کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی زه‌نگی مه‌ترسییداری بۆ لێداین

Sunday, 19/12/2010, 12:00


ماوەیەکە کۆمەلێک زەنگی مەترسیدار لەلایەن بارزانی و پارتەکەی بەگوێمان دەچرپێ وکەلەچەند ڕٶژی ڕابردوو بەشێکی چووە بواری جێ بەجێکردنەوە وەک

1- ئیمزا کردنی بارزانی بۆ یاسای خۆپیشاندان.
2- سزادانی قورسی مادی بۆ سەرنوسەری گۆڤاری ڕێگا مەگەزین بە35 ملیۆن دینار و ستاندەر٦ ملیۆن بەهۆکاری تەشهیر بەپارتی و بەرپرسان .

3- کۆنگرەکەی پارتیش وەک پلینۆمەکەی یەکێتی ،سەرکردایەتیەکەی پڕ لە مرۆڤی دەزگای ئەمنی (پاراستن) و سەربازی کرا .

ئەم سی هەنگاوە سەرەتا و بەپەلەیە ی ئەو ماوەکورتە ، سیگناڵی مەترسیدارن بەرامبەر ئازادیخوازان ، ئەگەری زۆرە ململانێکانی ناوخۆ زۆر گەورەتر بەرفراوان بکات

پارتی لە قٶناخەکانی پێشوش زۆر هەوڵیدا دەنگە رەخنەگرەکانی لەڕێگای ، تیرۆر و گرتن و ئەشکەنجە وترس و کڕینی قەلەم بێ دەنگ بکات . بەلام دوای هەر رەفتارێکی ، ترس و هەیبەتی نەوەک نە سەپا بەڵکو زیاتر شکا. ئەمە سەرباری ئەوەی 15 ساڵە هەموو ڕێگاکان دەگرێتە بەر ، هەولێر هاوشێوەی دهۆک بێدەنگ بکات . بەلام هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی (عێراق و کوردستان) نیشانی دا، سەرباری تەزویر لەدەنگدان و ترس و دۆلاربەخشین و کورسی.... دەنگە نەخێرەکانی پارتی لەپیرە هەولێر گەلێک زۆرە .

ئەوەی پارتی لەڕۆژگاری ئەمڕۆ لێکدانەوەکانی بۆ ناچێت . گەشەکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی سیاسیە لەجیهان . کەخاڵی هەرە بەهێزی درێژەدان بە سیاسەتی حوکم و پالپشتی دەیان هەزار ناوەند و میدیای جیهانیە کەبەشێوازی جۆراو جۆر کاریگەریان لەسەر ڕوداو ە سیاسیەکان هەیە . باشترین نمونەش تورکیایە ، سەرباری ئەو هەموو دۆستایەتیەی ئەمەریکاو ئیسرائیل و دەسەڵات و پێگەیەی هەیەتی ، کەچی ڕۆژ لەدوای رۆژ بتی کەمالیزم تێک دەشکێت .

پارتی ئەگەر هاوکێشەی سیاسی ترسی ، لەسەر کۆمەڵگای کوردی لە ٣١ی ئابەوە سەیر بکات ، سەرباری گەورەیی تاوان و ناپاکیە کەی ، بەڵام بچوکترین رەخنە لەژێر باڵی نەدەتوانرا ئاڕاستەی بکرێت ؟ . بەڵام ئەمڕۆ لەناو کوردستان بەردەوام سیمبولەکانی کەوتونەتە بەردەم رەخنە و هەلسەنگاندن ؟ یان کاتێک (حسێن ئاغای سورچی) تیرۆر دەکات . هیچ کاردانەوەیەکی جیهانی و ناوخۆیی بەرامبەری دروست نابێت ، سەرباری بەهێزی پێگەی سورچیەکان لە ڕوی ژمارەو وپەیوەندیە سیاسیەکانیان و لەگەرمەی شەرکردنیان لەگەڵ یەکێتیدا . بەڵام کەکورە هەژارێکی وەک سەردەشت و سۆران تیرۆر دەکات ، کوردستان دەهەژێت و دەیان وسەدان ناوەندی جیهانی دێتە مەیدان و پڕۆتستۆی دەکەن ؟ هەموشمان دەزانین لەهەفتەی یەکەمی تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت پارتی چ شڵەژانێکی ئەمنی و سیاسی بە خۆیەوە بینی و دەرکەوت ئەوهێزە جەبەروتە نیە.

ئاخر نەگبەتی هەر حزب و کەسایەتیەک لەوە دەست پێ دەکات کە:

1- ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنوسان لەخۆی هان دەدات ودەکاتە دوژمن . چونکە خەباتی قەڵەم و کەیبۆرد ئەمڕۆ لەهەموو جیهان هێزێکی هەرە بزوێنەری کۆمەڵگان و رۆلیان لە زۆر روداوی سیاسی هەیە وەک دەوڵەتە شوعیەکانیش پشتگیری لەیەک دەکەن. ئەمە جگە لەوەی ئەمڕۆلەڕێگای دنیای تەکنەلۆجیای مۆدێرن ، زۆر بەسانایی دەتوانی شەری گەورەترین هێزی جیهانی بکەیت و ئازاریشی بدەیت ، مالپەری ویکلیکس لەم بارەوە باشترین نمونەیە.

2- کاتێک ولاتێک یان بەرپرسێک لەخۆبایی دەبێت . ئەمەش لەمەرگی سیاسی نزیک دەکاتەوە و توشی هەڵە دوای هەڵەی دەکات.

پارتی ئەگەر لێکدانەوەی لەوە چر بۆتەوە هێزی یەکەمە و یەکێتی بەرامبەر رو لەداکشانە و هەندێ ناوەندی بریار بەدەست وکاریگەری جیهانی .. هاریکارێتی ، هیوادرم ئاوڕێک لەهەمان هاوسەنگی سەدام بە ر لە شەری کوێت بداتەوە ، ئەوکات هەست دەکات هێزو دەسەڵات هەموکات کاتیە.

هاوکات ئەگەر ئاوڕێک لەهەموو ئەو ململانێیانەی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان بداتەوە ، هەر لە دادگایی و زیندانی کەمالی سەید قادرەوە تا نارەزایەتیەکانی دوێنی سلێمانی ، نیشان دەدات پارتی لەناو جەماوەر بەگشتی و ڕۆشنبیران بەتایبەتی ، وەک هێزێکی قێزەوەنی دژە دیموکراسی ناسراوە. وەئەوەی بنەماڵەی بارزانی 50 ساڵە کاری بۆدەکات (قودسیەتیان نەشکێ) ، ئەوا ئەم هاوکێشەیە وا سەرەتای کۆتاییە . هاوکات لەناوەندە جیهانیەکانیش لەسەر هەمان ڕەفتاری نەک هەر بارزانی و حزبەکەی بەڵکو خودی پاڵپشتیە جیهانی ودۆستەکانیش بەرامبەر کێشەی کورد بە هۆی رەفتارە نادیموکراسی وپێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ کەم بۆتەوە.

لەکۆتایش دەڵیم پارتی دەبێت ئەو هاوکێشەیە بزانێت ، ئاستی سیاسی و شٶرشگیری و قوربانی دانی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەرهەلدانی دەنگی ئۆپزسیۆن و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بۆ تێكشکانی دیکتاتۆریەت .... لەمپەری گەورەن لەبەردەمی. سەرباری هەموو ئەمانەش ڕەورەوەی مێژوو کەی بە ئیمپڕاتۆریەتەکان وەستاوە ، نۆرەی هێزێکی خێڵەکی وەک پارتیە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە