێت ، هیچ یاساوڕێسایه‌ک نیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. له فینله‌ندا به‌شه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ندن به وه‌زیری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و شاره‌وانیه‌کان خۆیان ته‌واو ئازادانه بڕیاری ته‌واو ناده‌ن له‌سه‌ر ڕێساکانی پاره‌دان و بڕی پاره‌دان به که‌سانێ که پێویستیان به یارمه‌تی هه‌بیت، واته ئه‌مان ئه‌وه‌نده ئازاد نین وه‌کو ده‌زگای SIA ی سلۆفاکی. واته ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی فینله‌ندا له ژێر یاسا‌و ڕیسایهکی زۆر توندا کارده‌که‌ن و کۆنترۆڵ وپیداچوونهوهیهکی ته‌واویان له‌سه‌ر هه‌یه.
ده‌زگای SIA ناتوانێت بێ لایه‌نانه کاربکات و مه‌جالی ئه‌وه هه‌یه که خۆیان به‌پێی ئاره‌زوو بێ گودانه ڕیساکان کاربکه‌ن و ده‌توانن هاریکاری مادی له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر خۆیان دایبنێن و ئه‌وه‌یه که هه‌لومه‌رجی به‌رتیلدانی دروست کردوه.
به‌پێی تیۆری ڕۆستاین واته ده‌زگاکانی فینله‌ندا زیاتر به‌های مرۆیی و جیهانیان هه‌یه چونکه ڕێگا ده‌دات که ده‌زگاو خه‌ڵکی ده‌ره‌کی کۆنترۆڵیان بکات و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بکات و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ک که ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی فینله‌ندی زۆر بێلایه‌نانه کارده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی کارکردنه سه‌ر باوه‌ڕو متمانه‌ی خه‌ڵکی و سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز له فینله‌ندا دروست ده‌بێت.
له دامه‌ده‌زگاکانی سلۆفاکیا هه‌مان کراوه‌یی نیه و ده‌زگاکه به‌های مرۆڤانه‌ی جیهانی نییه. به‌م شیوه‌یه ده‌کریێت سه‌یری هه‌موو وولاتانی تریش له جیهاندا بکرێت.
دهرئهنجامسیاسهت یاخود پۆلیتیک بریتیه له هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌کانی ناوکۆمه‌ڵ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه له پرسه‌کان باش تێبگه‌یین و ئامانجه‌کانمان بزانین چیه ئایا ده‌مانه‌وێت یاخود نامانه‌وێت چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکه‌یین. چ ئامانجێک گرنگه بۆمان وه چ ئامێرێک ومیکانیزمێک ده‌خه‌یه‌نه گه‌ڕ بۆ چه‌ره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان. متمانهوباوهڕ زۆربه‌رزه له نێوان هاونیشتمانیانی فینله‌نده له چاو سلۆفاکیا. ڕیژه‌ی هاوبه‌شی ده‌نگدان له ناو فینله‌ندا زیاتره وه‌ک له سلۆفاکیا. هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوون له‌ڕێکخراوه مهدهنیهکانیشدا به‌رزه له فینله‌نده له چاو سلۆفاکیا. خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان له فینله‌نده‌دا ڕاده‌یه‌کی به‌رزه ، 445 ڕۆژنامه هه‌یه بۆ هه‌ر 1000 که‌س به‌ڵام له سلۆفاکیا ده‌گاته 131 ڕۆژنامه. ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی گه‌وره‌ی فینله‌نده ده‌گاته سێ جاره‌ی ڕۆژنامه‌ی سلۆفاکی. به‌م شێوه‌یه به‌پێێ تیۆری پوتنامس هه‌موو فاکتۆره‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که گیانی هاونیشتمانی بوون زۆر به‌رزه له فینله‌نده له‌چاو ووڵاتی سلۆفاکیا.
به‌پێی تیۆری پۆتنامس هه‌رهه‌موو فاکتۆره‌کانی پشتگیری ده‌که‌ن له بڵندی گیانی هاونیشتمانیان له فینله‌نده و نزمی له وڵاتی سلۆفاکیادا. هاونیشتمانایانی فینله‌نده له ناوکۆمه‌ڵگادا چالاکترن، باوه‌ڕیان زیاتر بهیهکتریه ، زیاتر فینله‌ندیه‌کان ده‌چنه ده‌نگدان، زیاتر چالاکن له ناوکۆمه‌ڵگاو ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کاندا، وه فینله‌ندیه‌کان خوێنه‌رێکی باشتریشن له چاو سلۆفاکیهکاندا.
هه‌روه‌ها به‌پێی تیۆری ڕۆستاین خزمهتهکۆمهڵایهتیهکانی سلۆفاکیا بێلایه‌ن و جێی باوه‌ڕنین. له‌به‌رئه‌وه‌ی
خۆیان کۆنترۆڵ وپیاداچوونهوهی خۆیان ده‌که‌ن له جیاتی ئۆرگانێکی ده‌ره‌کی هه‌ربۆیه زه‌حمه‌ته بێلایه‌ن بن. به‌مشێوه‌یه داموده‌زگاکانیان به‌های جیهانیان نیه و نابنه هۆی دروستکردنی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو داموده‌زگاکاندا. هه‌ربۆیه له‌به‌رنه‌بوونی به‌های جیهانی و نه‌بوونی بێلایه‌نی ئاسانه ئه‌م داموده‌زگایانه خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن به‌پێی ئاره‌زوو وه مامه‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵیش بکه‌ن. به‌ڵام له فینله‌ندا و ووڵاتانی ئه‌سکه‌ندنافیا پیاداچوونهوهکان له‌لایه‌ن ئۆرگانی ده‌ره‌کی ده‌کرێت و به‌های جیهانی هه‌یه و بێلایه‌نن و داموده‌زگاکان له ڕیساو یاسایی دانراو ناتوانن ده‌رچن. به‌مشێوه‌یه سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت به ئاسانی له کۆمه‌ڵگایی فینله‌ندا.
ئه‌م نوسینه بریتیه له هه‌وڵێکی ئه‌کادیمی بۆ گه‌ڕان به‌شوێن فاکتۆری دروست بوونی گه‌نده‌ڵی و دوزینه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که بۆچی گه‌نده‌ڵی له شوێنێکدا هه‌یه وله شوێنێکی تردا نیه، به‌م شێوه‌یه له ووڵاتی گه‌نده‌ڵدا ڕۆح و گیانی هاونیشتمانی زۆر نزمه. ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت ده‌کرێت به شوێن هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی بگه‌ڕێین له ئاستی به‌رزی کۆمه‌ڵگادا یاخود له ئاستی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتدا.
هه‌ندێک له‌و به‌ها بنه‌ره‌تیانه‌ی که ئێمه کاری پێده‌که‌ین له زۆر شوێنی ستۆکۆڵمدا (بۆنمونه له شارهۆڵم)که من هه‌ندێ کاری سیاسی خۆمی تیادا ده‌که‌م که فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌نده‌کانی ناو ده‌زگای ئیداری شارهۆڵم له دیالۆگدان له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیان و سیاسیه‌کان بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه‌کان و به‌م به‌ها گرنگانانهی لای خواره‌وه values of the disktrict adminstration کارده‌که‌ن:
1. فه‌رمانبه‌ران به ڕێزه‌وه بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌موو وتوێژدهکهن.
2. ڕێز له فره‌جۆری و جیاوازی خه‌ڵکی ده‌گرین.
3. سامان و Resources به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه به‌کاردێت.
4. به کراوه‌یی و ڕوونی و ناشاراوهیی وتوێژهکانمان ده‌که‌ین.
5. هاریکاری و هه‌ره‌وه‌زی بۆ دروستکردنی هه‌لومه‌رج و ناوه‌ندێکی ئارام ده‌که‌ین.
6. کاری باش و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌موو لایه‌ک به‌رز دهرنخێنین.
7. تواناکان و زیره‌کی هه‌موو به به‌رز ده‌نرخێنین و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرین.
8. ئێمه هه‌موومان به‌رپرسین بۆ پێشخستنی خۆمان و ناوچه‌که‌مان.
هه‌رچه‌نده تێگه‌یشتنی گه‌نده‌ڵی له کوردستان و هه‌رشوێنێکی تر پێویستی به‌بینینی هه‌موو لایه‌نه ئابوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووی و سایكۆلۆجی‌و فه‌رهه‌نگیه‌كانی دیارده‌كه هه‌یه‌و ناكرێت گه‌نده‌ڵی کوردستانیش به‌ته‌نها بۆ لایه‌نی سیاسیی و که‌سه‌کان بگه‌ڕێنرێته‌وه.
به‌حیزبی کردنی داموده‌زگاکان، به‌تایبه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ، سیاسیه‌کانی کوردستانیش به به‌رده‌وامی وزه‌و توانای ئیشكردنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و توانا ئابورییهکانیکۆمهڵ یاخود پڕۆژه‌کانی کۆمه‌ڵ ڕاگرتوه که سامانی سروشتی کوردستان موڵکی خه‌ڵکین له ڕاستیدا به‌ڵام ئه‌مڕۆ کراونه‌ته سامانی حیزبی که‌سی ، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و دور له‌هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌كی مرۆیی‌و دوور له دیدی خزمه‌تگوزاری جیهانی ئه‌م کاره ده‌که‌ن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌ڵكی خراپ له‌پاره‌و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌کریت و سوپایه‌ک له كادیر‌و ئه‌ندامی ناسیاسی‌و چه‌کداری بێ ئه‌ستۆ و ئه‌رک له‌ده‌وری ده‌سه‌لاتدارانی سیاسی کوردستان کۆكراوهتهوه، که ئه‌مانه بێ بهرههمو كارن‌و هیچ به‌شداریان له‌ژیانی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستاندا نیه، هاوكات بوونه‌ته تێکدانی ئه‌و سهرمایهکۆمهڵایهتیهی که سه‌ره‌تا باسم کرد‌و که‌مکردنه‌وه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕ له‌ناوخه‌ڵکدا ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارتره له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ئایندهی هه‌ریمی کوردستان، وه‌زیفه‌ی حیزبی له‌کوردستان له کاری حیزبی ده‌رچوه، حیزبیان له‌ده‌زگایه‌كی سیاسیه‌وه كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی مشه‌خۆری بێبه‌رهه‌م ، که‌سێکی زۆری حیزبی چاوی له‌تاڵانكردنی ئابوریی كوردستان‌و ئه‌و بڕه داهاته‌یه كه به‌هۆی ئابوریی نه‌وته‌وه بۆ دانیشتوانی کوردستان به‌پێی ڕێکه‌وتن له‌به‌غداده‌وه دێـت.
هه‌ندی جار یاسا‌و ڕیسای باش ده‌رده‌چیت له هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام کاری پێناکرێت وه‌کو زۆر وڵاتی تر له‌به‌ر نه‌بونی سیستمێکی گونجاو له ڕاپه‌ڕینی بڕیار‌و یاساکان نزیکترین نمونه له‌ئێمه‌وه ئهردهنهکه ماده‌ی ده‌ستوری ژماره 44 که ماده‌یه‌کی زۆر باشه و چه‌ند ساڵێکه ده‌رچوه ، به‌پێی ئه‌م ماده‌یه وه‌زیره‌کانی ئه‌رده‌ن بۆیان نیه کاروباری بازرگانی تێکه‌ڵی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن ، به‌ڵام تاکو ئێستا له ژیانی ڕۆژانه‌دا کاری پێناکرێت و جێبه‌جی نه‌بووه. ئه‌رده‌ن که‌رتی گشتیه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره له که‌رتی تایبه‌تیه‌که‌ی ، یه‌ک له سێی بودجه‌ی وولات بۆ موچه‌ی کارتی گشتی ته‌رخانکراوه. ووڵاتی ئه‌رده‌ن که ولاتێکی شاهانه‌یه و له ساڵی 1952-1999 وه مه‌لیک حسین دوایش کوره‌که‌ی مه‌لێک عه‌بدوڵا فه‌رمانڕه‌وایه ، ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌لاتێکی یاسایی وڕاپهراندهنی هه‌یه ، ئه‌م سه‌رۆک وه‌زیران دیارده‌کات و ده‌توانێت پهرلهمانتیش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ، واته مه‌لیک عه‌بدوڵا ده‌سه‌ڵاتێکی بێ پایانی نا دیمۆکراسی هه‌یه. له ئه‌رده‌ن له دوای لابردنی Martial law (ئه‌م یاسایه کاری پێ ده‌کرێت له ساڵی 1957 وه واته له کاتی شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا) له ساڵی 1989 وڵاته‌که هه‌ندێ هه‌نگاوی دیمۆکراسی ناوه. ساڵی 1992 یاسای پارته‌کان دانرا ، که ئازادی دروستکردنی پارتی سیاسی دانرا و‌ئێستا نزیکه‌ی 22 پارتی سیاسی هه‌یه. ساڵی 1993 یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری لیبرالی ده‌رچوو که‌هه‌ندێک ئازادی له‌م بواره‌دا کراوه. ئێستا له ووڵاتدا چوار ڕۆژنامه و زیاتر له 10 هه‌فتانه‌ش هه‌یه.
چه‌ند ساڵێکه باس له گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت به‌ڵام کاری ڕاست دژ به‌گه‌نده‌ڵی نه‌کراوه له‌به‌رئه‌م هۆیانه
1. هۆی ده‌ستوری : ده‌ستور ڕێگا گره که دژ به‌گه‌نده‌ڵی کاربرێت به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌کانی سه‌ره‌وه. چونکه به‌نده‌کانی ده‌ستور زۆر دیموکراسیانه دانه‌ڕێژراون.
2. هۆی یاسایی: یاساکانی ئه‌رده‌ن زۆر دیار وڕوون نین و کۆنتراستی (واته هه‌ندێ به‌ندیان دژ به‌یه‌کن) زۆری تیادایه ویاساکان به‌گشتی له‌خزمه‌تی ئازادی‌دا نین.
3. هۆی سیاسی: نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌و بوێری نیه له په‌رله‌مانت به‌ومانایه‌ی که ڕه‌خنه‌ی توند بگرێت له ده‌سه‌ڵات واته به‌مانا ئۆپۆزیسیۆن که شیکاری ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات. هه‌رچه‌نده ولاته‌که به‌گشتی به‌ندکراوی سیاسی نیه، واته به‌پێی زۆر ڕاپۆرت زۆر ده‌گمه‌ن خه‌ڵکی له‌سه‌ر ڕاده‌ربرین به‌ند ده‌کرێن.
4. هۆی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی: کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆر لاوازن له کارکردن دژ به گه‌نده‌ڵی. هه‌روه‌ها ده‌زگای ده‌وڵه‌ت هاریکاری مادی ڕێکخراوه‌کان ناکات و که‌سی چالاک وشاره‌زا که‌مه له ناو کۆمه‌ڵگاکه له کاری ڕێکخراوی مه‌ده‌نیدا.
5. هۆی ئابوری: که‌رتی تایبه‌تی ڕاسه‌قینه لاوازه Meagre له وڵاته‌که‌دا. له ئه‌رده‌ن هه‌زاره‌ها خه‌ڵک داده‌مه‌زرێنران له‌وه‌وپێش به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی هه‌بێت به خزمه‌ت و تواناکانیان و پسپۆڕ بوون له‌و کاره‌ی پێیان سپێردراوه.
6. هۆی که‌لتوری و ڕۆشنبیری : نزمی ڕۆشنبیری دانیشتوانی ئه‌رده‌ن به‌گشتی ڕێگادهره بۆ به‌رده‌وام بوونی گه‌نده‌ڵی. به‌شی سه‌ره‌کی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وڕۆژنامه‌کان ده‌وڵه‌تین و کۆنترۆڵی ته‌واوی زانیاریه‌کان ده‌کرێت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، واته میدیای ئازاد ڕۆڵی دیارن نیه له چاودێری ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان له ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی.
هاریکاری و ڕێگادان به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ کارکردن دژ به گه‌نده‌ڵی زۆر گرنگه، ئه‌مه‌ش بوونیان له ئه‌رده‌ن و وڵاتانی وه‌ک کوردستان نیه. گه‌نده‌ڵی به ئاسانی له ژینگه‌یه‌کی نادیمۆکراسیدا زۆر ئاسان وه‌کو په‌تا بڵاوده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه لهپهرلهمانتی ئه‌رده‌ندا چه‌ند جار له‌م ساڵانه‌ی دوایدا باسی گه‌نده‌ڵی کراوه، به‌ڵام زیاتر بابه‌ت بون بۆ قسه‌کردن نه‌ک کارکردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
مه‌لیکی ئه‌رده‌ن له جیاتی چالاکردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆی چالاکه دژ به‌گه‌نده‌ڵی چه‌ند ساڵێکه و لێژنه‌یه‌کی له‌ده‌سه‌ڵات داناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و که زه‌حمه‌ته ڕۆڵی ته‌واوی هه‌بێت به‌بێ هاوبه‌شبوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆڵ وچاودێری میدیا له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا.
پێشنیار ده‌که‌م که‌سێکی تر بتوانێت به‌راوردکاری و شیکاری بکات له جیاوازیه‌کانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی ئه‌رده‌ن یاخود سوریا که زۆر نزیکه کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه.
1. Blomkvist, Hans , 2001 . Stat and frvaltning i u- lnder i Rothstein , Bo , 2001
politik som organisation Stockholm : SNS frlag
2. Elovaininio , Pivi , 2000 , fakta om Finland. Otavas boktryckeri
3. Putnam , Robert D, 1996.
Den fungerande demokratin medborgarnas rtter i Italien. Stockholm: SNS frlag
4. Rothstein, Bo 2003, Sociala fllor och tillitens problem.Stockholm: SNS frlag
5.
www.transparency.org/content/download/1657/8402/Jordan 20016.
http://www.stm/fi/Resource.phx/sve/ansva/halso/hpoli/index.htx 7.
www.transparency.org/pressreleases_archive/2003
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست