پارتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی هاتنی زێڕه‌ڤان بۆ سلێمانی و خه‌ڵاتی ئاشتی مه‌سعود ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست!
پارتی دیموکراتی کوردستان به نیازه ڕۆژی شه‌ممه له شاری یۆتو‌بۆری له وڵاتی سوئید ، ئاهه‌نگکێک بگێڕێت، ئاهه‌نگه‌که به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی، که هێزی زرێڤان توانیوێتی خه‌ڵکی سلێمانی بخاته ژێر کۆنترۆڵه‌وه و پاشانیش به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی خه‌ڵاتی ئاشتی له ئیتاڵیا وه‌رگرتوه. ئاهه‌نگه‌که له گه‌ڕه‌کی (کۆرته دالا) ده‌کرێ و هۆڵه‌که به 10 هه‌زار کرۆنی سوئیدی گیراوه.
لێره‌وه داوا له هه‌موو له‌ڕه‌وه‌ندی کورد ده‌که‌ین له شاری یۆته‌بۆری، که پارتی و ئه‌ندامه‌کان و ئه‌وانه‌ی ده‌چن بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه سووک و ڕیسوا بکه‌ن، چونکه ئه‌مه له کاتێکدایه له کوردستان ڕاپه‌ڕینه و خه‌ڵک و ره‌وه‌ندیی کوردیش له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان خه‌ریکی دڵیان له‌لای هاوخوێن و که‌سوکاره‌کانی خۆیانه، ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت ئاهه‌نگ بگێڕێ.
یه‌کێک له‌وانه‌ی ڕێکخه‌ری ئاهه‌نگه‌که‌یه رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی دێت با به به‌لاش بێت و که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنیش له‌وێ ئاماده ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهان بڵێین ئه‌وانه‌ی ڕێپێوان ده‌که‌ن ئاژاوه گێڕن و خۆفرۆشن و دژی به‌رژه‌وه‌ندی کوردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست