بۆ دۆستان و بۆڕای گشتی -
Sunday, 16/05/2010, 12:00
به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانن چه‌ند هێزێك وه‌ك شه‌مشه‌مه کوێره که له‌ناو تاریکیدا ده‌ژین توانیان ده‌ستی چه‌په‌ڵی خۆیان به خوێنی گه‌شی سه‌رده‌شت عوسمان سوور بکه‌ن و قه‌ڵه‌مه بوێره‌که‌ی بشکێنن، هه‌ر چه‌نده به هیوای ئه‌وه‌ین که بکوژا‌ن بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا به‌ڵام با ناحه‌زانی ڕوناکی بزانن ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ها قه‌ڵه‌م له سه‌نگه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی کاکه ده‌شتی جوانه‌مه‌رگماندا سه‌نگه‌ریان گرتووه . به‌ڕێزان: له لای هه‌موومان ئاشکرایه که ناحه‌زانمان زۆرن و به‌رده‌وام مه‌ڵاسیان داوه تاکو بتوانن ڕوناک بیر و ئاشتی خوازه‌کان بێ وره بکه‌ن ، هه‌ر بۆیه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئیمێله‌که‌م (
[email protected] هاك بکه‌ن و به‌ناوی توانیان بێشه‌رمانه هه‌موو ئیمێله په‌یوه‌ندیه‌کانم بدزن ، به‌ڕێزان هه‌ر بۆیه ناحه‌زان به‌ناوی منه‌وه نامه‌یان ناردووه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ناردوه که كێی تێدا نوسراوه ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی بیر بکاته‌وه ڕوبه‌روی هه‌مان ڕه‌وش ده‌بێته‌وه، هه‌ر چه‌نده من باکم نیه له ناحه‌زان پێشیان ده‌ڵێم ئه‌م کاره ووره‌ی منی زیاتر به‌رز کردۆته‌وه و ئێستا زیاتر له پێشوتر هاوسه‌نگه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی کاکه ده‌شتیم ، هه‌ربۆیه تکاتان لێده‌که‌م که هیچ نامه‌یه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک نه‌بێته دڵه‌ڕاوکێی ده‌رونتان ، من دڵنیام که ئه‌مه یه‌که‌م کرده‌وه نیه و نابێته کۆتایش چونکه تاکو قه‌ڵه‌مه چاونه‌ترسه‌کانی هاوسه‌نگه‌ری کاکه ده‌شتیمان له سه‌نگه‌ردابن ئه‌م جۆره‌کارانه هه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه.
سه‌رکوتن بۆ ئێمه
له گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی
ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ند
له‌نده‌ن
15/05/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست