رێکخراوی کوردۆساید / چاک له وڵاتی سویسرا یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کاته‌وه
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
بانگه‌وازێک بۆ/
- هاووڵاتییانی کورد له وڵاتی سویسرا
ــ حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان
- هه‌موو مرۆڤێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست
له پێناو:
- هه‌وڵدان بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌و کاره‌ساته له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
- ئاشناکردنی خه‌ڵکانی بیانی و هاووڵاتیانی سویسری به ئازار و مه‌رگه‌ساته‌کانی گه‌له‌که‌مان
- هه‌وڵدان بۆ کردنی رۆژی 16/3 به رۆژی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی له جیهاندا
- به‌رزراگرتنی یادی قوربانییان و شه‌رمه‌زارکردنی تاوانکارانی ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه
کۆمیته‌ی سویسرای ڕێخراوی چاودێری کوردۆساید/چاک به هاوکاری لقی سویسرای ڕێکخراوی داکۆکی له‌گه‌له ههرهشهلێکراوهکان(GFBV) رۆژی 20/3 هه‌ڵده‌ستێت به یادکردنه‌وه‌یه‌کی شارستانییانه له یه‌كێک له گۆره‌پانه به‌ناوبانگه‌کانی شاری (بێرن)ی پایته‌ختی سویسرا، که له خواره‌وه نوسراوه. هه‌ر له میانه‌ی یاده‌که‌شدا که واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی سویسریش له گروپی په‌رله‌مانتارانی دۆستی کورد تێیدا ئاماده‌بن، پیشانگایه‌کی گه‌وره‌ی وێنه‌یی له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته به هاوکاری چه‌ند هونه‌رمه‌ند و موسیکژهنێک به ئامێری رۆژهه‌ڵاتیی سازده‌کرێت.
چه‌ند تێبینییه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی دێن بۆ یاده‌که:
1/ تکایه لۆگۆی هیچ حزب و وێنه‌ی هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌هێنن
2/ ده‌توانن و ئاساییه به به‌رگی کوردییه‌وه به‌شداری بکه‌ن
3/ گه‌ر گونجا هه‌ر که‌سه ده‌سته‌یه‌ک مۆم یان چه‌پکێک گوڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
ناونیشان و کاتی یاده‌که:
هێلڤێتیاپلاتس (Helvetiaplatz 5) ، 3005بێرن
ده‌توانن له بانهۆفهوه به ترامی 3 یان 5 یان پاسی ژماره 19 به‌ره‌و شوێنی ناوبراو بێن.
ڕێکه‌وتی: 20.03.2010 شه‌ممه، کاتژمێر: 12.00 15.30
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
0763691971
0765600277
چاودێری كوردۆساید- چاك / کۆمیته‌ی سویسرا
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
13. 3. 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست