کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌رباره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی د. که‌مال میراوده‌لی

Monday, 17/08/2009, 12:00


دوو رۆژ پێش ده‌ستپێکردنی ده‌نگدان زیاتر له‌ 20000 پۆسته‌ری د. که‌مال له‌ گه‌ڵ ئافره‌تێک که‌ گوایه‌ له‌ فلاته‌که‌ی خۆی له‌ هه‌نده‌ران مکیاجی بۆ ده‌کاو برۆی بۆ هه‌ڵده‌گرێ له‌ هه‌موو شارو شارۆچکه‌یه‌کی هه‌رێمدا بڵاو کرانه‌وه هه‌ر له‌ کفری و که‌لاره‌وه‌ تا چه‌مچه‌مال، ته‌کیه‌، هه‌له‌بجه‌ی تازه‌، زه‌راین، ده‌ربه‌ندیخان، رانیه‌، هه‌ولیر، کۆیه‌، چوارقورنه‌ هتد ‌. ئه‌وانه‌ی بلاویان ده‌کردنه‌وه‌ ئه‌ندامانی پارتی و پاراستن بوون و له‌ دوو شوێن گیراون و ئاشکرا بوون. وێنه‌که‌ بریتی بوو له‌ وێنه‌ی د. که‌مال کاتێ خوشکێک سه‌رو ده‌موچاوی رێک ده‌خا و وا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌ له‌نده‌ن ه‌و له‌ فلات و شوقه‌ی خۆیدایه‌.له‌ گه‌ل وێنه‌کانیشدا ئه‌ندامانی پارتی و پاراستن چه‌نده‌ها درۆو بوختانی ئه‌خلاقییان دژی د. که‌مال له‌ ناو خه‌ڵکدا بلاو کردۆته‌وه‌. دوایی هه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ مۆبایل بۆ هه‌زاران که‌س نێرداوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ولێردا و خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌زاران CD و بلاوکراوه‌ته‌وه‌. دواێیش خراوه‌ته‌ چه‌ند سایتێکی ئینته‌رنێتی جیهانی به‌ناوبانگ که‌ ملیۆنه‌ها که‌س سه‌یریان ده‌کا وه‌ک youtube.com، dailymotion.com ‌به‌ ناوی . kamal mirawdeli life style ئاخریش رۆژنا‌مه‌ی هه‌ولێر که‌ به‌ پاره‌ی حکومه‌ت ده‌رده‌چێ و 25000 دانه‌ی به‌ خۆڕایی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ وێنه‌کانی بلاو کردنه‌وه‌. له‌ پال ئه‌مه‌ش کامپینێکی تله‌فونی جوێن بۆ د،که‌مال له‌ سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ له‌ هه‌ولیره‌وه‌ رێکخرابوو که‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. و نووسه‌رانی پارتیش وه‌ک به‌ڵگه‌ی ئه‌تواری سه‌یرو عه‌قڵ ‌تێکچوون و ناجێگیریی ده‌روونیی به‌کاریان هێناون.

وینه‌کان ته‌نیا یه‌کیان راسته‌و و بریتیه‌ له‌ دانێشتنی د. که‌مال له‌ به‌ر ئاوێنه‌ کاتێ خوشکێک تۆزی قژی سه‌ری بۆ رێک ده‌خا. ئه‌وانه‌ی تر که‌ گوایه‌ برۆی هه‌ڵده‌گرێ درست کراون. شوینه‌که‌ بینایه‌ ی - knn ه‌ له‌ سه‌ر گرده‌که‌ نه‌ک له‌نده‌ن. سی رۆژ پێش ده‌نگدان د. که‌مال له‌ ‌ - knn چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کراو ئه‌و وێنانه‌ له‌ knn گیراون. ئه‌و فۆتۆگره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بوو. ئه‌و بۆ ئه‌رشێفی خۆی ته‌قریبه‌ن وێنه‌ی هه‌موو چالاکییه‌کانی ده‌گرێت. هی ئه‌و رۆژه‌ش هه‌ر له‌ گه‌یشتنی به knn ‌ و وێنه‌گرتنی ده‌یان که‌س له‌ گه‌ڵی و وێنه‌ی براده‌ران له‌ کاتی پێشوازیداو وێنه‌ی خودی جاوپێکه‌وتنه‌که‌، هه‌مووی گرت. که‌ داوایان له‌ د. که‌مال کرد بچێ تۆزێ سه‌رو رووی بۆ جاوپێکه‌وته‌که‌ باش بکا و خوشکه‌که‌ له‌ ژوورێکی بچوکدا چاککاکرییه‌که‌ی بۆ کرد, فۆتۆگره‌که‌ی سێ له‌قته‌ی گرتن. هه‌ر سێکیان له‌ دواوه‌ بوون و ده‌موچاوی ئه‌وی تێدا ده‌رنه‌که‌وتوون و کامیراکه‌ ته‌کنیکی زۆر پێشکه‌وتووی هه‌یه‌و به‌ سانیه‌و ژماره‌ وێنه‌کان تۆمار ده‌کا. ئه‌و وێنانه‌ی له‌ لایه‌ن پارتی و پاراستن ه‌وه‌ بلاو کراونه‌وه‌ وا دیاره‌ سێ له‌قته‌یان به‌ کۆمپیوته‌ر بۆ زیاد کراوه‌ گوایه‌ د.که‌مال ده‌موچاوو برۆی هه‌ڵده‌گرێ. . گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ئه‌و وێنانه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌‌ ده‌ست پاراستن. دوای ئه‌وه‌ لقی دوی پارتی وه‌ک ئۆپه‌راسیۆنێکی عه‌سکه‌ری- ئیستیخباراتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردووه‌ هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ هه‌زاران پۆسته‌ر جاپکراون و هه‌زارانCD دروستکراون و ئه‌نداما‌نی پاراستن خراونه‌ ئینزاره‌وه‌ بۆ بلاوکردنوه‌یان به‌ هه‌موو کوردستانداو نووسه‌رانی سه‌ر به‌ پاراستن راسپێردراون که‌ کاریان له‌ سه‌ر بکه‌ن. ئه‌وسا له‌گه‌ڵ نووسینی ناشیرین و ناوزراندن له‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنیش له‌ رۆژی 3/8/2009 دا بڵاوکراونه‌وه‌.

به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر جه‌ند هه‌وڵێکی زۆرمان دا له‌ رێگای زۆر پێوه‌ندییه‌وه‌ تا و کۆمپانیا ‌ knnی وشه‌ به‌دواداچوونی ئه‌م کاره‌ بکه‌ن و دوو ده‌قیقه‌ش مه‌جالی د. که‌مال بده‌ن تا روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌م باره‌وه‌ پێشکه‌ش بکا بۆ پاراستنی سومعه‌ی کچه‌که‌و خۆشی و گه‌رچی زۆر له‌ براده‌رانیknn به‌ خۆشییه‌وه‌ ئاماده‌ییان نیشان دا که‌ تا سه‌عاتیکێش چاوپێکه‌وتنی د، که‌مال بکه‌ن، به‌لام هه‌ر وه‌ک چه‌ند جارێکی پێشتریش له‌ لایه‌ن سه‌رووی خۆیانه‌وه‌ رێگه‌یان پێنه‌درا. هه‌ر بۆیه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یش دوا که‌وت.

بلاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تێکی گه‌نجی کورد که‌ به‌ خۆبه‌بخش کارده‌کا به‌م شێوه‌ فراوان و سیستنماتیکییه‌ دوای بلاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئافره‌تانی تری خۆبه‌خش دێت که‌ له‌ کاتی کارکردن و خه‌وتن له‌ کۆمپانیای وشه‌دا له‌ لایه‌ن گۆڤاری به‌ڵگه‌ وه‌ بلاو کرانه‌وه‌. ئه‌مه‌ نیشانه‌ی سووکایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی به‌ربه‌ری و گه‌نده‌ڵه‌ به‌ ئافره‌تی کورد که‌ زیاد له‌ داگیرکردنی هه‌موو مافی ئێش و وه‌زیفه‌و ئابووری سه‌ربه‌خۆی ئافره‌ت، گه‌ر له‌ هه‌ر مه‌یدانێکدا به‌ ئازادیی ده‌رکه‌وێ چاوی سیخوڕه‌کانی بنه‌ماڵه‌و ده‌زگا به‌عسییه‌کانیانیان له‌ سه‌ره‌ه‌وه‌ و ده‌شکێندرێن و سوکایه‌تیان پێده‌کری و توندوتیژییان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام ده‌درێ. له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌ درنده‌دا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا له‌ پاریزگای سڵێمانی 603 حاله‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان تۆمار کراون. 57 له‌وانه‌ حاڵه‌تی کوشتن و خۆسووتاندن بوون. کوشتن و سووتانی ژنان ئه‌وه‌نده‌ بۆته‌ رواله‌تێکی ئاسایی که‌ رۆژنامه‌کان ئێستا باسیشی ناکه‌ن و ده‌سه‌ڵات له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌ فاشییه‌که‌یه‌وه‌ و قه‌له‌مه‌ سووک و به‌کرێگیراوه‌کانیه‌وه‌ راستییه‌کان به‌راوه‌ژوو ده‌کاته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ د. که‌مال سکالای یاساییی دژی مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی و کاندیدی رکه‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ دادگا تۆمار کردووه‌. هه‌روه‌ها دژی خاوه‌ن ئیمتیازو سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌ داداگاکانی جیهانیدا به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سومعه‌ی ئه‌و خوشکه‌و قه‌ربووکردنه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌ سه‌ر بارزانی و رۆژنامه‌ی هه‌ولێر تۆمار ده‌کا.

نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی د. که‌مال میراوده‌لی

سڵێمانی

12 ی ئابی 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە