کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پانۆرامای رۆژانی كۆنفراسی لق و ناوچه‌كانی پارتی بخوێنه‌ره‌وه‌: پارتی گورزێكی ديكه‌ی شكستی به‌ركه‌وت

Friday, 06/04/2012, 12:00


له‌ (په‌يامنێرانی كوردستانپۆست)ه‌وه‌
دوای تێپه‌ربوونی چوار رۆژ به‌سه‌ر واده‌ی كۆنفراسی لق و ناوچه‌كانی پارتی، بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ ناوچه‌ و ستافی ناوچه‌كان و هه‌يكه‌لی لقه‌كان به‌ پێی دواين په‌يڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حیزبه‌، شه‌ڕ و ئاژاوه ‌و ته‌كه‌تول و ناوچه‌گه‌رێتی و خزم خزمێنه‌ و دۆستانی به‌رپرسان له‌يه‌كه‌م ساته‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌، ده‌يان كێشه‌ی گه‌وره‌ی شه‌ڕه‌ ته‌قه ‌و بايكۆت كردنی چه‌ندين كاديرو ئه‌ندامانی پارتی له‌ هه‌لبژاردنه‌كان و ڕاگرتنی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی كۆنفراسه‌كان له‌ چه‌ندين ناوچه‌ و، شكستی ستافه‌كانی رابردوو ده‌ست بۆ چه‌ك بردن، ئەمە نیشانەوەی ئه‌وه‌ به‌ديار ده‌خات، کە پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی هيشتا له‌ رۆخی پرۆسه‌ی بێديموكراسیی دان.
به‌ پێی هه‌واڵ و‌ زانياريیه‌كانی په‌يامنێرانمان له‌ خانه‌قينه‌وه‌ تا زاخۆ به‌م شێوه‌يه‌ به‌شێك له‌ پانۆرامايی رۆژانی كێشه ‌و شكست و ئاژاوه‌ و په‌لارماردانه‌كانی كۆنفراسه‌كه‌ی پارتیيان تۆماركردووه‌.

- له‌ خانقين به‌ هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌كبه‌ر حه‌يده‌ر و پاراستن ستافی گه‌نج و حزبيه‌كان ده‌رنه‌چوون و ئه‌وانه‌ی پياو و كوێله‌ی پاراستن بوون سه‌ركه‌وتووبوون ، زياتر له‌ ٢٠ كاديری به‌توانای ئه‌و حیزبه‌ ماڵه‌وه‌يان هه‌ڵبژاردووه‌.

- هه‌روه‌ها له‌ سنوری كه‌لار(گه‌رميان) لقه‌كه‌ی ئه‌كره‌مه‌ سوور، هه‌رچی كۆنه‌ جاش و سيخوره‌كانی پاراستنه‌ سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێناوه‌ تا ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند شوێنيكی كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌نديخان حاله‌تی ساخته‌كاری و ته‌زوير و هينانی خه‌ڵكی به‌ پاره‌ بۆ ده‌نگدان ئاشكرابووه‌، له‌ سه‌دا ٥٠ كاديرانی پارتی توڕه‌بوون و چوونه‌ته‌ وه‌ ماڵی خۆیان و برياريان داوه‌ جارێكی ديكه‌ بارزانی ناس نه‌بن.

- له‌ سنوری سه‌يد سادق به‌هۆی كوتله‌كان و ده‌ستتيوه‌ردانی نوری حه‌مه‌ عه‌لی بۆ خزمه‌كانی، هەروەها فه‌ره‌يدون جوانرۆی بۆ كوتله‌كانی، كيشه‌كه‌ گه‌يشته ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌يد سادق راگيرا و ته‌قه‌شی تێكه‌وت و دياری هيوا به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌يد سادق شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ڵگيرساند.

- له‌ هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سيروان و خورماڵ به‌ هۆیلا ده‌ست تێوه‌ردانی پاراستن پرۆسه‌كه‌ به‌ ئيفليجی كۆتايی هات و شه‌وانی رابردوو ته‌قه‌ له‌ ٣ ماڵ له‌ سه‌يد سادق و سيروان و هه‌له‌بجه‌ كراوه‌.

- له‌ سلێمانی پاراستن ده‌ستێوه‌ردانيان ئاشكرابوه‌ و ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ پاراستن بووه‌ له‌وانه‌ هاواری عومه‌ری ساڵح مه‌نسووره‌ ئه‌حه‌مه‌د ريشه‌ ده‌رچوون و هه‌رچی سه‌ربه‌ مه‌كته‌بی سياسی بوون شكستيان هێناوه‌ تا ئه‌وه‌ی عومه‌ر نوری سه‌ر به‌ قادر قادر له‌ به‌رپرسيارێتی ناوچه‌ی سه‌رچنار ده‌رنه‌چووه‌.

___له‌ سنوری لقی ٢١ راپه‌رين ده‌وروبه‌ری سلێمانی، ئاری هه‌رسينی به‌ ئيعازی پاراستن نه‌هيشتووه‌ جگه‌ له‌ پياوانی پاراستن ئه‌وانه‌ی ديكه‌ سه‌ربكه‌ون.

- _له‌ هه‌ولێر ستافی كاكه‌ مين نه‌جار و عه‌لی حوسێن و نه‌وزاد هادی ده‌رچوون، هه‌رچی ستافی پشتيوان سادق بووه‌ شكستيان هيناوه‌.

- له‌ مه‌خموريش نه‌جاتی عه‌لی فاتم به‌ ئاشكرا ده‌ستتيوه‌ردانی كردووه‌، له‌ هه‌ر شوينێك ترسی هه‌بوو بێت ئه‌وا ده‌يان زيره‌ڤان به‌ناوی ئه‌ندامانی حیزبه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوينانهی‌ ناردووه‌ و شكستی به‌ ناحه‌ز و نه‌ياره‌كانی هێناوه‌ كه‌ زۆربه‌يان دۆستی فازيل ميرانی و ئه‌حمه‌د كانی بوونه‌.

- له‌ كه‌ركوك سه‌لاح ده‌لۆ هه‌وڵی داوه‌ زۆربه‌ ی خزمه‌كانی كه‌ كۆنه‌ جاش و پياوی ڕژێم بوون ده‌ربچن و له‌لايه‌كی ديكه‌شەوه‌ پياوه‌كان و سيخوره‌كانی پاراستن نيوه‌كه‌ی تريان ده‌رچوون كه‌ سه‌ربه‌ هيوا ئه‌حمه‌ید مسته‌فا بوون و ده‌ستيان له‌ تيرۆر كردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌دا هه‌بووه‌.

- له‌ چه‌مچه‌مال زۆربه‌يان كۆنه‌ جاشه‌ كانی قاله‌ فه‌ره‌ج و حه‌مه‌ رێگر و پاراستن سه‌ركه‌وتوون.

- له‌ هه‌رير به‌ هۆی عه‌شيرته‌ بازیيەوه‌ پاراستن سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ست نه‌هيناوه‌ و له‌ باتاسيش ته‌قه‌ كردن و شه‌ڕو هه‌را كۆنفراسه‌كه‌ی په‌ك خستووه‌.

- له‌ شه‌قلاوه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ پياوه‌كانی بلند به‌رپرسی لقی ٢٤ زۆربه‌يان شكستيان هێناوه‌.

- له‌ سنوری پشده‌ر و رانيه ‌و بتوێن له‌ ٤ ناوچه‌ له‌ ٣ نيان ته‌قه‌ كردن و شه‌ری سوكايه‌تی پێكردن كۆنفراسه‌كه‌ی به‌ شكستيكی زۆره‌وه‌ كۆتای پێ هێناوه‌.

- له‌ سۆران و ئاكره‌ی‌ بارزانیيه‌كان و زيباريه‌كان بۆته‌ كيشه‌يان و دواجار به‌ نهينی رێكه‌وتوون تا كيشه‌كه‌يان قۆڵتر نه‌بێته‌وه‌.

- له‌ بارزان و بليی و ڕێزان و ميرگه‌سۆر به‌ زۆر خه‌ڵكيان بردۆته‌ ناو هه‌لبژاردنه‌وه‌ چونكه‌ كيشه‌كه‌ی دكتۆر عه‌بدولمسه‌ور بارزانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی ساركردۆته‌وه‌ و له‌ ژێر هه‌رشه‌ی پاراستن و كورانی بنه‌ماله‌ به‌شداريان كردووه‌.

- له‌ سنوری بادينان به‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی له‌و سنورانه‌ به‌ لۆری و پاس له‌ و شوينانه‌ی پارتی كه‌مبووه‌ خه‌ڵكيان به‌ ته‌زوير بۆ بردووه‌ و له‌ويش پارسان جله‌وه‌ی كۆنفراسه‌كه‌ی گرتۆته‌ ده‌ست .

- پارتی له‌ زاخۆ و ئامێدی و سه‌رسه‌نگ و سواره‌ توكه‌ و كانیماسی به‌ لۆری و پاس زيره‌ڤانی به‌ جلی مه‌ده‌نيه‌وه‌ بردۆته‌ ناو كۆنفراسه‌كانه‌وه‌.

- برياره‌ سبه‌يني شه‌ممه‌ دوا واده‌ی هه‌لبژاردنی ستافی كارگيرانی لقه‌ كانی بێت له‌ گشت لقه‌كاندا، لێره‌وه‌ به‌ پێی زانياريه‌كانمان له‌ كۆنگره‌ی ١٣ی پارتی ، كيشه‌كانی ناو بنه‌ماڵه‌ و پارتی چه‌نده‌ قول بوونه‌وه‌ و بێ چاره‌سه‌ر كردن ماونه‌ته‌وه‌ تا ئه‌وه‌ی ئێستا زياتر له‌ ٢٣ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی هيچ ڕۆلێكيان پينه‌دراوه ‌و تورەبوو‌ن و له‌ماڵه‌وه‌ دانيشتوون، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ سه‌دا ٥٠ ی ديكه‌ له ‌ناو پارتی توڕه‌ ده‌بن وبه‌هۆی ته‌زوير و ساخته‌كاری و ده‌ستتێوه‌ردانی پاراستنه‌وه‌ واز له‌ پارتی دينن يا ده‌چنه‌ ناو لايه‌نه‌كانی ديكه‌وه‌ به‌تايبه‌تی سنوری گه‌رميان و بادينان و هه‌رير و خه‌ليفان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە