کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی پەشیمان دەبێتەوە

Friday, 31/05/2013, 12:00



لەو هەراو هوریایەی پارتی دروستیکردبوو دەربارەی دەستوور خستنە دەنگدانەوە، لەو جەختکردنانەی مەسعود بەرزانی لە سازش نەکردن لە گەڕانەوەی دەستوور بۆ پەرلەمان ودەبێ بخرێتە دەنگدانەوە، ئێستا پارتی هەنگاوێکی گەورەی نا بەرەو دواوە وئارەقی پەشیمانی دەسڕێتەوە. گەڕایەوە بۆ پێش ختاب وئاهەنگەکەی گوڵان.
ئێستا نێچیربەرزانی هاتە سەر خەت ودەیەوێت مەسعود لە شەرمەزاری دۆڕان وناکامی قوتاربکات،هەڵە گەورەکەی بسڕێتەوە، وەکوو زۆر جاریتر. نێچیر ئامادەبوونی گفتوگۆ دەنوێنێت وحاشا لە وەدەکات کە مەسعود باسی خستنەدەنگدانی دەستووری کردبێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم میللەتە قسەکانی سەرۆکی پارتی تێناگەن. ئەوەندە لە یەکەوە دوورن قسەکانی بە هەڵە تێدەگەن ولێکدەدەنەوە. یان لە بەر ئەو چەپلەلێدانە مەسعود گەرمبووە وحەماسەت گرتوویەتی وبەهەڵەداچووە ویان تەنها لە قینی ئۆپۆزسیۆن ویەکێتی وئازادیخوازان ئەو باسەی ورووژاندووە، لەوانەیە گاڵتەی کردووە وباسێکی وای کردووە بەڵام مەبەستی نەبووە.
ئایا ئەمە فێڵێکە بنەماڵە لەم تەنهاییە وتەنگانەیە پەنای بۆ دەبات یان تەنها هەوڵی کاتکوشتن وکات بەفێڕۆدانە؟ لەوانەیە بەڵام کات وبارەکە سەنگەلاربووە ولەبەرژەوەنیاندا نێیە وماوە وجێگای خۆدزینەوە ومناوەرەی زۆری تێدا نێیە.
ئەم پەشیمان بوونەوەی پارتی ووەکوو دیارە ئامادەیی بۆ سازشکردنی مەسعود وگەڕانەوە بۆپەرلەمان دووپاتدەکاتەوە، یان ئەمە تەنها ڕای نێچیرە ومەسعود ومەسرور لە گەڵیدانین، ئەمەش ناتەبایی وترس ودووبەرەکی لە ناو ڕیزەکانی پارتی ئاشکرادەکات.
ئەگەر ئەم هەڵوێستە نوێیە پەشیمان بوونەوەی پارتی بێت یان گەیشتنە قەناعەتێک بێت کە کەلە رەقی سوود نادات وچاوسوورکردنەوە کەس ناترسێنێت، یان سیاسەتێک بێت پارتی پێشتر لە بیرە نەخۆشەکەی پلانی بۆ داڕشتبێت یان چاریان ناچارە وهیچ ڕێیەکی تریان لەبەر نەماوە وزەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە قازانجە ئەوە ترووسکاییەکی ڕووناکی دەخاتە سەر گٶڕەپانە تاریک ومژاویەکەمان.
شکست وپەشیمانبوونەوەی پارتی وبنەماڵە سەرکەوتنی گەل وئیرادەی گەل ویەکڕیزی میللەت دیاردەخات ومژدەی ئایندەیەکی ڕووناکە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە