بۆ جه‌لال ده‌باغی شیوعی و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی
Sunday, 24/05/2009, 12:00
سه‌ره‌تا:
جه‌لال ده‌باغ کێیه؟پێویست ناکات من پێتانی بناسێنم، به‌ڵکو له خواره‌وه کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن وه‌ک خۆی زانیاریی له سه‌ر خۆی داوه ئه‌و که‌سه بناسن. من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم، که جه‌لال ده‌باغ که‌سێکی کۆنه شیوعیی و عێراقچیی بووه، له مێژووی ژیانی سیاسیی‌دا، چرکه‌یه‌ک خه‌می بۆ کورد و بۆ کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی نه‌خواردووه، په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی حیزبی شیوعییه ئه‌نتی ناسیۆنالیست ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بوونی کورد و مافه‌کانییدا کردووه، به پێچه‌وانه‌ی شێوعیی و توده و کۆمۆنیسته‌کانی وڵات و نه‌ته‌وه‌کانی تر، که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان له لا باڵابووه، کورد له‌وه‌شدا به‌دبه‌خت بووه، به‌وه‌ی کورده شیوعییه‌کانیش وه‌کو سه‌رانی پارتیی و یه‌کێتیی پاشقولیان له کورد گرتووه و تفیان کردۆته ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئاویان لێی خواردۆته‌وه.
جه‌لال ده‌باغ ئه‌وه‌نده‌ی عێراقیی بووه، کوردستانی نه‌بووه. سه‌یره ئه‌م به‌ڕێزه له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ناپێویستدا له باره‌ی کاندیدکردنی خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم، ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به خه‌ڵکی کوردستان بد‌ات و به گوێماندا ڕادێرێت، که ئه‌وه ته‌نها کاک مه‌سعود بارزانییه شایسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه، نه‌ک که‌سی تر، بۆیه ئه‌و له خۆکاندیدکردن په‌شێمان بۆته‌وه، دیاره وای بۆ ده‌چێت که سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ره، بۆیه په‌شیمان ده‌بێته‌وه تا جێگا به کاک مه‌سعود لێژنه‌کات.
ته‌باخی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێمان ده‌ڵێ: بار و زروفه‌که وا پێویست ده‌کات که‌س بیر له‌وه‌نه‌کاته‌وه مونافه‌سه‌ی مه‌سعود بارزانی بکات. لێره‌دا ڕه‌نگه پرسیار بکرێت: ئایا بۆ مه‌به‌ستێکی ئاوا پێویست به ڕوونکردنه‌وه ده‌کات؟ یان بۆچی جه‌لال ده‌باغ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه له ساتوه‌ختهێکی ئاوادا ده‌دات؟! من قسه‌ی خۆم له خواره‌وه ده‌که‌م، ئێوه‌ش بۆ خۆتان وه‌کیل بن، ئه‌گه‌ر جوڵان بفه‌رموون قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ن، لێ کاسه‌که بی ژێرکاسه نییه، ئه‌مه مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی له پشته‌وه‌یه، ده‌نا چ پێویست ده‌کات ڕوونکردنه‌وه له سه‌ر نه‌کردن، یان خۆکاندیدکردن بنووسرێت؟
HTML clipboardhttp://en.wikipedia.org/wiki/Jalal_Dabaghوه‌ک من بزانم زۆر که‌س بڕیاری ئه‌وه‌یان دابوو، خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کاندید بکه‌ن، ته‌نها له به‌ر مه‌به‌ستێک، ئه‌ویش بۆ به‌ربه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانیی و ئه‌و ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیی، له ڕاستییدا ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ که‌سێکی شیاو بگه‌ڕێن، ئه‌وه به ده‌یان و سه‌دان که‌سایه‌تیی کوردی به‌توانا و پاک و دڵسۆز هه‌ن، که شایسته‌ی ئه‌وه‌بن له ئاستیی پۆست و به‌ڕێوه‌بردنی ئیداریی هه‌رێمی کوردستاندا بن. من ده‌زانم جه‌لال ده‌باغ هیچ کام له‌و خه‌سله‌تانه‌ی تێدا نییه، که شایسته‌ی ئه‌وه بیت بکرێته سه‌رکرده و سه‌رۆکی هه‌رێم، چونکه مێژووی خه‌باتی حیزبایه‌تی ئه‌م به‌ڕێزه ئاشکرایه که بۆ کێ خه‌باتی کردووه و پشتگیریی له کێ کردووه، هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌یش که وه‌ک به‌رپرسێکی شیوعیی عیراقیی، هیچی بۆ کورد تێدابه‌سته نه‌بووه، که‌سێکی واش نه‌بووه ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستی کوردانه‌ی هه‌بووبێت، وه‌ک سه‌رۆکێک گه‌ره‌نتی پاراستنی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی پێ بپارێزێت و بیری لێی کردبێته‌وه، ئیتر نازانم به‌چیته‌وه، بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه خۆت بکه‌یته کاندیدی سه‌رۆکی هه‌رێم؟ هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌شه‌وه قسه ده‌که‌م، که تۆ که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌وه‌نده خاوه‌ن بڕیارده‌ر نیت، تا له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربچیت و زاتی ئه‌وه بکه‌یت بۆ ساتێک به بیرکردنه‌وه‌ش بێت خۆتان بخه‌نه جێگای مه‌سعود بارزانی، ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه ته‌نها وه‌فای ماستاوساردکردنه‌وه و سه‌رنه‌ویبوونی خۆتانه و هیچی تر.
ئێوه‌ی شیوعی (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ چه‌ند که‌سێکتان که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن) به هه‌موو پیوه‌رێکی موراڵ و مێژووی ناڕه‌سه‌نی خه‌باتی خۆتان، سه‌لماندوتانه، جگه له نۆکه‌ریی بۆ بێگانه و داگیرکه‌رانی کوردستان و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی عه‌شایری بارزانی ئێوه هیچی تر نه‌بوون، له‌وه زیاتر پێویست به به‌ڵگه ناکات، ئه‌وه نییه، زۆربه‌ی ئه‌ندام و کادێره‌کانتان وه‌ک کڵاشی دۆمی هه‌ڵده‌گه‌ڕینه‌وه، له به‌ر ده‌می قاپی موخابه‌راتدا، یان وه‌ک ده‌ربار ده‌بنه پارتیی و پیسترین کاری نامرۆڤانه و بێویژدانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له ناو ده‌زگاکانی پاراستن و پارتییدا کار ده‌که‌ن، زۆربه‌یان کۆنه ڕه‌فیق و هاوڕێی حیزبی خۆت بوون.
تۆ هیچ کات زاتی ئه‌وه‌ت نه‌کردووه بیر له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌یته‌وه، ڕاست ناکه‌یت، ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه، پۆخڵترین ڕوونکردنه‌وه‌یه، له بری خوێندنه‌وه ده‌بێت به سه‌ریدا بڕشێینه‌وه.
ئێوه هیچ کات شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نه‌بوون وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستتان بۆ ڕابکێشرێت، یان خۆشتان بیرتان لێکردبێته‌وه، چونکه تۆ که‌سێکی کوردستانی نه‌بوویت، تۆ شیوعییه‌کی عه‌یاره بیست و چواری عێراقیی بوویت، به چیته‌وه ده‌نازیت، مێژووه‌که‌ت چی به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت، چ دره‌وشانه‌وه‌یه‌کی تێدایه؟ ئایا ئه‌وه‌نده دڵنیایت خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ به تۆ ده‌دات؟
جه‌لال ده‌باغ، ئه‌مڕۆ زۆر که‌س نایناسێت کێیه؟ به‌ڕێزتان ئه‌و که‌سه نیین وا بزانیت هه‌موو گه‌لی کورد ده‌نگ به سه‌رکرده‌یه‌کی کۆنه شیوعی دۆڕاوی کورد ده‌دات و ده‌یکاته ڕابه‌ڕی خۆی!
تا ئیستا ئێوه هیچ نووسین و هه‌ڵوێستێکی سیاسیی واتان نه‌بووه، که خه‌ڵکی کوردستان دڵتان پێخۆش بکات و تیشکی ڕووناک بخاته سه‌رتان، تا ئێوه به شایسته‌ی سه‌رۆک هه‌رێم بزانێت! ئێوه هه‌مێشه پاشکۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون، دژی خواسته ڕه‌واکانی گه‌لی کورد کارتان کردووه، ئه‌گه‌ر پارتی به‌ره‌و وشک بوون چووبێت، ئێوه ژیانتان به به‌ردا کردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سووک و ڕیسوا بووبێت، ئێوه‌ی شیوعی و پیاوی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستتان داوه‌ته بنباڵی و پیرۆزتان کردۆته‌وه. پێم سه‌یره ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌ڵنه‌بژاردنی خۆتان ئه‌ده‌ن! ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان و بایه‌خی به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی له هه‌رێمی کوردستاندا چیین، که وای له تۆ کردبێت واز له خۆکاندیدکردن بهێنیت؟ ئایا مه‌سعود بارزانی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک توانیبێتی که‌رامه‌تی ئینسانی کورد بپارێرێزێت و له مه‌ترسییه‌کان کوردستانی قوتار کردبێت، که‌وا تۆی خاوه‌ن بڕیار، ئیستاخۆتان له خۆکاندیدکردن په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟ به‌ڕاستیی سیاسه‌تی کوردی و حیزبایه‌تیی کردن له کوردستاندا ئه‌وه‌نده پیس و گلاوه، هه‌موو که‌سێکی ڕابردوو ته‌ڵخ پێی ده‌وێرێت تاخۆی له قه‌ره بد‌ات.
شووره‌ییه، که‌سێکی وه‌ک مه‌سعود بارزانی، به‌و مێژووه پیس و پۆخڵییه‌وه، به‌و خیانه‌ت و ناپاکییه‌وه، که کوردستانی تێدا هه‌راج کردووه، پڕی کردووه له عه‌ره‌ب و دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش پڕی ده‌کات له فه‌له‌ستینیی، بست به بستی خاکه‌که‌ی بۆ فرۆشتووین، سامان و نه‌وتی کوردستانییان به تاڵان بردووه ، خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی کوردیان له پێ کردووه و حیساب بۆ تاکی کورد ناکه‌ن، شه‌ره‌فی کوردیان شکاندووه، ده‌ستییان سوور کردووه به خوێنی سه‌دان و هه‌زاران که‌سانی شۆڕشگێری پارچه‌کانی تری کوردستان، له‌شکری دوژمنیان په‌لکێش کردووه بۆ کوردستان، بکوژی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کانن، خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی به‌دناوی پاراستنن، که‌چی تۆیه‌کی شیوعی ئاوا له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بێشه‌رمانه‌دا ڕه‌وای سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ده‌یته که‌سێکی ئاوا، که جگه له پیاوکوژیی و جاسووسیی و خیانه‌ت هیچی تری بۆ کورد نه‌کردووه، که‌چی تۆ مافی سه‌رکردایه‌تیی بۆ نوێ ده‌که‌یته‌وه؟
تۆ ده‌ته‌وێت له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا چ په‌یامێک به‌و خه‌ڵکه بده‌یت؟
ڕوونکردنه‌وه‌که‌ت نه‌ک جێگای شه‌رمه‌زارییه، به‌ڵکو به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌کی من له شوێنی خۆم هێڵنجی پێده‌ده‌م، ده‌مه‌وێت نه‌ک به سه‌ر وشه‌کاندا، به‌ڵکو به سه‌ر ئه‌و که‌سه‌شدا بڕشێمه‌وه که خاوه‌نی ئه‌و چه‌ند دێڕه و ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه.
من له شیوعییه به‌سته‌زمانه‌کانیش ده‌پرسم، ئه‌وانه‌ی له ڕابردووش‌دا ژیانی خۆیان له پێناو بازاڕه‌که‌ی ئێوه‌دا به هه‌ده‌ردا: ئا ئه‌مانه به‌رپرس و ڕابه‌ره‌کانتان بوون؟ ده‌ک داس و چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستان که ژه‌نگی گرتووه، داڕزێت، به خۆتانه‌وه، که ئاوا مێژووی خۆتان به شه‌رمه‌زاریی داوه‌ته ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. ئاخر حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم درۆی نه‌فه‌رموو، کاتی خۆی ئه‌و ڕاستییه‌ی درکاند و وتی: ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی، به ڕاستی حیزب بوایه، نه‌ده‌بووه به پاشکۆیی بمایاته‌وه، ده‌بوو دوای عه‌بدولکه‌ریم قاسم شیوعییه‌کان نه‌ک به‌عسیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان بگرتایه‌ته ده‌ست، ئێمه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بووینایه له عێراقدا.
بفه‌رموون ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی جه‌لال ده‌باغ له خواره‌وه بخوێننه‌وه:
-------------------------------------------------------------------------------------------
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی خۆ کاندیدکردنهوهجهلال ده‌باغ:
له‌م رۆژانه‌ی دواییداو، به پێی مافێکی ده‌ستوریی و یاسایی خۆم و له گۆشه‌نیگای دیموکراسییه‌وه، بڕیارمدابوو که بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆم کاندیت بکه‌م. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخه هه‌ستیاره‌که‌ی ئه‌مڕۆی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان و بایه‌خی به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی له هه‌رێمی کوردستانداو، کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعود بارزانی که رۆژی پێنچ شه‌مه‌ی رێکه‌وتی 21/5/09 خۆی کاندید کر‌دو، ئه‌مه له‌ناوخۆو له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی جیهاندا با‌یه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و هێنانه‌دیی هه‌موو ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌ره‌و هێنانه‌دیی ژیانێکی باشتر بۆ گه‌له‌که‌مان و جێگێرکردنی مافی ستراتیژیی بڕیاردانی چاره‌نووس له ئاینده‌داو، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیار نه‌داوه‌و، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره له هه‌موو روویه‌که‌وه، بڕیارم دا خۆم کاندید نه‌که‌م و زۆر سوپاسی ئه‌وبراو لایه‌ن و هاونیشتیمانی و که‌سا‌یه‌تییانه‌ش ده‌که‌م که پشتگیری و هاریکارییان کردم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست