کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاژانسى پاراستنى سەربە پارتى مامۆستیانى ئاینى دژى ئیسلامیەكان هاندەدات

Friday, 22/07/2011, 12:00


ئاژانسى پاراستنى كوردستانى سەر بە پارتى دیموكراتى كوردستان، لەدژى دوو فراكسیۆنە ئیسلامیەكەى ناو پەرلەمانى كوردستان، فەرمان بە سەرۆكى یەكێتى زانایان دەكات مامۆستایانى ئاینى هانبدات بۆ ئەوەى دژى پرۆژە یاساى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى ببنەوە.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى، زانیارى ئەوەى دەستكەوەتووە" ئاژانسى پاراستن لەرێگەى مامۆستا عەبدوڵا سەعید كە پەیوەندى ڕاستەوخۆى لەگەڵ ئەو ئاژانسە هەیە، هەموو مەلایەكانى سەربە پارتى و یەكێتى زانایان ئاگادار بكاتەوە لە هەینی 22 تەمموزدا وا لە نوێژ خوێنان بگەیەنن ئەو یاسایە خراپە و پێویستە سەرۆكى هەرێمى كوردستان ڕەتى بكاتەوە".
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى، زانیارى ئەوەشى دەستكەوتووە" هۆكارى ئەوەى پارتى ئەوەى بە سەرۆكى یەكێتى زانیان كردووە، بۆ ئەوە بووە بى سەلمێنى مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەریمى كوردستان بەرگرى لە ئاینى ئیسلام دەكات و مامۆستایانى ئاینى و دوو هێزە ئیسلامیەكەش بخەنە شەڕێكە لابەلاوە، ئەوەش لەكاتێكدایە هێزە ئیسلامیەكان بەیەك دەنگیان لەسەر پەسەندكردنى ئەو پڕۆژە یاسایە توانیان ڕاى گشى و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەلاى خۆیاندا ڕابكێشن"
|| یەكێتى زانیان كە ڕێكخراوێكى فەرمى مامۆستایانى ئاینی ئیسلامە لە هەرێمى كوردستان، لە پێگەى فەرمى خۆیاندا ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئەوان كێشەیان لەگەڵ چەند خاڵێكى پڕۆژەكە هەیە ئەویش ئەوەیە لە پڕۆژە یاسا پەسەندكراوەكەدا قسەى دایك و باوكیشى بەتوندوتیژى داناوە و ئەمەش مافى پەروەدەكردنى مناڵ لەدایك باوك دەسێنێتەوە و هەروەك پێناسەى توندوتیژى بەكراوەیى جێهێستووە ||.
لەلایەكى دیكەوە سەرچاوەیەك لەناو پەرلەمانى كوردستان ئەوەى بۆ سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ڕوونكردەوە" پەرلەمانتارانى سەربە پارتى دیموكراتى كوردستان لە كاتى پەسەندكرنى پرۆژە یاساى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى دژى بڕەكانى ئەو پڕۆژە یاسایە بوونەوە، هۆكارى ئەوەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە پارتى كە ئیستا بەیەكەم هێزى شانۆى سیاسى هەرێم دێتە ژەمار دەیەوێت لە ڕێگەى سیاسەتى فریودان و هێشتنەوەى داب و نەریتە كۆنەكانەوە هۆكارەكانى مانەوەى خۆى زیاد بكات و دەسەلاتى كوردستانى باشور بەدەستێەوە بمێنێتەوە".
ئەو سەرچاوەیەیى پەرلەمان بۆ سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەوال و زانیارى سەرسورٍمانى خۆى لە بەرامبە هەڵوێستەكەى یەكێتى زانایان دەربڕى و ووتى" جێگەى پرسیارە یەكێتى زانایان لەكاتى تێپەڕاندنى یاساكانى دژە تیرۆر كە ڕاستەوخۆ مزگەكەوتەكانى خستە ژێر چاودێرى هێزە ئەمنەكان و یاساكانى یەكخستنى هێزكانى ئاسایش و ڕەتكردنەوەى یاساى لەشفرۆشى و سردوى ئەى رەقیب كە چەندین بڕگەى تیایە دژى ئاینى ئیسلامە قسەیان نەكرد، بەڵام ئیستا هاتنە گۆ دژى یاساى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى".
| یاساى بەرنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى لە 21 حوزەیرانى ئەمساڵدا لەلایەن پەرلەمانى كوردستانەوە پەسەندكراو و لەكاتى گفتوكدرنى یاساكەشدا هەردوو فراكسیۆنى " یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان و كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان" بەرگریان لە ناوەڕۆكى پڕۆژە یاساكەكرد و پەرلەمانتارانى پارتى دیموكراتى كوردستانیش دژى بڕەگەكانى وەستانەوە، لەئیستاشدا یاساكە خراوتە بەردەم سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ ئەوەى پەسەندى بكات |.


سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى 22 تەمووزى 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە