فتوای رِۆشنبيران بۆ مه‌لا كافره‌كان
Thursday, 30/05/2013, 12:00
1599 بینراوە
له هه‌ر کۆمەڵگایهكدا:
+ كه‌پیتاڵ زاڵ بوو، مرۆڤ له‌ویدا بێ نرخ ده‌بێ.
+ ئیسلامی سیاسی زاڵ بوو . ژیان له‌وێدا ناشیرین ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی ڕێزی ئیسلام وه‌ك دین نه‌گرێ ڕێزی ئازادی ملیارد ونیوك مرۆڤ ناگرێ . ئه‌و كه‌سه‌ی جیاوازی له نیوان ئیسلام وه‌ك دین و ئیسلامی سیاسی وه‌ك ریكخراوی هزری نه‌كات ئه‌و كه‌سه نهپیویستدهكات خوا په‌رستی بكات نه سیاسه‌ت ، جونكه ههریهكی له‌و دوانه خۆیندنه‌وه‌یه‌كی جودایان هه‌یه . ئه‌و موسوڵمانه گه‌مژه‌یه پرسیاره نه‌كات بۆ له سه‌رده‌می شه‌ری ساردا (ئیسلامی سیاسی) بوونی نه‌بوو.
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد.. بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی سه‌رمایه‌داران .زلهێزه‌كان نه‌خشه‌ی ئیسلامی سیاسیان بۆ گه‌مژه‌كردنی کۆمەڵگای ئیسلامی و ترس خستنه میشكی کۆمەڵگای ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام. یانی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ جه‌نگیكی تری دوای جه‌نگی سارد كێشا.
دیفید لونج : پسپۆر له‌بواری ئیسلامدا دەڵێ: پیویسته زه‌من بگه‌رینینه‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمەڵگا بۆسه‌رده‌می خه‌لافه‌ت(جهالهت) ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی درۆی دینه‌وه‌یه . له‌ڕێگه‌ی كۆمەڵه مه‌لایه‌كی سیخوره وه، كه .قورئان و دینی ئیسلام له ئاست ویسته‌كانیان به‌كارده‌هینن.
ابن را‌شد دەڵێ:
الاتجاره بالادیان هی التجاره الرائجه فی المجتمعات التی ینتشر فیها الجهل ..چاودێری هوشیاریی سیاسیی ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بدركێنێ بۆ دوای ههرەسهێنانی سوڤیت لە رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا، کە بۆچی لە زه‌لكاو هەڵكیشرا. ئه‌مه پرسیاریكه من به قه‌واره‌ی کتێبێك وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه.
به‌هاری عه‌ره‌بی و پایزی كورد .پێگه‌ی ئیسلامی سیاسی له پرۆژه‌كانی ئیمپریالیزمدا
ئه‌ركی گرنگی ئه‌و کتێبه له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی ئه‌ركی پیسكردن و ئاژاوه و تێكدانی ریزه‌كانی كۆمەڵگا و ره‌وادان به‌كوشتن ناشیرنكردنی جوانه‌كانی مرۆڤ و ژیان كێن.؟
له‌ڕێگه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌كی به‌كریگیراوی خۆیانه‌وه له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوراستدا نه‌خشه‌كانیان پیاده ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی زۆری كۆمەڵگای ڕۆژهه‌لاتی نیوڕاست موسوڵمانن بۆیه دینی ئیسلام و كادیرانی ئیسلامی (مه‌لاكان) جێبهێجكهری نه‌خشه وپیلانی ئه‌وانن كه له نێوانیاندا ته‌نیا كۆمەڵگای ئیسلام ، دینی ئیسلام و فه‌لسه‌فی ئیسلام جوانی ئیسلام وقورئان ومحمد . ده‌كرێ به قوربانی.
ئه‌و سیسته‌مه گهوجایهتییهی مه‌لا ریش پیسه‌كان گهرەكیانه ببیته سیسیته‌می گشت كۆمەڵگا. ئەمە سیسته‌مێكه زۆر جیاواز لهسیسیتهمی خودی پیغمبه‌ری موسوڵمانه‌كان . محمد به چاویكی تره‌وه روانیویته په‌یوه‌ندییەكان.
محمد له كاتی خۆیدا پیاویكی قاره‌مان و هوشیار و مه‌زن بوو پیاویكی زۆر لوژیكی . ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكیش له‌سه‌ر كار و قورئانهكهشی هه‌بێ ئه‌وه نابێ به پێوه‌ری ئێمڕۆ سه‌یر بكرێت به پێوه‌ری 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر با ئه‌و راستیه ئاشكرا بكه‌ین كه محمد له‌سه‌رده‌می خوی‌دا نه (له‌شفرۆشی ئافره‌ت، نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی حه‌رام) نه‌كردوه. چۆن ئیستا له كۆمەڵگا دیموكراسیه‌كاندا له‌شفرۆشی ئافره‌ت پیشه‌یه و ریگه‌ی پیدراوه له‌سه‌ر ده‌می محمدیش هه‌روا . ئه‌وەتا زۆر به ئاشكرا له یه‌كی له وتوكانیدا محمد دەڵێ (فما استمتعم به منهن فاتوهن أجورهن) واته ئه‌گه‌ر له‌ته‌ك ئافرهتیكدا راتانبۆارد. نرخی رابوارنهكهی بده‌ن . عمر له‌سه‌رده‌می پیغمبهردا ئهلكحولی خواردۆته‌وه پیغمبه‌ر سزای نه‌داوه (فهل أنتم منتهون) له رووی هوشیاریه‌وه عمر خلیفهیهكی دواكه‌وتی ئیسلام بووه زۆر به‌ئاشكرا دەڵێ (متعتان كانتا علی عهد رسول الله و أنا احرمها وأعاقب علیها).
یانی عمر سه‌رپیچی سیسیته‌می ئیسلامی محمدی كردووه . له‌سه‌رده‌می معاویه ، زید . خلفا بنی أمیه ، بنی العباس ئه‌مانه خوارنه‌وه‌ی ئهلكحولیان لێ حه‌رام نه‌بووه .
میژووی ئیسلام زۆر فراوانتر و دهوڵهمنتره له‌وه‌ی مه‌لایه‌كی ده‌مڕوتی ریش پیس خۆی بكات به خاوه‌نی و ئافره‌تی پێ سوك وكۆمەڵگای پێ گه‌وج بكات
من له‌و کتێبه‌دا ته‌واوی ناوی رابه‌رانی پارته سیاسییه ئیسلامهكانم ئاشكراكردوه كه (سیخور..جاسوسی) بیگانهبوون.
جمال ا‌لدین ئه‌فغانی (1838.1897)
محمد عبده (1849.1935)
محمد رشید ره‌زا (1906.1949)
سید قوتب (1906.1966)
سید ره‌مه‌زان (1926.1995)
شیخ یاسین (1937 .2004)
ئوسامه بن لادن (1957.2011)
ئه‌مانه گشتی له ریگه‌ی تیرۆر و مرۆڤكوشتنهوه خزمه‌تیان به بیگانه كردووه.
ئه‌ركی ئیسلام سوكایه‌تی و جنێودان و برینداركردنی مرۆڤ نییه، ئه‌گه‌ر نه‌یاریش بێ . ئه‌و ناماقوڵییه‌ی ئه‌و مه‌لایه به به‌رێز (خوشكه په‌رواس) وههوادارانیكردنی په‌ساندنی هه‌موو پیرۆزیه‌كانی ئیسلامه.
ئه‌و مه‌لا گه‌وجه ناشیرینه كه ئیسلام و دین و ژیانی ناشیرنكردوه به‌چاوی ته‌لخی خۆیه‌وه دونیا ده‌بینێ بۆیه جوانییه‌كانی ده‌نگی ئه‌و خانمه به‌ریزه نابیستی. ئەم مەلا ناشرینە، لە ١٧ی شوباتدا، سەرەتا هانی خۆپیشاندەرانی دەدا، دوای ئەوە مەسعود بارزانی بانگی کرد، کە هاتەوە ئەوسا بە پێچەوانەوە کەوتە هێرشکردنە سەر خەڵکیی و بە گێرەشێوێن و خراپی دەزانین، لەوساوە ئیتر ئەم کابرا مەلایە گومانی خۆفرۆشتنی لێدەکرێت.
پیغمبه‌ری موسوڵمانه‌كان شه‌یدا ده‌نگی (ابو موسی الاشعری) بوو بۆ قورئان خویندن وگۆرانی . محمد له باره‌ی دهنگخۆشیهوه دەڵێت (ما معناه انه القلوب تخشع عند سماع سوتك) نرخی مۆسیقا و ده‌نگخۆشی بۆیه له گشت كۆمەڵگاكانی جیهاندا به نرخه چونكه رۆحی مرۆڤی پێ ئارام ده‌بێ . ده‌پێم بڵین له‌چ کۆمەڵگایهكدا چ دینیك دژی جوانی ده‌نگ و ژیانه، ته‌نیا لای مه‌لا سیخوره‌كانی كورد نه‌بێ . گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ریكخراوی زانستی ئیسلامی (جامع الازهره) له قاهیره له سالانی شه‌ستدا ئیمامی ئه‌و بنكه ئیسلامیه (الامام الاكبر شیخ حسن الباقری) بوو ئه‌و شه‌یدای ده‌نگی خانمی به‌ریز میسری (ام کلپوم) بوو له‌ته‌ك ئهوەدا ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌بوو . به كاسیتی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌كاتی پشودا گۆێی لێده‌گرت . جمال عبالناسر پیش ئه‌وه‌ی كوده‌تاكه‌ی 1952 بكات وه‌ك ئه‌فسه‌ر له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ دژی ئیسرائیل، ده‌گیریته‌وه دەڵێت هه‌رچه‌نده هونراوه‌ی گۆرانیه‌كانی (ام کلپوم) سیاسیش نه‌بوون لێ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا كه گۆیمان لێده‌گرت هه‌ستمان ده‌كرد ئێمه خاوه‌نی كلتورێكی ره‌سه‌نین ئه‌ركمانه چۆن پاریزگاری له خاكی داگیركراومان ده‌كه‌ین ده‌بێ پاریزگاری له كه‌سایه‌تی خۆمان و هونه‌ر و كولتوری خۆشمان بكه‌ین.
دوای كوده‌تای 1952 جمال عبدالناسر بوو به‌سه‌رۆك كۆمار . وه‌زیری راگه‌یاندنی كوماری میسر (سلاح سالم) گۆرانیه‌كانی ام کلپومی قه‌ده‌غه‌كرد به بیانوی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا تۆماركراوه .(ام کلپوم) داوای یارمه‌تی له مسته‌فا ئه‌مین سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (أخبار) کرد، ئه‌ویش سكاڵاكه‌ی گه‌یانده ناسر . ناسر دوای سهرزەنشتیكی زۆری وه‌زیری ڕاگه‌یاندن پێده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر وابی ده‌بێ گشت ئه‌هرامه‌كان بروخینینن چونكه به‌رهه‌می زه‌مه‌نی كۆنن) دوای ئه‌وه ئیستگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ (ام کلپوم) داده‌نێ .
له 25.05.2013 دوو یانه‌ی تۆپی پێ ئەڵمانی له لندن بۆ بردنه‌وه‌ی كاسی ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك بوون. نه‌ك له ئەڵمانیا له‌ته‌واوی جیهاندا چه‌ند ملیارد سه‌یركه‌ری ئه‌و یارهبوون . پیش ده‌ستپیكردنی یاریكه له خانمی (ماركیل) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئەڵمانیان پرسی: هه‌ستت چۆنه . ووتی پیش ده‌ستپیكردنی یاریكه (ئەڵمانیا) براوەیه چونكه هه‌ردوو تیپه‌كه ئەڵمانین . ئه‌مه ئه‌و شانازییه نه‌ته‌وه‌یه كه له موسیقا و یاری تۆپی پێ . هونه‌ر سیاسه‌ت . نووسین . ئه‌لمانی خاوه‌نی (ماركس و انجلس . مارتین لوته . هیكل .... بیتهۆفن . كلۆدیا شیفه شۆخهخانمی مۆده‌ی به‌رگ) به به‌رهه‌می ئهمهنانهوه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌هیز ده‌بێ .
مه‌لا پیسه‌كانی كوردستان چونكه پیان سپێراوه کۆمەڵگا پیسبكهن بۆیه گشت جوانه‌كان ناشیرین ده‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌یری روو ریشی دریژی ناشیرینان بكات تێده‌كات چه‌ند ده‌رون پیس و نه‌خۆشن . ئه‌ركی مزگه‌وت ئه‌ركی پاراستی مرۆڤه له خراپه . قوتابخانه‌ی ووتنه‌وه‌ی ئه‌و وانانه‌ی كه پێوسته مرۆڤ درۆ نه‌كات دزی نه‌كات سوكایه‌تی به‌مرۆڤه‌وه نه‌كات مرۆڤه‌كان به خوشه‌ویستی نیواینان ئاشنا بكات . ئیستا مزگه‌وته‌كانی باشور بە پێچەوانەوە بوونه‌ته جیگه‌ی ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی نامروڤی و به‌كارهینانی ووشه ناشیرینه‌كان. بنكه‌ی سیخورخانه‌ی (میت و ئیتلاعات وگشت ده‌زگاكانی تری سیخور) ئه‌و نقوڵهی ئه‌و مه‌لایه خواردی له هه‌ر ووڵاتێكی ئیسلامی تر بوایه راسته‌خۆ له دین و لە مزگه‌وت ئیمامی دەریان ده‌كرد.
پیغمبه‌ری موسولمانه‌كان (محمد) بۆ جوانی ئافره‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر مه‌زنی و گه‌وره‌ی خوا:
محمد كوری نه‌بوو كۆیله‌یه‌كی خۆی (زید ئیبن حارسه)ی ئازادكرد و كردی به كوڕی خۆی ژنیشی بۆهانی رۆژێك ده‌چێت بۆسه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی . بووكه‌كه‌ی جلدهشوات پوزهكانی به ڕووتی ده‌بینێ زۆرجوان و سێكسی ده‌بن .
ده‌لێت (سبحان الله مقلب القلوب) دەڵێت: (ان الله جمیل ویحب الجمال).
ئه‌و مه‌لا ریشپیسه دەڵێ: شیخ محمود و مه‌لا مسته‌فا و قازی محمد كوردیان به جیهان ناسان راسته شیخ محمود نه‌مر كهسایهتییەكی به‌رێز و مه‌زنی بزوتنه‌وه‌ی كوردیه لێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا 1919 نه ئه‌نته‌رنیت و ته‌له‌فزوین رادیۆی پهخشفراوان .میدای به‌هیز نه‌بوو تا جیهان له ڕووداوه‌كان ئاگاداربێ ناو و به‌رزی شیخی نه‌مر بزانن له رۆژهەڵاتی نێوه‌راستدا راده‌ی نه‌خوینده‌واری زۆر به‌رز بوو . ئیتر چۆن جیهان شیخی نه‌مر ده‌ناسن .
قازی محمد كه‌سێكی به‌رێز و نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆز بوو لێ كه‌سێكی سیاسی نه‌بوو به‌ڵكو (ریفۆرمخواز) بوو سنوری ده‌سه‌ڵاتی نه‌گه‌یشتبووه شاری سنه. مه‌لا مسته‌فا نه‌ك كوردی به‌جیهان نهنناسان سمبۆلی گه‌وره‌ترین ئاشبه‌تاڵی سیاسیه . دوای رمانی سه‌دام (بۆل بریمه‌ر) كه دێت بۆ هه‌ولێر بۆ بینی مه‌سعود . وینه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌بینێ دەڵێت (ئه‌م زه‌لامه كێیه).
ئه‌وه‌ی كوردی به جیهان ناسان ڕۆمانی (به جه‌نگڵستانی كوردستان) نووسه‌ری ئەڵمانی كارمای و ڕه‌وه‌كه‌ی 1991 و گرتنه‌كه‌ی به‌ریز ئۆجه‌لان بوو.
میژووی مزگه‌وت له ژیانی كورد ڕۆڵی مه‌زنی بینیوه. ئه‌وه نییه كورد شانازیی به ئه‌ستیره‌كانی ئه‌ده‌بی كلاسێكی كوردیه‌وه (نالی . مه‌حوی . مه‌ولاناخالید . حمدی . مه‌لا عبدالكریمی مودریس . قانع) ئه‌مانه گشتی قوتابی حوجره‌كان وئیمامی مزگه‌وته‌كانی كوردستان بوون . شاكاری له رۆمانسیت و جوانیان بۆ مرۆڤی كورد جیهیشتوه .
پێم دەڵێن مه‌حبوبه خێل و قێچه مه‌یلی شهر ده‌كات
خیل و قێچه یان ته‌رازووی نازی كه‌مێك سه‌ر ده‌كات
(حه‌زره‌تی نالی)
فوتو چنگیانی
پێغمبه‌ر (محمد) دەڵێت: (ان الله جمیل ویحب الجمال).
به‌ڵام ئیستا دوای ئه‌وه‌ی دۆلار بوو به پارسه‌نگی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و مۆراڵی نه‌ته‌وه‌ی . زوربه‌ی مه‌لاكانی باشوری كوردستان سه‌ر به (میتی توركی وئیتلاعاتی ئیرانی و سیخورخانهكانن)
مه‌لا كورده‌كان سوكایه‌تی به‌خوا و به پێغمبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن :
مه‌لایه‌كی درۆزن ووتی (خوا هاته‌خواره‌وه منی له‌تك خۆیدا برد بۆ ئاسمان) یانی خوا له ئاستی ئه‌و مه‌لایه‌دا چه‌ماوه‌ته‌وه بچوكی نواندوه ، به پیچه‌وانه‌وه لای موسولمانه‌كان محمد چوه بۆ لای خوا . نه خوا هاتبیته خواری بۆ لای محمد . دەڵێت گۆڕه‌كه‌ی محمدم هه‌ڵدایه‌وه ڕوویم بینی وه‌ك پێبكه‌نی وابوو.
ئیسلام ده‌ڵێت (خلقت انسان من ترابی ویرجع الی ترابی) یانی مرۆڤ كه مرد ده‌بێتەوە به‌خۆڵ .
ئه‌م بۆچونه‌ی محمد له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه (كارل ماركس) له محمدی دزیوه به شێویه‌كی تر دایرشتۆتهوه دەڵێ (لو أن البيئه تخلق انسان فينبغي ان تكون هژه البيئه الانسانيه)
مه‌لایه‌كی تر ده‌ڵێ (جیاوازی من ومه‌لا به‌ختیار جیاوازی پیغمبه‌ر و ابو جهله) یانی ئه‌و مه‌لایه خۆی ده‌خاته ئاستی پیغمبه‌ر ه‌وه . هه‌مان مه‌لا هه‌موو خاكی كوردستان ده‌كات به قوربانی پیڵاوه‌كانی عمر .
ئه‌ی كێ نووسی (حب الوگن من ایمان - خۆشه‌ویستی نیشتمان له ئیمانه‌وه‌یه) .كه تۆ نیشتمانی خۆت بكه‌یت به پێڵاو (ئەی ئیمانەکەت کوا)؟
فتوای رۆشنبیران بۆ مه‌لا كافره‌كان:
ئه‌وه بیده‌نگیی و ناهوشییاریه به‌ده‌رمانی ئێكیسپایهر و نه‌شاره‌زایی پزیشكه‌كان چاوی 7 كه‌س كۆیراكراوه وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌ر وه‌زیره . مه‌لا پیسه‌كان مزگه‌وت و قورئان و پیرۆزی ئیسلامیان پیسكردوه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زیری ئه‌وقاف تائیستا مه‌لایه‌كیان دەرنهكردوه له كاره‌كه‌ی .
هیوادارم رۆشنبیران و نوسه‌ران ئیتر هینده ترسنوك نه‌بن له‌ئاست دۆلار بەرژهوندیدا بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن . گه‌نجه‌كانی شاری هه‌ولێر چون پێلاویان به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مان به‌رزكردوه ئاواش . چاودیری هه‌موو ئه‌و مه‌لایانه بكه‌ن، كه مینبه‌ری مزگەوته‌كان ده‌كه‌ن به مه‌نبه‌ری جنیودان وسوكایه‌تی به مرۆڤی كورد و گه‌مژه‌كردنی گه‌نجان به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌ركی گه‌نجه چونكه نه‌وه‌ی داهاتوو له‌گشت تویژه‌كانی تری کۆمەڵگا گرنگتره .
ئای چه‌ند خۆشه
هه‌ر به‌یانی كۆمەڵگای گه‌نج له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و مه‌لایان بینی كه سوكایه‌تی به خوشكه په‌رواز هه‌وادارانه‌وه كرد شیاكه بكه‌ن به ڕوویدا . ئای كه خۆشه هیچ موسوڵمانیك نه‌چیته ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئه‌و مه‌لا پیسه جنیوی تێدا ده‌دا.
بێده‌نگ بوون له‌تاریكدا ده‌مانهێڵێته‌وه (میخائیل گۆرباتشۆف)
29.05.2013