لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی..- به‌شی حه‌وته‌م
Tuesday, 06/09/2011, 12:00
به‌رده‌وامی کێشه‌ی شه‌ڕو دیبلۆماسی بۆ داگیرکردنی حه‌له‌ب:
سه‌لاحه‌دین به‌هۆی ئهونامهوه که به هه‌ڵه درایه ده‌ستی بۆی ده‌رکه‌وت توورکه‌کانی موسل و حه‌له‌ب درۆی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، ئیتر په‌یمانی پێشووی له گه‌ڵ حه‌ڵه‌ب و موسلدا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه وله‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه سه‌لاحه‌دین ئه‌ڵێت:
'چۆن حه‌له‌بی یه‌کان په‌یمان ده‌که‌ن له گه‌ل موسلدا له کاتێکدا ئێمه له پهیمانێکداین له‌گه‌ڵیانا دژ به‌و بڕیارانه؟ ده‌بوو هیچ په‌یمانێک له گه‌ڵ موسلدا ئیمزا نه‌که‌ن به بێ ئاگاداری ئێمه. '
به‌نامه‌یه‌ک باسی ئه‌م په‌یمان شکاندنه‌ی توورکه‌کان ده‌نێڕێ بۆ خه‌لیفه‌ی به‌غدا ئه‌ڵێت:
' نامه‌به‌ر له فه‌رمانڕه‌وای موسله‌وه هات بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی ئێمه وه‌رگرێت بۆ به‌جێ هێنانی په‌یمانێک کهههڕهشهو دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ین، و بۆ ئیمازکردنی په‌یمانی ئاشتی کهنوسخهی په‌یمانه‌که‌ی هێناو به‌هه‌له دایه ده‌ستم که په‌یمانێک بوو له نێوان فه‌رمانڕه‌وای حه‌ڵه‌ب و موسل دا دژ به ئێمه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دژایه‌تی ئیمه‌یان کردوه له‌گه‌ڵ حه‌له‌بدا، ئێمه‌ش ئێستا په‌یمانی ئاشتی پێشوومان به به‌تاڵ دا ده‌نێین.'
هه‌ندێ سه‌رچاوه باسی ئه‌وه یاندهکرد، که سه‌لاحه‌دین ده‌یویست ئه‌م به‌لگه‌یه به‌کار بهێنێ وه‌ک فرسه‌تێک بۆ لێدانی حه‌له‌ب وداگیرکردنی و فراوانکردنی سنوری ده‌سته‌ڵاتی. هه‌روه‌ها ابن اڵاسیر ڕه‌خنه له تورکه‌کان ده‌گرێ له که‌مته‌رخه‌میان و کێشه‌ی نێوانیان که بووبه هۆی به‌هێز کردنی سه‌لاحه‌دین.
سیف الدینی فه رمانڕهوای موسل هه‌وڵی ده‌دا یارمه‌تی له ناوچه ی حه‌سن کیفا و ماردینه‌وه کۆ بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی سه‌لاحه‌دین له‌ماوه‌یه‌کدا که هێزی میسریه‌کانی سه‌لاحه‌دین گه‌رابوونه‌وه بۆ میسر و به‌فرسه‌تی ده‌زانی له سه‌لاحه‌دین بدا. له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌لاحه‌دین په‌یوه‌ندی به میسره‌وه بوو که هێزیان ئاماده بێت بۆ هاتنه‌وه بۆ سووریا .
خه‌لیفه‌ی به‌غدا ئاگاداری سیف الدینی موسلی کرد که په‌یمانی ڕێکه‌وتن فه‌رمانی خودایه و نابێ په‌یمان بشکێنێ و له‌هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندی به فه‌رمانڕه‌واکانی ماردین و حه‌سن کیفاوه کرد که ده‌بێ یارمه‌تی سه‌لاحه‌دین بده‌ن له دژ مه‌سیحیه‌کان چوونکه له خۆ ئاماده‌کردندان بۆ په‌لاماردان وداگیرکردنی ناوچه‌که.
له موسله‌وه سیف ا‌لدین به له‌شکرێکه‌وه به‌ره‌و حه‌له‌ب که‌وته‌ڕێ، له ڕاوێژکردندا بوو له‌گه‌ل حه‌له‌بدا که دوای ده‌رکردن و له‌ناوبردنی سه‌لاحه‌دین چۆن ناوچه‌که دابه‌شکه‌ن له‌نێوان فه‌رمانڕه‌وا توورکهکاندا. له‌به‌هاری سالی 1176 دا به‌ره‌و حه‌له‌ب که‌وته ڕێ، ئه‌م باسی دابه‌شکردنه بووه هۆی په‌یدابوونی هه‌ندی کێشه له‌نێوانیاندا، وه‌ک به‌هادین ابن شدادی نوسهرلهسهرژیانی سه‌لاحه‌دین ئه‌ڵێت: 'هێشتا سه‌رکه‌وتنیان وه‌ده‌ست نه‌هێنابوو ئه‌وان کێشه یان دابه‌شکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌لاحه‌دین بوو. '
سه‌لاحه‌دین له‌م کاته‌دا له دیمه‌شق بوو، که ئه‌م هه‌واله‌ی بیست هێزه‌کانی موسل به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و حه‌له‌ب، به خۆی و هێزێکه‌وه که‌وته ڕێ له مانگی ره‌مه‌زاندا و له 7/4 /1176 دا گه‌شته ناوچه‌یه‌ک به‌ناوی مرج بو قوبیس له شوێنێکی سه‌وزی ئاوداردا له‌ناوچه‌ی غاب له سه‌روی شاری حه‌ما.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێکردنهدا نامه‌یه‌کی نارد بۆ تورانشای برای له یه‌مه‌ن که‌ده بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا چوونکه له نامه‌یه‌کی پێشوودا له‌مانگی هه‌شتی 1175 دا تورانشا باسی کردبوو که کوڕێکی به نه‌خۆشی مردووه‌و خۆی زۆر نه‌خۆش بووه که بۆ نزیکه ی په‌نجا ڕۆژنهیتوانیوه به‌پێی پێویست خواردن بخوا. له‌به‌ر ئه‌وه ی ماوه‌یه‌ک بوو یه‌ک له‌سه‌ریه‌ک نه‌گبه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه ده‌یه‌وێت یه‌مه‌ن به‌جێ بهێڵێ و سه‌لاحه‌دینیش به‌لایه‌وه واچاک بووکه بگه‌ڕێته‌وه و له‌وانه‌یه له‌سوریا به‌که‌ڵکتر بێ بۆی تا له یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابن ابی تهی باس ده‌کاو ده‌ڵێت: سه‌لاحه‌دین به نامه‌یه‌ک و ووته‌یه‌کی ئاینی به‌کارده‌هێنێ له‌باره‌ی تورانشاوه وه‌ک ده‌ڵێت:
'من یوسفم و ئه‌مه‌یش براکه‌مه' هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ' سووپاس بۆ خودا که دڵگرانی ومهراقی له سهرلاداین و به‌خشیشێکی جوانی پێ داین به هاتنی هه‌ورێکی باراناوی له یه‌مه‌نه‌وه بۆ ئاودانی سووریا. '
چوونکه له‌و ماوه‌دا ڕێکه‌وتی باران بارین بوو دوای ماوه‌یه‌کی زۆری بێ بارانی.
الفازل له میسره‌وه نامه‌یه‌کی تری نارد وده‌یووت: هاتنی تورانشا وه‌ک باران دوای بێ بارانی وتینوێتی، و ڕۆژ هه‌لاتن بۆ کۆچه‌ره وونبووه‌کان دوای تاریکی. هه‌روه‌ها له‌نامه‌که‌دا باسی خۆی ده‌کا که واخۆم له میسره‌وه ده‌که‌ومه ڕێ، که بیستم درۆزنه‌کان په‌یمانیان شکاندووه و دێن بۆ شه‌ڕ (مه‌به‌ستی توورکه‌کانی موسل بوو) وه ده‌یوت: گوومان له‌وه‌دا نه‌ماوه که ئێستا ڕاسته که بجه‌نگین له دژیان و هیوادارین که خودای مه‌زن به‌رده‌وام بێ له به‌خشینی شه‌ره‌فی سه‌رکه‌وتن بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یووبی.
تورانشا گه‌شته دیمه‌شق له به‌رواری 19/4/1176 دا به‌ڵام سه‌لاحه‌دین چاوه‌ڕوانی نه‌کرد و به‌ڕێوه بوو به‌ره‌و هێزی موسل که له‌نزیک شاری حه‌له‌ب بوون. سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند سه‌لاحه‌دین ته‌نها شه‌ش هه‌زار چه‌کداری له‌گه‌ڵدا بووبه‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو بۆ چوون بۆ جه‌نگ. سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی وه‌هرانی ده‌ڵێت: که هێزی میسریه‌کانی له گه‌ل بوو له‌م کامپه‌ینه‌دا.
(سه‌رچاوه‌کان: وه‌هرانی و ابن ئه‌بی تهی)
هێزی تورکه‌کانی حه‌له‌ب و موسل پێکه‌وه نزیکه‌ی بیست هه‌زارێک بوون،
سه‌رچاوه‌یه‌کی تر که ابن ئه‌سیره ده‌ڵێت: هێزی سه‌لاحه‌دین له نزیک سیانزه ههزاردابوون.
له‌به‌رواری 13/4/1176دا سه‌لاحه‌دین له ناوچه‌ی مرج بو قوبیس بوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ده‌کرد و له ئاماده‌گه‌ری شه‌ڕدا نه‌بوون کاتێک ده‌نگووباسی پێگه یشت که حه‌له‌بیه‌کان هێزه‌کانیان له تل السلتانن له ده‌ره‌وه‌ی حه‌له‌به به بیست و سێ میل، لێره‌دا سه‌لاحه‌دین ده زانی نزیکه‌ی په‌نجا میلی ماوه بگاته ئه‌وشوێنه و دووڕۆژی پێ ده‌چوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌ڕێوه بوون و له‌ئێواره‌ی چوارشه‌ممه دا له 21/4 دا گه‌شتن.
چاودێریکه‌رانی له‌شکری سیف الدینی موسل سواره‌کانی سه‌لاحه‌دینیان بینی دابه‌زین و بڵاوبوونه‌وه بۆئاوخواردنه‌وه و پشوودان، ابن الاسیر باسی ئه‌وه‌ده‌کا که سه‌رکرده‌یه‌کی توورک به ناوی زولفاندیار هه‌ڵه‌بوو که نه‌یهێشت هێزه‌کانی سیف ا‌لدین په‌لاماری کووتووپڕی هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین بده‌ن له و ئێواره‌دا چوونکه دره‌نگ بوو.
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22/4/1176 دا هه‌ردوو له‌شکر به‌شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی به‌رامبه‌ر یه‌ک وه‌ستان، له ناوه‌ڕاستدا سه‌لاحه‌دین خۆی له‌به‌رده‌م گردێکدا که له پشته‌وه هێزێکی ئیحتیاتی دانابوو، له لای ڕاستی به‌سه‌رۆکایه‌تی شمس ا‌لدین سدیق بوشری و لای چه‌پی به سه‌رۆکایه‌تی فاروق شای خاڵۆزای. وه‌هێزی تورکه‌کانی موسل به‌رامبه‌ریان له‌ناوه‌ڕاستدا به سه‌رۆکایه‌تی سیف ا‌لدین و زولفاندیاری له‌گه‌ڵدا بوو، له‌لای چه‌پ موزفرالدین کوکوبوری، له لای ڕاستی بهسرۆکایهتی زین ا‌لدین علی کوچوک.
که جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد : باڵی چه‌پی هه‌ردوولا له‌یه‌کیاندا و دوو ئه‌میری سه‌لاحه‌دین کوژران. سیف ا‌لدین سه‌رداری موسلیهکان دیاربوو له کێشه‌یه‌کدا بوو که ده‌یویست جه‌نگاوه‌رانی لای چه‌پ کۆبکاته‌وه. ئه‌مه وه‌ک عماد ا‌لدین باسی ده‌کا که سواره‌کانیان پهلهیانکرد له پهلاماردانا و هه‌موو پێکه وه په‌لاماریان نه‌دا و تێک شکان. (سه‌رچاوه: عماد ا‌لدین ئه‌سفه‌هانی)
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ابن ابی تهی، سیف ا‌لدین که کاتێک هه‌وڵی ده‌دا یارمه‌تی لای چه‌پی له‌شکره‌که‌ی بدا، له جه‌نگاوه‌ره‌کانی وا بوو که تێک شکاوهوئهوانیش چه‌واشه بوون و هه‌موو ڕایانکرد و کشانه‌وه ، و زۆربه‌ی چه‌کوو زه‌خیره‌یان لێ به‌جێما.
الفازل له‌م جه‌نگه‌دا له‌گه‌ل سهلاحهدیندابوو وه‌ک باس ده‌کاو ده‌ڵێت: من لێره وه ده مبینی داری ڕمه‌کانی جه‌نگاوه‌ره‌کانی سه‌لاحه‌دین وه‌ک میوه‌یان پێوهیهبێ، به‌ڵام داری ڕمه‌کانی حه‌له‌بی و موسلیهکان ڕووتن و به‌بێ سێبه‌ر. سه‌لاحه‌دین نه‌یده ویست دوایانکهوێ و هه‌موویان بکوژێ و ناچاری کردن که ڕێککه‌وتنێک بکه‌ن، و کۆمه‌ڵێ ده‌سکه‌وتی بوو له‌و شتانه‌ی که توورکه‌کان لێیان به‌جێ ما وه‌ک: خێمه‌ی سیف ا‌لدین فه‌رمانڕه‌وای موسل که دایان به فاروق شا، سندوقێک پاره‌و، شهرابو هه‌ندێ ئاماری مۆسیقا‌و کۆمه‌ڵێک کچی سه‌ماکه‌رو گۆرانی بێژ، هه‌تا سیف ا‌لدین له‌گه‌ل خۆیدا کۆمه‌ڵێک باڵنده‌ی هێنا بوو وه‌ک کۆترو بوولبوول و قومری.
سه‌لاحه‌دین ئه‌م گۆرانی بێژ‌و سه‌ماکه‌رانه و بالندانهی بۆ نارده‌وه له‌گه‌ڵ ڕاسپارده‌یه‌کدا که پێی بڵێن:
' با خه‌ریکی خۆ خلافان بێ به‌مانه‌وه چونکه ئه‌مانه مه‌ترسی بۆ ژیانی په‌یدا ناکه‌ن.'
سه‌رکرده‌یه‌کی تر یان به‌ناوی عبدالمسیح گیراو له‌شاری حه‌ما به‌ندکرا به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک به‌ریاندا.
ابن ابی تهی باسی ئه‌م ڕووداوه دهکاودهڵێت: جه‌نگاوه‌ره‌کانی حه‌له‌ب گه‌ڕانه‌وه ڕووت و پێخاوسوو و هه‌رکه‌س تاوانی ده‌خسته سه‌رئه‌وی تر. سیف ا‌لدین خۆی نه‌گه‌ڕایه‌وه حه‌له‌ب و چوو بۆ ناوچه‌ی بووزا به بیست میل له ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب.
سه‌لاحه‌دین بۆ چه‌ند ڕۆژێک مایه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی حه‌له‌ب به‌لام په‌لاماری شاره‌که‌ی نه‌دا و وازی لێ هێناو ده‌ستی کرد به په‌لاماردانی قه‌ڵاکانی ده‌وروپشتی. قه‌لای بووزا پاش چه‌ندڕۆژێک گه‌مارۆدان له 4/5 دا خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه‌و کوردێکی کرد به فه‌رمانڕه‌وای. ئینجا به‌ره‌و ناوچه‌ی مانبیج، به‌رده‌وام قه‌ڵاکان وسه‌رکرده‌کان ته‌سلیم ده‌بوون ودههاتنه ناولهشکری سه‌لاحه‌دینه‌وه.
هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار حه‌له‌بیه‌کان هه‌وڵیانده‌دا که بگه‌نه سه‌لاحه‌دین و بیکوژن، به‌ڵام زۆربه‌ی جارکه ده‌گیران سه‌لاحه‌دین به‌ری ده‌دان و نه‌ی ده‌ویست خه‌ڵکی حه‌له‌ب ببن به دوژمنی و هه‌وڵی ده‌دا دڵسۆزی خه‌لکه‌که به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ. له‌م ماوه‌دا بوو بڕیاری دا که بچنه ناو شاری حه‌له‌به‌وه.
یه‌کێک له سه‌رکرده توورکه‌کانی حه‌له‌ب، گومشتێکین له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو که له‌شکری سه‌لاحه‌دین بێنه ناوشاری حه‌له‌به‌وه به‌بێ شه‌ڕ، هه‌تا ئاگادارنه‌بوو که له چی لایه‌که‌وه دێنه ناوشار. عماد الدینی سکرتێری سه‌لاحه‌دین له‌باسی ئه‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌ڵێت: 'چوونه ناو حه‌له‌به‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه که چۆن قوتب ا‌لدین قایماز دیارنه‌ما له چوونه ناو به‌غداوه، ئاواش چونه ناو حه‌له‌به‌وه گومتشێکنی تورک دیار نامێنێ که له‌شکری سه‌له‌حه‌دین چوونه ناو حه‌له‌به‌وه.'
به‌لای سهلهحهدینهوه وا چاکبوو که به په‌یمانێکی ڕێککه‌وتن بچنه ناو حه‌له‌به‌وه، و به‌نده‌کانیان بگۆڕنه‌وه، وه‌ک سه‌رچاوه‌یک به ناوی ابوشامه باسی ده‌کا و ده‌ڵێت: هێشتا السالح فه‌رمانڕه‌وابوو، کاتێک عماد ا‌لدین و چه‌ند پیاوێکی تری سه‌لاحه‌دین چوونه ناو حهلهبهوهو به‌ندیان کردن و شه وێکی ناره‌حه‌تیان به‌سه‌ربرد له به‌ندیخانه‌دا به بێ ئاووخواردن و بێ جێگای خه‌وتن، و به‌یانی بردنیانه لای السالح و پاش ئه‌وه ئازادکران.
له‌سه‌ره‌تاوه لهپهیمانێکی ڕێکه‌وتندا که حه‌له‌بیه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ڕێکه‌ون، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین ڕازی نه‌بوو، لێدوان به‌رده‌وام بوو هه‌تا 2/7/1176، وه‌ک سه‌لاحه‌دین خۆی باسی ده‌کاو ده‌ڵێت:
' ئێمه شه‌ڕمان نه ده‌ویست و ده‌مانویست هه‌ر به ئاشتی کێشه‌کان چاره‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، هه‌تا ئاماده‌بووین هه‌ندێ ناوچه‌یان بۆ به‌جێ بهێڵن به‌لام ئه‌وان ڕاست ناکه‌ن، له کاتێکدا ئێمه زۆربه‌ی ناوچه‌و قه‌ڵاکانی ده‌وری حه‌له‌بمان گرتووه ده‌ستکه‌وتیکی زۆرمان هه‌یه، هێشتا ئه‌وان به‌رده‌وام درۆده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بمانکوژن، بێگومانم ئێمه هه‌میشه هه‌ر سه‌رکه‌وتوو ده بین. '
له ماوه‌ی هه‌وڵداندا بۆ ڕێککه‌تن، سه‌لاحه‌دین خه‌ڵکی ده‌نارد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زه‌ریبه له بارزرگانهکانی حه‌له‌ب، هه‌رچه‌ند شیعه‌و سوونه هه‌ردوولا ئاماده‌بوون بۆپارێزگاری السالح.
له پاش ئه‌م هه‌موو هه‌وڵدانه ڕێککه‌تنێک له نێوان سه‌لاحه‌دین و لایه‌نی السالح دا ئه‌نجامدرا، که قه‌ڵای ئه‌زاز و ناوچه‌ی موسل و دیاربه‌کر بده‌ن به السالح و تورکه‌کان، ئه‌م ڕێککه‌وتنه له به‌رواری 29/7/1176 دا ئیمزا کرا. له وڕۆژه‌وه هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین به‌ره‌و ناوچه‌ی سینان به‌ڕی که‌وتن که ده‌وری نه‌وه‌د میل دووربوو له حه‌له‌به‌وه.
سنان ئه‌و خێلهبوون که پێ یان دووترا خێڵی حه‌شاشین، که سیانزه پیاویان لێ به‌کرێ گیرا و ناردبوو بۆ کوشتنی سه‌لاحه‌دین وله‌ناوچه‌ی شاخاوی نوسهیریدا بوون. هێزه‌کانی سه‌لاحه‌دین ئه‌وناوه‌یان هه‌موو تاڵانده کرد وچونکه ئه‌وان نیازی به‌رگریکردنیان بوو، خه‌ریکبوو شهر ده‌ست پێبکا، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی قه‌ڵاکه پاره و پیاوی نارد و په‌یوه‌ندی به شهابالدینی خاڵی سه‌لاحه‌دینه‌وه کرد که خاوه‌ن زهویو زاربوو له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌تا سه‌لاحه‌دینی په‌شیمان کرده‌وه له‌م په‌لاماره.
ابن الاسیر ده‌ڵێت: ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد که شهاب الدینی خاڵی سه‌لاحه‌دین بکوژن، به‌لام ابن ابی تهی که سه‌رچاوه‌یه‌کی تره ده‌ڵێت: هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی مه‌سیحیه‌کان وای لێکردن وازبێنن له‌م کامپه‌ینه، له‌م ماوه‌دا سه‌لاحه‌دین هه‌واڵی پێ گه‌شت که مه‌سیحیه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی بالدوینی لێپهر
(پێ یان ده‌وت لیپه‌ر، چوونکه نه‌خۆشی گوولی هه‌بوو) خه ریکن په‌لاماری دیمه‌شق ده‌ده‌ن، چونکه له وکاته‌دا دیمه‌شق هێزی زۆری لێنه‌بوو، هه‌تا دێیه‌کی نزیک دیمه‌شقیان تالانکرد. سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌سیحیه‌کان به ناوی ولیامی تایه‌ر له‌لای سه‌روی سووریاوه خه‌ریک بوو ده‌ست بکا به پهلاماردانو تاڵانکردن له ناوچه‌ی بیقاع و سه‌یدا، له‌یه‌کێک له‌م په‌لامارانه‌دا سه‌رکرده‌ی تورک به‌ناوی ابن المقدم له به‌عله‌به‌ک له‌شکری مه‌سیحیه‌کانی تێکشکاند.
له‌م شه‌ڕانه‌دا له‌شکری ولیامی تهربلس و بالدوین پێکه‌وه له له‌شکری تورانشا یان دا‌و له‌شکره‌که‌یان تێکشکاند و له‌شکری تورانشایان ناچارکرد بکشێنه‌وه ناوچه‌ی گردۆلکه‌و شاخه‌کان. به‌ڵام له دوای ئه‌م شه‌ڕه ژماره‌یه‌کی زۆر له مه‌سیحیه‌کان گیران و کوژران چوونکه به ته‌ماحی تاڵانکردن زۆرمابونهوهو به‌جێمابوون. ئه‌م شه‌ڕه ناوده‌برا به شه‌ڕی عین الجار و ابن الاسیر ئه‌ڵێت: سه‌رئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه مه‌سیحیه‌کانی هاندا که بێنه‌وه بۆ په‌لاماری ناوچه‌که.
پاش ئه‌م شه‌ڕه تورانشا ڕۆشت به‌ره‌و سه‌لاحه‌دین له حما، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین و هێزه‌کانی گه‌ڕانه‌وه بۆ دیمه‌شق له به‌رواری 25 /8/1176 دا، له‌م ماوه‌یه‌دا کمال ا‌لدین شاره‌زووری کۆچی دوایی کرد و له‌جێی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌له‌بیان دانا که هاتبووه لای سه‌لاحه‌دین به‌ناوی ابن ابی اشرون که‌ئه‌ویش کوردبوو. سه‌رۆکی وه‌فدی به‌غداد کۆچی دوایی کرد به‌ناوی شمس ا‌لدین بن ابی مه‌دا له ڕێکردنیا بهرهوبهغداو له‌جێی زیاالدین شاره‌زووری دانرا، و سه‌لاحه‌دین له دیمه‌شق توورانشای برای دانا‌و خۆی به‌ره‌و میسر که‌وته‌ڕێ.
به‌شی هه‌شته‌م: سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین له میسر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست