تەنها لەبەر ئەوەى شارى كۆیەدەنگى بەرچاوى گۆڕانى هەیە
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
ئەمشەو لەكاتژمێر 8 ى شەوەوە كارەباى سەرجەم شارى كۆیە لەلایەن كۆنترۆڵى سلێمانیەوە بەفشارى دەسەڵات بۆماوەى 4 كاتژمێر كارەبایان لەشارەكە كوژاندەوە دیارە ئەمە چەندین جارە ئەم رەفتارە دووبارە دەبێتەوە ئەمەش لەپاش هەڵبژاردنى 25 ى مانگ كە بەحسابى خۆیان وایان دانابوو كە90% ى دەنگەكانیان مسۆگەرە پاش ئەوەى بۆیان دەركەوت كە لیستێك هەیە هەڵقوڵاوى هەژاران و بێنەوایانە و پاڵپشتى هەموو تاكێكى ئەم میللەتەیە بەهەموو شێوەیەك دەیانەوێ تەڕو ووشك بەیەكەوە بسوتێنن تەنها لەبەر ئەوەش كە شكۆى تاڵەبانى رۆڵەى شارەكەیان شكاندو زۆرینەى خەڵكى بەشەرەفى شارەكە سەلماندیان كەئەوان بەهیچ شێوەیەك ئەودەسەڵاتەیان ناوێ و ئامادەنین دەنگیان بدەنێ دەركردن ونان بڕین و هەڕەشە و چاوسوركردنەوە و گرتن و هەموو رەفتارە نادیموكراسیەكانیان هەرگیزناتوانن تۆسقاڵێك پەشیمانى بدەن بەهیچ كەسێكى شۆڕشگێڕ ئەوان لەلایەك بانگەشەى دیموكراسى دەكەن لەلایەكی تر هەرەشە لەخەڵكانى گۆڕانخواز دەكەن شارى كۆیە ئەوشارەیە كەسەرى بۆ ڕژێمى بەعسى گۆڕ بەگۆڕ نەوى نەكرد بەخەونیش نایبینن سەربۆ ئەوان نەوى بكا چونكە خەڵكى بەشەرەفى ئەوشارە بریتین لە بیرو تواناو زانایى حاجى ومەلاى گەورەو هەموو كورد پەروەرەكانى مێژووى پڕ سەروەرى رابردووى شارەكە . ئەم شارە قارەمانە بۆ هەتا هەتایە سەلماندى كەخەڵكانێك هەیە ئەوانى ناوێ خەڵكانێك هەیە سەرۆكى هەرێمى تەزویرى ناوێ سەرۆكێك كە جەماوەر دەنگى نەداوەتێ تەنها بەزۆرى زۆرى دەسەڵات و دارو دەستەكەى خۆیان دەنگیان بۆداوە ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندى خۆیان پێویستە تا زووە بەخۆماندا بچینەوەو سەیرى داهاتووى خۆمان بكەین چیتر ئاوڕ لەرابردوو نەدەینەوە و ئاییندەیەكى گەش بۆخۆمان هەڵبژێرین ئەو ئاییندەیەى كەخۆمان ئەگەر بینیمان دەنا بابۆ رۆڵەكانمانى دەستە بەر بكەین بەهیواى گەیشتن بەهەموو خۆزگەو ئاواتەكانمان لەئاییندەیەكى نزیكدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست