کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست له‌ ئه‌وروپا، دژی جه‌لال تاڵه‌بانی داوای یاسایی تۆمار ده‌کات

Friday, 30/01/2009, 12:00


سڵاوی كوردستانپۆست بۆ گشت دڵسۆزانی مرۆڤیایەتی و نەتەوەی كورد
بەڕێزان:
كوردستانپۆست وەك سەكۆیەكی ئازاد و دڵسۆز به‌ خاک و به‌ نەتەوەکه‌ی، كۆمەڵێک ئەركی لە ئەستۆی خۆی گرتووە، بێگۆمان بۆ بە ئاماجگه‌یاندنی ئەو ئەركانەش پێویستی بە یارمه‌تیی و كۆمەكی که‌سانی دڵسۆز هەیە. ئیستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌:
 *********                           ************

بەكەڵك وه‌رگرتن لە ئازادیی و پره‌نسیبی یاسای ئەوروپا، كوردستانپۆست لە ڕێگەی پاریزەرێکه‌وه‌، ‌داوای سزادان و لیپرسینەوە لە سەر تاوانبار (جەلال حسام الدین) تۆمار ده‌کات. ئه‌و که‌سه‌، که‌ ناوی (جەلال تاڵەبانی)یه‌ و ئیستا سەرۆكی عیراق، سكرتیری گشتی یەكیتی نیشتمانی عیراق‌، پاریش کرا به‌ جیگری سوسیال دیموكراتی جیهان.
تاوانه‌کانی جه‌لال حیسام الدین تاله‌بانی، که‌ ده‌مانه‌وێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، بریتییه‌ له‌ پێلیشكاریكردنی مافەكانی مرۆڤ، که‌ لە ماوەی تەمەنی سیاسیی، دروست لە دوای ساڵی1964، تا ئیستا ئه‌نجامی داوه‌، که‌ دواترینیان ئازادكردنی فڕۆكەوانە ویرانكەره‌که‌ی شاری هەڵه‌بجه‌یه‌، ئیستا ئێمه‌ له‌ ڕێگای پارێزه‌ره‌که‌مانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، وه‌ک (تاوانباری شه‌ری ناوخۆ و کوشتنی سه‌دان که‌سی سیڤیل) ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو، به‌ فه‌رمی و له‌ ڕێگای پاریزه‌ره‌که‌مانه‌وه‌، داواکه‌مان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌می دادگا.
شایانی باسه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش ئاشکرابکه‌ین، که‌ که‌سێکی پاره‌دار، ئه‌رکی تێچوونی دادگا و پاریزه‌ره‌که‌ی گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كوردستانپۆست داوا لە برا پیشمەرگە دیرینەكان دەكات، هەرچی بەڵگە، وینە و كاسێتێكی دەنگییان له‌ لایه‌ له‌ سه‌ر تاوانبار (جەلال تاڵەبانی)، بۆمان بنیرێت، بۆ ئەوەی له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا، وه‌ک به‌ڵگه‌ كه‌یسه‌که‌مان دەوڵەمەندتر بکه‌ین‌، تا ئەو خائینە بەرەوڕووی دادگای نیوەدەوڵەتی بكەینەوە.
هەموو خاوەن بەڵگەكان ئازادن لە ئاشكراكردن و پاراستنی ناوی نهێنی خۆیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‌ هیچ مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ژیانی که‌س نابێت، با که‌س سڵ نه‌کاته‌وه‌. ئێمە دەزانین كە لە نێوكورددا كەسانی دڵسۆز و كوردپه‌روه‌ر هەن، لێ ئه‌مرۆ بێدەنگن. ئەو بێدەنگیەش وای کردووه‌ له‌ ترساندا نهێنییه‌کان، ئاشکرانه‌کرێن، بە هەرهۆیەكی دیکه‌وه‌ بێت، هەر بەریزێك گەرەكی نەبێت، ئه‌وا بەڕیزەوە، ناو و ناونیشانی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌پارێزرێت.
یارمەتیی و به‌دنگهاتنتان‌ بۆ ئه‌م هه‌واڵ و بانگه‌وازه‌، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆزه‌، ده‌بێته‌ گۆڕانکاریی به‌ سه‌ر بیر و هزری سیاسیی کوردییدا، وه‌رجه‌رخانیکه‌ بۆ  سنووردارکردنی ده‌سه‌لاتیی سیاسیی کوردیی، له‌ هه‌موو حاڵه‌تیکدا ئێمه‌ براوه‌ ده‌بین، به‌وه‌ی خه‌ڵکی وشیار ده‌بیته‌وه‌، بازرگانی به‌ کێشه‌ی کورده‌وه‌ بکه‌ن.
ئێمە وەك ستافی كوردستنپۆست هیچ جیاوازیەك لە نیوان جەلال تاڵه‌بانی و مەسعود بارزانییدا ناكەین، تۆمارکردنی داوایه‌کی دیکه‌ له‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانی، به‌ڕێوه ‌ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک پارێزه‌ره‌که‌ پێشنیاری کردووه‌، لێده‌گه‌ڕین بۆ قۆناغی دووه‌می ئه‌و کاره‌مان، هەریەكە لەو دووانە خاوەنی كەیسی تایبەتی خۆیان ده‌بن.
ڕێزمان دووبارە دەكەینەوە و چاوەڕێی كۆمەكتانین.

ستافی کوردستانپۆست

تێبینی: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی و ئاگاداریی دیکه‌تان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.
 داوا له‌ ئه‌ندامی ستاف کاک ئاریان بابان ده‌که‌ین، که‌ ده‌قی ئه‌مه‌ی نووسیومانه‌ بکاته‌ ئینگلیزی وه‌ک هه‌واڵێک بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی لێئاگادار بکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاریکارمان کاک عه‌لی سیرینی ده‌که‌ین، که‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بکاته‌ عه‌ره‌بیی و بۆ ڕاگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بییه‌کانی بنێرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە