عوسمانى حاجى مەحمود وجەلال جەوهەر گەنجە بەتواناو گۆڕانخوازەكانى كفرى و گەرمیان لە بزووتنەوەى گۆڕان دادەماڵن.
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
ژمارەیە گەنجى گۆڕانخواز لە كفرى كە پێشەنگى بزوتنەوەى گۆڕان بوون لە كفرى و ناوچەى گەرمیان بەگشتى, لەدواى تەواوبونى هەڵبژاردنەكان ڕونكردنەوەیەك ئاڕاستەى بەڕێز عوسمانى حاجى مەحمود و سەرۆكى لیستى گۆڕان نەوشێروان مستەفا دەكەن و داوا دەكەن سنورێ دابنرێ بۆ هەندێ ئاڕاستە كە دەبنە هۆى تەقلید بون و دوبارە كردنەوەى هەمان ئەزمۆنى مەڵبەند و كۆمیتەكان و بارودۆخى حزبى لە كوردستاندا, بەڵام ئەو ڕونكردنەوەیە دەبێتە هۆى ئاوابونى چانسى ئەو گەنجە ڕابردو پاك و گۆڕانخوازانە لەبرى ئەوەى گوێیان لێبگیرێ و كار بكرێ لەسەر بنەماى ڕەخنەكانیان, كەسێكى گۆڕانخواز كە سەرپەرشتى كارە گرنگەكانى لیستى گۆڕان كردوە لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا لە كفرى, بە كوردستانپۆستى ڕاگەیاند, ئێە پێمانوایە گۆڕانى سیستەم بە كەسانێ ناكرێت بە ئەلف و بێى حزبایەتى لەلایان كوتلە و مەسئۆل بەپرستى بووە و كۆیلە بونە, گۆڕان بە كەسانێ ناكرێت ئەم وڵاتەیان چۆڕاندوە و تەنیا ئیمتیازات و پلە و پایە هەمو شتێكە لەلایان, هەروەها پێمانوایە سود وەرگرتن لە توڕەی و ڕەخنەى جەماوەر بەرانبەر فاشیەتى یەكێتى و پارتى لەلایەن باڵى ڕیفۆرمى ناو گۆڕانەوە تەنیا بۆ تەسفیەى حیسابات و پاڵنەرى سایكۆلۆژی ئەوانە, ئەگینا بۆچى سەركردایەتى بزوتنەوەى گۆڕان خەڵكى چەواشە كرد و بەهەمان شێوەى یەكیتى دەمچاوە دزو گەندەڵەكانى كردۆتە كەڵەگا بەسەر گەنجە ئەكادیمى و گۆڕانخوازەكانەوە, ئەو گۆڕانخوازە ووتیشى, ئێمە چ ئومێدێكمان بە بزوتنەەى گۆڕان هەبێت, لەكاتێكدا كادیرێكى حزبى دواى هەڵبژاردنەكان قۆڵى دەگرن و لە مەڵبەندى كفرى دەریدەكەن, كەچى كاتێ هەندێ پارە سەرفكرا لەلایەن خێرخوازێكەوە بۆ نانبڕاوەكان ئەو كەسێكى نزیكى خۆى بۆ موچە ناونوس دەكات و دەیەوێ وەك مەڵبەند لێبخوڕێت, لەكاتێكدا پرسیارى پێناسەى گۆڕانى لێبكە وا دەزانێت نیسك و نۆك دابەش كردنەكەى مەڵبەندە, ئەمانە گەلێك هۆكارى تر وایكرد خاڵێكى ڕەش بخەینە سەر هەنگاوەكانى نەوشێروان مستەفاش و لە جەماوەریش بپرسین ئایا دەزانن توڕەى ئێوە لە دەسەڵاتى بەعسئاساى ینك و پدك خەریكە دیكتاتۆرى تر بەرهەم دێنیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست