نێچیرڤان بارزانی وفازیل میرانی و ئه‌دهه‌م بارزانی له هه‌مبه‌ر هێرشی تورك و فارس و خۆپیشانده‌رانی 17 شوباتدا
Friday, 26/08/2011, 12:00
لای هه‌مووان ڕوون ئاشكرا بوو كه‌چه‌ند ڕۆژێك پاش ڕووداوهخوێناویهكهی 17 شوبات نێچیرڤان بارزانی كۆمه‌لێك قسه‌و باسی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان پێشكه‌ش كرد كه‌ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ر هه‌مان لێدوان بفرۆشینه‌وه بهجهنابیان به‌نرخێكی سیاسی زۆر گران به‌ها ،ئه‌و له‌لێدوانه‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌دا زۆر له‌پارتی رازی ولهخۆپیشاندهرانی به‌رده‌كی سه‌را نارازی به‌و شێوهیهباسی خۆپیشانده‌رانی كرد كهگێرهشێوێنن و به‌به‌رنامه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌و هیچ مه‌به‌ستیان خزمه‌ت به‌دۆزی كوردی و داخوازی جه‌ماوه‌ری نهبووهبهڵكو ئهوهكودهتایهكی سیاسی بووه‌و پێویست بووه‌له‌سه‌ر باره‌گاكه‌مان كه‌ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت وهیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تری پێشك نه‌بردووه چونكهزهرهرمهندی سه‌ره‌كی كورد و پارتی دیموكراتی ده‌بێت له‌و پێشهاتانهئهگهر به‌ری لێنه‌گیرێت وه‌هه‌روه‌ها گیان و شه‌ره‌فی باره‌گاو پێشمه‌رگه‌كانی ناو باره‌گای پارتی و ئێمه‌ی فه‌قیر له‌مه‌ترسیدا بووه‌و گه‌ر به‌رده‌وام بووایه‌و هه‌ڵوێستمان نهبایهئهوا به‌زه‌ره‌ری ئێمهدهكهوت وه هیچ به‌جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی نازانم هه‌لوێستی پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی باره‌گاكه‌مان زۆر لهجێگهخۆیدا بووه مایه‌ی ده‌ست خۆشیه،هه‌روه‌ها فاچل میرانی به‌كۆمه‌لێك هێزی سه‌ربازی سوپا‌و له‌شكری زێره‌ڤانی و پرچه‌ك ههلیكوتایهسهر شاری سلێمانی هیوادارین رۆژێك به‌و جۆره‌ش به‌ره‌و كه‌ركوك و ناوچه‌دابراوه‌كان بڕوات ،به‌ڵێ ئهوهبووجهنابیان وه‌ك نێچیرڤان به‌هه‌مان ئاراستهبهلام به ده‌ڕبرینی جیاواز‌و خۆبهزڵزانانه دوپاتیكردهوهكهلهسیاسهتی پارتی دیموكراتی كوردستان و مێژووی خه‌باتی بارزانیدا نه‌بووه‌و نابێت كه‌هه‌رگیز ده‌ست درێژی و ته‌عه‌دای قه‌بوڵ كردبێت چ بۆ سه‌ر خودی پارتی بووبێت ئه‌و تهعهدایهیان بۆ سه‌ر گیان و سامان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووبێت ههربۆیهئێمهنهتهعهدا له‌كه‌س ده‌كه‌ین و نهتهعهداش قه‌بووڵ ده‌كه‌ین ،باشه‌با بلێین گریمان نێچیرڤان بارزانی و فاچل میرانی جه‌نابیان ڕاستیان فه‌رموو كه‌ئه‌و خۆپیشاندانه بێبهرنامهو بێ ئامانجی جه‌ماوه‌ری بوو وه ته‌عه‌دا بوو بۆ سه‌ر باره‌گاو نه‌ته‌وه‌یان ئه‌ی باشهئهوهئێستهحكومهتی توركیا و ئێران به‌هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كات چییه؟مه‌گه‌ر ناچێته‌خانه‌ی هه‌مان پاساوهوهكهبۆ كۆمه‌لێك گه‌نجی به‌شخوراوی كوردی شاری سلێمانی كردتان ،باشهئێوهئۆردوگان و سوپاكه‌ی بهفرۆكهسهربازیهكانیهوه یان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و دورهاوێژهكانیتان پێباشترهلهشههید رێژوان و هاورێی به‌رده‌كانی ده‌ستیان ؟كامیان مه‌ترسیان زیاتره؟تۆ هێرش كردنهسهربارهگاكهی خۆتت پێ قرسترهچۆلكردنیت پێ نه‌نگ بوو یان ئه‌و هه‌موو ئاواره‌و ماڵوێرانه‌ی پشده‌رو بناری قه‌ندیل و چۆمان و ئه‌وانی دی؟به‌س خۆتان وه‌لام بدهوهبزانم ئه‌وجاره‌ش ده‌توانن بێنه‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان و بهئۆردوگان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بلێی ته‌عه‌دا له‌كه‌س و هیچ حكومه‌تیك قه‌بوڵ ناكه‌ین؟ئه‌دی ئێستا یاری به‌شه‌ره‌فی كێ ده‌كریت؟ئه‌ی توركیا و ئێران ده‌ستیان له‌پشت نییه؟ئه‌دی تۆ ئه‌دهه‌م بارزانی وابزانم له‌بیرت نهچووهلهراگهیاندنێكی كوردی چاوپێكهتنێكت كرد و كۆمه‌لێك قسه‌ی نهستهقت بۆ هه‌وادارانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ت كرد بۆت باس ناكه‌م كهچیت ووتوهتهنها ئه‌وم بهلاوهگرنگهكهلهو لێدوانهبهئێمهت ووت خوای گهورهلهقورئانی مجید ده‌فه‌رمویت(الفتنهاشد من القتل)یان (الفتنهاكبر من القتل)باشهئهوانهفهرمایشتی خوای گه‌وره‌ن كه‌س ئێنكاری لێناكات به‌س ئه‌وه‌نده‌ت پێ ده‌لێم بهردگرتنی كۆمه‌لێك لاوچاكی كوردی كوردستان له‌باره‌گایه‌كی چواركورسی و سێتهپلهك ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنیت له‌هه‌مان كاتدا ووتت ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاژاوهههبیت له‌كوشتن خه‌راپتری كردووه، وه‌هه‌روه‌ها ووتت تۆ بزانی یه‌كێك دێتهسهرتو ده‌تكوژێ یان زیانت لێده‌دات كهواتهدیفاعكردن واجبێكی یاسایی و شهرعییهبهههرجۆرێك بێت ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی تۆرك و ئێران هه‌ر هه‌مان ئایه‌تمان بۆ دهخوێنیهوهلهگهڵ هه‌مان بۆچوونی یاسایی و شه‌رعی؟هیوادارم زۆر حهكیمانهوهڵام بده‌یته‌وه بیڵام تا ئێستهوهك ئاشی ئاوكه‌وتوو لێی بیده‌نگن وا ده‌زانن میلله‌تی كورد و خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات هه‌لوێسته‌كانی ئێوه‌یان له‌بیر كردووه .........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست