بۆچی مه‌سعود بارزانی به‌جلی کاره‌وه نه‌چوو بۆ تورکیا؟
Thursday, 03/06/2010, 12:00
کاتێک مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا ، به‌به‌رگی کاره‌که‌یه‌وه چوو بۆ واشنتۆن و له‌گه‌ڵ جۆرد ده‌بلیو بۆشدا وێنه‌یه‌کی گرت . ئیتر قه‌له‌مزڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م وێنه‌یه‌یان به کوردایه‌تیی و ئازایه‌تیی مه‌سحود پێفرۆشتینه‌وه، ده‌یان چیرۆکی تژی له‌درۆیان هۆنییه‌وه. ئاخر له‌ووڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکادا خه‌ڵک هێنده ئازاده چۆن بیه‌وێت به‌رگ ده‌پۆشی خۆ له‌جێگه گه‌رمه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا وه‌ک مه‌یامی هه‌ر خه‌ڵکه و بێ جل به‌شه‌قامه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه .
مه‌سعود ده‌توانێ له‌وێ به ده‌رپێیه‌کی رووته‌وه له ڕۆخی ده‌ریا نێرگه‌له بکێشێت، کێ پێی ده‌ڵێت بۆ وا ڕووتیت. لێره‌دا قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بۆ مه‌سعود غیره‌تی نه‌کرد به‌جامانه سوره‌که‌یه‌وه، که ئاوی چاو ده‌بات بچێته ئه‌نقه‌ره؟
هه‌رچه‌نده ئه‌و جامانه سووره بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ک شه‌ره‌فی عه‌شیره‌ت، نه‌ک شه‌ره‌فی کوردایه‌تیی وایه، بۆیه پێشبینی ده‌که‌ن که فاشستێکی تورک په‌لاماری بدات و جامه‌دانه‌که‌ی به‌ر بێته‌وه، واته شه‌ره‌فی بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی، ئه‌وسا نه‌هێزی زرێڤان، نه‌نووسه‌ره قه‌ڵه‌مزڕه‌کان، ناتوانن ده‌ست بوه‌شێنن و کۆمه‌کی بکه‌ن، چیرۆکی به‌ر ئاگردانیشی بۆ بهۆننه‌وه. مه‌سعود ئه‌گه‌ر تۆسقاڵێک غیزه‌تی نه‌فسی هه‌بوایه له‌م کاته‌دا نه‌ده‌چووه تورکیا، چونکه تورکیای فاشی و ئێرانی دۆستیان به‌رده‌وام له تۆپباران و هێرشکردندان بۆ سه‌ر قه‌ندیل.
شه‌رمه بۆ مه‌سعود و ده‌ست و تاقمه‌ی ئاوا له‌سه‌ر حسابی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لێک ڕوو له‌وولاتێکی داگیرکه‌ر ده‌که‌ن . ئه‌دی نووسه‌ره سوکه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌خۆتان ناپرسن بۆچی مه‌سعودی سه‌رۆکتان بۆ به‌جلی کاره‌وه نه‌ڕۆشت بۆ تورکیا، به‌ڵکو چاکه‌ت و پانتۆڵه ئیتاڵییه‌که‌یه‌وه چوو، ئه‌وقاته‌ی، که له کاتی لێقه‌وماندا خۆی پێ وون ده‌کرد و که‌س نه‌یده‌زانی له‌کوێیه ؟
ئه‌رێ که‌س تا ئیستا بیری له‌وه کردۆته‌وه، که بۆچی مه‌سعود بارزانی، به جامانه‌ی کوردیی و جلی کوردییه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم دێت و ده‌چێت؟ ره‌نگه زۆر که‌سی ساویلکه پێی وابێت ئه‌م سه‌رۆکه ئه‌وه‌نده کوردپه‌روه‌ر و کوردخۆشه‌ویسته بۆیه وای خۆی پیسانده‌دات! نه‌خیر به‌ڕیزینه، هه‌روه‌ک چۆن زۆربه‌ی کۆمپانیا و کارگه‌کان جلی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ کارمه‌نده‌کانیان، ئاواش سه‌رۆکی هه‌رێم جلی کاری له‌به‌ردایه، نه‌ک جلی کوردیی، ئه‌و نانه‌ی که ده‌یخوات، ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌یدزێ و ده‌ستی ده‌که‌وێت، هه‌مووی له نهێنی ئه‌و جلی کاره‌که‌یدایه.
ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله‌که‌ی بییانزانیانه بازرگانییکردن به ناوی کوردیشه‌وه ده‌ستکه‌وتی مادیی تێدا ده‌بێت، ئه‌وا گومانم نه‌ده‌بوو، له بری ناوی (مسرور، مسگفی، راغب، ربیع، مگروح، ادهم،...) هه‌موو ئه‌و ناوه عه‌ره‌بیانه‌ی که له سه‌رده‌می جاهیلی عه‌ره‌بییدا به‌کارهاتووه، ئه‌م بنه‌ماله‌یه ئیستا ئه‌و ناوانه له منداله‌کانیان ده‌نێن، گومانم نه‌ده‌بوو، بۆ کاری بازرگانیی و چه‌واسه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان هه‌موویان ده‌کرده کوردی و به کوردایه‌تیی پێیان ده‌فرۆشتینه‌وه، ئه‌وان که منداڵه‌کانیان فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی ناکه‌ن، پێتان سه‌یرنه‌بێت، که نهێنی ئه‌و جله‌ی له به‌ریاندایه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وه جلی کاره، نه‌ک جلی کوردبوون.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست