وەزارەتى كارەبا و پەیمانگاى پێگەیاندنى كادیرى گەندەڵ
Monday, 31/01/2011, 12:00
بە ئەركێكى شەرعى و یاسایی دەزانین كە داواى لێبووردنێكى زۆر لە جەنابى ((وەزیرى بێ كارەبا و پەیمانگاى پێگەیاندنى كادیرى گەندەڵ)) بكەین كە لەو سێ زنجیرە ڕاپۆرتەى لە بارەى وەزارەتەكەیەوە بڵاوكرایەوە ئەم كەم و كوڕیانەى تێدابوو:
1- ((وەزیرى كارەبا)) لە جیاتى ((وەزیرى بێ كارەبا)) نووسرابوو كە پێمان وایە هەڵەى چاپ بووبێت !!
2- ناوى تەواوى وەزارەتەكە ((وەزارەتى بێ كارەبا و پەیمانگاى پێگەیاندنى كادیرى گەندەڵە))ە، كەچى لە ڕاپۆرتەكانى پێشوو دەستەواژەى "پەیمانگاى پێگەیاندنى كادیرى گەندەڵى" لێنرابوو كە ئەمەش زوڵمێكە لەو وەزارەتە دەكرێت چونكە بە فیعلى ئەم ئەركە ناپیرۆزە بەجێ ئەگەیەنن و چەندین دەرچووى ئەم پەیمانگایە شایەتى ئەوەیان بۆ ئەیەن. بۆ نموونە ئەندازیاران كامەران عبدالكریم و مغدید و ێباح حمدامین و....هتد كە لەسەر گەندەڵى و وەرگرتنى پارە لە بەڵێندەران و هەبوونى بەڵگە و زانیارى لەسەریان لە دزینى كەل و پەل و نووسینى كرێكارى زیادە و ساختە لە پڕۆژەكان كە لە كاتى خۆى لە كارەباى هەولێر بوون، وەزیرى پێشووى ئەو وەزارەتە و ((حسین حمد)) ى بەڕێوەبەرى ئەو كاتەى كارەباى هەولێر تاوانەكانیان بۆ داپۆشین و لە جیاتى سزادان داوایان لێ كردن بچنە دەرەوەى ئەو وەزارەتە و لەكاتى خۆیدا بە كارێكى باشمان زانى كە بەلاى كەمى لەو وەزارەتە لادران بەڵام بە داخەوە وادیارە هەرچى شەهادەى دەرچوونى ئەم پەیمانگایەى هەبێت زۆر مەرغوب دەبێت بۆیە ئەم گەندەڵانە لە شوێنە نوێ یەكانیان یەكسەر پلەیان بەرزكرایەوە بۆ ((ئەندازیارى شارەزا)) و ئێستا لەم جێگایانە دەوام دەكەن.
1- كامران عبدالكریم (ئەندازیارى شارەزا لە دزین)) لە فەرمانگەى بەدواداچوونى پڕۆژەكان لە ئەنجومەنى وەزیران دەوام دەكات و بیانگە بە بەڵێندەرى پڕۆژەكان دەگرێت و پارەیان لێ وەردەگرێت و هەر لەم ماوەیە باڵەخانەكەى بەم پارەیە تەواوكرد.
2- مغدید ((ئەندازیارى شارەزا لە دزین)) لە ئەنجومەنى وەزیران دەوام دەكات و ڕەزامەندى تەمویل بۆ پڕۆژەكان دەكات بەرامبەر بە ڕەشوە و پارە وەرگرتن.
3- ێباح حمدامین لە وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەیە و دەوام ناكات تەنها موچە وەردەگرێت و ڕێكخراوى ((نوڤس))ى ئەمریكى زانیویانە زۆر شارەزایە لەم بوارەدا !!
كارى پێدەكەن و موچەیش وەردەگرێت لێیان.
جەنابى وەزیر
بۆیە ناوى ئەم شارەزا دزانەمان هێنا بۆ ئەوەى بەزەییت بەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیوە بێتەوە و بە قسەى ئەم ڕاپۆرتانە ئەوانەى ماون دەریان نەكەیت نەخوازە لە جێگاى بەرزتر و باشتر پلەى بەرزتریان پێ بدرێت هەرچەندە دەزانین جەنابتان ((لا حول ولا قوە))
وەزیرى بێ كارەبا
ئەوانەى لە ڕاپۆرتەكانى پێشوو تا ئێستا ناویان هاتوون دڵۆپێكە لە دەریاى گەندەڵیەكانى وەزارەتەكەت و ئەمانەى خوارەوەش هەندێكى ترن:
1- كاكە ((ێبحى)) كە خاوەن كۆمپانیاى ((ێبحى))یە و پڕۆژەكانى كارەبا جێبەجێ دەكات، لەبەرئەوەى پێنچ لیژنەى لێكۆڵینەوەى گەندەڵى لەسەر بوو لە ماڵەوە ((تجمید)) كرابوو، بەڵام لە كابینەى دكتۆر بێ بەرهەم كرا بە بەڕێوەبەرى گشتى. بەڕاستى حكومەتێكى عەجایبە بەڕێوەبەرى گشتى لە هەمان كات بەڕێوەبەرى كۆمپانیاشە !
2- فەرهاد قەرەچوغى و محمد قادر و خالد محمد مولود و عمر حمە ێالح لە كارەباى هەولێرن و تاوتوێى پێدانى كارەبا بۆ پڕۆژە گرنگەكانى وەبەرهێنان دەكەن بەرامبەر بە وەرگرتنى چەند دەفتەرێك دۆلار بۆ هەر پڕۆژەیەك !
جەنابى وەزیر هێشتا زۆر ماون.
ئەندازیارێكى تر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست