کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیرڤان‌ 2250 مه‌تر زه‌وی‌ ده‌دات به‌ كوڕو‌ خزمی‌مالیكی

Thursday, 09/07/2009, 12:00


سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 2250 مه‌تر زه‌وی‌ ده‌دات به‌هه‌ر یه‌ك له‌كوڕه‌كه‌ی‌ مالیكی‌‌و دوو زاوای‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و كه‌سێكی دیكه‌ له‌نوسینگه‌كه‌ی‌.
هه‌ولێر، ئاوێنه‌: به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دیوانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی‌ كاروباری‌ كارگێڕیی‌‌و دارایی که‌ ژماره‌ (1514)ی ‌ رێكه‌وتی‌ 26/6/2007ی له‌سه‌ره‌‌و به‌نهێنی‌ ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ كراوه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ (تاریق نه‌جم عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ مالیكی‌، ئه‌حمه‌د نوری‌ كامیل كوڕی‌ مالیكی‌، حسێن هادی‌ ئه‌حمه‌د مێردی‌ خوشكی‌ مالیكی‌، كاتع نه‌جمان ركابی‌ زاوای‌ مالیكی‌، قوسه‌ی‌ حه‌مزه‌ جاسم له‌مه‌كته‌بی‌ مالیكی‌) به‌ روبه‌ری‌ 450 مه‌تر دووجا زه‌ویان له‌سنوری‌ شاره‌وانی‌ هه‌ولێر له‌پشت ئێمرجنسی‌ پێدراوه‌.
له‌نوسراوه‌كه‌دا كه‌ ئیمزای‌ د.نوری‌ عوسمانی له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووه‌ ره‌زامه‌ندی‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگیرا به‌ته‌رخانكردنی‌ پارچه‌ زه‌وی‌ نیشته‌جێ‌ بۆ ئه‌م پێنج به‌ڕێزه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌ڕوبه‌ری‌ (450) مه‌تر دووجا بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له‌سنوری‌ شاره‌وانی‌ هه‌ولێر پشت ئێمرجنسی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ كاری‌ پێویست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە