کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ دژایەتى كاك نەوشیروان پارتى و یەكێتى ته‌نها خوایان بەدەستەوە ماوە

Saturday, 14/03/2009, 12:00

1662 بینراوە


لەو كاتەوەى كاك نەوشیروان و چەند هەڤاڵێكى مەكتەبى سیاسى یاداشتێكیان دایە دەست تاڵەبانى بۆ ڕیفۆرم و گۆڕان لە ناو یەكێتیدا , ئیتر پیاوە گرگن و چەپەڵەكانى تاڵەبانى كەوتونەتە دژایەتى كردنى ئەو پیاوە و هەڤاڵەكانى بە هەموو شێوەیەك چیان پێ كرابێت درێغیان نەكردوە , تەنها ئەوەى نەیانتوانیوە بۆى هەڵبەستن دزى و گەندەڵى و داوێن پیسى و خیانەتە چونكە بیشیڵێن كەس بڕوا ناكات ,لەبەرئەوەى هەموومان دەزانین ئەو مەسەلەیە دورە لە ڕاستیەوە , سەرەتا دەیانوت ئەمانە دژى مام جەلالن و ئەیانەوێت دەرى بكەن , بەمە ختوكەى هەستى كۆمەڵێك كەسیان دا ,تا ڕاستیەكان دەركەوت , ئیتر لەو ڕۆژەوە ئەم كارە بەردەوامە , هەتا ئێستا , دوایى ئەوەش كە دەنگۆى بڵاو بونەوەى لیستى سەربەخۆ لە لایەن كاك نەوشیروانەوە بڵاو بۆتەوە ,ئیتر شێت بوون و نازانن چى بكەن , ئیتر بە پەلە كەوتنە كۆكردنەوەى كاسە لێسەكانیان و قسە قۆڕەكانى خۆیانیان پێ ووتنەوە , ئەڵێن كاك نەوشیروان سلێمانى چێتى دەكات , ئەڵێن هەولێرى خۆش ناوێت ,ئەمەش دوایى ئەوەى دڵسۆزى خەڵكى هەولێرو دهۆك دەركەوت بۆ ئەو لیستە ئەمەش بوە بڵقى سەر ئاوچونكە ئێستا ئەوان زیاتر پەرۆشن بۆ گۆڕان , ڕۆژێك دەڵێن ژنى خۆش ناوێت و ڕقى لێیانە , ڕۆژێك ئەڵێن دیل كوژە , ڕۆژێك دەڵێن بێ دینە , ڕۆژێك دەڵێن بۆ پارەو دەسەڵات وا دەكات , ئەمانەش هەر ماوەیەكە و خەڵك تێ دەگات كە هیچى وانیە ئەگەر بۆدەسەڵات واى بكردایە باشترین پلەى هەبوو , ئەگەر بۆ پارە واى بكردایە چى بویستایە دەیكرد ,دوا شتیان كە ئەو كاسە لێس و دەهۆڵ كوتانەى دەسەڵات , پیاوەكانى پارتى و یەكێتى بە دەستیانەوە ماوە ئەوەیە كاك نەوشیروان دژى خوایە و بەرنامەى كۆمەڵە ئەو دایناوە و ماركسى بوە , هەقە پرسیارێك لەو كەسانە بكەین و پێیان بڵێن دزى و گەندەڵى و بە هەدەر دانى سامانى ئەم میللەتە دژى خوا نیە ,دیل كوشتن و بێ سەروشوێن كردنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە لە شەڕى ناوخۆدا دژى خوا نیە , خیانەتى 31ى ئاب دژى خوا نیە وهێنانى سوپاى توركیا بۆسەر پەكەكە و پاسدار بۆسەر كۆمەڵەو دیموكراتدژى خوانیە, دروست كردنى دەیان تۆڕى وەكو ئەوەى شێخ زانا بۆ  ئەتك كردنى ئایینى ئیسلام بە دەستى پاراستنى بنەماڵە دژى خوا نیە ,خۆ دەوڵەمەند كردن لە سەر پارە و داهاتى ئەم میللەتە دژى خوا نیە , هێنانى سەدان تۆڕى لەش فرۆشى بۆ هەولێرو سلیمانى و دهۆك و بڵاو كردنەوەى لەش فرۆشى دژى خوا نیە ,ئەى ئەوەى مەسعود و جەلال كردویانە بەرامبەر ئەم میللەتە دژى خوا نیە , ئەى بێسەرو شوێن كردنى نزیكەى سێ سەد لاوى كوردو شاردنەوەیان لە گۆڕى بێ ناونیشاندا دژى خوا نیە , ئەى بڵاو كردنەوەى ماددە هۆشبەرەكان دژى خوا نیە ,ڕێگا دان بەبڵاو كردنەوەى باندى لەشفرۆشى و كردنەوەى ماڵ و بارەگا بۆیان دژى خوا نیە , كردنەوەى دەیان قومار خانەى گەورە لە شارەكانى هەولێرو سلێمانى دژى خوا نیە , كوشتنى ژن دژى خوا نیە , ڕێگە دان بەبڵاو كردنەوەى مەسیحیەت لە شارەكانى زەردو سەوز دژى خوا نیە ,  ئەى ئەبێت چى دژى خوا بێت ,ئەوان بەهەموو ناهەقى وزوڵم و زۆرەوە كە كردویانە خۆیان بە دژى خوا نازانن بەڵام كاك نەوشیروان كە سكرتێرى كۆمەڵە بوە بە دژى خواى دەزانن , ئێستا ئەو دەیەوێت ئەم میللەتە لە دەست حاكمانى جەهل و نەفامى ڕزگار بكات , ئەمە ناو ئەنێن دژى خوا , با خەڵك خۆى داد وەر بێت كامەیان دژى خوایە , دژى دینە ,ئەو كاسە لێسانەى ئەمڕۆ لە ناو خەڵكى داماوو نەخوێندەواردا ئەم قسە بێ سەرو بەرانە دەكەن چەندە بڕوایان بە خوا هەیە وا باسى دەكەن ,كاك نەوشیروان ئەیەوێت میللەتێك لە زۆڵم زۆرى ئەم مافیایانە ڕزگار بكات , پاروى نانى دەمى مناڵەكانمان بۆ بگێڕێتەوە , گڵۆپى كوژاوەمان بۆ هەڵبكاتەوە و ڕوناكى بخاتە ناو دڵەكانەوە , بزە بگێڕێتەوە سەر لێوى ئەو مناڵانەى ئەمانە غەدریان لێ كردون ,كارى كاك نەوشیروان گێڕانەوەى حورمەتە بۆ خەڵك , ئەمە قەت دژى خوا نیە , بەڵكو ئەو كارە قێزەونانەى ئێوە و ئاغاكانتان دژى خوا و نیشتمان و دینە , واز لەم قسە قۆڕانەش بهێنن بۆ لە ئێوە وایە ئیتر خەڵك بڕواتان پێ دەكات ئەوەى ئێوە بناسێ باش دەزانێ كارەكانى ئێوەسەر لەبەرى دژى خواو میللەتن , ئەوەشى دژى میللەت بێت دژى خوایە دژى دینە , دژى هەموو بەها پیرۆزەكانى مرۆڤایەتیە . 
 

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)