کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كوردە غیرەتێ

Thursday, 13/02/2014, 12:00

1908 بینراوە


لەسەرانسەرى ئەم دنیایە میللەتم نەبینیوە بەئەندازەى كورد بێ خەم ، ناتەبا و كەم هەڵوێست بێت ، لەگەڵ رێزم بۆ جەنابتان، بەڵام قەناعەتم وایە ئەگەر باریشمان لێ بنێن و تا دوا ترۆپك سووكایەتى و یارى بەكەرامەت و نامووسى خۆمان و ماڵ و مناڵمان بكرێت، هەر شوكرانە بژێرین و قایلین و، ئەڵێین خوا خراپتر نەیات، بڵێن چى دەسەڵاتمان چى یە؟ كێ لەبەرامبەر ئەو زاڵم و ملهوڕانە چى پێدەكرێت.
لەناو زەریاى پڕ لەنەوت و غازدا بەو سەرماو بەستەڵەكە ،ساڵى یەك بەرمیل نەوتمان پێدەدرێت، كەچى لەبەرچاومان رۆژانە بەهەزاران تانكەرە نەوت بەدزى وقاچاخ ئاودیو دەكرێت وئەفرۆشرێت،كەچى ئازاو بوێرێكمان تا نییە ورتە بكات. نزیكەى چارەكە سەدەیەكە كێشەى ئاو و كارەبا، كەسەرەتاترین مافى ژیانە ئێمە لێى مەحرومین و تائێستاش چاوەڕوانى رەحمەتى موەلیدەى ئەهلى و، تانكەرە ئاوى فرۆشیارەكانین، مانگانەش بڕێكى یەكجار زۆر پارەمان بۆدێتەوە، هیچ هەڵوێستمان نیە و ناپرسین ،ئەرێ برالە ئەم ئەزمە و نەهامەتیە كەى بنبڕ دەكرێ؟!.بەنوێژى نیوەڕۆ دێنە سەرمان تەقەمان لێدەكرێت و سەرەنگوم دەكرێن، كەچى زۆر زۆر زەلیل و سەر هینانە دەستمان گرتوە بەكڵاوى خۆمانەوە با نەیبات. سەركردەكان لەسەر حسابى ئیمە گرێبەست و پرۆتۆكۆل و كاسەلێسى بۆ دەرو دراوسێ دەكەن، كەچى پیاوێك شك نابەین بمان جوڵێنێ! مانگانە بەئارەزوو ویستى خۆیان موچەمان دوا دەخەن یارى بە هەست و دەروونمان دەكەن، بەكەیفى خۆیان وەك سەگى برسى یاریمان پێدەكەن، كەچى ناوێرین و جورئەت ناكەین، بڵێین، ئەرێ خوا نەناسینە ئەوە حەقى خۆمانە و بژێوى خۆمان خێزانمان لەسەرئەوەیە،زۆر ترسنۆكانە لەسەر ئەو مافەى خۆمان وشەرمنانە ولەژێر لێوەوە هەڵوێست دەنوێنین و بۆ چەند دەقیقەیەك، ئەم شتە قۆڕ كۆنانە مان كردوە بەپیشە(مانگرتن و بایكۆت و بەیاننامە دەردەكەین)و لەوەبترازێت غیرەتى هیچى ترمان نى یە. كامیراى چاودێرى بەڕێوەبەرایەتى هاتۆچۆ، بەملیونان دۆلار داهاتییەتى، گومرگ و باجى درامەت و ئاو كارەبا و لیژنەكانى شارەوانى و چى و چى، مەگەر خوا بزانێت نەك ساڵى بگرە مانگى چەندیان داهاتە، بەڵام تەنانەت موچە خۆرەكانى خۆشیان لێى سوودمەند نین و ئەترسین بپرسین بڵێن ئەو حەمكە پارەیە چى لێدێت و ئەچێتە گیرفانى كێوە.؟!
تۆ بنواڕە نزیكەى پێنج مانگە تا ئێستا حكومەت پێك نەهاتووە، سەرلەبەرى پەرلەمانتاران وەزیر و بەرپرسە ئێكسپایەرەكان موچەى قەبە و زل وەرئەگرن، بەڵام هیچ لایەك ، بەدەسەڵات وئۆپۆزسیۆنە، لەخەمى پێكهاتنى حكومەتدا نین،كە ئەمەش بۆخوى گەورەترین سوكایەتى و بێ رێزیە بە میللەت و ئیرادە و دەنگەكەى، ئەوەمان پێ دەڵێت ئەوەى كە حسابى بۆنەكرێت و گوێ لەقسەى نەگیرێت و ئەرزشتى تاكە كەوشێكى نیە و، بەردەوام خراوەتەوە پەراوێزە تەنیا وتەنیا خەڵكانى ئەم وڵاتەن.
لام وابێت ئیدى وادەى بەیاننامە و هەڵوێستى توند و بایكۆت و ئەم شتە پڕو پووچانە بەسەر چووە. ئەوەتا هەموو دەبنین هیچ كام لەو حیزبانە لەسەرو هەموشیانە ئۆپۆزسیۆن و ئیسلامیەكان ئەوجا زەرد وسەوز،بەئەندازەى ریقنە چۆلەكەیەك لەخەمى هیچ شتێكدانین، لافاو بمان بات لەبرسا بمرین، بێمووچە بین و لەسەرما رەقبینەوە ئەوان مێش میوانیان نى یە، كورد واتەنى كلكیان پێواوین و ئەزان بایى چەنین. من لەوە ئەترسم سبەى رۆژ وەكو كابراى دروستكەرى پردەكەى هەورامان مان لێ بێت ،لەئەنجامى ترسنۆكى و بێ هەڵوێستى ورتە ونقە نەكردنى خۆمان، بەنوێژى نیوەڕۆتەعەدامان لێ بكەن، جا لەبرى ئەوەى هەڵوێست وەرگرین بەگژ ئەو قوڕمساغانەیا بچینەوە، دێن بۆ ئەوەى زوو سەرەمان بێت و لەریز وسەرەیا نەوستین بەدواى واسیتە وشتا بگەڕێن.
من تێناگەم ئەو خەڵكە بۆ واى لێهاتوە؟ ئەوشارەى كە ناوبانگى هەڵمەت و قوربانى بوو،ئەو شارەى كە هۆلاكۆى بەزاند، بۆچى لەبەردەم ئەو فس فس پاڵەوانانەدا دەستەوەستان وزراو تۆقیون؟! ناوێرن لەسەر بچوكترین ماف و داواكارى خۆیان بێنە دەنگ؟ لەچى دەترسن؟ چ شتێك هەیە لێى بترسن؟توخوا عەیبە و شورەیى و شەرمەزارى نى یە بۆ حكومەت و ئەوجا وەزارەتى پێشمەرگە و شێخ جەعفەرى بەناو وەزیرەكەى، پێشمەرگەیەك بۆ بژێوى خۆى و مەسرەفى رۆژانەى هەستێ چنگێك فیشەك بفرۆشێت، بەداخەوە پێشمەرگە كەجاران سیمبولى ئازادى و بەدیهێنەرى سەرفرازى بوو، لەهەمبەر دوژمنان وزاڵماندا، ئەویش ئێستا دەستەمۆ بووە، هینى و سەلامەتى كردوە بەدروشم.بۆتە پارێزەر و پیاو كوژى ئەوكەسە بێزراو نابووتانە.
جا بۆئەوەى لەسەر ئەم بێ هەڵوێستى و ترسنۆكى وبێ خەمیەمان،ناومان نەچێتە كتێبى گینیسەوە لەوبوارەدا ژمارەى پێوانەى تۆمارنەكەین، باتۆزێك غیرەت و ورە بەبەرخۆماندا بكەینەوە، خۆ ئەوان لە قەزافى و شاوشیشكۆ و موبارەك و حەمەرەزا شا زیاتر نین ، خەڵك هەمووى لێیان، توڕە وپەست و نیگەرانە و بەهیچ شێوەیەك چارەیانى ناوێت. هەر ئەوەندەى بەخۆ كەوتین و دەنگى ناڕەزاییمان بەرزبۆوە، وەك دەڵە بەباى زراو تۆقیو، كون نابێ خۆیانى تیابشارنەوە، ئەگەر لەئەترسین بكوژرێین،یان نان بڕوا بكرێن، ئەوا هیچ كامیان لەدەسەڵاتى ئەواندا نی یە . دەى چەند رۆژێكى كەمى ماوە بۆ 17 شوبات ،با لەویاد رۆژەدا رق و قین و تورەِیمان خەست بكەینەوە ،سەر لەبەرى ئەو حزبە كلاسیكى و سواو سەقەتانە راماڵین و خۆمان ببینە بڕیاردەى چارەسنووسمان


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)