به‌شێک له نامه‌که‌ی حسێن خزری
Friday, 05/11/2010, 12:00
حسێن خزری گیراوی کورد که سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه ،به بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ک له گرتووخانه‌ی ئورمیه‌وه باس له چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی خۆی و ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجانه ده‌کات که ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، حسێن خزری ڕایگه‌یاندووه له دادگاییه‌کی 10 خوله‌کیدا بێئه‌وه‌ی مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری هه‌بێت، ڕووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بووه‌ته‌وه. حسێن خزری گیراوی کورد له نامه‌که‌یدا که ئاڕاسته‌ی چالاکان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م جیهانیان کردووه ،باس له 8 مانگ ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌کات له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی له شاره‌کانی ئورمیه و کرماشان و ڕایگه‌یاندووه: له دادگا وتوویه‌تی که سه‌رجه‌م دانپێدانانه‌کانی ئه‌و له ژێر دژوارترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا بووه و سه‌پاندنی سزا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دانپێدانانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی 38ی یاسای بنچینه‌یی ئێرانه. به‌ڵام دادگا بێ گوێدانه ئه‌و قسانه و هه‌روه‌ها ڕاپۆرته پزیشکیه‌کان سه‌باره‌ت به‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، ئه‌وی وه‌ک موحاریب ناسیووه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. حسێن خزری نووسیویه‌تی، له کاتێکدا ئه‌ویان وه‌ک موحاریب ناودێر کردووه که ته‌نیا چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی بووه و له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ریدا، هیچ چه‌کێکی پێ نه‌بووه، هه‌ر بۆیه پێوانه‌ی موحاریب بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و نایه‌ته‌وه و دووره له ڕاستی، له کاتێکدا به پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌ویان تۆمه‌تبار کردووه به موحاریب بوون و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. خزری له نامه‌که‌یدا نووسیوویه‌تی ، باوکی دووای سه‌ردانی ئیتلاعات و بیستنی وه‌ڵامی ناڕوون له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ئیداره‌یه‌و و هه‌ست کردن به‌وه‌ی که کوڕه‌که‌ی له‌سێداره‌دراوه، تووشی سه‌کته‌ی مێشک بووه و دوواتر له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و جه‌وانه کورده که سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، به ئاماژه‌دان به ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ئه‌و 8 مانگه‌دا له ژووری تاکه‌که‌سی، به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجانه دووجار هه‌وڵی خۆ کوشتنی داوه. خزری به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که شکاتی کردووه له کاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه ، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئورمیه دووای ئه‌و شکات کردنه، گوشارێکی زۆریان خستووه‌ته سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له وتووێژێکدا بڵێت بابه‌تی ئه‌شکه‌نجه دووره له ڕاستی، جا ئه‌و کاته ئه‌وان، پێداچوونه‌وه له حوکمه‌که‌یدا ده‌که‌ن. حسێن خزری له کۆتایی نامه‌که‌یدا،داوا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ڕێکخراوه‌کان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات، که ده‌نگی سه‌رکوتکراوی ئه‌و بگه‌یه‌ننه گوێی مرۆڤایه‌تی، و له ئێسته به‌دوواوه سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و لایه‌نانه به پارێزه‌ری خۆی ده‌زانێت، به‌مه‌به‌ستی تێکۆشان له پێناو پێداچوونه‌وه و دادگایی کردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ له دادگایه‌کی بێلایه‌ندا.
حسێن خزری له کۆتاییدا داوای له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ کردووه، تا وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی، به‌دوواداچوون بۆ دۆسیه‌که‌ی بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست