کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەخێر هەرگیز پێویستمان بە سەرۆکێکی دزو گەمژەی وەك مه‌سعود نیە

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


لە گۆڤاری گوڵان. یان باشتربڵێین گۆڤاری کۆڵان کە سەگۆ قادرو زۆربەی کۆنە شیوعیەکان کاری تیادا دەکەن و لەو کۆڵانە کۆبونەتەوە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆ لەم کۆڵانەوە ئاگری شەڕی ناو خۆیان خۆشدەکردو کۆنە شیوعیەکان بۆ تۆڵە سەندنەوە لە یەکێتی لەزەتیان لێ دەبینی. ئەو کاتەش کە زۆری نەمابو مەسعودو بنەماڵەی بارزانی لە سەری ڕەش وڕە بەر بدەن و خۆیان بدەن بە دەستەوە چونکە لە ڕاستیدا چارەکە ڕێگەیەك مابو جەبار فەرمان بگاتە سەریان تا مەسعود بارزانیش بەدیل بگرێ. بۆیە سەرانی بنەماڵە ئەم کۆڵانەیان زۆر بەدڵ بو شەوانە لە کونەکانی سەری ڕەشدا دڵخۆشی خۆیان بە هەگبەی درۆکانی کۆڵان دەدایەوە ئێستاش ئەم کۆڵانە تەنهاو تەنها ئیشی بۆتە پیا هەڵوتن بە سەرۆکی فاشی و یەکەم دزی ئەم کوردستانە مەسعود بارزانی. ئەوەتا لە وتارێکداکە زۆر درێژ دادڕی تیاکردوە کەس تاقەتی خوێندنەوەی نیە کە پێدەچیت خودی سەگۆقادر نوسیبێتی. لەژێر ناونیشانی

بۆچی پێویستمان بە مسعود بارزانی یە؟
پێویستمانە بۆ ئەوەی ئێستا تێپەڕێنین و ئـــــــاییندە بونیادبنێین...

نوسەری ئەو بابەتە بە بێ ئەوەی هەڵ و مەرج لە یەکدی جیا بکاتەوە و پێویستەکانی رابوردو ئێستا بە رامبەر بکات یان زانایی ئیبراهام لینکۆلن سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا لەگەڵ سەرۆکە گێلەکەی کوردستان مەسعود بارزانی کە جگە لەدزی چیتر نازانێت .جیا بکاتەوە هاتوە مەسعود بارزانیمان لێدەکاتە..ئەبراهام لنكۆڵن و دەڵێت..

لەمانگی شوباتی رابردوو ئەمریكییەكان، بەئامادەبوونی سەرۆك باراك ئۆباما لە تەلاری كۆنگرێس یادی 200 ساڵەی لەدایكبوونی (سەركردەی ئازادی- ئەبراهام لنكۆڵن)ی سەرۆكی شانزەدەهەمینی ویلایەتە یەكگرتووەكانی كردەوە و، لەم رێوڕەسمەدا ئۆباما ئەوەی بەبیری ئامادەبووان هێنایەوە، لنكۆڵن میراتی ئازادی (ارپ الحریە)ی ئەمریكایە، لە رۆژە سەختەكاندا ئەمریكای گەیاندە كەناری سەرفرازی، توانی شەڕی ناوخۆی ساڵی 1861-1865 كۆتایی پێبهێنێت و ئەمریكا و گەلەكەی لە پەرتەوازەبوون و پارچەپارچەكردن رزگار بكات، سەرلەنوێ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای بونیادنایەوە، لنكۆڵن بڕوای بەوەبوو دەبێت دەنگی گەل هەموو شتێك بێت، بەپشت بەستن بەدەنگی گەل، نائومێدی نامێنێت، بەبێ دەنگی گەل هیچ شتێك سەركەوتوو نابێت، بۆیە جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە دەنگی گەل لە گوللە بەهێزترە، بۆیە بەكونگرێسمانەكانی دەگووت: دەبێت هەمووتان حزمەتی یەك ئاڵا بكەن و نوێنەرایەتی یەك گەل بكەن.

ئاماژەكردن بۆ ئەبراهام لنكۆڵن بەتەنها ئاماژەكردن نییە بۆ سەركردەیەكی بەهێز، بەڵكو ئاماژەشە بۆ ئەو بارودۆخە سەختەی لە شەستەكانی سەدەی نۆزدەهەم ئەمریكا لە میانەی شەڕی ناوخۆ پێیدا تێپەڕدەبوو، ئەو رۆژانەی ئەمریكیەكان پێویستیان بە سەرۆكێكی وەك لنكۆڵن هەبوو، پێویستیان بەوە بوو، ئەو ئەسپانەی لەشەڕەكاندا سواری دەبوون، گاسنی لێ ببەستن و زەوییەكانی پێ بكێڵن، لوولەی ئەو تفەنگەی لەیەكتریان دەكرد، قەڵە رەشەكانی پێ راوبكەن بۆئەوەی چیدی زیان بە كشتوكاڵەكەیان نەگەیەنێ، هەموو بگەڕێنەوە بۆ دەنگی گەل، لەبەرئەوەی دەنگی گەل سەرچاوەی چارەسەری هەموو كێشەكانە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیرادەی گەل، هیچ شتێك سەركەوتوو نابێت، كەواتە لەو كاتەدا ئەمریكییەكان پێویستیان بە سەرۆكێكی بەهێز و خۆشەویست و ئەمین بوو بۆئەوەی متمانەی خۆیانی پێبدەن، بۆئەوەی لە كارەساتی شەڕی ناوخۆ و، لە نێو هەڕەشەی لێكترازان و پارچە پارچەبووندا، بتوانێت، ئازادی و یەكڕیزی گەلی ئەمریكا بپارێزێت، ئەوكات لنكۆڵن بۆ ئەمریكیەكان پێویست بوو، دوای 200 ساڵ جارێكی دیكە باراك ئۆباما داوا لەگەلی ئەمریكا دەكات سوود لە ئەزموونی لنكۆڵن وەربگرنەوەو، بە گیانی لنكۆڵن بەگژ تەحەددیەكاندا بچنەوە، هەموو گەلی ئەمریكا خزمەتی یەك ئاڵا بكات، هەموو كۆنگریسمانەكانیش نوێنەرایەتی یەك گەل بكەن، ئۆباما ئاماژە بە لێبوردەیی لنكۆڵن دەكات بەرامبەر بەو لایەنەی كە شەڕی لنكۆڵیان دەكرد، جەختی لەسەر ئەوە دەكردەوە، دەبێت هۆكارەكانی جەنگ بگۆڕێن بۆ هۆكاری ئاشتی وئازادی، كەرەستەكانی جەنگ بكرێن، بە كەرەستەی ئومێد و ژیانەوە و بونیادنانەوەی ئەمریكا، كەواتە ئەمریكا ئەو كات و ئێستاش پێویستیان بە ئیلهامی لنكۆڵنە، بۆ ئەوەی ئەم قۆناخە سەختەی ئەمریكا پێیدا تێدەپەڕێت تێبپەڕێنن، ئۆباما دەیەوێت بە گەلی ئەمریكا بڵێت، دەبێت ئەو هۆكارانەی جەنگی پێدەكەین بیگۆڕین بۆ هۆكاری ئاشتی، ئەو كەرەستانەی جەنگی پێدەكەین، بیگۆڕین، بەكەرەستەی دووبارە بەهێزكردنەوەی ئەمریكا، بۆئەوەی لە بری هێزە رەقەكەی بوش، بە هێزی نەرم ئەمجارەیان ئەمریكا سەركردایەتی جیهان بكات...

ئەوجا ئەم جاش قەڵەمەی نوسەری ئەم بابەتە چونکە خۆی لە تەڕی دەخواو لەوشکی دەنوێ وا دەزانێ خەڵکی کوردستان دوای هەژدە ساڵ دزی مه‌سحودو بنه‌ماڵه‌که‌یی و داوێن پیسی براکانی وەك نیهادو سیدادو ئەوانی تریان و داگیر کردنی هه‌موکایەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان لە لایەن بنەماڵەی بارزنی یەوە. ئێستاش خەڵکی کوردستان هەر جەنابی سەرۆکی دزانیان قبوڵە بە سەرۆکی هەرێم .ئەو سەرۆکەی که‌ هیچ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان گوێی له‌ بیرو رای خه‌ڵکی کوردستان نه‌گرتوه‌و هیچ حسابێك بۆ کەسو کاری شەهیدان و قوربانیان و پێشمەرگەو سەرجەم خەڵکی کوردستان ناکات. ئەو سەرۆکەی کۆمەڵێ جاش و موستەشارو پیاوکوژ کە دەستیان سورە بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەڵ لە خۆی کۆکردۆتەوەو داکۆکیان لێدەکات و بە شەهیدی ڕێگای کوردو کوردستانیان لە قەڵەم دەداو لەوەش واوەتر بە کوڕی بارزانی ئاشبەتاڵ چی دەیان شوبهێنێ.. ئەو سەرۆکەی کە دەبابەکانی ڕژێمی بەعسی لە 31 ئابدا هێنایەوە بۆ گیانی خەڵکی کوردستان و په‌ڕله‌مانی بۆ کردن به‌ گه‌راج . ئەو سەرۆکەی کەلەسەرو ئەو هەمو پارە دزراوەوە کە لەبودجەو داهاتی ئەم کوردستانە دەیدزن بە 4 و بە پێنج مانگ موچە دەداتە پێشمەرگەکانی پارته‌که‌ی ئەمە لە کاتێکدا خۆشی بە پێشمەرگەو خزمەتکاری میللەت دەزانێ.. ئەو سەرۆکەی کە جەنابی نوسەری جاش قەڵەم بە باڵایدا هەڵدەلێ و دەیەوێ سەرۆکمان لێبکاتە موعجیزەو.که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ك ئبراهام لینکۆلن. دەڵێت با ئاڵای نەتەوەیی سەربەخۆیی کوردی پێبسپیرین تاڕزگاربونمان وەك نەتەوە . با بچێت بەبیری سەرۆکە چروکەکەی بێنێتەوە کە ئاڵای سەر بارەگاکانی خۆیان بە ئاڵای کوردستانیشەوە کە لە چڵکا غەرق بون و بەدەم باوە شیتاڵ شیتاڵ بون بەڵام دڵیان نایەت بیگۆڕن چونکە پارەی تێدەچێت. بابچێت بە سەرۆکەکەی بڵێ ئەرێ کە تۆ خەبات بۆ بیرو ڕای جیاوازو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەکەیت. بۆچی لەسەر تەنها وتارێك کە نوسینەکانیشیان لە پێناو پەڕژەوەندی کورد بو لە هەمان کات ئاگادار کردنەوەیەك بو بۆ سەرۆکی هەرێم کە فریا بکەوێت کەرکوك تا بەرپرسی داوێن پیس و مشەخۆری وەك ئەوانەی تیابێت بە تەمای ڕزگار کردنی کەرکوک نەبێ‌ کەچی لە جیات ئەوەی سەرۆکە گێژەکەت هەڵوێست وەربگرێت کەرکوك لە بەرپرسی داوێن پیس و سێکسبازو دز پاك بکاتەوە.نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ سۆرانی مامە حەمەیان تیرۆر کرد..ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی د. ستاریشیان تیرۆر کرد له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی مێژوی پڕ له‌ خیانه‌تی بارزانی باوك. یان بڕۆ بەسەرۆکە فس فس پاڵەوانەکەت کە وەك تۆی جاش قەڵەم دەڵێی خەبات بۆ دەوڵەتی قانون دەکات جارێ بابچێت ئەو دەزگا سەرکوت گەرەی پاراستن هەڵوەشێنێتەوە تا چیتر لاوانی کورد لە لایەن ئەو دەزگا بەدناوەوە تیرۆرنەکرێن و شوێن بزر نەکرێن و لە زیندانە نەهێنیەکاندا لەژێر ئازارو ئەشکەنجەدا شێت و پێت نەکرێن وەك ئەوەی بەسەر ئە و گەنجەی قەڵادزەیان هێنا لە سەر تەنها سەعاتێکی دەستی عەلی حسۆ میرخانیان بۆ کردە بیانو بەو دەردەیان برد. بابچێت بە سەرۆکە کورد پەروەرو یەکسانی خوازەکەی کەوەك خۆی ئیدعای بۆ دەکات بڵێ بۆ دەبێت بنەماڵە و کورو کوڕەزاو برازاو دەستەو دایرەکەت لەسەر فەردەی دۆلاری دزراوی میلله‌ت بخەون و منالانی ڕەش و ڕوتی خەڵکی کوردستانیش بەتایبەتی پێشمەرگەو خەڵکی خەباتگێڕو ستەم دیدەی کوردستان لە ژیانێکی مەمرە مەژیدابن؟ ئەم جاش قەڵەمە پێش ئەوەی بیەوێ بەم بابەتە چەواشە کاریە ئەم مەسعودە دزەمان لێبکاتە سونبلی نەتەوەیی یان بیخاته‌ ڕیزی که‌سایه‌تی وه‌ك ئیبراهام لنکۆلن. کورد با لە ژیانی خەڵکی کوردستان و لە ژیانی سەرۆکەکەی و بنەماڵەی بارزانی ورد بێتەوە بزانێ فەرق و جیاوازیەکان تاکوێن ..؟ ئەم جاش قەڵەمە یان خۆی گێلە یان خەڵکی کوردستان بەگێل دەزانێ یان خۆی پاروی چەور دەگلێنێ و ئاگای لەژیانی خەڵکی کوردستان نیە.. وەك چۆن درۆزن لای وایە هەمو کەس وەك خۆی درۆزنە بە و شیوە بیر دەکاتەوە بۆیە دەڵێت...

پێویستمان بەسەرۆك بارزانییە بۆئەوەی ئەو زەمینەمان بۆ بڕەخسێت، ئەم چەمكانە بكەینە بەشێك لە مۆڕاڵی كۆمەڵگە نەك تەنها چەمكی ناو سیاسەت بن، واتە ئەم چەمكانە ببنە چەمكی ئەخڵاقی كۆمەڵگە و، پەیوەندی بە ویژدانی هەر تاكێكەوە هەبێت، كەواتە دەبێت هەموو لەژێر سایەی سەرۆك بارزانی كاری بۆ بكەین، بۆ ئەوەی بیپارێزین و بیچەسپێنین، بۆ ئەوەی ئازادیەكەمان مانایەكی هەبێت.

* لایەنێكی دیكەی گرنگ كە لەخیتابی بارزانیدا باڵادەستە جەختكردنەوەیەتی لەسەر سەروەری یاسا و بونیادی دەوڵەتی قانوون و گرێدانەوەی ئەم ئامانجە پیرۆزە بە هۆشیاری كۆمەڵگە و بە مەعریفە و زانستەوە، بۆیە لەو كاتەی كە هەموو شتێك لە كوردستان لە مەترسیدابوو، سەرۆك بارزانی ئامادەباشی خۆی پیشاندا ئەگەر پێویست بێت خۆی بەشەخسی دەبێتە پاسەوانی زانكۆكانی كوردستان، واتە خۆی دەبێتە پاسەوانی مەعریفە و زانست، بۆیە ئێستا لەهەموو كاتێك زیاتر میللەتی ئێمە پێویستی بە زانست و داهێنان و مەعریفە و زانست هەیە، بۆیە پێویستمان بە بارزانی- یە بۆ ئەوەی ئازادی و مەعریفە و زانستمان بۆ جێگیر بكات. پێویستمانی بۆ ئەوەی ئێستا تێپەڕێنین و ئایندە بونیادبنێن.

وەڵڵا ئەم چەند دێڕە مایەی ئەوپەڕی پێکەنینە باشە مەسعود بارزانی هیچ لە چەمکی ئازادی و مەعریفە و داهێنان و زانست و ئاوەدانی دەزانێت ...؟ نەبەخوا کابرایەکی خێڵەکی کە تەنهاو تەنها بڕوای بە بنەماڵە بون وەك دەسەڵات دار هەبێت و وابزانێت کەسی تر لەم کوردستانە قابیلی سەرۆکایەتی کردنی کوردستان نیە جگە لەخۆی یان خودی خۆی ئازادی ڕەگەزی مێنەی بنەماڵەکەی خۆی بکاتە کۆیلە بە بیانوی خێڵ و خێڵایەتی وشەرەف . لە بەرامبەریشدا شەرەفی خەڵکی دەرەوەی بنەماڵەی لا بە پۆلێ بێت و براکانی و کەسانی داوێن پیسی بنەماڵەکەی و پارتەکەی بە ڕاست و چەپا بە زەبری پارەی دزراوی میللەت کیژانی کورد ئەتك بکەن و یاساش نەتوانێ لێپیچینەوەیان لەگەڵ بکات. چونکە یاساش لە ژێر پێڵاوەکانی بنەماڵەدایە... دەوەڵا ئە و مەسعود بارزانیە هەر نازانێت مانای وشەی زانست و مەعریفە چیەو مەبەست لە مەعریفە یانی چی؟؟؟ بێدەچیت نەختێ سەری لە ئاوەدانی دەربچێت ئەویش بە پارەی دزراوی میللەت وبەداگیر کردنی زەوی زاری خەڵکی و هەڵچنینی کۆشکو تەلار لەهەر شوێن کە بزانێ قازانج و سەرمایە بۆ بنەماڵە بەرهەم دێنێ .

یان ئەم جاش قەڵەمە دەڵێت.... * خاڵیكی دیكەی بەهێز، كە سەرۆك بارزانی بەردەوام جەختی لەسەر دەكاتەوە، پابەندبوونی ئەخلاقی سەرۆك بارزانیە بەمافی كورد لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئەمە موزایەدەی سیاسیی نییە، ئەی ئەگەر ئەمە موزایدە نیە ئەو کاتە جەلالی هاوڕێی لە بەردەم تورکە فاشیەکاندا نوشتایەوەو وتی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە ئەم سەرۆکە فشۆڵ و بەناو داکۆکیکەرەی کورد بۆ هیچ هەڵوێستی بەرامبەر جەلال نەبو...؟ جا مەپرسن ئەم جاش قەڵەمە دەیەوێت مەسعودمان لێ بکات بەچی ئەوەتا دەشڵێت دەستێكی ئەمین بۆ جێگیركردنی ئازادییەكان

كاتێك دەڵێین پێویستمان بەسەرۆك بارزانیە، مەبەستمان ئەوە نییە بانگەشەی هەڵبژاردن بكەین، نەخێر لەبەرئەوەی بەر لەوەی هەڵبژاردن لە ئارادابێت، بەرەی كوردستانی سەرۆك بارزانی بە شایستەی ئەوەی زانیوە سەرۆكایەتی بەرەی كوردستانی پێبسپێرێت، لەبەرامبەردا ئەم متمانەیە نەك هەر نەبۆتە هۆكاری ئەوەی كە سەرۆك بارزانی ئەم دەسەڵاتە بۆ بەرژەوەندی خۆی یان پارتی بەكاربهێنێت، بەڵكو هەموو كات متمانەی گەلی كوردستان و پارتە سیاسییەكانی وەك ئەمانەتێك سەیر كردووە و بەردەوام هەوڵیداوە ئەم ئامانەتە بگێڕێتەوە بۆ گەلی كوردستان، هەربۆیە لەگەڵ دەستپێكی راپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و لە شاری كۆیە بارزانی لەیەكەم گوتاریدا وەك سەرۆكی بەرەی كوردستانی بۆ جەماوەری راپەڕیوی كوردستان جەختی لەسەر دوو خاڵی گرنگ كردەوە: ڕاستە بەرەی کوردستانی کاتی خۆی مەسعودی بە سەرۆکی بەرەی کوردستانی هەڵبژارد بەڵام ئایا بەرەی کوردستانی ئەو کاتە دەیانزانی مەسعود و بنەماڵەکەی هەر ئەوەندە دەسەڵاتیان گرتە دەست دەبیتە نەهەنگو حودو زۆرترین سەرمایەی کوردستان قوت دەدات و دێزە بەدەرخۆنەی دەکات..؟ وەڵام نەبەخوا چونکە نەمەسعودی دوێنێ و نە ئەم نەهەنگو حوتەی ئیستا نەبەرەی کوردستانیش نەدەچوە ئەقڵیانەوە کە ئەم کوردستانە خاوەنی چ سەروەت و سامانێکی ژێر زەویەو چ خێرو بەرەکەتێکی تێدایە تا ئەو ڕۆژەی دەفتەری دۆلاریان بەسەردا ڕژا خۆشیان بڕوایان نەدەکرد کە ئەوە خۆیانن سامانی کوردستان و میللەت لەژیر دەستیاندایە . بەڵام کاتێك لایان بوە واقیع ئیتر پشتیان کردە میللەت وجگە لەخۆیان کەسیان نەخوێندەوە. ئە مە پاڵەوانەکەی پارێزەری پرانسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و دەستە ئەمینەکەی سەرۆکی بەرەی کوردستانی ئەوساو سەرۆکی هەرێمەکەی ئێستابو کە بینیمان .. ئەم جاش قەڵەمە دەشڵێت کە ئەم نوسینە دەنوسین مەبەستمان ئەوە نیە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ مەسعود بارزانی بکەین . ئەی ئەگەر وایە بۆ لەم کاتەداو لە سەرو بەندی هەڵبژاردن دا کێچ چۆتە کەوڵت و دەتەوێ ئەو هەمو نەزانی و گەمژەیی و دزی و ترسنۆکیەی سەرۆکەکەتمان بە پاڵەوانیەتی و ئازایەتی و دەست پاکی پێبفرۆشیتەوەو مەسعودمان لێ بکەیتە سونبولی نەتەوەیی کورد ؟؟

ئێمە چیتر سەرۆکی وامان ناوێت سەرۆکێکمان دەوێت لە گەڵ ئازارەکانی میللەتدا بژیت سەرۆکێکمان دەوێت چۆن سەیری مناڵەکانی خۆی دەکات ئاواش سەیری مناڵانی ڕەش و ڕوتی پێشمەرگە و خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان بکات سەرۆکێکمان دەوێت ئاگای لە ژیان و گوزەرانی هەمو تاکێکی ئەم نیشتمانە بێت سەرۆکێکمان دەوێت ویژدانی بکاتە حەکەم خۆ لەسەرو یاساوە دانەنێت لە بڕیارەکانیدا کردەوەی هەبێت نەك تەنها قسە و ڕەفتاری ناشیرین لەهیچ کە س تەنانەت لە کوڕی خۆشی قبوڵ نەکات و بەردەوام گوێ شل بکات بۆ بیروڕای جیاوازو جەماوەری کوردستان وبەدەم داواکاریەکانیانەوە بێت نەك کەس نەتوانێت بگاتە لای تەنها لە شاشە تەلەفیزۆنەکانەوە بیبینێت ...هتد

كارتی دەنگدان لە گوللە بەهێزترە، دەنگی گەل هەموو شتێكە، بەدەنگی گەل هیچ شتێك ون نابێت، بەبێ دەنگی گەل هیچ شتێك سەركەوتوو نابێت ئه‌م دێڕانه‌ راستن بۆیە دەبێت گەل ئەمجارەیان وشیار بێت و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان هەقی ئەو هەمو دزی و داوێن پیسی و گومڕایی و لە خۆبای بونەی سەرانی مافیایان لە بیر نەچیتەوە و دەنگیان پێ نەدەنەوە

ئەو سەرۆکە فس فس پاڵەوانە تەنها لای تۆو هاوشێوەکانت سەرۆکە بەڵام لای زۆرینەی گەل بە دزیەکانی ناسراوەو ئیکسپایەر بوە و دەبێت بدرێتە دادگای گەل هەقی بەرو دوای لێبکرێتەوە ئەوەی دزیویانە لێیان بسەنرێتەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە