کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ی هاوار مناڵی به‌رپرسان چاویان ده‌ركردین!

Tuesday, 15/09/2009, 12:00


- هاوڵاتی "وه‌زاره‌ت ده‌درێته‌ ده‌ربازی كۆسره‌ت ره‌سوڵ". ئافه‌رین ئه‌مه‌ حكومه‌تی ته‌كنۆكراتی بنكه‌ فراوانه‌، یان حكومه‌تی ویراسه‌ فراوانه‌، ئه‌و ببێته‌ وه‌زیر ئیتر چۆن (بابۆ) به‌نماینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مه‌ریكا رازی ده‌بێت، مه‌گه‌ر بیكه‌ینه‌ نوێنه‌ری زه‌وی له‌مه‌ریخ‌و مشته‌ری.
-عارف روشدی "كۆنگره‌و پلۆنۆم جیاوازی نییه‌". راسته‌ بیبسیو كۆلایه‌، قوڕ به‌سه‌رت سیاسه‌ت، چۆن له‌كوردستان ئابڕوی خۆت بردو ماڵی ئێمه‌شت به‌قوڕ گرت.
- كوردستانی نوێ "پاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ بۆكوێ چوون؟" له‌گیرفانی ئه‌وانه‌دان خۆتان داتان نان، مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێت (دووگا له‌دۆڵێك بن نه‌چنه‌ پێست یه‌كتره‌وه‌ ده‌چنه‌ خوی یه‌كتره‌وه‌).
- كوردستانی نوێ "ده‌یگۆڕین ئه‌و پارێزگاره‌، ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌ی پارێزگای"(مه‌به‌ست سلێمانیه‌)، ئه‌وانیش پێشتر وتیان "ده‌یگۆڕین ئه‌و سه‌رۆكه‌، ئه‌و پارله‌مانه‌ ماوه‌ به‌سه‌ر چووه‌". ئێمه‌ش ده‌ڵێین جارێ سه‌ره‌تا هه‌ردوولا خۆتان بگۆڕن، ئه‌وسا خه‌ڵكی دی.
-حیزبی شیوعی "ئه‌نجامه‌كه‌ ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ تێكۆشان ده‌كاته‌وه‌". به‌مه‌رجێك له‌جیاتی بۆینباغ به‌ستن‌و خه‌وی ناو باره‌گاكان بێنه‌ سه‌ر جاده‌‌و بۆ هه‌ژاران بسوتێن، نه‌ك له‌ژوره‌ داخراوه‌كان بپیشێن، شوعیه‌ت‌و خه‌باتی سه‌ر قه‌نه‌فه‌و پشت مێزیان نه‌گوتوه‌.
- پارتی دائیره‌ی گه‌شتوگوزاری ئاكرێی كرده‌ سه‌ر ناوی خۆی، ئێستا به‌كرێ داویه‌تیه‌ دادگا، هاوكات فه‌رمانگه‌ی نفوس له‌خانوی كرێدایه‌، به‌ده‌ستی حكومه‌ت ده‌یده‌ن به‌گیرفانی خۆیان وه‌ری ده‌گرنه‌وه‌، نه‌ك حكومه‌تی ته‌كنۆكرات، ته‌كنۆ ئه‌لكترۆناتیش له‌هه‌قی ئه‌مانه‌ نایات.
- مه‌حمود سه‌نگاوی "ئاره‌زووی خۆمه‌، ئه‌فسه‌ری خۆمه‌، ده‌یگوازمه‌وه‌ چی لێ ده‌كه‌م‌و چی لێناكه‌م كه‌س ناتوانێت ڕێی ئه‌وه‌م لێبگرێت". ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه‌ سوپای مرۆڤه‌ یان رۆبۆت یان گه‌مه‌ی شه‌تره‌نج.
- خه‌ڵكی هاوینه‌ هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا داوای ئاوی پاك ده‌كه‌ن، هه‌ر باشه‌ گه‌رمیان له‌تێنا ناخنكێن، قائیمقام‌و پارێزگاران بوونه‌ راوچی بودجه‌ی وشكه‌ساڵی، ئیترچۆن هه‌موو دانیشتوانی كوردستان له‌تێنا ناخنكێن، گه‌نده‌ڵكاران نانمان ده‌خۆن، گۆڕانكارانیش ئاومان ده‌به‌ن.
- ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ زۆر به‌ڕێزان‌ مه‌سعود بارزانی‌و تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا‌و قادر عه‌زیز به‌ڕۆژون چاك ده‌زانین هه‌موو بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كانی ئه‌م دنیا به‌ڕۆژون نه‌ك به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا، وابڕوات نۆره‌ ده‌گاته‌ وتنی گۆرانی هیندیش، چونكه‌ كه‌ركوكیه‌كان ته‌نها ئاشقی فیلمی هیندین!.
- سه‌نگاوی "پێشمه‌رگه‌ به‌شێك بووه‌ له‌هێزی رزگاری عێراق" وه‌ڵا وا بوو ئه‌رز ئه‌رزو بی 52 وه‌كانی ئه‌وان بوو سه‌دامی له‌به‌غدا ڕاو نا، گوڵم هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌قه‌د نه‌عله‌كه‌ی ئه‌بوته‌حسینی پێنه‌كرا، ئه‌م گۆرانیه‌ له‌مۆزه‌مبیق بڵێ، نه‌ك سلێمانی.
-سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی لیستی گۆڕان یه‌كتر ده‌بینن: ئه‌مه‌یان مه‌گه‌ر له‌خه‌ودا، پێویستی به‌نووسینی رۆمانێك هه‌یه‌ به‌ناوی له‌خه‌وما.
- قائیمقامی كه‌لار سواڵكردن قه‌ده‌غه‌ ده‌كات: دیاره‌ سۆسیالی مسۆگه‌ر كردووه‌ بۆ هه‌ژاران.
- نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كه‌ناڵی KNN "ده‌زگای وشه‌ ئازاده‌" به‌مایكرۆسكۆبیش به‌ناو ئه‌و ده‌زگا ئازاده‌یا بگه‌ڕێیت، گه‌ردیله‌یه‌كی ئازاد شك نابه‌یت، دوێنی سه‌رتاپای له‌خمی مۆر هه‌ڵكێشراو لیستی ره‌شی نووسه‌رانی به‌مه‌تره‌، تازه‌ به‌ وته‌یه‌ك سپی ناكرێته‌وه‌، توخوا رێزێك بۆ وشه‌ی ئازاد دابنێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی تێدا وترا له‌31-8هه‌موو پرسیاره‌كان كۆنترۆڵ كرابوون‌و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌كته‌ری لاحوله‌ولا قوه‌بوون، هیوادارم ئیتر كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی ئازاد ببه‌ستن، نه‌ك كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی كۆنترۆڵكراو.
- فلادمیر فۆرنین 8ساڵه‌ سه‌رۆكی وڵاتی مۆڵدافیایه‌و سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی وڵاته‌، كه‌ پارتی كۆمۆنیستی مۆڵدافیایه‌، له‌كۆی 101كورسی پارله‌مان 48ی سه‌ر به‌ پارته‌كه‌ی ئه‌ون، پاش ئه‌وه‌ی دوو خول سه‌رۆكی وڵات بوو، وتی "ده‌چمه‌وه‌ پارله‌مان"، ئاخۆ كه‌ی بێت سه‌رانی كوردیش پێیان عه‌یب نه‌بێت له‌سه‌ر كورسی پارله‌مان دابنیشن!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە