لە سەر دوو هەواڵی ئەمڕۆ
Friday, 21/01/2011, 12:00
ئه‌و گه‌نجه‌ی له هه‌ولێر عه‌ره‌بانه‌ی سوتاند، خرایه نێو دیواره تاریکه‌کانی ئاسایشی پارتیدوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی خۆسوتاندن له‌دژی گه‌نده‌ڵی له هه‌ندێك ولات ده‌ستی پێكرد له كوردستانیش گه‌نجێكی كاسب، كه پۆلیس و ئاسایش زوڵمیان لێكردبوو هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان به‌سه‌ر عاره‌بانه‌كه و كه‌لوپه‌له‌كه‌ی داگرتبوو له دژی گه‌نده‌ڵی زوڵم ئه‌و گه‌نجه له بازاڕی هه‌وڵیر عارهبانهكی گڕدا و سوتاندی.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌مڕۆ پێڕاگه‌یاندین كه ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خراوه‌ته پاڵ كه گوایه هه‌وڵی لاسایكردنه‌وه‌ی تونس و نانه‌وه‌ی په‌شێوی داوه.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان یان عارهبانهكانیان ده‌سوتێنن ئه‌و كاره له دژی بوونی پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی زۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن كه‌چی ده‌سته‌ڵات له جێگه‌ی به پیله‌وه هاتنی ئه‌و هه‌ژارانه به‌گژیاندا ده‌چێت و ده‌یانخاته زیندانه‌وه به‌ڵام بۆ ده‌سته‌لاتداران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی حیزبی و گه‌نده‌ڵچیه‌كان نوزه‌یان لێوه نایه.
خێڵی بارزانی فرچکیان به خوێن ڕشتن و کوشتنه‌وه گرتووهبەبێ توانج سەیری ئەم پۆلە سەر سورە بکەن چۆن بێچوە ورچێک دەکوژن ناڵەو هاواری ئەو گیانداره هەموو ویژدانێک بە ئاگا دێنێت، بشبینن چۆن بارزانییەکان پێدەکەنن بەمەرگی ئەم گیاندارە.
بیینی ئەم دیمەنە نامرۆیەی خێڵی بارزان ئەمڕۆ لە کورستانپۆست، تەواو دڵ و دەرونی داگرتم، چیرۆکی کوشتنی ورچیکی تری بیر هێنامەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٨ ڕوویداوە..
لەساڵی ١٩٩٠ لەناو ناوچەی پێشەزسازی هەولێر بۆ پارچەیەکی ئوتۆمۆبیل دەگەڕام و دەستم نەدەکەوت، پاشان فیتەرێک ووتی چارە هەر فاروقە شێتە، مەگەر لای ئەو دەست بکەوێت، ووتم فاروقە شێت کێیە؟ ووتی کوڕێکی کەرکوکیە کەلوپەلی ئۆتۆمۆبیل دەهێنێت لە بەغداو خواروی عێراق.
دوای پرسیار لەچەند دوکاندارێک فاروقە شێتم لە دوکانیک دا دۆزیەوەو بەڕیزەوە ووتم کاک فاروق جەنابتی ووتی بەڵێ من فاروقە شێتم... ووتم ببورە دوور لە ڕووی تۆ ، ووتی کاکە زۆر ئاسایە ئەگەر خۆم شێت نەکەم کارەکەم بۆ ناڕوات لێرە ، واتە لە هەولێر..
ووتم پێوستم کرینگێکی سایز... بەرزایلیە دەڵین لای تۆ دەست دەکەوێت، ووتی دانەیەکم هەیە، بەڵام ناتوانم بۆت بێنم چونکە ئێستا وا سەفەر دەکەم بۆ جنوب دوای چەند ڕۆژێک دێمەوە..
منیش بەشێوەیەک سەیرم کرد، کە زۆر پێویستم پێیەتی و دەبێ سەفەرکەی کەمێک دوا بخا!
دوای ئەو سەیرکردنەم ئاهێکی هەڵکێشاو ووتی ئاوا سەیرم مەکە ئەو سەیر کردنەی تۆ کوشتنی ورچێکی بیر خستمەوە، کە بوو بە گۆڕانی تەواوی مەجرای ژیانم..
ووتم چۆن؟
ووتی من پێشمەرگەی یەکێتی بووم ساڵی ١٩٨٨ دوای دەیان شەر لە دەوری وەرتێ ویستمان بەرەو ئێران پاشە کشە بکەین، دەیان شەهیدمان دابوو بە چەکی کیمیایی . برسی هیلاک لەهەر ئان و ساتێکدا چاو‌ڕێی مەرگی خۆمان دەکرد، لە دۆڵی شەهیدان پشت سەنگەسەر لە کاتی پەڕینەوەمان بۆ بناری قەندیل توشی ورچێک بووین، بەبێ گوێدانە ئەو هەموو هیلاکی و نائومێدی پاشەکشەو لەدەستدانی ناوچەی ڕزگار کراو کیمیایی و ئەنفالدا.
پێشمەرگەکان کەوتنە تەقە کردن لەو ورچە بەستەزمانە...
لەچرکە ساتێکدا دەیان دەستڕیژی گوللەی بۆچوو... ورچی بریندار پڕ بەو دۆڵە هاواری دەکرد، بەڵام لەدواساتی کەوتنیدا شێرئاسا هەستا سەرپێ و بەچاوکی پڕ رق و قینەوە لە هەموومانی ڕوانی... وەک ئەوەی بڵی منەتی که‌ستان نازانم بڕۆن تۆڵەی ئەنفال لە بەعس بکەنەوە بۆچیم من دەکوژن.
هەتا ئێستاش نیگای ئەو ورچەم بیر ناچیتەو، سەیرکردنی تۆش بەم شێوەیە، هەمان ساتی بیر خستمەوە، وەرە سەفەرەکەم دوا دەخەم بابچین بۆ ماڵەوە، کە ماڵیان لە گەڕەکی ٩٢ی هەولێر بوو ، لە ڕێگاش لە ناو ئۆتۆمۆبیل درێژەی بەقسەکانی دا‌و ووتی، دوای کوشتنی ئەو ورچە هەموو مەجرای ژیانم گٶری ، دوای ئەوەی چوینە ئێران، من دوای ماوەیەک گەڕامەوە ئیستا بە هەویەی تەزویر بەڕیوە دەچم، رقم لە چەک و خوێن ڕشتنە!
هەرگیزیش نیگای ئەو ورچەم بیر ناچێتەوە، کە ئێمە چەند دڵ رەق و بێ وێژدان بووین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست