پرِۆفیسۆرێكى ئه‌مریكى: شتێكى سه‌یر نابێت ئه‌گه‌ر كورده‌كان یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هه‌ڵبژێرن
Saturday, 25/04/2009, 12:00
1976 بینراوە
پرۆفیسۆر جێرى وێینبه‌رگه‌ر, پسپۆڕ له بوارى مێژوو زانسته سیاسیه‌كان پێى وایه كه ناڕازیبوونى خه‌ڵكى كوردستان له بارودۆخى ئێستاى كوردستان واده‌كات كه به‌دواى به‌دیلى دیكه‌دا بگه‌ڕێن. دكتۆر جێرى كه ماوه‌ى چوار مانگه وه‌ك ڕاوێژكار له زانكۆى ئه‌مریكى له عێڕاق سوله‌یمانى كارده‌كات پێى وایه كه هه‌ر له ئێستاوه یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده ده‌كات و چاوى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیوه. جێرى وێینبه‌رگه‌ر نووسیویه‌تى" دوایه‌مین ڕاپرسیه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه نزیكه‌ى نیوه‌ى هاوڵاتیان بێزارن له كاره‌كانى حكومه‌ت و خاوى له دووباره بونیادنانه‌وه‌دا" جێرى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نووسێت :"شتێكى پێكه‌نیناوى ده‌بێت ئه‌گه‌ر دانیشتوانى بۆڵگۆنا یاخود ئیتاڵیا له دژى حكومه‌ت ده‌نگ به كۆمۆنیسته‌كان بده‌ن, به‌ڵام هیچ شتێكى سه‌یر و پێكه‌نیناوى نیه ئه‌گه‌ر ببینین كه دانیشتوانى كوردستان ده‌نگ به یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان و ئیسلامیه‌كانى دیكه بده‌ن"
شایه‌نى باسه دكتۆر جێرى پڕۆفیسۆره له به‌شى زانسته سیاسیه‌كانى زانكۆى میشیگان مامۆستایه, زیاد له كتێبێكى هه‌یه له بوارى سیاسه‌تدا و دوایه‌مین كتێبیشى ده‌رباره‌ى بنجامین فرانكلین و بیر‌و ئایدیا سیاسیه‌كانیه‌تى.
http://www.city-journal.org/2009/eon0422jw.html