کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گێرە شێوێنی واتا هۆشیاری

Monday, 28/02/2011, 12:00


 

لەهەروڵاتێك دەسەلات قۆرخ كرا لەدەستی چەندكەسێكدا ،ئیدی دەرفەتی ژیانێكی ئاسایی بۆهاوڵاتیا ن نامێنێت،تێڕوانینی فەرمانڕەوای دەسەڵاخواز بۆ خەڵك بەگشتی بەجۆرێكە كەدەیەوێت رێگەبەهیچ كەس نەدرێت بیرورای جیاوازی هەبێت ،لەدیدی دەسەڵاتدارەوە ئەوەی چەپڵە بۆ فەرمانڕەوا نەكوتێت تێكدەروگێرەشێوێنە!یاسای دەسەڵاتداری تاكڕەویش سزای توند دەسەپێنێت بەسەرئەوكەسانەدا كەبازنەی دیاری كراوی دەسەڵات دەبەزێنێت ،دەرچون لەبازنەكە واتا گێرە شێوێن بێگومان گیرەشێوێنەكان لەكوتەكی دەستی دەسەلاتدار دەربازی نابن،دەسەڵاتدارانی كوردستان یەكەم جارنیە ئەوكەسانەی بە كویلەیی رازینابن بەگێرەشێوێن ناویان دەبات !!بەڵام ماوەیەكەبەشێوەیەكی چڕوپڕترهەڵمەتی بەگێرەشێوێن ناساندنی لاوە چاونەترسەكانی سەرشەقامەكان دەستی پێكردووە ،ئەمەلەكاتێكدایە چەندین ساڵە نادادپەروەری وگەندەڵی وداگیركاری وخۆسەپاندن وفەرامۆشكردنی خەڵك سات لەدوای سات لەزیادبوندایە ،تادواجارزنجیری پۆڵاینی سەبربچڕا و زریانێك لەتوڕەیی شەقامەكانی شارە بێخزمەتەكانی كوردستانی گرتەوە،دەسەڵاتداران لەدوای بیست ساڵ حكومڕانی هێشتافێرنەبون چاو وگوێ یان بخەنەكاربۆ ئەوەی راستییەكان و زامەكان ببینن و داواكاری وگلەی وگازندەی خەڵك ببیستن ، ئەوان تەنها پەنجەی دەستیان لەكاردایە ئەوپەنجانەش بۆگرتنی پێنوسێك نیە بۆئەوەی واژوو لەسەرداواكاری گەنجێك بكات كەداوای كاروژیان دەكات ،بەڵكوبۆتەقاندنی گولەیە بۆلەناوبردنی لاوە فەرامۆشكراو وتوڕەكانە كەبەگێرەشێوێن پێناسەدەكرێن!!لەراستیدا گێرەشێوێن واتا هۆشیاری واتا مل نەدان بۆ كارێك كەبەزەبری هێز ناچارت دەكەن ئەنجامی بدەی ،هەر چەندە پێناسەی گێرەشێوێن لەبنەڕەتدا بۆمرۆڤ بەكارنەهاتوە بەڵام پێویستە دەسەڵات ئەوەبزانێت گێرەشێوێنی واتاهەوڵدان بۆئازادی ،گێرەشێوێنی لای جوتیارێكی بەئەزمون پێناسەكەی بەم جۆرەیە،، ئەوكاتانەی ئامرازی كشتوكاڵ وەك ئێستا پێشكەوتونەبوو،بەدەست دروێنە ی گەنم وجۆ كراوە و دواتركراوە بەخەرمان ،بۆ ور دووخاشكردنی خەرمانەكەش ئامرازێك بەكارهێنراوە بەناوی جەنجەڕ،ئەوجەنجەرش لەشێوەی گالیسكەیەك دا دروستكرابو كەلەژێرەوەی چەندین پاچەئاسنی تیژی پێوەبووە ،دواتر بەدووگای بەهێز ە وە بەستراوە بەشێوە یەكی بازنەیی گایەكان بەدەوری خەرمانەكەدا سوڕێنراونەتەوە تائەوكاتەی خەرمانەكە بەتەواوی وردكراوە ،ئەمەلەكاتێكدا ئەوكارەكراوە گەرمای هاوین لەبەرزترین پلەدابووە ،هیچ بەزەیەكیش بۆگایەكان نەبووە ، مافی ئەوەشیان پێنەدراوە كەبەدڵی خۆیان لەئەوخەرمانەبخۆن كەبەماندوێتی وئارەقەرشتن سەدان جاربەسەری دا سوڕاونەتەوە ،ئیدی گایەكەش بێزاردەبێت لەوژیانەتاڵەو لەبازنەكەدەچێتەدەرەوە، هەندێجاریش جوتیارەكە لەكاتی توڕەبونی گایەكەدا دەكەوێتە ژێر جەنجەڕەكەوە ئەگەرنەشمرێت نیوەمردوو دەبێت ،بۆیە كاكی جوتیار بەگایەماندو ئازازادیخوازەكە دەڵێت گێرەشێوێن !؟لەڕاستیدا ئەوگایە لەئەنجامی ماندوێتی وبێزاریدا هەوڵی دەرچون ئەدا لەوبازنەیەی كەنازانێت دەبێ تاكەی بەدەوریدا بسوڕێتەوە ،خۆئەگەردەسەڵاتداران وەك مرۆڤێكی خاوەن ماف تەماشامان نەكەن و لەدیدی خاوەن خەرمانەكەوە خەڵكی ئەم وڵاتە ببینن و بەگێرەشێوینمان پێناسەكەن ،بێگومان كارێكی باش ناكەن وئەنجامێكی خەراپی دەبێت ،پێویستە هەمو دەسەڵاتدارێك ئەوەبزانێت ئەگەر بە بێ ویژدانی بەردەوامبێت لەدانیشتنی سەرجەنجەڕەكە دەبێ چاوەڕوانی ژێركەوتنیش بێ لەئەنجامی توڕەبونی گێرەشێوێنەكان !!؟
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە