دکتاتۆر که‌واته درۆزن
Saturday, 09/02/2013, 12:00
له دوا چاوپێکه‌وتنیدا له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت ئه‌نجامیداوه نووری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق
ده‌ڵێت من حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر ئێستا خانه‌نشین بکرێم، به‌ڵام میله‌ت قه‌بووڵ ناکات.
ئایا سه‌رۆکێک هه‌یه له‌ده‌وڵه‌تانی دواکه‌وتوو (به‌ڵام) به‌کار نه‌هێنێت؟
پێش چه‌ند ساڵێک عه‌لی عهبدوڵڵاساڵح سه‌رۆکی پێشووی یه‌مه‌ن لهشانۆگهرییهکی لاوازدا گوتی بڕیارمداوه
وازلهدهسهڵات بێنم، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌که‌ی وچڵکاوخۆرانی ده‌وروبه‌ری کردیانه هه‌را وناڕه‌زایی ده‌ربڕین
ئه‌ویش فه‌رمووی که‌واته ناچارم له سه‌ر داوای خه‌ڵک وبه‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت بمێنمهوه۰
بۆ دوور بڕۆین ئه‌وه مهسعودبهرزانیهکهی لای خۆمان چه‌ند جار به‌درۆ گوتی من ئاماده‌م ده‌سه‌ڵات به‌جێ
بهێڵم به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت ناچارم بمێنمهوه۰ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار زیاتر واژۆی لهدژداکۆکرایهوه ، سه‌ره‌ڕای خۆپیشانداهکان وتووڕه‌یی وناڕازیبوونی میله‌ت، ڕاکردن وخۆدزینه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن وبڕیای چاوه‌ڕوانکراوی گه‌ل به‌ڵام وادیاره ئه‌ویش وهکووبنهماڵهکهی وکاسهلیسانی ده‌وروبه‌ریان هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی که‌بێجگه له‌ئه‌و کهسیتر ناتوانێت ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه ببات وزهروورهته. سه‌دامیش، وئه‌سه‌د وموبارهکیش زهروورهتبوون۰
وادیاره دکتاتۆر ودرۆ پێکه‌وه له‌دایک بوون، دکتاتۆر ودرۆ وه‌کوو دوانه‌که‌ی سیام ناتوانن دوور له‌یه‌ک
بهبێیهک بژین.
ئه‌وه‌ی زانراوه وبینراوه ه زۆر ده‌هۆڵ وزوڕناژهن له‌ده‌وری دیکتاتۆر وسه‌رۆکه گه‌نده‌ڵه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه
یان نزیکدهکرێنهوه بۆپۆڵشکردن وشانتهکاندن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌در وپایه‌یه‌ک به‌سه‌رۆک ببه‌خشن دوای
ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕیز وقه‌در وباوه‌ڕ ومتمانه‌ی میله‌تی له ده‌ستدا.
ئه‌وه‌ی جێی داخه هه‌ندێ ساکار وخۆشباوهڕ زوو درۆکانی پێشووی جه‌نابی سه‌رۆک له بیرده‌که‌ن،
وباوه‌ڕ به‌درۆ نوێکانی ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ش کاتییه چونکه به‌ره‌و بههارههنگاودهنێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست