کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توماس ترانسترومر

Thursday, 03/11/2011, 12:00





شاعیرانی خه‌ڵاتی نوبل


هه‌ر وه‌ک هه‌موو ساڵێک که‌ دیاری کراوه‌ له‌ 6/10 خه‌ڵاتی نۆبل له‌ بواری ئه‌ده‌به‌‌
پێشکه‌ش ده‌کرێت ئه‌مسال شتێکی سه‌ر سور هێنه‌ربوو بۆ هه‌موو که‌ شاعیری سویدی توماس ترانسترومر..... ی
ته‌مه‌ن 80 ساڵ خه‌ڵاتی نوبڵی پێشکه‌ش بکرێت که‌ 20 ساڵه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه‌ لای راستی
په‌کی که‌وتووه‌ وه‌ ناتوانێت ده‌ستی راستی به‌ کار بهێنێت بۆ شیعر نوسێن له‌ گه‌ل ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵ ئه‌دات به‌ده‌ستێ چه‌پی پیانۆ لێ بدات و خێزانه‌که‌ی دڵخۆش بکات . که‌ س له‌ و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو ته‌نانه‌ت
کیژه‌که‌ی و هاوڕێکانی ،
کاتیک ئه‌کادیمی سویدی بڕیاری دا خه‌ڵاتی نۆبڵی پێشکه‌ش بکات
دوای چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌ 15 ساڵ، که‌ زۆر بێ هیوا بوو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته.‌

ئه‌مه‌ چه‌ند پارچه‌ شیعرێکی هه‌ڵبژارده‌ یه‌

1
له‌ قوڵایی ئه‌وروپا دا

من هه‌یکه‌لی
باڵنده‌یه‌کی ڕه‌نگ زه‌ردم
شه‌قه‌ی باڵم
له‌ ده‌رگای دوو ده‌ریایه‌
له‌ جێگای ئوتێلێکه‌
حه‌وانه‌وه‌م
به‌ڵام
شار له‌ ده‌ورمدا
به‌ خه‌به‌ره‌
ده‌نگی وریاو
تیشکی ره‌نگ خۆڵه‌مێش
دێنه‌ ژووره‌وه و‌
هه‌ڵم ئه‌برن
به‌ره‌و ئاستێکی دیکه‌ی
به‌ره‌ به‌یان
ئاسۆ به‌ گوێمه‌ ده‌چرپێنێ و
ئه‌ڵێت
ئه‌وانه‌ ن مردووه‌کانن
ئه‌یانه‌وی شتێک بلێن
هه‌رده‌م دوکه‌ڵ ده‌مژن و
شتێکی که‌ ناخۆنه‌وه‌
بێ هه‌ناسه‌ن
به‌لام ده‌نگیان
وه‌ک خۆی ماوه‌
منیش وێنه‌ی ئه‌وان
شه‌قامه‌کان ده‌بڕم
کاتدرائی ڕه‌شه‌کان
قورسه‌‌
شێوه‌ی خولی مانگ
شه‌پۆل له‌ سه‌ر ده‌ریاکانه‌
دروست ده‌کات

2
زریان

له‌ ناکاو .....!
له‌وێ
گه‌ڕۆکێکی به‌ ساڵا چوو
ده‌گا ته‌
دار به‌رووی....... گه‌ڵا ی
بێ شومار
یونه‌ی ئاسکێکی به‌ردیین
به‌ دوو شاخی بڵنده‌وه‌
له‌ به‌ردم
قه‌ڵای سه‌وزی ده‌ریای ئه‌یلول
ڕاوه‌ستاوه‌‌
زریانی باکوور
هه‌ڵئه‌کات‌
‌ له‌ وکاته‌ی‌
هیشووه‌کانی
دار تووه‌کان پێ ده‌گه‌ن
له‌ ‌ وریایی تاریکی
شه‌ودا
گوێم له‌خشه‌ی هه‌نگاوی
ئه‌ستێره‌کانه‌‌
له‌ سه‌ره‌وه‌
له‌ سه‌رووی داره‌کانه‌وه‌ ‌
هه‌نگاو ده‌نێ

3
ڕێتمی ته‌نیا

له‌ژێر خاڵێکی خامۆشه‌‌
هه‌لۆیه‌کی گه‌ڕۆک
به‌رده‌وامه‌
رووبار له‌ گرمه‌ی هاواره‌
به‌ره‌و که‌ناری تیشک
ده‌چێت
له‌ غاوی خۆی به‌ بێ ئاگا
له‌ تاریکیدا‌
ده‌جوێ
به‌ گیای بنی ده‌ریا
کاوێژ ده‌کات
که‌ره‌ی ده‌ریا له‌ که‌ناره‌
دائه‌‌نێت
خاک به‌تاریکی خۆی دا ئه‌پۆشێ‌
وه‌ک
شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌
له‌ رێگا دا لا سه‌نگ ده‌بێ
هه‌ڵۆی گه‌ڕۆک ده‌وه‌ستێت و
ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ک
رووبار
له‌ پێشه‌وه‌ ده‌حیلێنێ
که‌ره‌ی ده‌ریا
له‌ که‌ناره‌ دائه‌نێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە