کاک کۆسره‌ت له پێخه‌فی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دا
Friday, 18/12/2009, 12:00
ڕۆژنامه‌نوسێکی فه‌ره‌نسی ساڵی 1999 له (نێلسۆن ماندیلا) ده‌پرسێ : بۆ خۆت ههڵنابژیریتهوه بۆ جاری دووه‌م ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : ڕابردوم پره له‌شانازی و خۆشه‌ویستی له‌نێو زه‌هنی گه‌له‌که‌مدا ، نامه‌وێت به‌چوار ساڵی حوکمی سه‌رۆکایه‌تی ، کاڵی بکه‌مه‌وه .
ڕۆژگارێک له‌نێو هاوسه‌نگه‌ره‌کانی یه‌کێتی دا خوێندنه‌وه‌کان بۆ ڕامیاری ، هاوڕێیه‌تی ، سه‌نگه‌ر ، بیروباوه‌ڕ ، چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی ، لێک ترازان و باوه‌ش گرتنه‌وه بوو . ئه‌وانه‌ی دهترهزان چاوێکیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بوو ، به‌ڵام له‌م سهدهنوێیهدا چاوه‌کان ته‌نها ڕوو له جیابونه‌وه‌و ئاوابون ده‌که‌ن .
ساڵه‌کانی 1980 له مێژوی کوردا خوێناوی ترین و به‌زیان ترین جه‌سته و ترسناکترین ڕۆژگاره‌کانی بو . کاک کۆسره‌ت 7 ساڵ له‌و ڕۆژگارانه‌دا یه‌کێک بو له سه‌رکرده مه‌یدانییه ههرهبهتواناکان و شاگردێکی گوێ ڕایه‌ڵ و مولته‌زیمی ژێر ده‌ستی کاک نه‌وشیروان بو. ئه‌و ڕۆژێکی دۆست و دوژمن لهپێگهکهیدا دهیخوێندهو خۆشه‌ویستێکی نێو جه‌ماوه‌ر بو .
ئه‌و ڕۆژانه‌ی کاک کۆسره‌ت لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی هه‌ولێر بوو کێشه‌کانی نێوان خۆی و کاک سه‌فین مه‌لاقه‌ره‌و ئه‌وانی تر ، هه‌میشه به‌سودی ئه‌و و زیانی هاوڕێکانی ده‌شکایه‌وه ، ئه‌م خه‌دره هاوسهنگێکهی هه‌میشه به‌ڕێز نه‌وشیروان بو .
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێـم
ڕۆژی 2 . حوزه‌یران . 2005 به‌نیمچه یاسایی بۆیه‌که‌مین جار سه‌رکرده‌ی حیزبێک نێو ماڵی کورد شه‌رعیه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی پێ درا . بیرۆکه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی 1999 ، که به‌ڕێز نه‌وشیروان وه‌ک پێشنیارێک ئاراسته‌ی ئیداره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی کرد‌و به‌ڕێز تاڵه‌بانی بووه ڕابه‌ری نیوه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ . له‌نێو کهینوبهندنی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب' به‌سه‌ر حکومه‌ت و خه‌ڵکدا، به‌ڕێز بارزانی بووه سه‌رۆکی هه‌رێم و کاک کۆسره‌ت وه‌ک جێگیره‌که‌ی .
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی هه‌رێم ئاشکرایه و بێ سنوره ، به‌ڵام جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌کانی نادیار ، به‌ڵکو جێگه‌که‌شی نادیاره . ده‌بێ بپرسین : ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌کانی کاک کۆسره‌ت له‌چ گۆشه‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدایه ؟ .
کۆسره‌تی شار تا شاخ
له‌پاش کۆنگره‌ی سێی کۆمه‌ڵه ساڵی 1985 کاک کۆسره‌ت به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی بۆیه‌که‌مین جار له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی دا پۆشی به‌پله‌ی سه‌رکردایه‌تی و پاشان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چوار . له‌وماوه‌دا که‌سێکی چالاک ، ئازا ، خۆنه‌ویست ، لێپرسراوێکی گونجاو ، جگه له‌وه‌ی زۆر له خێزانه‌کان که کوڕیان ده‌بو ناویان لێ ده‌نا (کۆسره‌ت) یان له‌نیو خه‌ڵکدا نازناوی شێره‌که‌ی هه‌ولێریان پێ به‌خشی . ده‌کرێت بپرسین له‌ئه‌مڕۆدا: له‌و هه‌مو خۆشهویستیو پیاهه‌ڵدانه‌ی دوێنێ و ئه‌م هه‌مو ناو و نتۆرهیهی ئه‌مڕۆ ، چ هۆکارێکه ؟ .
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و کاڵ بونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک
ئه‌و ئامانجه‌ی کاک کۆسره‌تی کرده شۆڕشگێرو سهروهختانێک به ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تیدا گوزه‌راند، وهسهنگهری پێشه‌وه‌ی پێکرده بڕوا له‌نێوان خۆی و ئه‌وانه‌ی له دوایه‌وه به‌رگی شۆڕشگێری و جه‌نگاوه‌ریان بۆ نیشتمان پۆشی له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی هیواکانی گه‌لێک که نقومی چه‌که کۆمه‌ڵ کوژه‌کان بو. ڕۆژگارێک کۆسره‌ت و بیروباوه‌ڕه‌که‌ی بهنوزهیهک سه‌دان و هه‌زاران گه‌نج و لاوی گه‌لیان ده‌ڕژانده سه‌ر شه‌قاوه‌کان بێ سڵمینه‌وه له گه‌وره‌یی و قه‌به‌یی دوژمن ، به‌دوای بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی ئه‌ودا (تائێستا ڕوی نه‌داوه له ته‌ئریخی میله‌تا ، قه‌ڵخانی گوله سنگی کچان بێ له‌هه‌ڵمه‌تا) و دروشمی (شۆڕشی 14 ساڵه‌ی کورد وه‌ک کۆرپه ، بردیان و له‌پێناو چهمانهوهیکی سازشکارانهدا پێشکه‌شی شای ئێرانیان کرد) حهشاماتێکیان وه‌ك کوره‌ی هه‌نگ بێ سڵمینه‌وه له پێناوی که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد‌و و لانی که‌م ئازادی‌دا خوێن و جه‌سته به‌خشین ، سه‌نگه‌رگرتن و به‌ره‌نگاری ، ورده هیواسهرفکردن له پێناو گه‌وره‌یی هیوای دایک (هیوای نیشتمان) خۆڕاگری له‌ژێر زنجیر‌و وشه‌ی ڕه‌شی به‌عسییه‌کان ، به‌فێرۆدانی ورده ڕه‌نج له‌پێناو به‌دیهێنانی ڕه‌نجی دایکدا (ڕه‌نچ بۆ نیشتمان) ، به‌سوتاندنی بنه‌مای گوند و ماڵی شۆڕشگێر و جه‌سته‌ی خه‌ڵکی شۆڕشگێر له پێناو جسهتهی دایکدا (جه‌سه‌ته‌ی نیشتمان) . هه‌مو ئه‌م به‌خشینه به‌جه‌سته‌ی کاک کۆسره‌ت" یشه‌وه بۆ هێنانه دی ئامانج و ئازادییه ڕۆحیه‌کان و سه‌روه‌ریه یاسایی و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد بو ، نه‌ک پڕکردنی گیرفان و وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی به‌رزو ئۆتۆمبیلی مۆدیل نوێ و واژوی و دارایی گشتی به‌خشین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌فس نزم له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر وێڵکردنی سه‌روه‌ری مرۆڤی کورد و بنیادنانی جیهانێکی پاشاگه‌ردانی و پێشیلکردنی یاسا و زویرکردنی که‌سانی شۆڕشگێرو به‌هه‌ڵوێست و به‌هه‌ده‌ردانی پاداش وسۆزی دایک و خوشک و باوکه جه‌رگ سوتاوه‌کانی نیشتمان ، له‌ولاوه له‌ئامێزگرتنی خه‌ڵکانی خائین و چاوپۆشی لێکردن لهڕابردویان ، ده‌روازه واڵاکردن بۆ دزه‌گه‌وره‌کان تا ڕۆحی چاوچنۆکیان ده‌فڕێت بدزن ، تاڵان که‌ن ، ڕابوێرن له‌سه‌ر سنگی کچانی نیشتمان . شه‌وانیان مه‌ست تر بێت و جودابێت له‌وانه‌ی دوێنێ ئه‌م ڕۆژه‌یان بنیاد نا ، جودا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشمه‌دا خۆشی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ تاکی کورد .
له‌چ مانیفێست وپرۆژه‌ی شۆڕشگێریدا چ جای به‌کوردی و کرمانجی له سه‌ر چ تهبهڵهیهکی بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا نوسرا بو ، خه‌بات ده‌که‌ین له‌پێناو ژیانێکی خۆش بۆ دزو جه‌رده‌و چاوچنۆک و خائین و خۆفرۆش و وڵاتێکی بێ یاسا‌و ڕێسا‌و بێ هه‌ست ، یان جێهانێکی دوچین ، چهندکاسانێک بۆ ژیانی به‌هه‌شت ئاسا و گه‌لێک بۆ دۆزه‌خ و تاریکی ؟ .
ئێمه بیستمان و دیمان دو جۆره کاک کۆسره‌ت هه‌یه ، ئه‌وه‌ی دوێنێ له پێناو پیرۆزیه‌کاندا سنگی ده‌کرده قه‌ڵخان وگه‌لێک خه‌ڵاتی خۆشه‌ویستی و ڕێزلێنانی لێده‌نا ، که‌چی ئه‌مڕۆ ڕۆژگاره‌که هاوپێچه به‌ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه . ئه‌و ناو و ناودارییهی دوێنێ به‌نرخی خوێن به‌ده‌ستی هێنا ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ڕازاندنه‌وه‌ی کۆشکێک ده‌یبه‌خشێت . له‌کوێدا نرخی ئازادی به‌خشراوه تازهمهن به‌مرۆڤی بدۆڕێنێت ، یان خۆشی شه‌وێک ڕابردوی له‌سه‌ر فه‌رامۆش بکرێت . مێژویه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌روه‌رییه‌کانی گه‌لێک یان مرۆڤه خۆبه‌خشه ئازاده‌کانی له‌بیر کرد ، ئه‌وا دۆراندنی نرخه‌که‌ی بههۆڕمۆنی مرڤهکانییهوه له‌دایک ده‌بێت . کۆسره‌تی دوێنێ سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر ، دۆڵ به‌دۆڵ بێ سڵمینهوهو چۆکدادان دوای ئیمپراتۆره کرنوش به‌ره‌که‌ی داگیرکه‌ر ده‌که‌وت و ده‌ی گوت: به‌چۆکیان داده‌م و تۆڵه‌ی شه‌هید شڤان و هاوڕێکانی ، مه‌لا ئاواره‌و هاوڕێکانی ، ئارام و سیروان و مامه‌ڕیشه‌و هاوڕێکانی ، ناودارانی کاره‌ساتی هه‌کاری ، گوند بهگوندو جهرگبڕاوهکانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و دوا ته‌زحیه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیان لێ ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌یان که‌مه نێو باوه‌شی ئاخاکانیان . که‌چی ئه‌مڕۆ له پێناو کۆشکێكی بۆشی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بێ هونه‌ردا ، پله‌وپایه‌و پێخه‌فی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی بێ ده‌سه‌ڵاتدا ، له‌پێناو میزێکی بێ مۆر‌و بێ بڕیاردا ، له‌به‌رده‌م ئیمپراتۆره‌که‌ی وه‌ک خۆی ده‌یگوت : (کڕنوشبهرهکهی داگیرکه‌ردا) ده‌چه‌مێته‌وه‌و به‌ڵام باش ده‌چه‌مێته‌وه‌و شه‌رم و حه‌یا نایهێڵێت ئاوڕێک بۆ دواوه‌و سه‌رنجێک له ڕابردو بداته‌وه .
18 . دێسێمبه‌ر . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست