نێچیر ئاشکرای کرد ، شکسته‌کانی بنه‌ماڵه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد..
Monday, 10/01/2011, 12:00
به‌ره‌کانی شه‌ڕ تا 2003 بۆ خه‌لکی ئاشکرا نه‌بوون ، له‌و ده‌مه‌وه به‌ره پڕ ناکۆکه‌کان ورده ورده ئاوهلا ده‌بێت ، ئێستا گه‌یشتۆته قۆناخێک که ساده‌ترین مرۆڤی کورد که هیچی به سیاسه‌ته‌وه نییه ، باشی ده‌یبینێت.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود جارێک له ژێر ناوی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی و جارێک به‌ناوی ئیسلام و جارێکی دیکه به ناوی پێرۆزی نه‌ته‌وه و چه‌ند جاریکی دیکه‌ش به ناوی قوتابخانه‌ی بارزانی ! نه‌مر خه‌ڵکی کوردستانی به میگه‌ل ده‌کرد و چی بویستایه بۆی ده‌چووه سه‌ر.
ئیمڕۆ نه ئیسلام و نهرابوردووی پڕ شکستی مستهفامهلا و نه بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت یه‌ک تۆزقاڵ باوه‌ڕی خه‌لکی بکڕێته‌وه ، هه‌رچی ده‌کا دوای ماوه‌یه‌ک له ژێر زه‌بری لیدانهکانی خه‌ڵکی کوردستان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه بیر له کرده‌یه‌کی پیس و چه‌په‌ڵتر ده‌کاته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئێستا خۆیان هاتوونه‌ته مه‌یدان ، حزبیان کرد به حزبی بارزانییه‌کان و بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی باری بورکانی جه‌ماوه‌ر بکه‌ن ،پاراستن وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سه‌رکوتکردن درایه ده‌ست حزب.ئه‌وه‌تا 80% زیاتر حزب به پاراستن کراوه.که ده‌گوترێت پاراستن به‌مانا تیرۆر و تۆقاندن.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چنگ گیر بکات وه‌ک چه‌ته‌یه‌کی مۆدرێن ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵکی کوردستان دابگڕیت ، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا یاسای قه‌ده‌خه‌کردنی خۆپیشاندانی ئیمزاکرد ، ده‌یه‌ها سکاڵای له‌سه‌ر راگه‌یاندنه ئازا و ئازاده‌کان تۆمار کرد ، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته نه‌ک هه‌ر لای خه‌لکی قه‌بوڵ نه‌کرا به‌ڵکو مه‌سعود وه‌ک که‌سێتییه‌کی دیکتاتۆری قیزهوهنیش ناسێندرا.
مه‌سعود له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانی نێو په‌رله‌مان وتبووی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان 10 هه‌زار خه‌ڵکی دێننه سه‌رشه‌قام منیش ده‌توانم سه‌د هه‌زار.. به‌راستی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌یره سهددامئاسا تووشی وههم بووه ، هه‌رکاتێک سه‌ددام بیویستایه ملیۆنه‌های ده‌هێنا سه‌رجاده کاتێکیش لێ قه‌وما ئه‌مریکییه‌کان له ژێر ئه‌رز ده‌ریان هێنا. مه‌سعود بۆ خۆی تووشی وه‌همێکی گه‌وره بووه وا ده‌زانێت به ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان بۆته سه‌رۆکی هه‌رێم ، خۆی له گێلی ده‌دا که ئه‌گه‌ر فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و ته‌زویر نه‌بوایه هه‌رگیز ده‌نگی پێویستی نه‌ده‌هێنا.ره‌نگه بتوانێت له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی پاراستن ، فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر و دهۆک بێنێته سه‌ر جاده به‌لام ئه‌و جاده‌یه قیمه‌تی جی ده‌بێت که ته‌زویر و تۆقاندنی له‌گه‌ڵدا بکرێت. له سایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانتان ئه‌گه‌ر 1000 که‌س له هه‌ولێر هاتبێته سه‌ر جاده ، به‌ڵگه‌ی ده‌یان هه‌زاری ته‌زویره‌که‌ی تۆ و بنهماڵهکهتانن.
ئێوه له زه‌مه‌نی رێگری و چهتهییدا ژیان ده‌که‌ن ، له زه‌مه‌نی ئه‌نته‌رنێت و زانیاری و هۆشیاری مرۆڤی ئیمڕۆ ناژین ، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن زه‌مه‌نی به‌سه‌ر چووه ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خه‌ڵک بژین پێویست ده‌کات بڕۆن بۆ زه‌مه‌نی دواکه‌وتوویی و نامرۆیی و هۆڤی خۆتان.
مه‌سعود به قه‌ولی نێچیر هه‌موو داواکان دهکێشێنێتهوه به‌رامبه‌ر به ئیتفاقێکی گێنتلمانانه له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان که بریتی ده‌بێت له کۆتاپێهێنانی ریسواکردنی مه‌سعود ، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ویش زه‌لیلانه هه‌موو داواکان ده‌کشێنێته‌وه.
ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی مه‌سعود بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتنه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌یه‌کی دیکه‌وه دیسان دژی ئیراده‌ی خه‌ڵکی تێهه‌ڵچێته‌وه . ئه‌گه‌رچی له ژێر لێدانه تۆکمه و به هێزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان مه‌سعود سه‌ری پێ شۆڕکرا به‌لام ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ هێزدار هه‌میشه کڕنووش ده‌به‌ن کاتێکیش به هێز بوونه‌وه یا فورسهتێکیان که‌وته ده‌ست ده‌بنه دڕنده و هۆڤی.
نێچیر له دوایین ئاخافتنی دوای کۆنگره‌ی شوومی بنه‌ماڵه‌که‌ی ، ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته نه‌ده‌هاتنه سه‌ر جاده له دژی یاسای خۆپیشاندان ئه‌گه‌ر حکومه‌ت باش ئه‌و یاسایه‌ی بۆیان شهرحکردبایه!.
نێچیر ده‌یه‌وێت ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی بخاته ئه‌ستۆی حکومه‌تێکی بێ هێزو‌لاوازی وه‌ک حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ، نازاننێت و ئاگای له‌وه نییه خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده هۆشیارن کاغه‌زی سپی ده‌سه‌ڵات ده‌خوێننه‌وه و پێویست به شێکردنه‌وه ناکات .
هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد ، به‌ره‌کانی شه‌ڕ ئێستا له جاران روونتر بووه و ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له خهندهقێکن و بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعودیش له خه‌نده‌قێکی دیکه‌ن ، بۆیه ئێستا له جاران زیاتر شه‌ری بنه‌ماڵه‌ی به‌کرێگیراو و خیانه‌تکارێکی وه‌ک بنه‌ماڵه هاسان تر بووه ، به قه‌د هاسانییهکهشی نزیک بۆته‌وه له کۆتاپێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان و خلۆرکردنهوهیان بۆ زبڵدانی مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست