بەیاننمامەكەی پارتی لەبنەماڵەی بارزانی سووكترە!
Thursday, 16/09/2010, 12:00
شەهید كردنی روژنامە نووس سەردەشت عوسمان بە دەستی بنەمالەی بارزانی هەروەها بە ئاسانی بۆ پارتی نەچووە سەر .ئەوە بوو لە لایەن جەماوەری كوردستانەوە پروتیستە كراوو چەندین خۆپیشاندان و نارەزایی دەربڕین لە دژی بنەماڵەی كوردكوژی بارزانی ئەنجام درا. بە پێچەوانەی ئەوەی مەسعودپیشبینی دەكرد لە سەرتاسەری دونیادا تیروركردنی شەهید سەردەشت ئیدانە كراو فشارێكی زۆر خرایە سەر بنەماڵە ی بارزانی بۆ ئاشكرا كردنی ئەو دەستە ڕەشەی سەردەشتی تیرور كرد،گوشارە نێوخۆیی و دەرەكیەكان وای كرد لە پارتی سیناریوێك دروست بكات ئەوە بوو دوای چاوەڕوانیەكی زۆر ئەو سیناریویەی كە هەموومان دەمانزانی ناوەروكەكەی چی یە خرایە ڕوو.ئەو بەیاننامەیە نەك راستیەكان دەشارێتەوە،بەڵكو ئەوەندەی تر بەرچاو ڕوونی دایە خەڵكی كوردستان و دونیا كە پاراستنی پارتی دەستی هەبووە لە كوشتنی سەردەشت عوسماندا.وە پارتی بەو بەیاننامەیە ویستی سوكایەتی بە هەموو گەلی كوردستا ن بكات، بەلام ئەو بنەماڵەیە ئەوەندە سووك و ریسوا بوون لە ناو جەماوەردا هەرئەوە ماوە وەكو مشكی تۆپیو فرێ بدرێنە ناو زبڵخانەوە. ئەم سووكایەتی كردنە بە جەماوەر هەروەها بە ئاسانی بە سەر بنەماڵەی مەلا تێتناپەرَێت بەڵكو ئەو دەستانەی كە بە خوێنی سەردەشت سوور بووە ،هەر بەو دەستانە چاڵیان بۆ خۆیان هەڵكەندووە ،ئەوەش بزانن كە ئیستا بنەماڵەی بارزانی لە كەناری تیاچووندان,لە لایەكی تر یەكێك لەو هوكارانەی كە پاڵی نا بە پارتی سەردەشت عوسمان بكاتە ئەنسارو ئیسلام ئەوەیە كە كە شەهید سەردەشت بە شەهیدی قەڵەم و ئازادی ناوزەد كراو لە لایەن زۆربەی نوسەران وروژنامەنوسانەوە داواكرا كە پەیكرێكی بۆ بكرێت بە ناوی پەیكەری ئازادی لە بەردەم زانكۆی سەلاحەدین بۆیە پارتی ویستی بەم بەیاننامەیە وەلامی جەماوەری كوردستان بداتەوە كەپەیكەری ئازادی بۆ كەسێكی تیروریست ناكرێ بەلام جەماوەری كوردستان بەو هەوڵە نەزۆكانەی پارتی چەواشە ناكرێن ودێر بێ یان زوو پەیكەری ئازادی لەو جیگایەی كە كاكە سەردەشت لێ رفێنراوە دادەنرێت و هەر لەو شوێنەش مەسروری تیروریست سزا دەدرێ و ئەو بەیاننامەیە ئەوەندە پوچ و سووك و بێ ناوەڕۆكە مەگەر هە ر بنەماڵەیكی سووكی وەكو بارزانی و نۆكەرەكانی بروای پێ بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست