هەواڵێكى بە پەلە سەبارەت بە وەزارەتى خوێندنى باڵا ......
Saturday, 07/08/2010, 12:00
دواى ئەوەى ڕەزامەندى وەرگیرا لە ئەنجومەنى وەزیران بۆ بەخشینى (لابردنى) ئە ڕاگرانەى كە :
1.چوار ساڵیان تێپەراندوە و تا ئێستا لەو پۆستەدان.
2.ئەو ڕاگرانەى كە پسپۆریان جیاوازە لە پسپۆرى كۆلیجەكەى خۆیان.
بەپێى بڕیارەكە دەبێت هەموو ئەو ڕاگرانەى كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە بەروارى (1/8/2010) دەست لە كار بترازێنن، زانكۆى سلێمانى و كۆیە وەك خۆى بڕیارەكەیان جێبەجێكردوو هەموو ڕاگرەكانیان كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە ماڵ ئاوایان كرد لە پۆستەكانیان.
بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە لە زانكۆیەكانى سەڵاحەدین و هەولێرى پزیشكى ئەو ڕاگرانە تا ئامادەكردنى ئەم هەواڵە دەستیان لە كار نەترازاندووە و لە پۆستەكەیاندا ماوون و ئەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیان جێبەجێ نەكردووە!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست