کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كابینەكەی دكتۆر بەرهەم كوابەرهەمی؟ وەڵامێك بۆ بەرێز حەمە سوار عزیز

Sunday, 24/01/2010, 12:00


لەسایتێکدا بابەتێكی حەمە سوار عزیزم خوێندەوە بەراستی لێی پەشیمان بومەوە كە وەختی خۆمم بەفیرۆدا بابەتەكەت لەژێر ناونیشانی د.بەرهەم بەبەرهەمە ئێوە خەونەكانتان قێزەونە... بەراستی من بم لە باتی دختۆر بەرهەم ئەتكەم بەراوێژكاری رۆژنامەوانی ...
ئەوەی كەتۆ باسی ئەكەی پێی ئەڵێن خەیاڵ پڵاو جارێ باباسی تۆزێك لەم كابینەی شەشەمی لای بەرێزت بكەم:

1_ ئادەی كوا بەرهەمی كابینەی شەش كە بۆ ماوەی 3 مانگ دەبێت كاردەكات
2_ تائێستا چ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری پیشكەش كراوە(بەس مەڵێ جارێ ئەم حوكمەتە ساوایە)
3_ ماوەیەك پێش ئێستا حكومەتی ناوەندی بریاری دا بەشێوەی قیست برَی 50.000.000 پەنجا ملیۆن بداتە فەرمانبەران كە زۆرینەی مووچە وەرگران كرێ نشینن ئەو بڕە پارەیەش زۆر لە كێشەو گرفتەكانی فەرامنبەرانی كەم دەكردەوە بەڵام بەداخەوە د. بەرهەم نەیهێشت.. بۆ نەیهێشت ؟ ئەوە لەعیلمی خواو سەرۆك وەزیراندایە
4_ لەیەك ژەم نان خواردندا 7000 $ حەوت هەزار دۆلار لە عەنكاوە سەرف دەكات بەویژدانەوە قسە بكە گۆردن براون و تۆنی بلێر شتی وایان كردوە؟
5_ لەوەتەی بوە بەسەرۆك وەزیران رەبی ممبارەكی بێت پرۆژەكانی كابینەی پێنجی رەحمەتی كردوە بە چالاكی كابینەی شەش
6_ لە سایەی كابینەی شەشەوە چراو نەوت و پلیتەو فانۆس لە بازاری رەشدا نرخیان بەرزبۆوە چونكێكم كابینە نوێ یەكەی دختۆر قات و قری خستە كارەباوە و ئەدیسۆنی لە ووڵات دەربەدەر كرد
7_ بەفەرمانی دكتۆر بەرهەم كارەبای شوقەكانی گەڕەكی سەروەران بڕاوە و دراوە بە بازاری مۆدێرن (ماجید مۆڵ) توو ویژدانت تۆ ئەمە قبوڵ ئەكەی.؟
8_ خێر بوو لەكاتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا چەند جارێك كارەبایان لێ كوژاندەوە تووخوا مەڵێ خەلەلی فەنی بوو بروا بكە كاك حەمە سوار وەزارەتی كارەبا ئاگایان لەكوژاندنەوە نەبوو
9_ كوشتن و راوەدونان و تیرۆر دروست بوە وەكو تاڵیبانی لێهاتوە (چەند جار هەرەشە لەخۆم كراوە) ئەمە بۆ؟
10_ تائێستا لەسەردەمی كابینەكانی تردا هیچ شارو شارۆچكەیەك تووشی كێشەو گرفت نەبۆتەوە بەڵام لەسەردەمی كابینەی شەشەمدا وەك خۆمان و بەڕیزیشت بینیت چ كارەساتێك بەسەر شارۆچكەی پیرەمەگروندا هات.... بۆ؟
11_ كورت هێنانی بوودجە تاكە بیانوی ئەم كابینەیەی كە بەرێزت بەشان باڵیا هاتویتە خوارەوە خۆ لە كابینەكانی پێشوو تریش هەر ئەوكێشەیە هەبوە بەڵام نەگەیشتۆتە مانگێك چارەسەر كراوە
12_ دانپێدانەنانی پارتی بەم كابینەیەدا بۆچی ئەگەرێتەوە ؟ وەڵامەكەی لای من هەیە ئەگەر بەڕێزت وەڵامت لانیە من ئامادەم بۆت شیبكەمەوە هەرچەندە زۆر دڵنیاشم كە وەڵامەكەیت لایە...
13_ كوان ئەو بەڵێنانەی كە كاتی هەڵبژاردن بە هاوڵاتیانیان دا؟4نمونەم بۆ بێنەرەوە كە جێ بەجێ كرابێ
14_كاك حەمە سوار ئەگەر كابینەیەك ئەوەندە سەركەوتوبێت وا بەزوویی دكتۆر بەرهەم داوای ئیستیقالەی لە تاڵەبانی ئەكرد؟
15_ باسی دامەزراندن ناكەم لەوانەیە خۆت باشتر ئاگادار بیت
ئەگەر بەس نیە شتی زۆرزۆرترم لایە و ئەگەر باوەریش ناكەی هەمووی بەدۆكیۆمێنت ئەسەلمێنم
من بەكورتی بۆم نوسیوی ئەگەر نا شتت ئەوەندە زۆرە توانای خوێندنەوەیت نەبێت و لەكۆتایدا پێت ئەڵێمەوە برای شیرینم ستایشی ئەم كابینەیە لەكاتێكدا زەرورە كە بەرهەمی هەبێت ئەگەر تۆش ستایش ئەكەی ئەوا سەربەستی لەبیركردنەوەتدا
دوای ئەوەش كاك حەمە سوار تۆ بۆ ستایشی دەسەڵات ئەكەی لەوانەیە شتەكان زۆر بە بەرچاو روونی ببینی بەڵام گوێی خۆتی لێ كەر بكەیت و چاوتی لێ بنوقێنی
پێدەچێ كارمەندێكی وەزارەتێك یان مووچە خۆرێكی كابینەی شەشەم بیت وا بە دڵسۆزی بۆی ئەنوسی وە ئەگەر نا هیچ كەسێك نیە لەو ووڵاتی قەزاو قەدەرەدا ناحەقیەكان بەچاووی خۆی نەبینی
كاكە حەمە گیان من رێگری لەبەرێزت ناكەم كە چۆن و بۆچی بیر ئەكەیتەوە بەڵام ئەوەت بەبیر دێنمەوە كە بۆ گەنجانی ووڵات سەری خۆیان هەڵدەگرن بۆ؟ ئەگەر دامەزراندن هەبێ و بژێوی ژیان روو لەباشی بێت بەخوا كەس مەوتەنی خۆی بەجێ ناهێڵێ بۆیە تكا دەكەم كە بەرێزت بە بەرچاو روونیەوە لە شتەكان وورد بیتەوە
رێزم قبوڵ بكە
[email protected]
كوردستانی باشوور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە