بۆ كاك حه‌مه‌سوسه‌یی! دكتۆر كه‌مال ئه‌و پاپۆڕه به‌فر شكێنه بوو، كه قوتبی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی شكاند
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
1345 بینراوە
ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كاك حه‌مه‌سوسه‌یی‌له‌سایتی كوردستان پۆست بڵاو نه‌كرابایه‌وه‌ئه‌مان وت كت و مت نوسینی یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، به‌ڕاستی زۆر بێویژدانانه و به‌ڕه‌شبینی تێبینیه‌كانتان له سه‌ر دكتۆر كه‌مالی سه‌ید قادر ووڕوژاندوه.
كاكی نوسه‌ر جه‌نابتان باس له‌و ده‌كه‌ن كه ئه‌و دێكۆمینتانه‌ی له‌سه‌ر با‌رزانی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هیچ ئه‌رزشێكی نیه، له‌به‌ر ئه‌وی كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، باشه بۆچی ئێوه ئاماده نه‌بوون، ئه‌و دێكۆمێنتانه به ناوی ئاشكرا‌و و وینه‌ی خۆتانه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر كارێكی وا بێ قیمه‌ت بوو چۆن ئه‌و پیاوه‌٣٠ ساڵ حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌وانه‌یه جه‌نابتان ئاگادار نه‌بن له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا تێپه‌ر بوو به‌هۆی ئه‌و نووسینانه‌وه ئه‌توانم بڵێم له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشه‌وه، كه هاوپه‌یمانی پارتین بنه‌ماڵه‌كه‌ی دكتۆر كه‌مال كه سه‌ر به‌و یه‌كیتیه‌ن به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان جێله‌ق بونه و نایه‌ڵن كه‌سیان پله و پایه‌وه‌ر بگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ببنه هۆی نا ئارامی نێوان پارتی و یه‌كێتی و تێكچوونی ئه‌و ئیتیفاقیه ئیستراتیجیه له‌به‌ر توندڕه‌وی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر كه‌مال به‌رامبه‌ر به پارتی و بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی.
من تێناگه‌م جه‌نابتان له‌و ه‌زیاتر چیتان له دكتۆر كه‌مال ده‌وێت ؟ پارتیه‌ك كه بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی خاوه‌نیه‌تی و گۆڕه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا لای ئه‌وان پیرۆزترین و به‌هادارترین شته و ڕۆژانه به‌ده‌یان هه‌زار دۆلار له سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌سه‌رف ده‌كرێت له پاره‌ی خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕوتی كوردستان به‌ده‌یان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌گریاون و فرمێسكی تیمساحیان ڕشتوه، كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێر كراون به وه‌زیر نمونه‌ی زیندوشمان سامی شۆڕشه، كه له‌وه‌تی هه‌یه دژی پارتی و بنه‌ماڵه بووه كاتێك كه چووه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا و ده‌ستی كرد به‌داد و فیغان یه‌كسه‌ر كردیان به‌وه‌زیری ڕۆشنبیریی و به‌ده‌یان نمونه‌ی تر هه‌ن هه‌ر گۆرانیبێژێك چۆته بارزان و بۆ مه‌لا مسته‌فا فاتیحای خوێندوه به‌ده‌یان هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رف كراوه و كلیپیان بۆ كردووه هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه له ژێر سێبه‌ری قه‌بره‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا هه‌تا ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ خۆیانی پێ بژیینن و سه‌ركردایه‌تی كوردی پێبكه‌ن .
ئه‌و دكتۆر كه‌ماله به‌گژ ئه‌و ما‌لا مسته‌فا بارزانیه‌دا چۆته‌وه، كه له‌وانه‌یه ئه‌و كاته‌ی نووسینه‌كانی دكتۆر كه‌مالت خوێندبێته‌وه جگه له هه‌ندێكیان كه تۆزێك له ڕه‌وشتی نووسین ڕۆژنامه‌نووسی لایاندابوو، ده‌نا له‌وانه‌یه كه‌سانی وه‌كو جه‌نابتان موچركتان پێدا هاتبێت له به‌ر جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌و كوڕه.
به‌ڕای زۆر كه‌س ئه‌وه‌ی دكتۆر كه‌مال كردی كارێكی زۆر نوێ بوو، ئه‌توانم بڵێم له كاتی شه‌ڕی ناوخۆشدا یه‌كێتی ئاوا به‌ڕاشكاوانه نه‌یتوانی باسی مه‌لا مسته‌فا بكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌رشیفه‌كانیان بكه‌ین ده‌بینین ته‌نها باس له مه‌سعو دو نێچیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام دكتۆر كه‌ماڵ به‌و بێده‌سه‌ڵاتیه‌ی خۆی، گۆڕی ما‌لا مسته‌فای هێنا له‌رزین، به‌درۆ نه‌وتراوه ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا نه‌بێت شیری تیژه، هه‌تا ئێستا نه‌مان بینی به وینه‌ی خۆته‌وه ئاوا پڵنگئاسا بڕوانیت و باسی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بكه‌یت به بۆچونی من به‌پێچه‌وانه‌وه ئێوه به‌و نووسینه ده‌ته‌وێت ڕیكلامێك بۆ خۆتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی پاداشتان بده‌نه‌وه.
من زۆر به‌جوانی و له‌سه‌رخۆ یاداشته‌كانی دكتۆر كه‌مالم خوێنده‌وه و هیچ شتێكیشم بۆ نه‌نووسی كه جه‌نابی دكتۆر گله‌ییمان لێده‌كات، بۆچی كه‌س پشتگیری لێ نه‌كردم كاتێك كه وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی نووسیبو، ته‌نها ٣یان ٤ كه‌س نه‌بێت من له‌مه‌یان ده‌ڵێم ڕاست ده‌كات ده‌بوایه به‌سه‌دان كه‌س نامه‌ی بۆ بنووسیبایه له‌پێش هه‌موشمان خۆتان كاك حه‌مه‌سوسه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا باوه‌ڕمان به‌قسه‌كانت بكردایه.
ئه‌وه‌ی من تێگه‌یشتبم دكتۆر كه‌مال ناڵێت من له‌گه‌ڵ هیچ لیستێك داده‌به‌زم، به‌ڵكو ده‌ڵێ خۆم تاقی ده‌كه‌مه‌وه له ڕیگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانم ئه‌وه‌ی كه لام هه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان دیاری بخه‌م چونكه له‌وه زیاتر ناتوانم به نووسین بۆچوونه‌كانم ده‌ربخه‌م ، دیاره كه ناوی خوای هێناوه ئه‌وه شتێكی سروشتیه، كه هه‌ركه‌سێك له‌كاره‌ساتێك ڕزگاری ده‌بێت ناوی یه‌زدان ده‌هێنیت من ڕۆژێك له ڕۆژان نه‌م بیستوه دكتۆر كه‌مال دژی ئاینی ئیسلام و خودا بووبێت به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه خۆیان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی و كوردپه‌روه‌رن ، له‌وانه‌یه ئه‌و ڕیش پانانه‌ی كه جه‌نابت باسیان ده‌كه‌یت دكتۆر كه‌مال هیچیان نه‌ناسێت ، به‌هه‌رحاڵ من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ده‌ڵێم ، به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌گه‌ر هیچ خه‌باتی نه‌كردبێت و هه‌ر له باره‌گاكانی خۆی له بیقاعی لوبنانی دانیشتبێت، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستانی باكوری فێری ئه‌وه‌كرد كه بڵین ئێمه كوردین و پڕ به‌ده‌م به بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له كوردایه‌تی خۆیان بكه‌ن، كه پێش ساڵانی هه‌شتاكان زۆر كه‌س هه‌بوو له ڕووی نه‌ده‌هات بڵێت من كوردم به‌ڵام سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌و كۆت و زنجیره‌ی شكاند، ئێستاش به سه‌ربه‌رزی له به‌ندیخانه‌یه له‌وانه‌یه زۆر كه‌سیش وه‌كو چۆن ئیستا تۆ دكتۆر كه‌مال به‌پیاوی پارتی و با‌رزانی داده‌نێیت دوای ئه‌و هه‌مو ماڵ وێرانیه له‌وانه‌یه زۆر كه‌سیش سه‌رۆك ئابۆ به‌هه‌مان شێوه تاوه‌نبار ده‌كه‌ن كه‌وتویه‌تی من دایكم توركه و دوژمنی تورك نیم. خۆم ئه‌و قسه‌یه‌م له برایانی كوردی باكور بیستوه.
هیوادارم ڕۆژێك ببینم جه‌نابیشتان پڕ به‌ده‌م ئاوا بابه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماله‌ی با‌رزانی و بنه‌ماڵه‌كانی تر بنوسن و وێنه‌یه‌كی جوانی خۆتانی پیا هه‌ڵواسن ئینجا ئه‌و كاته‌به هه‌ر ده په‌نجه بۆت مۆر ده‌كه‌م كه تۆ كه‌سێكی قاره‌مانی هه‌روه‌ك خۆت ده‌ڵێی گه‌لی كورد هه‌ر هه‌موی ئازا‌و چاو نه‌ترسن ، نازانم ئه‌ی ئه‌و هه‌موو چڵكاو خۆر‌و مه‌سینه‌هه‌ڵگرانه‌ی كه‌وا له‌كوردستان و هه‌نده‌رانن ئه‌وانه‌ش هه‌ر ئازان و قاره‌مانن ؟