پلینیۆم گۆڕانى هەڵنەوەشاندەوە بگرە بە هێزى كرد
Sunday, 22/11/2009, 12:00
پێمان سەیرە ئەبێت ئێستاش كەسانێك مابن بەتایبەت لە ووڵاتێكى ئەوروپى , لە دورە ووڵاتەوە بەرگرى لەم دزو گەندڵ و بەد ڕەوشتانەى ئەمڕۆى یەكێتى بكەن ,ئەو یەكێتیەى جاران تێكۆشەران ئامادە بوون گیانى خۆیانى بۆ بەخت كەن , ئێستا ئەو یەكێتیە نەماوە و بۆتە حیزبێكى گەندەڵ و ناشیرین لە ناو جەماوەردا , ئەمەش ئەم سەرۆك و سەركردانەى ئێستا وایان لێ كردوە , ئێستا یەكێتى حیزبى شەهیدان نیە بەڵكۆ كۆمپانیایەكە بۆ خۆ دەوڵەمەند كردنى كۆمەڵێك كەسى دزو گەندەڵ , برادەرێك لە سویدەوە بەناوى هێمن حسنە وە لە ووڵاتێكى دیموكراتى و لەناو ئەو هەوا فێنكەى ئەو ووڵاتە هەیەتى و دانیشتوە لەوێ و بێ ئاگا لە وەزعى كوردستان و خەڵكەكەى كە بەدەستى ئەمانە چى بە سەر هاتوە بابەتێكى نوسیوە لە سایتەكانى سەر بە یەكێتیدا بڵاوى كردۆتەوە بەناوى (پلینیۆم لیستى گۆڕانى هەڵوەشاندەوە), دیارە ئەم كاك هێمنە لەبەر ئەوەى لە دەرەوەى هەرێمە و ئەوەى ئەیبیستێ تەنها لە كەناڵە درۆزنەكانى یەكێتیەوەیە بۆیە وا تێ گەیشتوە ئیتر ئەبێت گۆڕان دەرگا دابخەن و بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە ,جارێ نازانم پلینیۆم چى كردو كوا بەرهەمەكانى تا ئێمە بڕوا بكەین و بگەڕێینەوە بۆناو یەكێتى , خۆزگەم كاك هێمن لە كوردستان بوایە و بە چاوى خۆى ئەو درۆیانەى ببینیایە كە كەناڵەكانى یەكێتى ئەیكەن لە سەر تەسلیم بونەوەى ئەو خەڵكە , هەر ئەمشەوڕوون كردنەوەیەكى خەڵكى گوندى ئامادینى شارباژێڕم خوێندەوە كە بۆ كێشەى گوندەكەیان چوبونە لاى كۆسرەت كەچى وایان بڵاو كردۆتەوە ئەوانە گۆڕانن و تەسلیم بونەتەوە , ئەمەیە ئەو خەیاڵەى تۆى لە خشتە بردوە ,ئەمە نمونەیەكە لەو ڕاستیانەى كە خەڵكى پێ چەواشە كراوە ,جەنابت شوێنەكەت خۆشەو ئاگادارى ئەو هەموو دزى و بەد ڕەوشتى و ناعەدالەتیە نیت كە سەرانى یەكێتى و پارتى ئەیكەن , دیارە كاك هێمن مادام تۆ لە كوردستان نیت هەق بوو پرسیارت بكردایە بتزانیایە گردەكە ڕۆژانە جمەى دێت یا نا , خۆزگەم ئێستا بهاتیتایە و هەر بەبەر گردەكەدا بڕۆیشتیتایە بتزانیایە ئەوەى تۆ بیستوتە و بڵاوت كردۆتەوە چەندە دورە لە ڕاستیەوە ,ئێوە ئەوەتان خراپە ڕاستیەكان ئەزانن بەڵام لەبەر ئەوەى وا قوڕمیش كراون بۆیە خۆتان ئەخڵەتێنن , ئێوە كێشەكەتان ئەوەیە نابیستن و نازانن , ئەزانى ئێستا یەكێتیەكەى تۆ وازیان لە هەرچى كارو بەرنامەى خۆیان هێناوە و هەر خەریكى گۆڕانن ,كاك هێمن ئەڵێ ((به بۆچونه ههڵهو خوێندنهوه نا سیایسهکانی ئهوان وایان ئهزانی پلنیۆم ئهبێته مهیدانی جهنگو جهدال و کورسی کێشان بهسهری یهکتریدا و یهکێتیش به پارچهپارچهیی و داڕمان کۆتایی به پلنیۆم دێنێ)) نازانم بۆ ئەوەندە خۆش حاڵیت بەم پلینیۆمە هیچ دەستكەوتێكى تازەى بۆ یەكێتى تیا نەبوو تەنها دەستكەوت ئەوەبوو هێرۆى تیا كرا بە لێپرسراوى مەڵبەند ویەكێتى بەتەواوى خۆى تەسلیمى جەلالیەكان بوو ,یەكێتیش لە حیزبە شۆسیال دیموكراتەكەوە بوو بە حیزبى فول بنەماڵە , ئاخر پلینیۆم دزێك . گەندەڵێك . خاوەن فایلێكى سزا دا تا جەنابت ئەوەندە خۆش حاڵ بویت و ئەو هەنگاوەشى هەڵگرتبێت كە گۆڕان هەڵوەشێنێتەوە ,پێش هەڵبژاردنیش برادەرەكانى ئێرەت هەمان خۆش حاڵى جەنابتیان هەبوو بەڵام كە ئەنجامى هەڵبژاردن دەرچوو خێرا لێ چونەوە با ئەم هەڵبژاردنەش بكرێ و تۆ و هەموو ئەوانەى وەكو تۆ كوێرانە حوكم ئەدەن ئەو كاتە جەنابیشتان لێ ئەچنەوە , تۆ لە سویدیت یەك بەراورد بكە لەگەڵ لێپرسراوەكانى ئەوێ و ئەم دزو گەندەڵانەى لاى ئێمە ئەو كاتە ئاوا بێ ویژدانانە حوكم بدە, ئەگەر بەراوردت كردن و ئەوانیش وەكو ئەوانەى ئێرە هەموو شتێكیان هەر بۆ خۆیان بوو ئەو كاتە بڵێ من ڕاست ئەكەم , ئەگەر وانەبوو بزانە تۆش خیانەت لەم میللەتە ئەكەیت , نازانم چەند ساڵە لەو ووڵاتەى بەڵام ئاقڵت نەگۆڕاوە , تازە میللەتێك ئەمانەى ڕەفز كردوە بەم دوو ووتارەى تۆو تەسلیم بونەوەى چەند كەسێك نە ئێوە هەڵئەستنەوە و نە گۆڕانیش هەڵئەوەشێتەوە , ئەوەتا سەرۆكەكەت ووڵات بەووڵات ئەگەڕێ تا چەك بۆ سوپاى عێراق بكڕێ و ئەو سوپایە بە هێزبكاتەوە , ئەوەتا سەرۆكەكەت لە پێناوى مسۆگەر كردنى كورسیەكەى خۆى ئیمزاى ئەو ناهەقیەى كرد كە بەرامبەر بەكورد كرالە بەغداد , ئەمەیە سەرۆك و لێپرسراوەكانى یەكێتى ئیتر كاك هێمن بەچى خۆش حاڵى ,لەو ووڵاتەى تۆى لێیت هیچ لێپرسراوێك 18 ملێۆن دۆلارى خەڵكى دزیوە , هیچ كەسێك لە سوید لە سەروو یاساوەیە بێگومان نەخێر ئەوەتا عومەر فەتاح دادگا بڕیارى دەستگیر كردنى دەركردوە كەچى پلینیۆمەكەى تۆ هیچى پى َنەوت و بە ئارەزووى خۆى ئەسوڕێتەوە كەس قسەیەكى پێ ناڵێ , كە ئەمان كرا ئەڵێین ڕاست ئەكەن , بەڵام تا ئێستا هیچ نەكراوە , دڵت بەو ئاهەنگى چەپڵە ڕێزانە خۆش نەبێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست