شەڕە کەڵەشێری پارتی و داعش
Tuesday, 26/08/2014, 12:00
کەڵەشێر ئەو پەلەوەرە داماوەیە خاوەنەکەی لەپێناوی کەمێک پارە یان ئارامکردنەوەیەکی دەروونی ساتی. لەتەک کەڵەشێرێکی تردا دەیدا بەشەڕ.ئەوەی لەو شەڕەدا بریندار و داماو دەبێ کەڵەشیرەکانە نەک خاونەکانیان.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی(فرانک ڤالتر شتاینمایرا Spd سوسیال دیموکرات)ووتی ئێمە یارمەتی کورد دەدەین بەڵام لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیدا نین . بەپێ پڕێنسیبی سیاسی و دیموکراتی ئەم ووتەیە شتاینمایرا پێلێژکردنی مافەکانی مرۆڤ وپڕینسیبی سیستەمی دیموکراتیە. لە سیستەمی دیموکراتیدا بۆ هیچ کەسێک نیە لەجیاتی کەسێکی تر بڕیارلەسەر جۆری ژیان و چارەنسوی خۆی بدا . ئەوان کورد وەک میللەتێک پەسەند ناکەن بۆیە بڕوایان بە مافی چارەنوسیان نیە.بێ دەنگ بوونی سیاسی و ڕۆشنبیرانی کورد لەم سوکایەتیە. هیچ ناگەیەنی لەسوکبوونی مرۆی کورد زیاتر.
ئەڵمان چۆن کورد دەناسێ ؟ بەربڵاوترین پەرتوکێک لەسەر کورد بەزمانی ئەڵمانی نووسرابێ ڕۆمانەکەی (کارل مایی Durchs wilde Kurdistan) تیدا کوردستان وەک جەنگەڵستانێک نیشانی خۆینەری ئەڵمان دەدات ئەم ڕۆمانە ڕۆڵێکی زۆر نیگیتیفی لەسایکۆلۆجیتی ئەڵمان و ئەوروپییەکان بەرامبەر بۆ پێناسەی کورد بینیوە. جگە لەوەی کراوە بە فلیم بۆ زۆر زمان وەرگیراوە مرۆڤەکانی ناو وڵاتی ڕۆمانەکە چەشنی ئاژەڵن.
بۆ بینینی ئەم فلیمە بە زمانی رووسی لێرەوە سەیری بکە:
پەرتووکی دووهەم :
Anton zischka---Der Kampf um die weltmacht L---Leipzig 1934
نووسەری ئەم پەرتووکە پێش جەنگی جیهانی دووهەم دەوڵەمەندی باشوری کوردستانی کردوە بەفاکتێک بۆ جەنگی جیهانی دووهەم
لەسەرەتای سەدەی بیستدا (Dr.Rorbach) ئەڵمانی پسپۆر لە جۆلۆجیدا دەنووسی : کوردستان خاکێکە لەسەر دەریای پیتڕۆڵە. ماوەی(حەوز)گۆمی پیترۆڵی نیوان کەرکوک و خانقینی بە300کم مەزەنە کردوە. ئەم ڕوونکردنەوەیەم بەمەبەستی ئەوە نووسی ئەڵمانیا و وڵاتانی تری خاون بەرژەوەندی لە دیدی بەرژەوەندیانەوە دەڕواننە کێشەکان.کەڵک لە کێشەکان و ناهوشیاری گەلانی پڕێمێتیف لە ئاست بەرژەوەندیاندا وەردەگرن.
ئایا ئەڵمانیەکان هەردوو بەشی ئەڵمانیان پێکەوەگریدا پرسیان بەکەس کرد و گۆیان لەکەس گرت؟
سیاسەتی جیهانی وا دەچەرخێ:
کورد لەنێو گۆڕەپانی نیشتمانەکەیدا چەند سەدەیە یاری پیدەکرێت و دەبێتە قوربانی . سنگی کوروزانەوە دەکوتێ و دەستی بەزەیی بۆ دوژمن و داگیرکەری نیشتمانەکەی دریژ دەکات . هیچ لەو کارەساتانەی بەسەریدا هاتووە نەبۆتە ڕاچڵەکاندنێیکی ویژدانی و ئیستراتیجێتێکی تۆڵە. بیر لەوەبکاتەوە وەک مرۆڤ لە خاکی خۆیدا بژی (سن تزو) چینی پسپۆر لەبۆاری ئیستراتیجێتی سەربازیدا دەڵێ: گەر دوژمنەکەی خۆت باش ناسی . خۆت باش ناسیوە. ستالین بۆیە هیتلەری بەزاند. پێش هەموو هێرشێک پرسیاری هێزی ڕوسی لە جەنەڕاڵەکان دەکرد.
کورد خۆی خۆی ناناسێت بۆیە لەپڕۆژەی خاوەن گەمەکان تێناگات. هەمێشە وەک کویلەیەک ژیان و خاک و سامانی نیشتمانی دەخاتە بەردەست ئەو هیزەی وەک مرۆڤ بوونی ناسەلمێنێ.
بەپێ تیڕوانینی تۆێژەوەرانی سیاسی لەدوای کۆتایی جەنگی سارد و داگیرکردنی عیراق شێوەی بەکارهێنانی هێزگۆڕاوە شێوە کلاسیکەکی بەجێهشتوە. (فلیب بۆبیت)ی توێژەر لە بواری سیاسی و ئیستراتیجی لە تۆژینەوەیەکی پوختی ئیستراتیجی نێودەوڵەتیدا دەڵێت: دەوڵەتە نەتەوەییەکان زلهێزەکان لەسەر سیستەمی بازار سیاسەت دەکەن. یانی دەوڵەت وەک کومپانیایەکی بازرگانی لێهاتووە. لەپیناوی بەدەستهێنانی قازانجی زۆر و بازاڕی فراوان هەموو سنورێک دەبڕن، سەرپیچی یاساکانی نیودەوڵەتیش دەکەن. هەروەک داگیرکردنی عیراق و گوێنەدانە یاسای نیودەوڵەتی لە لایەن ئەمەریکاوە. (ڕۆبرت کۆبر)ی بیرمەند و پسپۆر لە بواری ئیستراتیجیتی نێودەوڵەتی و سیاسەتی جیهانیی، جیهانی ئیمڕۆ دابەش دەکات بە سەر:
ووڵاتانی پێش مۆدیرن.
ووڵاتانی مۆدێڕن .
ووڵاتانی دوای مۆدێڕن
ووڵاتانی دوای مۆدیرن :
ووڵاتانی ئەوروپای کۆن . قۆناغی مۆدیرینزمیان بڕیوە پەڕیونەتەوە بۆ قۆناغی ئیمپریالیزمی نۆی .
ووڵاتانی مۆدێرن:
روسیا و چین و هند . لەسەر بنەمای پاراستنی کەسایەتی و قەوارەی نەتەوایەتی لە قۆناغی مۆدیرەزەکردنی کۆمەڵگا و ریکخراوی دەوڵەتین. لەمپەرن لەبەردەم پرۆژەکانی ووڵاتانی ئەوروپی .* 1
ووڵاتانی پێش مۆدێڕن:
ئەو وڵاتانەن نەگەیشتوونەتە ئاستی مۆدینزیکردنی سیستەمی سیاسی ئەمانە لەم ساتەدا تەنیا بەرگری لە بوونیان دەکەن.گۆڕەپانی یەکالاکردنەوەی گرژی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو هیزی جیهانین . هەمان لەت بوونی جیهانی سەردەمی جەنگی ساردە لێ بە فۆڕم و شیوە و تاکتیکێکی زۆر توڕەی خویناویەوە کە ئیسلامی سیاسی ڕۆڵی کاولکاری لەو وڵاتانەدا لە پێناوی بەرژەوەندی کۆلۆنیالیستی نۆێدا دەبینی. *2
ئەوەی کوردی لەداماویی و گەمژەیی سیاسییدا هێشتۆتەوە نەبوونی پسپۆری سیاسی و ئیستراتیجی نەتەوەیی و جیهانییە. کورد وەک میللەت بوونی هەیە کوردستان وەک نیشتمان بوونی هەیە. ئەوەی بوونی نییە هوشیاری و قەوارەی سیاسییە. بزوتنەوەی نەتەوەیەکی کۆیلەی وەک کورد بێ وشیاری سیاسی و ئیستراتیجی نەتەوەیی بزوتنەوەیەکی گەڕەلاوژێ و ماڵویرانی و ئەنفالە. دروستبونی سەرکردەی مافیا و شەلاتی و چەتەی سیاسی و رێکخراوی توڕەی ئیسلامی. تکایە سەرنجی ئەم ڕاستیە بدەن:
ڕوداوێکی ڕێکەوت نیە (وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی (فرانک ڤالتر شتاینمایرا Spd سوسیال دیموکرات) لەساڵی 2014 بە مەسعود دەڵی: ئێمەئەوەندە یارمەتیتان دەدەین خۆتان بپارێزن. نەک بەمافەکانتان بگەن.
هەمان ووتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هێنری کێسنجەر ساڵی 1975 بەنرخی 50ملیۆن دۆلار چەکی بۆ مەلا مستەفا کری بە شای ئیرانی ووت ئێمە ئەوەندە یارمەتی کورد دەدەین خۆیان بپاریزن و سەرئێشە بۆ عیراق دروست نەکەن.
ئەمە ئەوە دەگەینێت بزوتنەوەی کوردی بە هۆی سەرکردەی گەوجەوە بۆتە هیزێکی چەتە ئاسا (مرتزیقە).
لە وتاری جەلال داعش گەرایەوە بۆ سلێمانی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0745f51cئاماژەم بە دروستبوونی داعشەکان کردووە. باشوری کوردستان وەک خاکێکی دەوڵەمەند و مەسعود وەک سەروکی ئەو ناوچەیە. مەسعود هاوکارێکی بە توانای هێزە دەرەکییەکانە بۆ دروستکردنی گرۆپی چەکداری و کێشانی نەخشەی ئاژاوا لە باشوردا شتێک نەماوە بەناوی بزوتنەوەی نیشتمانی و نەتەوەی کوردی. ئەوەی هەیە دەستکێشی خاوەن بەرژەوەندیەکانن. ئەم دۆخە ناشیرینە تایبەت نیە تەنیا بە باشوری کوردستان.
کاتێک فەرنسا هیرشی کردە سەر لیبیا ئەم ووتارەم نووسی:
خوێندنەوەیەکی بێ بەزیی بۆ تیرۆرکردنی قەزافی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0de7ccd0ئەوەی ئێستا لە لیبیا روودەدا من پێشکات مەزەنەم بۆ کردبوو. مەزەنەی سیاسی بەشێکی گرنگی زانستی سیاسییە نەک (جادوو) هەمان سیناریۆی داعش لەکوردستان و سوریا .
لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو ووتارەدا بەرێزانێک لەکوردستانپۆستەوە بێ تێگەیشتینێکی زیرەکانە منیان تاوانبارکرد بەداکۆکی لە قەزافی. بەرواردی لەنیوان ژیانی لیبیاکانی ئیستا و سەردەمی قەزافی وەڵامێکی جوانە بۆ تێنەگەیشتنی هەندی کەس لەسیاسەت. لەکاتی داگیرکردنی لیبیادا میدیاکانی فرنسا و وڵاتانی دیموکراتی ئەوروپی گرفتی سێکسی قەزافیان دەوروژاند ئیستا ڕۆژانە هەزارەها لیبی دەبێتە قوربانی و ڕۆژنامەکان بێدەنگن.
شکستی بەهاری عەرەبی:
بەهاری عەرەبی بەشێکی هەمان پڕۆژە بووشکستی خوار.
بەهۆی هوشیاری سیاسی تونسیەکان و سەرکەوتنی سیسی وەک سەرۆکی میسر. شکستی پڕۆژەی ئەمەریکی بەرامبەر بە دبلۆماسێتی روسی لە سوریادا. دوای ئەم شکستیە کێشەی ئۆکراینا تەقیەوە. بەڵام کێشەی ئۆکراینا، چونکە رووبەڕووی ووڵاتێکی گەورە و نەتەوەیەکی خاوەن کەرامەتی وەک روسیا بووتەوە. روسەکان توانیان گەورەترین و مەزنترین دەستکەوت بەدەست بهێنن نیوەدۆرگەی قەرم بۆ سەر خاکی دایک رووسیا بگەرینەوە . ئەنجام گەلی ئۆکراینا تووشی قەرزێکی زۆری ووڵاتانی سەرمایەداری دەبێ. دەبێت بە شێوەیەک لە کۆلۆنیالی ئابوریی.
داعش لە سەرەتاوە بۆکورد دروست نەبوو. خاوەنی داعش وکورد یەک خاوەنە یەک بەرژەوەندییە یەک ئیستراتیجییە. ئەوان کورد و داعش لەبەرژەوەندیانە وەک دوو کەڵەشیر بەشەر دەدەن.
سەرنج: یەکێتی ئەوروپا بەنرخی 3.2 ملیارد ئیرۆ چەکیان لە رووسیا کڕیوە. ووڵاتە ئەوروپییەکان خویان خاوەن کارخانەی چەک بن ؟ چەکی روسیان بۆ چییە؟
بڕوانن ئەو چەکانەی دەست داعش و ئەو چەکانەی دەدرێت بە کورد وەک یارمەتی، یەک چەکن.
هەرەسێ هێزی بەرگریی و موڕاڵی گەلی باشور:
ئەو کارەساتە نامرۆییەی و سوکایەتی کردنەی داعش، کە بەرامبەر بە کوردی باشورکردی تەنیا شکستی هیزی سەربازی نەبوو، بەڵکو شکستی مۆڕاڵی تاکی کوردیش بوو. 54 ساڵ تاقیکردنەوە لە بۆاری چەکداریی ملیاردەها دۆلار و 23 ساڵ دەسەڵاتی ناوچەی نەتوانی هاونیشتمانانی لە هیرشی هیزێکی دڕندەی وەک داعش بپارێزێت؟
کورد و کوردستان:
مرۆڤی کورد وەک مشکی سپی. کوردستان وەک لابۆر بۆ تاقیکردنەوەی چەکەکانیان، ئەم دۆزە مرۆڤی کورد دەخاتە بەردەم ئەم پرسیارە؟
تاکەی وەک مشکی سپی لەژێرئەم دەسەڵاتە پیسە کوردییەدا بژی؟
* هەنگاوەکان بەرەو دەوڵەت.. چنگیانی
* بەهاری عەرەبی. ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی لە پڕۆژەکانی ئیمپریالیزمی نۆی دا... چنگیانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست