کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسەنامەکانی یەکێتی بۆکۆچ کردوو حەمایل خان لەنوسینی مهاباد قەرەداخی دەچوو

Tuesday, 02/08/2011, 12:00





ئەگەر هەڵەنەبم سالی ٩٣ بوو سکرتیری حزبی شوعی عێراق (عەزیز محەمەد) سەرپەرشتی ساڵیادی مەلا مستەفای دەکرد ، لەکاتی خوێندنەوەی وتەی دەستەی ئامادەکار ، هاوڕێیەکی کۆنی شوعیم لابوو وتی سەیرکە چەندە بێ شەرمە ، چەندین ساڵ ئێمەیان پەروەردە دەکرد ئەو بنەمالەیە (ناپاک و جیب العمیلی ئیسرائیل و ئەمەریکا و کۆنەپەرستن) کەچی ئێستاش چۆن بە شان و باڵی هەڵدەدات . هەر لەسەرەتای نەوەدەکان پۆل پۆل کادیری پکک لەشاری هەولێر دەهاتنە ماڵمان ، بەگفتوگۆی سیاسی کاتەکانمان بەسەردەبرد ، تێروانینی ئەوکاتی پکک لەسەر حکومەت و پەرلەمان وەک ئێستا نەبوو ، تەنانەت لەسەر پارتەکانیش . بەرادەیەک کادیرێکی بەرزیان رۆژێک بەئێمەی وت " بنەمالەی بارزانی لە رەچەڵەکدا تورکن" ئەم وتەیە جگە لەوەی لەگەڵی کۆک نەبوین ، هاوکات پێکەنینش دایگرتین ، چونکە لێکدانەوەکە بۆمان گەلێ نوێ بوو . راگەیاندن و پەروەردەی نەوەدەکانی پکک لەناو خەڵک و ئەندامانیان لەسەر (پارتی ویەکێتی) وەک دو هێزی ناپاک بوو ، بەتایبەتی پارتی . کەچی (موردا قەرەیلان) لەگەرمەی هەلبژاردنی پەرلەمان وسەرۆکایەتی هەرێم لە ٢٥/٠٧ وتی بارزانی کەسایەتیەکی لەبارە بۆ سەرۆکایەتی . ئەمەش سیگنالی پالپشتیکردنیان بوو بۆ بارزانی . هەرلەوماوەیەشدا موراد قەرەیلان بەرامبەر ئاخافتنێکی نێچێرڤان بارزانی کە تەنیا لەدیداریکی ڕۆژنامەگەری وتبوی (نابێت پکک لەتورکیا لەیاد بکرێت) زۆر ئەو قسەیەی نێچیرڤانی بەگرنگ زانی !؟ ئەوەی بۆمن جێگای نیگەرانیە ، قەرەیلان دەبێت ئاگاداری ئەو جۆرە ئاخافتنانەی بێت ، ئەو وەک سەرکردەکانی باشور قێزەوەن نیە. بەلکو ئەو هەڤاڵەکانی ئەمرۆ لەقەندیلەوە سیمبولن بۆ کورد ، درێژەدان بەو جۆرە ئاخافتنانەی باجی سیاسی گەورە لەناراستگۆیی بەخۆی و پکک دەدات .
لەچەند ڕۆژی رابردوشدا دایکی مەسعود بارزانی کۆچی دوایی کرد ، ئیتر ڕٶژ و بازاڕی ماستاوچیە سیاسیەکان دەستی پێ کرد . ئەوەی لەهەموی گالتەجارتر بوو ، ئەو هەموو پەیامەی زۆر و بەشان هەڵدانەی بەرپرسانی یەکێتی بۆ بنەمالەی بارزانی و خودی حەمایل خانی کۆچ کردوو بوو . دیارە تاڵەبانی ئاساییە ئەو جۆرە، رەفتارانەی هەبێت ئەو لەدەرەوەی بازنەی ئەو جۆرە رەخنانەیە . بەلام سەیرکەن ، بەرهەم سالح و مەکتەب سیاسی و پاڤێل تالەبانی و تەنانەت مەلا بەختیاریش نەوەستا ئەویش کۆمەلێک ئاخافتنی بریقەداری لەسەر دەربڕی کە "ژنێکی تێکۆشەرو ماندونەناس بوو" . بێ ئەوەی سەرجەم ئەو بەرپرسانەی یەکێتی ، لەو بەشان وباڵ هەڵدانەیان بۆ دایکی بارزانی یەک نمونە بهێنەوە !؟
بەبیرورای من بۆ هێزێکی وەک یەکێتی ئاسایە لەهەموو هێزەکای تر ، بەگەرم و گوڕی لەگەل پارتی لەروداوی وا هەڵس و کەوت بکەن ، چونکە ئەوان (بەرەو یەک لاشە دەرۆن هاکا بونە یەک سەریش) . بەلام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا نەدکرا وشەی ناو ئاخافتنەکانیان کەمێک وردتربونایە ، کە ٢٣ ساڵی رەبەق چۆن لێکدانەوەیان لەسەر بنەمالەی بارزانی هەبوو ئێستاش چی دەلێن !؟ ئایا یەکێتی هەست بەوە دەکات ئێمە لەسەردەمێک دەژین و نەوەیەک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێز دەبێت ئەو وشانەی بەرامبەر کۆچ کردو حەمایل خان وتی دەبێتە ماڵ بەسەریانەوە ، سبەی هەرشێوە ئالۆگۆڕێک رویدا ناتوانن پێچەوانەکەی بەخەڵک بڵیتەوە ؟
یەکێتی لەو ٣٦ سالەی تەمەنی ٢٣ ساڵی ڕەبەق خەلکی بە وە پەروەردە دەکرد (ئەم بنەمالەیە مەترسیدارن لەسەر کێشەی کورد، دەبێت لەناو ببرێن) تەنانەت کەهاتنەوە مەیدان و یەکێک لەئامانجەکانیان ڕۆلی بنەمالەی بارزانی کۆتایی پێ بهێنن . دیارە هەمان تێروانین لای پارتیش هەبوو . لەو ئەنجامەدا ، بەدەیان هەزارکورە هەژاری ئەم نیشتمانەیان لە شەهید و بریندار و چیرۆکی مەرگەسات توش کرد .
ناوەڕۆکی پرسەنامەی بەرپرسانی یەکێتی بەبیروای من لە هاوشیوەی نوسینی مهاباد قەرەداخی دەجێت ، بەتایبەتی لە ماستاو کردن بۆ پارتی ، هەروەک لەپەرتوکی ساڵیک لە دۆزەخ دەیان نوکتەی سەیروسەمەرە ی لەسەرە خۆی تیایە ، وەک لەشوێنێکا دەلێت لە کۆتایی ٧٠کان ئەندامی کۆمەلە بوم ... بەلام کاتێک دێتە سەر کۆچی دوایی مەلا مستەفای بارزانی دەڵیت گەلێک گریام ....... ئاخر هەمومان لەیادمانە کۆمەلە بەتایبەتی دوای کارەساتی هەکاری چ لێکدانەوەیەکیان لەسەر پارتی و بنەمالەی بارزانی هەبوو!؟
پرسیاری کۆتایشم ئەوەیە ، سەرکردەکان تاپێیان کرا بەدەیان هەزار کورە هەژاری ئەم نیشتمانەیان کردە قوربانی ململانێیە سیاسیەکانیان بەندە لەگەرمەی شەری ٨٢ /٨٤ یەکێتی وای گۆش کرد بووین بەتایبەتی لەڕیگای ئێزگەکەیەوە کەکوشنی پێشمەرگەکانی بەرەی جودی وەک کوشتنی پیاوەکانی ئەمن بوو ، بەلام سەیر بکەن کاتێک ئاشت دەبنەوە ، چۆن ١٨٠ پلەی پێجەوانەی دوێنی بەشان و باڵی یەکتر هەلدەدەنەوە ، بی ئەوەی لەیاد بێت چ تاوانێکیان بەرامبەر دەیان هەزار شەهیید ودایک وباوکی جگەرسوتاو کردوە . ئەگەر بەویژدانەوە بڵێین پارتی لەمەدا نەکەوتۆتە هەلەوە ، تائێستاش یەک ئاخافتنیان لەشان و باڵ هەلدانی هیچ پارت و سەرکردەیەکی نەیاری کوردی دوێنێی خۆیان دەرنەبڕیوە . واتا ئەوەی دوێنێ بە شەیتانی خۆیان ناساندوە هەرگیز وا بەسانایی نایکەنە رەحمان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە