کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ندین............................. ساڵه‌

Thursday, 21/07/2011, 12:00


چه‌ندین ساڵه‌
ئه‌م دیمه‌نه‌ ته‌م و مژه‌
دیمه‌نی ساڵی گرتووه‌
ده‌م و چاوه‌ بێ هه‌سته‌کان
به‌دوای هه‌لی وه‌رزه‌
ده‌گه‌ڕێن
به‌ دوو دیمه‌ن
وه‌رزی سال
ده‌چێته‌ سه‌ر
قولابی ده‌ستی ڕه‌سه‌ن
ده‌چه‌قێته‌
سه‌ر گۆشت و خوێن
په‌نجه‌ره‌ شڕه‌کان
سروودی دژ ڕه‌شه‌با
ده‌ڵێنه‌وه‌
قاچی ئه‌سپه‌ ئاسنه‌کان
له‌ زه‌مه‌نی ته‌رواده‌ وه‌
ده‌چه‌قێته
شوین پێیی دل
که‌لێسه‌کان
به‌ نهێنی
یادی ساڵیان
تێپه‌ر ده‌که‌ن‌
هه‌ڵۆ سووره‌کانی سنوور
ژه‌می واشه‌ی
ساردو سڕه

له‌ سه‌ره‌وه‌
وێنه‌یه‌کی
شێری ئه‌زه‌ل
هه‌ڵواسراوه‌
ئیمه‌ی جوتیاری دا رخورما
ئێمه‌ی جوتیاری دار به‌ڕوو
جۆتیاری خاکێکین
کێڵاندنی قه‌ده‌غه‌یه‌
وه‌ک ڕۆکێکی ناشرین
خۆمان ده‌شارێنه‌وه‌
له‌ خاکێکی نه‌کێلراوه‌
تۆوکانم ده‌هاوێژم
قاچی خاکی زکماکم
به‌ سه‌ر سه‌رمدا
ده‌ڕوات
قۆپچه‌ی یه‌خه‌ی رۆح
بچڕا
ده‌ه‌م به‌هاوار
ده‌ڵین
هاوارت بێ سووده‌
خه‌م ئازار
جێ ناهێڵێت
ڕشه‌بای وه‌رز
دوکه‌ڵ و خاک
تێکه‌ڵ ده‌کات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە