گه نده ڵی
Thursday, 02/10/2014, 12:00
ئا ی گه نده ڵی
تا که ی له کوردستانی ئازاد
گڕو دووکه ڵی
له سینه ی دایکی شه هید
برینی ئاوساوه و گرێ ی سه ر دڵی
خوێن خۆری زامی
جه سته ی ئه نفالی
ڕه فیقی دوێنێ ی
ئهمڕۆ ئه زبه نێ ، یاخود هه ڤاڵی
پێم بڵێ تۆ چی
دزی یا ده ردی
له گه ڵاو پۆپی دره ختێکی زه ردی
یا گێره که ری په ترۆل له مه رزی
به سه ر خه رمانی سه وزا ئه گه وزی
دڕکێکی به راوو ، یان دێمه کاری
پێم بڵێ له زوونی کام نا له باری
له کام بێستانی ، یان له کام باخی
سه رما برده ڵه ی کام لوتکه شاخی
زه ردی یا سه وزی
له پێش بڕکێ دا ، له دزین نابه زی
پاسه وانی ، یاخود شوانی
یان گورگی برسی مێگه ل و ڕانی
ئێسك شکێن و گۆشت خۆری خاوی
هه روه ك دڕنده و تامه زرۆی ڕاوی
کرم و گه رایی دارو خاکی
له سه ر ڕه گ و خوێنی پاکی
فرچک بڕی مناڵانی
دۆستی دزو گشت تاڵانی
هه تا دوێنێ له خوانت بوو نانی سوواڵی
ئه مڕۆ خاوه ن کۆشك و قه ڵاو
خانه نشینی ئه ستێره و داڵی
به ر نه عله ت که وی
دزی ، جه رده ی ، مشه خۆری
حاشا هه رگیز تۆ له کورد نیت
نه وه ی زۆڵی
وا مه زانه تاوه کو سه ر
له گوڵدانی ووردو زڵی
رۆژی مه رگت زۆر نزیکه
به هیمه تی خودای گه وره
ڕات ئه ماڵین وه ك و زبڵی
به ڵێن ڕواندزی
2014-9-10
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست