نوکتەی کاندیدەکان!!
Thursday, 10/04/2014, 12:00
سەرەتا:
وەک چۆن لە نێوان ڕەنگی ڕەش و سپیدا دەیان ڕەنگی تر هەن..
لە نێوان دەسەڵاتوو ئۆپۆزسیۆنیشدا..سەدان دەنگ و ڕەنگی جیاواز هەن
کە نەک هەر وەکوو ئەوان بیر ناکەنەوە، بەڵکوو تاسەر ئێسقان دژیانن!!
یەکەم؛ نوکتەو بەڵینی کاندیەکان!!
کاندیدێکی ژن دەڵێت:
نەک هەر ژن کووشتن بنبڕ دەکەم، بەڵکوو لەسەر هەر ژنێک ٣ پیاو لەسێدارە دەدەم!!
ڕەنگێکی تر دەڵێت"
دەنگم پێ بدەن، من عەرەبیەکەم زۆر باشە دەتوانم نەک گفتۆگۆی مافەکانتان بکەم، بەڵکوو گۆرانیش بڵیم بە عەرەبی...
دەنگم پێ بدەن..
نەوتی کوردستان خۆماڵی دەکەم، نایەڵم چی تر جەنابی مالیکی بە دزیەوە بە تورکیای بفرۆشیت.. بەگۆڕی بارزانی دەبێت لەهەر ماڵیکدا بەلوعەی نەوتوو غاز بە خۆڕایی فڕکەی بێت..بەڵام تکایە ئێوەش زۆر زێدە ڕۆیی مەکەن،،جار جارە بیگرنەوە،،هیچ نەبێت لەبەر سەلامەتی خۆتان!!
دەنگم پێ بدەن، نەک کوردستان بەغداشتان بۆ دەگۆڕم،،گلەیی ئەوەش مەکەن، کە٦ مانگە هیچمان نەووتوە لەسەر پێکنەهێنانی حکوومەت..٦ مانگ چیە وەک پێچی مێزەرێکە..
دەنگم پێ بدەن"هەممووو شەقامەکان قیڕتاو دەکەم، ئەو شەقامانەی شۆستەکانیان تەواو نەبوو،،بەو شانانەی خۆم بەردیان بۆ دێنم.. ئێوە بەس دەنگم پێ بدەن، باقیەکەی بۆ خۆم دابنێن..
دەنگم پێ بدەن؛ من قورئانم بەمنداڵی خەتم کردووە..دوعاتان بۆ دەکەم هەمووتان خەو بە پێخەمبەرانەوە ببین و شوتی و ترێ و کاڵەکیان لەگەڵ بخۆن..
دەنگمان پێ بدەن؛ دەنگی ئێوە..گیرفانەکانی ئێمە پڕ.. پڕ دەکات..ئەو ٤ ساڵەمان بەسەو
بۆ هەتا هەتایە..قەرزداری ئێوە دەبین..گلەیش مەکەن دوای دەرچوونمان وەڵامی تەلەفۆنەکانتان نەدەینەوە،، چونکە ئەو ژمارانە دەگۆرین و بۆئەوەی دەنگدەرانمان ئەوەندە سەرقاڵمان نەکەن..و خەریکی خزمەتی ئێوە بین
ئێوە بەس دەنگمان پێ بدەن.. باقیەکەی بۆ خۆمان جێ بهێڵـن...
چاوتان بنۆقێنن و سەحێکمان بۆ لێبدەن،، بەر ناوی یەکێکمان هەردەکەوێت..
گەر ڕەنگی ئاڵاو دروشمەکانیشمان لەکاتی بانگەشیی هەڵبژاردندا جیاواز بێت
هەموومان لەسەر یەک ئاخوڕ لەکۆتاییدا..یەک دەگرینەوە..
دووەم
ڕەنگی ئاڵاکانیشتان جیاواز بێت..ئامانجتان هەر یەکێکە
خیانەت لەم دەڤەرە دا وەک گەزۆو مازوو،،وەک شیری دایک حەڵاڵە!!
گەر کورد گەلێکی هۆشیار بوایە..دوای ئاشبەتاڵە ئابڕو بەرەکەی بنەماڵەی بارزانی...دەبوایە خاک و ئاو هەوای کوردستانیان لێ حەرام بکرایە!!
لەهەشتاکانی سەدەی ڕابووردو،،ئەوکاتەی کوردی باشوور لە ژێر هەڕەشەی نەمان و تیا چوون بوو..ئەم بنەماڵەیە هەر خەریکی جاشایەتی بوون، نەک هەر هیچ کاریگەرێکیان نەبوو بەڵکوو ناو بەناو دەگەڕانەوە بەهیزێکی فشۆڵەوە،،کۆمەڵیک کوڕی خەڵکیان بە کوشت دەدا دەگەڕانەوە ئەو دیوو سنوور..
کەچی..لەچاو ترەۆکانێکدا بینیمان.. مەسعود ب کرا بە سەرۆکی بەرەی کورستانی...
گەر ئەوسا مام جەلال لەدەروەری وڵات بوو بێت،،ئەی کاک نەک نەوشیروان چۆن ئەمەی قبوڵ کرد..
ئەم قسەیە مشتوو مڕێکی زۆر هەڵدەگرێت..کە لێرەدا جێگای نا بێتەوە!!
دوای ٣١ی ئابیش..پارتی بەجێ ئەوەی کەنار بخرێت...
دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ هێزو نفوزی لە زیاد بوون دایە..چۆن و بەچ جۆرێک،،کێشە نیە..
٣١ی ئاب گەر بەحەق خەڵکی کورد وەک خیانەت چاویان لێبکردایە دەبوایە..ئێستا پارتی ئەو هێزە نەبوایە..کە هەیە؟؟
دوای ٣١ی ئابیش..١٧ی شوباتیش هات بەسەردا...
کەچی..هەر هێزیە یەکەمە..
گەر هەموو حیزب و حیزبۆکەکان یەکبگرن و یەک هەڵوێست بن..ئەوا پارتی دەکەنەوە بە کوونی خۆیدا،،کەچی..هەموویان نەک هەر مەرایی بەڵکوو.دەبنە بەشێک لەسیاسەتی زالمانەی ئەو بنەماڵەیە..هەر بۆ نموونە گەر تەنیا گۆڕان و یەکێیەتی پاڵپشتی یەکتر بن..هیچ نەبێت،، ڕێککەوتنێک مۆر بکەن.. پارسەنگی هیز دەگۆڕیت...لە باشوری کوردستان
کاتی خۆی هەمیشە گلەیی ئەوە لە حیزبە کوردیەکان کرداوە،، کە ئامادەن هەر سازش و خۆ بەدەستوەدانێک بۆ داگیرکەران و وڵاتانی دراوسێ بکەن کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، بەڵام ئامادە نین،،ئەمە بۆ یەکتر بکەن..ئەم هاوکێشە یە ڕێك بۆ نێوان یەکێیەتی و گۆرانیش ڕاستە.
وا زیاتر لە ٦ مانگە پارتی یاری بەکات و بەکەرامەتی خەڵک و دەنگدەرانی هەموو حیزبەکان دەکات..هیچ کەسوو لایەنێک نەهات بڵی پارتی پشتی چاوت برۆیە،، بەڵکوو هەموویان هەر هەڵپەی پۆست و پلەیانە،.. و خەریکی ملشکاندنی یەکترین..
بۆیە دەنگدان یان نەدان بەهەر ڕەنگێک گرنگ نیە،،گەر ئاڵاو ڕەنگەکایش جیاواز بن
ئامانجەکەی هەر یەکێکە..ئەویش خۆ دەوڵەمەند کردن لەسەر حیسابی خەڵک!!
هەموو ئەوکاندیدە فریشتانەی ئێستا کەوەک پەپولە خۆیان وێنا دەکەن..دوای چەند ساڵی تر..بازرگانێکی..بەئەزموونی سیاسین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست