'' کۆبانی '' ناکەوێت
Saturday, 04/10/2014, 12:00
1824 بینراوە
شاری لینینگراد لەجەنگی جیهانی دووەم بوە سیمبولی بەرگریکردن دژ بە نازی و جێرمەنەکان. ئەو شارە بەگشت چین و توێژەکانی بڕیاری مان و نەمانیان دا و کۆتایی توانیان مێژوویەکی پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان و گەلەکەیان تۆمار بکەن. کۆبانی ئەوڕۆ بۆتە هەمان ئەو سیمبولەی کە کورد شانازی پێوە بکا و پیر،گەنج،کچان و کوڕان بڕیاری بەرگریکردن و خەباتیان دژ بە چەتەکانی داعش داوە کە تا دوا دڵۆپە خوێن و دوا هەناسە لە جەستەیان پێشکەش بە کوردستانی بکەن. ئەوە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێك ئەبێ هێرشی دڕندانەی چەتەکان و تورکە دڵ ڕەق و عەرەبە خوێن ڕێژەکان بەردەوامن لە کاولکاری و دوژمنکاری بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا، کەچی نەیان توانی خەونە نەزۆکەکانی تورکان و عەرەبە بێتە دی. ئەوەی دژ بەو شارە کوردیە ئەکرێ و ڕۆژانە گەلەکەی تیا ئەکوژرێ و ناچار ئەکرێ خاک و ئاو و زمانی بەجێ بێڵێ، کوردانی بەئەمەك و هۆشیار لەوێ بەرخودانی مێژوویی و سەروەریمان بۆ تۆمار ئەکەن.
هەروەك چۆن جێرمەنەکان سەرنەکەوتن بەسەر ڕوسەکان، ئەوا تورك و عەرەبەکان هەمان چارەنووس چاوەڕوانیانەو جگە لە شکست چنینەوە هیچی تریان دەست ناکەوێ. تورك و چەتەکانیان دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر موسڵ و شەنگال وایان زانی لە کۆبانی هەمان سەرکەوتن وە دەست دێنن. ئەوان بە پێوەری پارتی و هێزی زێڕەڤانی کەوتنە هەڵەی گەورەوە بۆیە هەنگاویان هاویشت بەرەو کۆبانی. لای ئەوان پارتی و هێزە فەرهودکەر و نانیشتمانیەکەی گشت بیرکردنەوەو حسباتی سەربازیانی بەهەڵەدا برد. ئەوان پێیان وا نەبوو کە کوردانی ڕۆژئاوا جیاوازن و خاوەنی بیرو باوەڕن. جیاوازی هێزەکانی پارتی و یەپەگە ئەوەیە کە یەکێکیان لەسەر بیرو باوەڕی کوردایەتی و کوردستان دروست بوە، ئەوی تریان بە پێچەوانەوە هەوڵ ئەدا بۆ لەناوبردنی کورد لەڕێگای تورکەکانەوە. واتە جیاوازی نێوان داعش و پارتی تەنها لەناوەکەیانە و بەس، دەنا هەردووك کۆکن لەسەر ئەوەی کە نابێ کوردستان هەبێ و کوردانی ڕۆژئاواو باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات یەكبن.
کۆبانی ئەبێتە ناوی نەوە نوێکانمان و مێژووی خۆڕاگری و کۆششی مەردانە لەخۆ ئەگرێ و نەوە دوای نەوە باس ئەکرێن. ئەمان جگە لە بیر و باوەڕە پتەوەکەیان بە خۆیان و کوردبوونیان خاوەنی چەکێکی وا نین دژ بە چەتەکان،لێ ئەوەی جەنگ ئەباتەوە ئەو متمانەو بیرو باوەڕە لەبن نەهاتویە کە خود ئامادەیە خۆی بۆ بکاتە قوربانی. کۆبانی تازە بوو بە تاقیگەی مرۆڤایەتی دژ بە نامرۆڤەکان. لێرەوە کۆبانی خۆی خستە نێو مێژووی ئەو شارانەی دژ بە داگیرکەران جەنگاون و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. کۆبانی جارێکی تر سەلماندی کە گەلی کورد زیندووەو نابەزێ.
سەربەرزی بۆ گشت کۆبانیەکان و مرۆڤە شۆڕگێڕەکانی تر کەلەوێندەرێ وێنەی مرۆڤی جوامێر و ئازا پێشکەش بە مرۆڤایەتی ئەکەن. خەمتان نەبێ کۆبانیەکان مامە ڕیشەو جیڤارا چاوی لەسەرتانەو ئیرەییتان پێ ئەبەن. ئەو داستانەی ئێوە تۆماری ئەکەن هیچی کەمتر نیە لە هاوشێوەکانی دژ بەهەموو داگیرکەران و دوژمنانی مرۆڤایەتی. دەستان خۆش و ماندوو نەبن بۆ ئەو خەباتە نمونەیی و بێ وێنەیە کە مایەی شانازی کردن و پیرۆز کردنە.
مردن وسەرشۆڕی تەنها بۆ تورك وعەرەب و پارتیە کە هۆکاری ئەم جۆرە ڤایرۆسانەن کە بونەتە هۆکاری ناسەقامگیری و نائارامی لە جیهاندا. ئەمڕۆ یا سبەی هەریەك لەوانە باجی قورسی خۆی ئەداو سەر شۆڕی و ملشکاندن بەچاوی خۆیان ئەبینن. ئەوەتا تورکیا زانی داعشەکەی ناتوانێ چیتر کوردانی ڕۆژئاوا زەلیل و کۆیلە بکا، هاتە سەرخەت و ئەیەوێ وەسلی پیسی سیاسی خۆی بە دژایەتی داعش دەربکا. تورکیا بەو کارە ناتوانێ خۆڵ بکاتە چاومانەوەو میلەتی هۆشیار و زیندوو ئەو کارەی تورکیاو پارتی بیرناچێتەوە.