کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەر حکومەتێک نەتوانێ مووچە دابین بکات با دەست لەکاربکێشێتەوە!

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

2188 بینراوە


دواخستنی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئەو پەری بێدەربەستی‌و نابەرپەرسیارێتی ئەم دەسەڵاتەی بۆرژوازی کورد نیشان دەدات بەرامبەر بەژیان‌و گوزەرانی سەدان هەزار کرێکار‌و کارمەند‌و خانەنشین کە مووچەکانیان تاکە سەرچاوەی بژێویی خۆیان‌و خێزانەکانیانە.
ئەو بیانوەی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەیانەوێ پاکانەی ئەم سیاسەتە قێزەون‌و کارە دژی مرۆڤانەیەی خۆیانی پێبکەن بەوەی کە دواکەوتنی مووچە دەبەستنەوە بە نەناردنی بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە بیانوویەکی نادروست‌و پووچە، چونکە ئەوە ئاشکرایە ئەو سەروەت و سامانەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە رێگای تالانکردنی داهاتی گشتیەوە دەستیان بەسەرداگرتووە چەندین ئەوەندەی مووچەی تەواوی کرێکاران و کارمەندانی کوردستان دەبێت. ئەم دواخستنی موچەیە جگە لە ئاکامی قەیران‌و ناجێگیریی سیاسی‌و کێشمەکێشی نێوان هێزە سیاسیە میلیشیەکان‌و کردنی خەڵک بە قوربانی ئەو سیاسەتانە شتێکی دیکە نیە. پاساوی نەبوونی بودجە بۆ کەسانێك کە دواخستنی مووچەکانیان راستەوخۆ دەکاتە برسێتی خۆیان‌و مناڵەکانیان، نەبوونی پارەی کرێ خانووو گرفتی دەرکردنیان لە ماڵەکانیان، نەدانی پارەی کارەباو موەلیدەو دانەوەی پارەی قیستی کەلوپەلەکانیان‌و هەزارو یەك دەردیسەری دیکە، مایەی توڕەیی‌‌و گاڵتەجاریە..!
دەسەڵات بەدەستانی کوردستان کە ماوەی ٢٣ ساڵە دەستیان بەسەر داهاتی کوردستاندا گرتووەو لە دوای روخانی رژێمی بەعسیشەوە ملیارەها دۆلاری بودجەیان وەرگرتووە‌، فەرمانگەو دامەزراوەکانی حکومەت بوونەتە سەرچاوەی پەیداکردنی داهاتی زۆروزەبەند بۆیان‌، بە ملیۆنەها دۆلار پارەی باجی کۆمپانیاکان‌‌و دامەرزاوە ئابوریە گەورەو بچووکەکان وەردەگرن، خاوەنی داهاتی بێشوماری بازرگانی و قاچاخچێتی بە نەوت و خاوەنی داهاتی چەند ملێۆنی رۆژانەی گومرگی سنورەکانن، بەڵام ئامادەنین لەو پارانەی کە داهاتی گشتییەو دەبێ بۆ پێداویستی هاوڵاتیان خەرج بکرێ، مووچەی کرێکاران‌و کارمەندانی دەوڵەتی‌و خانەنشینان بدەن‌، لە هەمان کاتدا ژیان‌و مانەوەی فیزیکیان دەکەنە بارمتەی ململانێ‌و رێکەوتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی‌و کێشەو مانۆرە سیاسیەکانی نێوان خۆیان. کام هاوڵاتی کوردستان باوەڕ بەوە دەکات کە ئەم بەرپرسە ملیاردێرانەی ساڵانێکە نەوتی کوردستان دەفرۆشن‌و داهاتەکەی تەنها خۆیان دەزانن بۆ کوێ دەچێت‌و دەچێتە سەر حسابی کام بنەماڵەو کەسایەتی دەسەڵاتداری کوردستان، بودجەی پێویستیان بۆ دانی مووچەی هاوڵاتیانی کوردستان بە زیادەوە لەبەردەستدا نیە!؟
دواخستنی مووچەی کرێکاران‌و کارمەندانی حکومی‌و خانەنشینان کە تاکە سەرچاوەی بەرێچوونی ژیان‌و گوزەران‌و مانەوەی فیزیکیانەو بەستنەوەی بە هاتن‌و نەهاتنی بودجەو بە گرفت‌و کێشەکانی نێوان خۆیان‌و حکومەتی ناوەندی نەك هیچ پاساوێك هەڵناگرێ، بەڵکو تاوانێکە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان‌و بەرپرسانی خاوەن بڕیاری هەرێم بەدژی ئەو خەڵکە ئەنجامی دەدەن. دەبێت ئەولەویەتی سیاسەتی بودجە‌و داهاتی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی خانەنشینان، کرێکاران‌، کارمەندان‌و بۆ باشبوونی ئاستی ژیان‌و گوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان بێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگەوازی سەرجەم کرێکاران‌و کارمەندان‌و خانەنشینانی کوردستان دەکات کە بەهێزی رێکخراوو یەکگرتووی خۆیان‌ بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بێنەمەیدان. تەنها فشاری جەماوەریە دەتوانێت حکومەتی هەرێم ناچاربکات کە مل بە دانی مووچەکانیان بدات‌‌و لەوە زیاتر یاری بە ژیانیان و چارەنوسیان نەکات. کرێکاران‌و کارمەندان ئەتوانن لەرێگای کارراگرتن ومانگرتنی گشتیەوە لە ناوەندەکانی کارو دامەزراوەو فەرمانگە حکومیەکانداو خانەنشینانیش بەشێوەی کۆبونەوەی نارەزایەتی لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی خۆیاندا گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتداران‌ بۆ وەڵامدانەوە بە خواستی دانی دەستبەجێی مووچەکانیان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشتیوانی لە هەر هەوڵ‌و خەباتێك دەکات کە خەڵك بۆ باشبوونی ژیانی خۆیان ئەنجامی دەدەن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
28/1/2014

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)