ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى ئێراق 15مليۆن دۆلار كۆمه‌ك به كوردانى رِۆژئاوا ده‌به‌خشێ و هه‌رێميش چش
Wednesday, 27/11/2013, 12:00
1615 بینراوە
شاخه‌وان عه‌لي حه‌مه‌د مامۆكى
بيركردنه‌وه‌ى ته‌سك بۆ خوێندنه‌وه‌يه‌كى لۆژيكى ورِوئيايه‌كى ئاسۆ رِوون، هه‌ميشه تلانه‌وه‌يه له‌چوار چێوه‌ى هه‌ندێ خيتابي نيشتيمانفرۆشي و منه‌ت به‌خشين به رِابردوويه‌ك كه هه‌رچيه‌كبێ له‌و رِۆژگاره‌دا وا به‌ئاسانى هه‌رس ناكرێ و ئه‌وانه‌ى تازه پێ ده‌گه‌ن و بيردانيان به‌شتى هاوچه‌رخ ئاوده‌ده‌ن و به‌ها به‌لَگه‌نه‌ويسته‌كانى واقيع ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ هه‌لَسه‌نگاندن و وه‌رگرتن و رِه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و قسانه‌ي لێره و له‌وێ به‌بێ بنه‌ما ده‌كرێن و قه‌وان ئاسا هه‌ر ده‌يلَێن و هه‌ر ده‌يلَێنه‌وه تاوه‌كو هه‌مووان تێبگه‌يه‌نن كه ئه‌وه ئێمه‌ين ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌پارێزين، ئه‌وه ئێمه‌ين داهاتوو بينا ده‌كه‌ين و هه‌ر ده‌بێ ئێمه مه‌شخه‌لَهه‌لَگر و خه‌ت و خالَي ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌بين كه ئه‌مرِۆ به‌ده‌ست هاتوون،جا ده‌رچوون له‌و بازنه‌يه خه‌تى سوور و هه‌لَه‌يه‌كه ئه‌وه‌ى لێي ده‌رچێ گه‌مه به‌ئاگر ده‌كات و ده‌بێ ئه‌نجامه چاوه‌رِوان نه‌كراوه‌كان قه‌بولَ بكات.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى ئێراق له‌برِيارێكى بوێرانه‌دا با برِياره‌كه سياسيش بێت، برِي15ملَيۆن دۆلاريان بۆ كوردانى رِۆژئاوا ته‌رخان كرد كه به‌رِاشكاوانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و هاوكاريه ئه‌و شوێنانه ناگرێته‌وه سه‌ر ئه تيرۆريستان و ئۆپۆزسيۆنن.
خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه ئه‌وه‌مان پێ ده‌لَێ:
يه‌كه‌م:حكومه‌تى ئێراق مه‌سيجێك به‌سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئێوه دژايه‌تى ئه‌و ئيداره خۆجێيه‌تيه ده‌كه‌ن كه هاو زوبانتانن و تانه و ته‌شه‌ريان لێ ده‌ده‌ن و به‌تاكرِه‌يان ناوزه‌د ده‌كه‌ن و ده‌ستى يارمه‌تيان بۆ درێژ ناكه‌ن، ئه‌وه ئێمه‌ين ئه‌و كۆت و به‌نده ده‌شكێنين و له‌ئێوه به‌جه‌رگسۆزين بۆيه يارمه‌تيان ده‌ده‌ين.
دووه‌م:به‌لاي هه‌ندێ له چاودێران ئه‌و برِياره‌ى حكومه‌تى ئێراق له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، يه‌په‌ده سه‌ر به به‌شاره و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ر به‌ئێرانه و ئه‌وه ئێرانه ئه‌و حكومه‌ته ده‌جولێنێ تا برِيارێكى له‌و باره‌وه بدات، ديسان ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه هه‌ولَێكبن بۆ ده‌رچوونى ئه‌و برِياره با ئه‌وانه دوژمنيش بن، خۆ كێ له حزبه سياسيه‌كانى كوردستان ده‌توانێ نكۆلَي له‌هاوكاري ئه‌و ولاَتانه بكات كه كورديان تێدايه و دوژمنى كوردن، كه‌چي بۆ كوردانى پارچه‌كانى ديكه دژ به‌و حوكمه‌تانه كه‌م تا زۆر هاوكاري ماددى و مه‌عنه‌وى هێزه سياسيه كورديه‌كانيان كردووه.
سێ يه‌م: سياسه‌تى دوژمنى دوژمنه‌كه‌م دۆستمه، ئه‌وه له‌سياسه‌ته ئه‌گه‌ر دۆستايه‌تى و دوژمنايه‌تى هه‌تا سه‌ر نييه، وه‌لێ به‌رژه‌وه‌ندي هاوبه‌ش كۆيان ده‌كاته‌وه، توركيا چي نه‌ما به‌رامبه‌ر به‌كورد نه‌يكات كه‌چي بۆ ئه‌م قۆناغه كه نه‌وت ده‌بينێ، به‌رژه‌وه‌نده‌يه‌كانى واده‌خوازێ كوردستانيش ببينێ و ده‌ست به‌و په‌يوه‌نديانه‌وه بگرێ كه ژێرخانى ئابووري له داته‌پينه‌وه رِاست ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ئه‌و هه‌ولَه‌ى حكومه‌تى ئێراق جێي ستايش و ده‌ست خۆشيه، خۆزگه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش به‌ده‌ر له‌هه‌ر ناكۆكى و رِاجيايي و تێرِوانێك، له ده‌ست پێشخه‌ريه‌كدا ئه‌ويش برِيارێكى له‌و چه‌شنه‌ى ده‌دا و كۆمه‌كى بۆ كوردانى رِۆژئاوا ده‌نارد كه به‌ديدى من ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ رِه‌وينه‌وه‌ى ته‌م و مژه‌كان كه ئومێد ده‌كه‌ن هه‌نگاوێكى له‌و جۆره‌ى بويرِانه بدات و يه‌كرِيزى كوردستان له‌هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه بكاته بلَقي سه‌ر ئاو به‌وه‌ى گوايه كورد هێشتا نه‌بۆته هيچ ئه‌وجا دوژمنايه‌تى يه‌ك ده‌كات..به‌رژه‌وه‌ندي گشتى با له‌سه‌رووى به‌رژه‌وه‌نديه تايبه‌تمه‌نديه‌كانمانه‌وه دابنێين.