شه‌ڕ فرۆشه‌کانی پارتی کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌بن؟
Saturday, 09/11/2013, 12:00
ماوه‌یه‌که نوسه‌ر و رۆشنبیره‌کانی پارتی له راگه‌یاندنه‌کانی بینراو بیستراو نوسراوی پارته‌که‌یاندا شه‌ڕێکی بێ واتایان له‌به‌رمبه‌ر رۆژئاوا ده‌ستپێکردوه، بێگومان سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌یان له‌دژی هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ده‌ستپێکرد ئێستاش شه‌ڕه‌که‌یان فره‌وان کردوه‌و په‌که‌که و هه‌موولایه‌کی گرتۆته‌وه. ئه‌وه ئه‌زانرێ که راگه‌یاندنی پارتی به‌شه‌ڕ فرۆشتن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن کارامه‌یه ئه‌وه‌ی پێویسته خه‌ڵک به بڵێت ئه‌و به‌خه‌ڵکی ئه‌ڵێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی نه‌ی هێشت هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلم له رۆژئاوا ده‌رکه‌وێ و ویستی وه‌ک رههین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات به‌ڵام بۆی نه‌چووه‌سه‌ر ، که‌چی راگه‌یاندنه‌کانی پارتی ئه‌ڵێن له‌به‌ر ئیسلوبی بێڕێزی موسلم بووه بۆیه رێگریمان لێکردوه که هیچ په‌یوه‌ندی بهڕاستیهوهنیه، هه‌مانکات ئه‌وه بۆماوه‌ی ساڵێکه پارتی گه‌ماڕۆی ئابوری خستۆته سه‌ر رۆژئاوا‌و ده‌روازه‌ی سێماڵکا به‌ئاره‌زووی خۆی به‌کار دێنێ، که‌چی ئه‌ڵێ په‌یه‌ده ده‌روازه‌ی سێماڵکای له رۆژئاوا داخستوه، بێگومان راگه‌یاندنه‌کانی پارتی ئه‌یانه‌وێت ئێمه‌ش باوه‌ڕبکه‌ین که وایه. نوسه‌ر و به‌ناو رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی له‌خۆیانه‌وه ئه‌مه ئه‌که‌ن یان وه‌ک پارتی ئه‌و به‌رنامه‌و رێنمایه‌ی ناردوه بۆ راگه‌یاندنه‌کانی، هه‌مانکات ئێستا ئه‌و زمانه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی پارتی پێی ئه‌نوسن به‌هه‌مان شێوه رێکخستنه‌کانی پارتیش به‌هه‌مان زمان قسه ئه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانیش ئه‌زانن راست نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێنمای حیزبه‌که‌یانه بۆیه ئه‌وانیش وه‌ک توتی ئه‌یڵێنه‌وه. ئه‌ماش په‌یامێکی خراپه له‌کاتی ئه‌مڕۆدا که هێزێکی وه‌ک پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هێزێکی چه‌کدار به‌وشێوه‌یه راگه‌یاندن و رێکخستنه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر پارچه‌یه‌کی تری کورستان به‌وشێوه‌یه خستۆته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی شه‌ڕی راگه‌یاندنیه‌وه، چونکه ئه‌و جۆره شه‌ڕانه کۆتایه‌که‌یان باش نییه. به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له‌به‌رچی پارتی به‌وشێوه‌یه له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌و شه‌ڕه بۆ ئه‌لپارتی و ئازادی و ئه‌و پارته کارتۆنیانه ناکات، چونکه پارتی خۆشی ئه‌زانێ نه ئه‌و پارتیانه و نه به‌رپرسه‌کانیشیان که په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی خۆینی ئه‌وه‌نده ناهێننن پارت ئهوشهڕهیان بۆ بکات، هه‌روه‌ها پارتی شه‌ڕ بۆ ئهوهشناکات بۆچی ئه‌و پارته کارتۆنیانه به‌چێ نابن له رۆژئاوا، چنکه ئه‌زانێ لای خۆی فێره چڵکاو خۆری بوونه، له‌لایه‌کیتریش پارتی ئه‌وه ئه‌زانێت که په‌یه‌ده و ساڵح موسلم ئه‌مڕۆکه نییه دهرکهتبن ، یان زاده‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی سوریانین، به‌هه‌مان شێوه پارتی ئه‌وه‌ش ئه‌زانێت که په‌یه‌ده و سالح موسلم په‌یوه‌ندیان له په‌یوه‌ندی ئه‌و باشتر نییه له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د، واتا تا ئێستا نوسینگه‌ی پارتی له دیمه‌شه‌ق هه‌یه و به‌رپرسانی پارتیش هاتوچۆی ئاسایان هه‌یه بۆ دیمه‌شق و له چوونوو هاتن نه‌که‌وتون. پارتی ماوه‌ی ساڵێکه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌سپێکردوه به‌دانانی گه‌ماڕۆی ئابوری، به‌ڵام له‌ئێستا ئیتر پارتی ئومێدی به رۆژئاوا نه‌ماوه بۆیه که‌وتۆته شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه، چونکه پارتی رێگایدا ساڵح موسلم بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژائاو بۆ پرسه‌ی کوڕه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌وجاره پارتی رێگری کرد بۆ ده‌رکه‌وتنی، پارتی له‌و هه‌وڵه سیاسی و دیبلۆماسیانه‌ی موسلیم بێزاربوو که له ئه‌ورپا و روسیا و ده‌ره‌وه رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێ و پشتگیری نێوده‌وله‌تی بۆ رۆژئاوا به‌ده‌ستدێنێ، پارتی ویستی موسلیم رههین بگرێ تاکو ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانی پارتی کهسیترنهبێ نوێنه‌رایه‌تی رۆژئاوابکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی مام جه‌لال له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها پارتی هه‌یه، موسلیم تا ئاستێک شوێنی به‌پارتی له‌ق کردوه‌و به‌رده‌وام رای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی بۆ رۆژئاوا قازانج ده‌کات، ئه‌مه‌ش پارتی ترساندوه. خاڵی دووه‌م رۆژائاوا به‌ڕێبه‌رایه‌تی په‌یه‌ده ئیتر ده‌بێته خاوه‌نی نه‌وت و ئابوری خۆی، به‌تایبه‌ت دوای رزگارکردنی ته‌ل کۆچه‌ر و کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری به‌ڕووی عێراق، دووه‌مین کارتی فشار له‌ده‌ستی پارتی ده‌رکه‌وت، واتا ده‌روازه‌ی سێلاڵکا رۆڵی نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی پسکۆلۆژی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای پێ‌بکات، هه‌مانکات نه‌وتی رۆژئاوا له‌ژێرکۆنترۆڵی پارتی ده‌رکه‌وت و به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ بیجوڵێنێ، ئه‌مه‌ش پارتی بێزارتر کرده، چونکه پارتی له‌ناو کوردا ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ یاری به‌نه‌وت بکا و پاره‌ی لاههبێ ته‌نها منم، له‌ئێستا که نه‌وت و پاره ئه‌که‌ونه ده‌ست لایهنێکیتر ئه‌وا هه‌ژمونی پارتی له‌ناوچه‌که که‌م ئه‌که‌نه‌وه‌و له ناوکوردیش ئیتر پارتی ناتوانێ رۆڵی چۆنم بوێ و وائه‌که‌م... له‌ئێستا پارتی ته‌نها ماوه چه‌ک به‌کاربێنێ له‌دژی رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر به‌گوێی نوسه‌ره‌کانی بکا باوه‌ڕه‌م پارتی ئه‌وه‌ش بکا، چونکه نوسه‌ر و راگه‌یاندنه‌کانی پارتی شه‌ڕه‌که‌یان زۆرتوندکردوه، سه‌ره‌تای هه‌موو شه‌ڕێکی چه‌کداری به‌شه‌ڕی راگه‌یاندنی ده‌سپێده‌کات. پێویسته له ئێستا پارتی ئه‌وه قبوڵ بکات که ته‌نها هه‌رێمی کوردستان و پارتی ناوه‌ندی سیاسه‌ت کوردی نین، له‌ئێستا رۆژئاوای کوردستانیش ناوه‌ندی دووه‌می سیاسه‌تی کوردیه، ئیدی رۆژئاوا هاوسه‌نگیه کوردی و هه‌رێمیه‌کانیش ئه‌گۆڕێت، ئه‌مش بۆ کورد و بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتی ناوچه‌که هێزێکی سودبه‌خشه نه‌ک زیان به‌خش وه‌ک ئێستا پارتیه‌کان شه‌ڕیان له‌دژ ده‌ستپێکردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست