کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگه‌کانی خه‌ڵکی شار؟

Thursday, 04/02/2010, 12:00


"ڕه‌نگه‌ بیر کردنه‌وه‌ باشترین ده‌روازه‌ بێت تا مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازارو خۆشیه‌کانی خۆی بکات "به‌ڵام زۆر جار تاک به‌هۆی بیر کردنه‌وه‌ی خۆی چه‌ندین شتی به‌ خه‌یاڵ دێت له‌ خه‌یاڵی خۆی خۆزگه‌ی پێده‌خوازێت ،هه‌ندێک کاتیش خۆزگه‌کانی له‌گه‌ڵ دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی کۆتاییان دێت ،ئیدی دوای ئه‌و چی روودودا بۆ ئه‌و بایه‌خی نامێنێ ، به‌رله‌وه‌ی چاوه‌کانت دوا تروسکایی ژیان ببینن چه‌نده‌ خۆشه‌ به‌شێک له‌ خۆزگه‌کانت هاتبنه‌ دی ،به‌ڵام زۆر جار که‌ ده‌بینی هیچ له‌ خۆزگه‌کانت بۆ ناهێنه‌ دی ئیدی ژیانت به‌ هه‌موو جوانیه‌کانه‌وه‌ له‌به‌ر چاو که‌م ده‌بێت ،ده‌بێت که‌ی بتواندرێت خۆزگه‌ گشتیه‌کان به‌سه‌ر خۆزگه‌ تایبه‌تیه‌کان زاڵ بن! خۆزگه‌کانی خه‌ڵکی شار گه‌لێک زۆر بوون له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو تا کۆتایی هیچی وای بۆ نه‌هاته‌دی که‌ له‌ ساڵی نوێ به‌رهه‌مه‌که‌ی بخوات ، باشترین خۆزگه‌یه‌ک که‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ خه‌ڵکی قه‌زای چۆمان هه‌یبێت له‌ بیری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی شار بێت ده‌ست به‌کار بونی فه‌رمانگه‌ی تاپۆیه‌ ؟شارێک هه‌شت ساڵ چۆڵ کرابێت له‌سه‌ر حه‌زه‌ شه‌ره‌نگێزیه‌کانی به‌عس، له‌و کاتیش به‌هۆی شۆرشگێری خه‌ڵکه‌که‌ی له‌هه‌مو و خزمه‌ت گوزاریه‌ک بێبه‌ش کرابێت دوای هه‌ژده‌ ساڵ ئاوه‌دانی مافی خۆیان نی یه‌ فه‌رمانگه‌ی تاپۆیان هه‌بێت تا هیچ نه‌بێت له‌پێشینه‌ی خانو به‌ره‌ سود ماند بێت، هه‌ژده‌ سالیش ئاوه‌دان بێت جگه‌ له‌هه‌ندێک به‌رپرس تاکه‌ گه‌نجێک چی یه‌ مه‌ترێک زه‌وی وه‌رنه‌گرتووه‌ وه‌ک بڵێیت گه‌نج هیچ خۆزگه‌ی پێکه‌وه‌ ژیانی هاوسه‌ری نه‌مابێت له‌م قه‌زایه‌ ؟ ،خه‌ڵکی شار خۆزگه‌ ده‌خوازێت ئۆتۆمبێله‌ ره‌قه‌م شینه‌کان چیتر وه‌ک ته‌کسی له‌خزمه‌تی خێزان و مناڵی به‌رپرسه‌کانی شار نه‌بێت بۆ که‌یف و سه‌فا وه‌ک ئه‌وفه‌رمانبه‌ره‌ی ده‌یوت خۆزگه‌ بۆ ته‌نیا جارێک ده‌م دی دوای ده‌وام به‌رێوه‌به‌ره‌که‌مان بۆ جارێک به‌ ته‌نیا بوایه‌و خێزان و مناڵه‌کانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌کی فه‌رمانگه‌که‌مان نه‌بونایه‌، ، خه‌ڵک خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ده‌خوازێت ئه‌و حه‌وزه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئاو که‌ له‌پشت گه‌ره‌کی وه‌رده‌ دروست کراوه‌و تا ئێستا ئه‌و گه‌ره‌که‌ش ئاویان نی یه‌ بیخۆنه‌وه،ده‌بێت ‌ ،به‌لکو فه‌رمانگه‌ی ئاو له‌م ساڵدا به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچێت ئاو بگاته‌ ئه‌و حه‌وزه‌،خۆزگه‌ ده‌خوازین فه‌رمانگه‌ی کاره‌با جیاوازی به‌ستنی پێوه‌ری کاره‌با نه‌کات که‌ تا ئێستا چه‌ندین که‌س هه‌یه‌ پێوه‌ره‌که‌ی نه‌به‌ستووه‌ ،ده‌مانه‌وێت له‌ دانایی مانه‌وه‌وی ئه‌نجومه‌نی شار چی بێت که‌ چه‌ندین ساڵه‌ شه‌رعیه‌تی خۆی نه‌ماوه‌و خه‌ڵک خۆزگه‌ ده‌خوازێت که‌ له‌ ئیمسال حکومه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان ئه‌نجام بدات و سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نێک هه‌ڵبژێرین که‌ تا ئێستا چوار سه‌رۆکی گۆریوه‌؟ خه‌ڵکی شار خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ ده‌خوازێت که‌ رۆشه‌نبیرانی شار گردبونه‌وه‌یه‌کی بێلایانانه‌ ساز بکه‌ن و به‌ جورئه‌ته‌وه‌ باس له‌ دیارده‌ دزێوه‌کان بکه‌ن ، پرۆژه‌یه‌کی هه‌مه‌لایانه‌یان هه‌بێت نه‌ک خۆ خه‌ریک کردن به‌ دژایه‌تی یه‌کتر کردن ،ئێمه‌ش ده‌خوازین شارمان له‌م ساڵدا جۆن کێشه‌ی کاره‌بایان بۆ چاره‌سه‌ر کردین ،به‌ڵکوو چه‌ندین خۆزگه‌ی ترمان بۆ بهێنه‌ دی چاوه‌رێ ده‌بین تا سه‌ره‌تای ساڵی 20111 خۆزگه‌ باش و خراپه‌کانی شار بیر به‌رپرسه‌کانمان ده‌هێنینه‌وه‌ .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە