وەفدێكى پارێزگاى هەولێر رەوانەى تونس كران بۆ بەشدارى كردن لە كۆنگرەیەك كەچى ئەو وەفدە لە بەر سۆزانیەكانى استنبول بەشداریان لە كۆنگرەكە نەك
Friday, 11/12/2009, 12:00
فهرمانبهرێک
رۆژى 4 12- 2009 لەسەر داواى نوزاد هادیی پارێًزگاى هەولێر دوو ئەندازیار دەست نیشان كران بۆ بەشدارى كردن لە كۆنگرەى گەشە سەندنى عیراق و هەرێمى كوردستان لە ولاتى تونس, ئەو دوو ئەندازیارەش فهد محمد و هەڤال شاكر بوو, كە هەردوو ئەندازیار سەر بە گروپەكەى نوزاد هادین. پاش ئەوەى پارەى بلیتى فرۆكە و مانەویان لە فندق و خوادنیان بۆ سەرف كرا , ئەو وەفدە رۆژى 4ى مانگ لە فرۆكەخانەى هەولێر بەرێكەوتن. بەلام كە ئەو وەفدە گەیشتنە استنبول توشى داوى سۆزانیەكانى استنبول دەبن, بۆیە ئەو حەوت رۆژەى كە دانرا بوو بەشدارى لە كۆنگرەكەى تونس بكەن , لەگەڵ سۆزانیەكانى استنبول رایان بووارد و دواى تەواو بوونى كۆنگرەكە, ئەوانیش كۆنگرە دوو قۆلیەكانیان لەگەل سۆزانیەكانى استنبول كۆتایی پێ هێنا. سەرچاوەیەكى نزیك لە تاهیر عبدالله رایگەیاند, كە تاهیر عبداللەش بەمەى زانیووە بەلام ناتوانێت كاردانەوەى یاساییان بەرامبەریان وەرگێرت لەبەر ئەوەى فهد محمد و هەڤال شاكر سەر بە گروپى نوزاد هادین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست